١\٢\٢٠١١
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال
محه‌مه‌د
به‌شی هه‌شته‌م
- پڕۆژه‌ی پاکتاوکردنی کادره شۆڕشگێڕه‌کان
و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو.
ئه‌گه‌ر ئێمه باس له هاوئاهه‌نگیه‌کانی قیاده‌مۆقه‌ته و کۆماری
ئیسلامیش نه‌که‌ین بۆ قه‌ڵاچۆکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵات و
پاکتاوکردنی سه‌دان و بگره هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات و
کۆمه‌ڵه ، ته‌نها باس له تیرۆرکردنی ده‌یان سه‌رکرده و کادری حیزبی
دیموکرات بکه‌ین له ساڵه‌کانی 1967 تا 1970ی زاینی که سوله‌یمانی
موعێنی و مرادی شیرێژ به‌شێکن له‌و نموونانه و تیرۆرکردنی سه‌دان
کاردر و شۆڕشگێڕی دیکه‌یان له ساڵی 1991 تا 2003ی زاینی ئه‌وا باسێکی
زۆر هه‌ڵده‌گرێت .
به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که به‌رپرسانی حیزبی دیموکرات بێده‌نگه‌یان
لێکردووه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو تیرۆر و تاوانه‌ی که له‌لایه‌ن یه‌کێتی
و پارتییه‌وه ئه‌نجام دراوه ، که‌چی ته‌نها باس له ته‌حویلدانه‌وه‌ی
7 پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرێت به کۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامییه‌وه !
هه‌ڵبه‌ته منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که مه‌سه‌له‌ی ئه‌و 7 پێشمه‌رگه‌یه
زۆر به‌زیاده‌وه باس بکرێت و ته‌واوی ئه‌و تاوانبارانه‌ی که ده‌ستیان
له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه به به‌رپرسی هێزه ئیسلامیه کۆنه‌په‌رسته‌کانیشه‌وه
ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن . به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که
بۆچی ته‌نها باس له‌و 7 پێشمه‌رگه‌یه ده‌کرێت و خوێنی زیاتر له 750
کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌یان فه‌رامۆش کردووه که له‌لایه‌ن یه‌کێتی و
پارتییه‌وه کوژراون ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ڕوون و ئاشکرایه که په‌یوه‌سته به‌م دوو
هۆکاره‌ی خواره‌وه:
1- دز و خاوه‌ن ماڵ به‌شدار بوون له‌و پاکتاوکردنه‌دا . چونکه ئه‌و
کادرانه‌ی که تیرۆر کران بریتی بوون له که‌سانێک که به
ئۆردوگانشینی و ته‌سلیمبوون ڕازی نه‌بوون و ئاماده نه‌بوون بڕیاری ئه‌و
سه‌رکردانه‌یان په‌سه‌ند بکه‌ن که ئاماده‌یی ئاشبه‌تاڵکردنیان هه‌یه
و له چیاکان ده‌یانهێننه خواره‌وه و حیزبی دیموکرات بۆ چاره‌نووسێکی
نادیار ڕاپێچ ده‌که‌ن .
2- خوێنی ئه‌و کادر و پێشمه‌رگانه بۆته پاروویه‌کی چه‌ور بۆ تێرکردنی
سکی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان . واته له به‌رامبه‌ر خوێنی هه‌ر
کادرێکدا بڕه پاره‌یه‌ک وه‌کو مووچه‌ی مانگانه بۆ به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان بڕاوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه موچه‌یه‌شدا
بێده‌نگه له ده‌ریایه‌ک خوێنی شۆڕشگێڕان کراوه . چونکه زۆرینه‌ی به‌رپرسانی
حیزبی دیموکرات بریتین له‌و کۆنه "فه‌قێ"یانه‌ی که له ڕابردوودا
ژیانیان له‌سه‌ر زه‌کات و سه‌ره‌فتره‌ی گوندنشینان بووه بۆ بژێوی
ژیانیان ، ئیتر ئیمڕۆ که له به‌رامبه‌ر خوێنی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کدا
بڕه پاره‌یه‌کیان وه‌کو مووچه بۆ بڕدرابێته‌وه چۆن بێده‌نگه‌ی
لێناکه‌ن ؟
ئه‌م دوو هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه ته‌واو له ڕاستیه‌وه نزیکن ، چونکه به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان نه‌ک هه‌ر په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ یه‌کێتی و پارتی درێژ
نه‌کردووه ، به‌ڵکو بوونه‌ته داکۆکیکار له‌و دوو لایه‌نه و په‌نجه‌ی
تاوان بۆ خه‌ڵکه بێلایه‌نه‌که‌ی باشوور درێژ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ( خه‌ڵکه
سڤیله‌که بۆ خاتری کیلۆیه‌ک شه‌کر و ته‌نه‌که‌یه‌ک ڕۆن ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان
تیرۆر کردووه ) ، جاروباره‌ش ده‌ڵێن تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌م
کاره‌یان ئه‌نجام داوه ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ته‌نها که‌سێک له‌و
تیرۆریستانه‌ی کۆماری ئیسلامی بهێنن .
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه :- بۆچی یه‌کێک له‌م که‌سه سڤیلانه‌ی
باشووری کوردستان یان تیرۆریستانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشان
ناکه‌ن که ده‌ستیان له‌م هه‌موو تیرۆره‌دا هه‌بووه ؟
چونکه کاتێک گوته‌یه‌کی وه‌ها ده‌بێژن ئه‌وا ده‌بێت لانی که‌م ناوی چه‌ند
که‌سێک له‌و تاوانبارانه بزانن که ده‌ستیان به خوێنی سه‌دان که‌س
سوور بووه و له‌لایه‌ن دادئه‌ستێنیشه‌وه دۆسیه بۆ هه‌ر یه‌کێک له
که‌سی تیرۆرکراو و تیرۆرکه‌ره‌که‌ش کرابێته‌وه ، چونکه وه‌کو من
ئاگادارم که له ته‌وه‌زه‌لخانه‌کانی کۆیه و زڕگوێز دادئه‌ستێنتان
داناوه بۆ به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه‌تان لێده‌گرن
. ئایا دادئه‌ستێن هه‌ستاوه به کارێکی وه‌ها ؟
بۆچی ئێوه زانیتان ئه‌و که‌سانه کێن که دکتۆر قاسملو و هه‌ڤاڵه‌کانیان
تیرۆر کرد له وڵاتی نه‌مسا "ئوترێش" که هیچ که‌سێک له ئێوه نه‌یزانیبوو
که دکتۆر قاسملو و هه‌ڤاڵه‌کانی له‌و جێگه‌یه‌ن و به هه‌زاران کیلۆمه‌تریش
لێتانه‌وه دوور بوون ، به‌ڵام بکوژانی زیاتر له 750 کادر و پێشمه‌رگه‌تان
ناناسن که هه‌میشه به یه‌که‌وه بوون له باشووری کوردستاندا و ته‌نانه‌ت
به‌شێکیان له دووری چه‌ند مه‌ترێک له ئێوه‌وه تیرۆر کراون ؟ ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامه‌که‌تان ئه‌وه بێت که پۆلیسی ئوترێش(نه‌مسا) تیرۆریسته‌کانی
ده‌ستنیشان کردووه و گوته‌ی چه‌ند پۆلیسێکی نه‌مسایی بکه‌نه به‌ڵگه
، خۆ له‌لایه‌ن نووسه‌ران و دڵسۆزانه‌وه سه‌دان به‌ڵگه بڵاوکراوه‌ته‌وه
له‌سه‌ر تیرۆری ئه‌و که‌سانه به ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی . ئه‌ی چۆنه
که بڕوا به گوته‌ی چه‌ند پۆلیسێکی ئوترێشی ده‌که‌ن و بڕوا به‌و هه‌موو
به‌ڵگه‌یه‌ی نووسه‌ران ناکه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر تاوانێک له هه‌ر جێگه‌یه‌ک ڕووبدات ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسیاره
له‌و تاوانه‌دا و ده‌بێت به دواداچوونی ته‌واوه‌تی بکات تا تاوانبار
ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌یدات به دادگا ، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌که
ئاگاداری ڕووداوه‌که نه‌بوو یاخود تاوانباره‌که‌ی بۆ ده‌ستنیشان نه‌کرا
ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ واز له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌هێنێت ( ئستقاله ده‌دات
) تاوه‌کو نیشانی کۆمه‌ڵگای بدات که به‌رپرسیار نییه له‌و تاوانه‌دا
.
ته‌واوی ئه‌و کادر و پێشمه‌رگه تیرۆرکراوانه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش
له کاتێکدا بووه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستایان هه‌مان ده‌سه‌ڵاتداری
ئه‌و کاتیش بوون ، که‌چی نه‌ک هه‌ر وازیان له پۆستی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
خۆیان نه‌هێنا به‌ڵکو زیاتر خۆیان داسه‌پاند به‌سه‌ر دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا
و که‌وتونه‌ته پاکانه‌کردن بۆ بکوژه‌کانیان و ده‌ستی سواڵیان بۆ بکوژه‌کانیان
پانکردۆته‌وه تاوه‌کو مووچه‌یان بده‌نێ .
لێره‌دا یه‌ک پرسیار له که‌سوکاری ته‌واوی ئه‌و پێشمه‌رگه
تیرۆرکراوانه ده‌که‌م و ده‌ڵێم :- ئایا ئێوه چه‌نده خاوه‌ندارێتیتان
له خوێنی ئازیزان و جگه‌رگۆشه‌کانتان کردووه ؟ چونکه خاوه‌ندارێتی
کردن ته‌نها به فرمێسک هه‌ڵڕشتن و دڵته‌نگیتان کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکو
خاوه‌ندارێتیکردن به هه‌ڵوێست وه‌رگرتنتان ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و
که‌سانه‌ی که به‌رپرسیاری ئازیزان و جگه‌رگۆشه‌کانتان بوون له کاتی
تیرۆرکردنه‌کاندا . بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://www.renesans.info/index/index.php?id=1682
باسکردنی ئۆردوگانشینان له ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی 7 پێشمه‌رگه‌یان له‌لایه‌ن
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه په‌یوه‌ست نییه به دڵسۆزییان بۆ ئه‌و 7
پێشمه‌رگه‌یه و خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له خوێنی به ناهه‌ق ڕژاویان ، به‌ڵکو
په‌یوه‌سته به‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه:
1- ئاماده نه‌بوونی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ بڕینه‌وه‌ی بڕه موچه‌یه‌ک
بۆ به‌رپرسه‌کانیان ، چونکه له چاوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه بڕینه‌وه‌ی
موچه بۆ به‌رپرسانی حیزبێکی سۆسیال-دیموکرات ده‌چێته خانه‌ی ته‌کفیریه‌وه
.
2- فشارهێنانی یه‌کێتی و پارتی بۆ هێنانه پێشی ئه‌و باسانه ، چونکه
له کاتی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی مامۆستایان‌دا به‌هۆی کرده‌وه دژه
مرۆڤیه‌کانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه لایه‌نه ئیسلامیه‌کان توانیان ده‌نگێکی
زۆر به‌ده‌ست بهێنن و یه‌کێتی و پارتیش له ڕێگه‌ی ئۆردوگانشینه‌کانه‌وه
ده‌خوازن ئه‌و ده‌نگانه له لایه‌نه ئیسلامیه‌کان وه‌ربگرنه‌وه .
چونکه بیرکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و 7 پێشمه‌رگه‌یه‌ش ته‌واو له دوای ده‌رچوونی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی مامۆستایانه‌وه بوو .
بڕوانه ئه‌م لینکانه:
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=7504
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=7502
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1566
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=2758&Lang=Ku
ئۆردوگانشینکراوه‌کان بێده‌نگه‌یان کردووه له تیرۆرکردنی سه‌دان کادر
و پێشمه‌رگه‌یان و که‌مپه‌کانیشیان کردۆته شوێنی داپڵۆسین و شاربه‌ده‌رکردنی
ئه‌و کادر و پێشمه‌رگانه‌ی دیکه‌یان که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن
و ڕه‌خنه له به‌رپرسه‌کانیان ده‌گرن ، که‌چی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتی
و پارتیدا له که‌ینوبه‌ینی ئه‌وه‌دان که فشار بۆ ئه‌و که‌سه سڤیلانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بهێنن که به هه‌ر هۆیه‌کی سیاسی یاخود بێکاریه‌وه
له باشووری وڵات‌دا نیشته‌جێ بوون و ده‌خوازن به زۆری زۆرداری یان به‌رگه‌ی
یه‌کێک له لایه‌نه ئۆردوگانشینکراوه‌کانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن یاخود
ڕاده‌ستی کۆماری جه‌هل و سێداره‌ی ئیسلامی ئێرانیان بده‌نه‌وه ، که
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش پێی ده‌گوترێت " گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو " .
بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:
http://www.helwist.com/Nuseran/0%20%20Helwist/2010/7/4%20%20namey%20krawe.htm
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1307
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1942
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|