١٦\١\٢٠١١
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال
محه‌مه‌د
به‌شی شه‌شه‌م - سامانه‌که‌ی
دیموکرات و کۆمه‌ڵه له کوێوه ده‌هات و چی لێ به‌سه‌رهات؟
با سه‌رنج بده‌ینه پێنج بۆچوون له‌سه‌ر دارایی دیموکرات و کۆمه‌ڵه که
ناوه‌ڕۆکی هه‌ر پێنج بۆچوونه‌که گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌م دوو
حیزبه خاوه‌نی داراییه‌کی هێجگار بێ‌شومار بوون و ته‌واوی ئه‌و داراییه‌ش
له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بووه که تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش
هه‌مه‌کاره و بڕیارده‌ری یه‌که‌من:
1- خوالێخۆشبوو شێخ جه‌لاله‌دینی حوسه‌ینی که که‌سایه‌تییه‌کی ئاینی
ڕاستگۆ و نیشتیمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی بوو باس له‌وه ده‌کات که
حیزبی به‌عس هاوکارییه‌کی هێجگار زۆری دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی کردووه به‌م
شێوه‌یه :-
- ده‌رباره‌ی حیزبی دیموکرات ده‌ڵێت :- ( لاحول ولا قوه الله بالله.
ئازووقه‌ی نیزیكی 70 هه‌زار تا 80 هه‌زار چه‌كداری ڕه‌سمه‌ن له ده‌وڵه‌تی
عێراق وه‌رده‌گرت . به خوا تا تفه‌نگێك به ئێمه ده‌درا سه‌د تفه‌نگ
به حیزبی دێموكرات ده‌درا. ) .
- هه‌روه‌ها شێخ جه‌لاله‌دین ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌ڵێت :- ( وه‌ڵڵا
به‌هاری 1361 له بڵه‌سه‌ن دیم كه ئاغایان چه‌كیان له عێراق وه‌رگرتووه
و له چه‌می چۆمان ده‌یپه‌ڕێننه‌وه. به براده‌رێكم گوت سه‌لامیان
بگه‌یه‌نه و بڵێ خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت! )[ تێبینی نووسه‌ر : ساڵی 1361
به‌رامبه‌ره به ساڵی 1982ی زاینی ] .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه که زۆر زانیاری باشی تێدا به‌دی
ده‌کرێت:
http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1170439331&archive=1175200305&cnshow=news&start_from
=&
2- مامۆستای مافناس حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده‌ش که ناسراوه به مامۆستا
گۆران هه‌م به‌رپرسی کۆمسیۆنی قه‌زایی حیزبی دیموکرات بووه و هه‌م که‌سێکی
هێجگار نزیک بووه له دکتۆر قاسملو ده‌ڵێت :- ( له کۆبوونه‌وه‌ی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا و به ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی ، پرسیاریان له دکتۆر قاسملو کرد که دارایی حیزب چه‌نده ؟
دکتۆر قاسملوش له وه‌ڵامدا گوتی حیزبی دیموکرات ده‌وڵه‌مه‌ندترین
حیزبی خۆرهه‌ڵاتی ناوێنه "خاوه‌رمیانه" ).
3- کاک عه‌بدوڵڵای کۆنه‌پۆشیش که ناسراوه به عه‌به دلێر و یه‌کێک
بووه له به‌رپرسه هه‌ره کاریگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه و زۆریش نزیک بووه
له کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دیه‌وه ، ده‌رباره‌ی کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
ده‌ڵێت :- ( بودجەی حیزبەکەی لە چەندین شوێنی شاراوە وەرده‌گرێت . ) .
بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1616
4- کاک عه‌لیڕه‌زا قادری ده‌ڵێت :- (بۆ رێبەریی هێچ حیزبێک بینینی
سەرانی دەستە یەکەمی عێراقی و تەنانەت شەخسی سەددام حوسێین ئیمکانپەزیر
نەبوو جگە لە سەرانی پایەبەرزی حدکا. هیچ حیزب و لایەنێک بە ئەندازەی
حدکا لە ئیمکاناتی ماڵیی و چەک و تەەقەمەنی حیزبی بەعس بەهرەمەند نەبوو.
) . بڕوانه ئه‌م لینکه :
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1701
5- له ساڵی 1989 له دوکانی براده‌رێکی مه‌شروبفرۆشی مه‌سیحی
دانیشتبووم له شه‌قامی سالمی سلێمانی که ناوی براده‌ره‌که‌م "نه‌شوان"
بوو ، کاتێکم زانی ئوتومبێلێکی لاندگرۆزه‌ر هات که چه‌ندین به‌رپرسی
حیزبی دیموکراتی تێدابوو ، به‌رپرسه‌کان هاتنه دوکانه‌که و هه‌ر یه‌که
و جانتایه‌کی دیپلۆماسی پڕ له 25 دیناریان به‌ده‌سته‌وه بوو( له‌و
کاته‌دا 25 دیناری گه‌وره‌ترین پاره‌ی عێراقی بوو که به‌رامبه‌ر بوو
به 87 دۆلاری ئه‌مریکی ) . ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم لایه‌کی مه‌شروباتی
دوکانه‌که‌یان خسته نێو ئوتومبێله‌که‌وه ، له کاتی پاره‌دانی مه‌شروباته‌که‌دا
به براده‌ره‌که‌میان گوت :- پاره‌ی لۆگت ده‌ده‌ینێ . (بۆ یه‌که‌مین
جار بوو وشه‌ی لۆگ ببیستم ).
پاش ئه‌وه‌ی که به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات ڕۆیشتن منیش له براده‌ره‌که‌م
پرسی " لۆگ " واتای چییه ؟
له وه‌ڵامدا گوتی :- لۆگ واتا له‌سه‌ر ڕه‌قه‌م .
کاتێک ته‌ماشای 25 دیناریه‌کانم کرد بینیم هه‌ر هه‌مووی ژماره به
دوای ژماره‌دا دێت ! ، زۆر سه‌رم سوڕما و پرسیم :- ئه‌م پاره‌یه بۆچی
ژماره به دوای ژماره‌دا دێت ؟
براده‌ره‌که‌م گوتی :- بۆ یه‌که‌مین جاره حکومه‌تی به‌عس ئه‌م پاره‌یه
له بانکه‌کانی سویسرا ڕاده‌کێشێت ، به‌رله‌وه‌ی بیخاته بازاڕه‌وه ده‌یدات
به دیموکرات و کۆمه‌ڵه و له ده‌ستی ئه‌و دوو حیزبه‌وه ده‌گاته
بازاڕ .
کاتێک ئه‌م گوته‌یه‌م بیست ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگه سڤیلانه‌ی دیموکرات و
کۆمه‌ڵه‌م هاته پێش چاو که له شارۆچکه‌کانی عه‌ربه‌ت و زه‌ڕایه‌ن و
نه‌سر و باریکه هێنده نه‌بوونی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیبوون به‌شێکیان ناچار
ببون که ببنه چه‌کداری حیزبی به‌عس و حیزبی به‌عسیش زۆر کرده‌وه‌ی
نابه‌جێی پێ ئه‌نجام ده‌دان که "به‌کری فاته" یه‌کێک بوو له‌و
نموونانه .
منیش خۆم پێ ڕانه‌گیرا و له براده‌ره‌که‌مم پرسی :- باشه ، من به‌شێک
له پێشمه‌رگه‌کانیان ده‌بینم له نه‌بوونیدا بوون به چه‌کداری به‌عس
، ئه‌ی ئه‌مه‌یان بۆچی ؟
براده‌ره‌که‌م له وه‌ڵامدا گوتی :- له بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات
، ده‌ڵێی تازه خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه . جا ئه‌گه‌ر کار و کرده‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانیان
وه‌ها نه‌بوویایه بۆچی چاره‌نووسیان به‌م ڕۆژه ڕه‌شه ده‌گه‌یشت و
وڵاتێکیشیان بۆ ئایه‌توڵڵاکان به‌جێ ده‌هێشت ؟ باوه‌ڕ بکه به هه‌موو
شاری سلێمانی هێنده‌ی به‌رپرسه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه مه‌شروبم له‌لا
ناکڕن !
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست :- ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێته لێدوانه‌کانی به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان ئه‌وا هه‌ر یه‌که‌یان خۆیان ده‌که‌نه ڕۆسته‌مێک بۆ
کوردان و ده‌ڵێن ته‌مه‌نی جوانیمان کرده قوربانی کوردان ، شه‌قمان له
به‌رد هه‌ڵداوه ، هێنده‌ی نیوه‌ی کورد که‌وشمان له پێشمه‌رگایه‌تیدا
دڕیوه‌ته‌وه و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه‌ش . به‌ڵام هیچ که‌سێکیان
ئاماده‌نین بڵێن میلله‌تێکمان سه‌رگه‌ردان کردووه ، زیاتر له 65 ساڵه
خه‌ریکی هه‌ڵهاتن و فریودانی کوردانین ، کوردمان کردۆته کاڵایه‌کی هه‌رزان
به‌ها بۆ بازرگانیکردن و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و هه‌زاران کرده‌وه‌ی
نابه‌جێی دیکه .
حیزبی دیموکرات به‌ر له ئۆردوگانشینبوونی خاوه‌نی داراییه‌کی هێجگار
زۆر بووه و زۆر جار به‌و داراییه کۆمه‌کی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستانیشی کردووه و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆیشیان نیشان دابوو بۆ
میواندارێتی 10000 فه‌له‌ستینیش ، به‌ڵام ئیمڕۆکه‌ش به‌رپرسه‌کانیان
شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تی هه‌رێم جێگه و موچه‌یان ده‌داتێ
و ده‌شیانپارێزێت . ته‌نانه‌ت به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده
نامه بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی ده‌نێرێت که بائیعی و ئه‌رزاقیان
بده‌نێ .
ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و داراییه بێ شوماره‌ی حیزبی دیموکرات چی لێ به‌سه‌ر
هاتبێت ؟
له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار بدات که
به‌رپرسی کۆمه‌ڵه ببێته قایمقامی بۆکان و ده‌مڕاستی دیموکراتیش بۆ
ئیمام جومعه‌ی کاتی سه‌رده‌شت ئه‌وا جگه له‌وه‌ی که نکۆڵی له کۆمه‌ڵه‌بوون
و دیموکراتبوونی خۆیان ده‌که‌ن له هه‌مانکاتدا ماڵئاوایی له‌و کوردایه‌تییه‌ش
ده‌که‌ن که بۆته وێردی سه‌ر زاریان .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|