٢٤\١\٢٠١١
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال
محه‌مه‌د
به‌شی
هه‌فته‌م
- حه‌سه‌نزاده و موهته‌دی دوو شاگرده‌که‌ی تاڵه‌بانین.
هیچ کاتێک بارزانی و تاڵه‌بانی درێغیان نه‌کردووه له سه‌رکوتکردنی
شۆڕشگێڕانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا و کۆمه‌ککردنی له ڕاده‌به‌ده‌ریش
به داگیرکه‌ران ، بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌م تاوانانه‌ش چه‌ندین که‌سیان
ئاماده کردووه له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا که ببنه پاساو
هێنه‌ره‌وه بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌ونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه . ئه‌گه‌ر
له باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا که‌سانی وه‌کو که‌مال بورقای و شه‌ره‌فه‌دین
ئاڵچی و سه‌لاح به‌دره‌دین و حه‌میدی حاجی ده‌روێش ئاماده‌کرابن ئه‌وا
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بێ به‌ش نه‌کراوه له‌م جۆره که‌سانه و سه‌رقافڵه‌ی
ئه‌م که‌سانه‌ش مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده و کاک عه‌بدوڵای
موهته‌دین.
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی تاڵه‌بانی له که‌ڵکه‌ڵه‌ی فکره‌ی ماویستیدا بوو ئه‌وا
ئاغای موهته‌دیش کۆمۆنیستێکی عه‌یاره 24 و حه‌سه‌نزاده‌ش توده‌ی
ئێرانی بوو ، کاتێک تاڵه‌بانی له سه‌نگه‌ری دژی بارزانی‌دا بوو ئه‌وا
ده‌ردی دڵی مه‌لا عه‌بدوڵا له په‌ڕتووکی " خیانه‌ته‌کانی قیاده‌ی مۆقه‌ت
به نه‌ته‌وه‌ی کورد "دا ده‌رده‌که‌وت و کرده‌وه‌کانی ئاغای موهته‌دیش
له مادده هه‌شتدا خۆی ده‌نواند . کاتێک تاڵه‌بانی ڕووی له دیوه‌خانی
ماڵی بارزانی کرده‌وه ئه‌وا کێبڕکێ که‌وته نێوان مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده
و کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیه‌وه بۆ پیاهه‌ڵگوتن به بارزانی‌دا. بڕوانه
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=3948
کاک عه‌بدوڵڵای کۆنه‌پۆشی ناسراو به عه‌به دلێر باس له‌وه ده‌کات که
{ کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی گوتوویه‌تی ئەبێت کۆمەڵە تەنیا یەک کۆمەڵە
بێت و ئەمڕۆ ١٠٠ کەس بکوژرێن باشترە لە شەڕی هەزاران کەس لە داهاتوودا“.
، لە سلێمانی و بە نهێنی هەوڵی دانووستان لە گەڵ ئیتلاعاتی ئێرانی داوه
و لە ئاکامی کۆبوونەوەکە رەقەم موبایل و ئیمەیلەکانیان بۆ نووسیون تاوه‌کو
لە کاتی هێرش بۆ سەر سەددام بەڵێنی یارمەتی و ئاسانکارییان بۆ بکه‌ن تا
لە ئەگەری ئاڵۆزی وەزعەکە لە رێگەی ئێرانەوە بگەڕێنەوە بۆ ئورووپا ، ٣
مانگ لە بەغدا دانیشتووه تا پاسدارێکی پلە سێ و چواری سەفارتی ئێران
ببینێت ، بودجەی حیزبەکەی لە چەندین شوێنی شاراوە وەرده‌گرێت . تەنانەت
رەحمیان بەو کچەی کە پاسەوانی بەر دەرگاکەی خۆی بوو و لە سەر پۆستی
نیگابانی بوو نەکرد و دایانە بەر شەق و لێدان }.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز کۆنه‌پۆشی ده‌ڵێت :- ( ئوردووگاکانی حیزبە
رۆژهەڵاتیەکان شوێنێکە کە ئیتڵاعاتی ئێران زۆر بە ئاسانی هێلانەی تێدا
ده‌کات و کاری تێکدەرانەی تیادا ئەنجام ده‌دات. ) . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1616
کاک عبدوالله مهتدىش له وتوویژ له گه‌ل پێشره‌و ئورگانى کومه‌ڵه به
ڕاشکاوى ده‌ڵێت :- " ئیمه ئه‌گه‌ر 2 پیشمه‌رگه‌شمان بى ، حیزبى
دێموکرات ته‌حه‌موڵ ناکه‌ین ".
خودا هه‌ڵناگرێت تاڵه‌بانیش هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی کوردی بۆ قبوڵ نه‌ده‌کرا
و به جۆرێک له کوشت و کوشتاری لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا بوو که
کوردستانی کرده هێلکه‌یه‌کی پاککراو و ئه‌و هێلکه‌یه‌شی ده‌رخواردی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا ، سه‌رتاپای ژیانی تاڵه‌بانی لێوان لێوه له که‌ینوبه‌ینی
نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی داگیرکه‌ران و زانیاری پێدانیان
، ته‌نانه‌ت له پۆستی سه‌رۆککۆماریشدا ده‌چێته دوورترین گوندی ناوچه‌ی
هه‌ورامان بۆ دیداری به‌رپرسێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران
و هیچ کاتێکیش نه‌یشاردۆته‌وه که هه‌میشه په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ
ئه‌نفالکه‌رانی وه‌کو به‌رزان تکریتی و سوڵتان هاشم ، هه‌میشه‌ش گۆچانه‌که‌ی
ئاماده بووه بۆ شکاندنی شان و په‌راسوی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان که نیگابانی خودی خۆیشیان ده‌کرد . ئیتر چۆن
شاگردێکی ده‌سته‌مۆی وه‌کو ئاغای موهته‌دیش به هه‌مان ڕه‌چه‌دا
ناڕواته‌وه که تاڵه‌بانی شکاندوویه‌تی ؟ بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی
خواره‌وه:
http://3633.for-more.biz/pages/detailsNews.aspx?newsid=72232
http://www.khabaronline.ir/news-115713.aspx
http://www.komala.org/kurdi/dberxaneh/2010/101206_HDKI.htm
هه‌ر کاتێک تاڵه‌بانی ویستبێتی کارێکی نابه‌جێ و کاره‌ساتهێنه‌ر ئه‌نجام
بدات ئه‌وا زه‌مینه‌ی ئاماده‌کردووه بۆ که‌سانی دیکه ، واته له
ڕێگه‌ی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیه‌وه کاره‌ساته‌که‌ی ئه‌نجام داوه و خۆیشی
له کاتی کاره‌ساته‌که‌دا یان هه‌ڵهاتووه بۆ وڵاتێکی دیکه یاخود بێده‌نگه‌ی
لێکردووه.
مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش درێژه‌ده‌ری ئه‌م کرده‌وانه‌یه ، بۆ
نموونه کاتێک مه‌لا عه‌بدوڵڵا ویستی خۆی بخاته نێو گه‌مه‌ی داگیرکه‌ره‌کانی
ئێران و تورکیاوه ئه‌وا خالید عه‌زیزی خسته نێو ئه‌و باسه‌وه تاوه‌کو
هیچ لۆمه‌یه‌ک ڕوو له خودی خۆی نه‌کات ، کاتێک ویستی درێژه به په‌یوه‌ندیه‌کانی
بدات له‌گه‌ڵ موجاهیده کوردکوژه‌کانی ڕه‌جه‌وی‌دا ئه‌وا جه‌لیل گادانی
خسته نێو گێژاوه‌که‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که پێی ده‌گوترێت
(گرتی حه‌ج ، نه‌یگرت کایه ) . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730
http://oneinnews.ru/%D8%A8%D9%87%DA%B5%DA%AF%D9%87%D9%85news.aspx
هه‌ندێک جاریش مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده ده‌ردی دڵی خۆی به‌یان ده‌کات
و ده‌ڵێت :- ( ئەگەر بە قسەیەکی خیریش بێ دەسەڵاتی کوردی لە باشوری
کوردستان کە کۆمەکی پارچەکانی تر بکات دراوسێ‌کانی لەخۆی بکاتە دوژمن،
کارێکی واقیعبینانە نییە ).
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوته‌یه‌ی حه‌سه‌نزاده ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌بێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور له خزمه‌تی داگیرکه‌راندا بن و پشتی پارچه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان بشکێنن . ئه‌نجامی ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌یه
که هوشیار زێباریش هێزێکی چالاکی وه‌کو پژاک ناو ده‌بات به تیرۆریست
و ئه‌نجامی ئه‌م ناوبردنه‌ش په‌تی سێداره له گه‌ردنی ئازادیخوازانی
وه‌کو حوسێن خزری ده‌ئاڵێت . ته‌نانه‌ت مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده
زۆر به ڕاشکاوی باس له‌وه ده‌کات که له‌گه‌ڵ سزای له سێداره‌دانی
زیندانیانی سیاسیدایه به ده‌ستی ئاخونده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
https://werash.wordpress.com/2010/02/03/6
" مه‌لای خه‌تێ " ته‌نها داوای له میر محه‌مه‌دی ڕه‌واندوزی کرد که
دژ به تورکه‌کان نه‌جه‌نگێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌کو که‌سێکی نه‌فره‌تکراو
شوێنی خۆی له مێژوودا گرت ، که‌چی مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده داوا
له هه‌موو به‌رپرسانی باشووری کوردستان ده‌کات که هه‌تا قسه‌یه‌کی
خێریش بۆ کوردی پارچه‌کانی دیکه نه‌که‌ن و بشکه‌ونه خزمه‌تی هه‌موو
داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌وه تاوه‌کو نه‌بنه دوژمن ( دیاره له چاوی مه‌لا
عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان دوژمن نین ! ) .
پێده‌چێت مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش مرخی له‌وه خۆشکردبێت که
بیره‌وه‌ریه‌کانی یان له شاری ئه‌سته‌مبوڵ بنوسێته‌وه یاخود له شاری
ئیسفه‌هان !
یه‌کێک له فه‌رهه‌نگه‌کانی تاڵه‌بانی بریتی بووه له گوته‌ی دژ به‌یه‌ک
، واته ئه‌و گوته‌یه‌ی که ئیمڕۆ ده‌یکات ئه‌وا پاش چه‌ند ڕۆژێکی دیکه
پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌کات . به‌ڵام مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده بۆڕی
تاڵه‌بانیشی داوه‌ته‌وه له گوته‌ی دژ به‌یه‌کدا و له ماوه‌ی چه‌ند
خوله‌کێکدا دوو گوته‌ی دژ به‌یه‌ک ده‌کات ، بۆ نموونه مه‌لا عه‌بدوڵڵا
ڕه‌خنه له پژاک ده‌گرێت که بنکه‌یان له باشووری کوردستان نییه و
وه‌کو هێزه ئۆردوگانشینکراوه‌که‌ی خودی خۆی نابنه موچه‌خۆری یه‌کێتی
و پارتی و ده‌ڵێت :- (من بە شانازی دەزانم کە بنکه‌کانمان لە باشوری
کوردستانە. هاوکاری و تێگەیشتنمان لەگەڵ هێزە دەسەڵاتدارەکانی کوردی
باشور هەیه ، ) . پێده‌چێت هۆکاری تیرۆرکردنی زیاتر له 750 کادر و
پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووردا ئه‌نجامی ئه‌و هاوکاری و
تێگه‌یشتنه بووبێت !
به‌ڵام هه‌ر چه‌ند دێڕ دواتر باس له‌وه ده‌کات که هیچ کادرێکی پژاک
له باشوور تیرۆر نه‌کراوه و ده‌ڵێت :- (تا ئیستا لە کوردستانی باشور
بەسەدان کەسمان بەدەستی تیرۆرستەکانی جمهوری ئیسلامی شەهیدو بریندار
بوون هی ئەوانی تریش کەمتر لەسەد کەس نین، بەڵام هیچ پەژاکێک
لەکوردستانی باشور تیرۆر نەکراوە) . جا ئه‌گه‌ر پژاکیش ئۆردوگانشینی و
ته‌سلیمبوونی په‌سه‌ند بکردایه ئه‌وا چاره‌نووسیان له چاره‌نووسی
ئێوه‌ی ئۆردوگانشینکراو باشتر نه‌ده‌بوو.
با خوێنه‌ر له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ته‌واوی گوته‌کانی مه‌لا عه‌بدوڵڵا
بخوێنێته‌وه و پاشان بڕیار بدات:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1566
ته‌نانه‌ت ئه‌م مه‌لا عه‌بدوڵڵایه کاتی خۆیشی په‌ڕتوکێکی ده‌رکرد به
ناوی ( خیانه‌ته‌کانی قیاده‌ی مۆقه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد ) که له‌و
په‌ڕتووکه‌دا هه‌رچی گوته‌ی ناشیرینه ئاڕاسته‌ی مه‌لا مسته‌فا و
بارزانیه‌کانی ده‌کات ، که‌چی ئیمڕۆش تاڵه‌بانی ئاسایی به جۆرێک باس
له مه‌لا مسته‌فا و بارزانیه‌کان ده‌کات که هیچ ده‌روێشێک وه‌ها
کڕنوش بۆ شێخه‌که‌ی نه‌بات . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=898
تاڵه‌بانی له هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا چه‌ند کوردکوژێکی ئاماده ده‌کرد بۆ
کوشتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه‌یان له کرده‌وه‌کانی ده‌گرت و بیر و
بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو ، هه‌میشه‌ش له پاکانه‌کردندا بوو بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی که ئه‌نفالی کوردیان کردبوو له وێنه‌ی سوڵتان هاشم و خه‌زره‌جی
و وه‌فیق سامه‌ڕایی و به‌رزان تکریتی .
مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش ئه‌گه‌ر توانای ئاماده‌کردنی ئه‌و
کوردکوژانه‌شی نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند که‌سێکی ئاماده کردووه بۆ چه‌واشه‌کردنی
ڕووداوه‌کان و شێواندنی ڕاستیه‌کان . که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش که‌سانێکی
وه‌کو بێژه‌ن قاره‌مانی و حاجی حوسێنی حه‌داد و مه‌لا سامڕه‌ند و حه‌کیم
حه‌سه‌نزاده و کاک تاهیر قاسمین ، خودا که‌ریمه بۆ پاکانه‌کردن بۆ
جیهادکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیش .
پاش ئه‌وه‌ی به تیرۆرکردنی دوو سکرتێری حیزبی دیموکرات جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وه‌که‌مان
"له ڕۆژهه‌ڵات" که‌می نه‌کرد دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئه‌و کات
وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران گوتی :- ( پێویسته له ڕێگه‌ی له‌توپه‌تکردنی
حیزبه‌کانه‌وه به ئامانجه‌کانمان بگه‌ین ) . ئه‌وه‌ی که ئه‌م خواسته‌ی
وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی جێبه‌جێ کرد بریتی بوو له
عه‌بدوڵا خانی موهته‌دی و مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده که نه‌ک هه‌ر
دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یان له‌توپه‌ت کرد به‌ڵکو دیارده‌ی دزێوی گۆپاڵ وه‌شاندنیشیان
خسته نێو فه‌رهه‌نگی کوردانه‌وه .
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ر له له‌توپه‌تکردنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه هه‌موو
هه‌وڵه‌کانی له‌سه‌ر پژاک چڕ کردبوویه‌وه و ده‌یخواست له ڕێگه‌ی که‌سانی
وه‌کو عوسمان جه‌عفه‌ریه‌وه دیارده‌ی له‌توپه‌ت کردن تاقی بکاته‌وه و
به ئامانجه‌کانی بگات ، به‌ڵام کاتێک ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر
پژاک مایه پووچ بوو ئه‌و کات تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر دیموکرات و
کۆمه‌ڵه جێبه‌جێ کران . بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێک کرده‌وه‌ی
نابه‌جێی حیزبه‌کان کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه بکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1758
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1780
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1845
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1895
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1948
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2013
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|