٢٠\٧\٢٠١١
چی بکه‌ین بۆ قه‌ندیل؟؟

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
چه‌ند رۆژێکه کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشێکی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر چیای سه‌ربه‌رزی
قه‌ندیل ده‌ستپێکردووه ، له به‌رامبه‌ردا گه‌ریلاکانی په‌ژاک وه‌ک هه‌میشه
داکۆکیکه‌ر له ژیان شکستیان به پلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێنا
،ده‌بوایه هه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشوور
و خه‌ڵکی باشوور له ئاست ئه‌م په‌لامارانه چی بوایا ؟؟؟:
- ده‌بوایا هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات وه‌ک ئه‌رکی خۆیان به هاواری گه‌ریلاکانه‌وه
بچونایاو تێکشکانی ئه‌م په‌لاماره‌یان بکردایه‌ته خاڵی وه‌چه‌رخان بۆ
بره‌و دانه‌وه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و چه‌کداری دژ به کۆماری
ئیسلامی ئێران ،ئه‌م شه‌ڕه به‌ره‌ییه کاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی سیاسی
جه‌ماوه‌ری ده‌بێت و به‌ره‌کان ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه هه‌موو لایه‌ک
چ به کۆمه‌ڵ یان تاک لایه‌نه ده‌توانن به‌شداری تێدا بکه‌ن .
له کاتی جه‌نگدا ناکۆکیه ناوخۆییه‌کان ده‌بنه ناکۆکی لاوه‌کی و شوێن
خۆیان بۆ ناکۆکییه سه‌ره‌کییه‌کان که کۆماری ئیسلامی ئێرانه چۆڵ ده‌که‌ن
،بۆیه لایه‌نه‌کان رۆژهه‌ڵات له داهاتودا به‌هۆی ئه‌م که‌مته‌رخه‌میه‌یانه‌وه
به‌ره‌و رووی گله‌یی و گازنده‌ی ته‌نانه‌ت رێکخستنه‌کان خۆشیان ده‌بنه‌وه
.
-هێزه‌کانی باشوری کوردستان له لایه‌که‌وه سنووری نیشتمان که‌وتۆته
به‌ر په‌لاماری دوژمنکارانه ئه‌مه‌ش به پێی په‌یماننامه‌ی رۆما و
پایه‌کانی تاوان تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌ییه ، پارساڵ دادگای تاوانی نێو
ده‌وڵه‌تی له کۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له که‌مبالای ئۆگه‌ندا دادگای
تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی عدوانی وه‌ک تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و به
ئیختساسی دادگا زانی ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ کام له‌م دو وڵاته ئه‌ندامی
دادگاکه نین بۆیه دادگا راسته‌وخۆ نایاته سه‌ر خه‌ت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
عێراق سکاڵا بکات و بخرێته گفتوگۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌وا ئێر
ان سزا ده‌درێت ،بۆیه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته وه‌ک به‌شدار له حوکمڕانی
عێراق دۆسیه‌ی په‌لاماره‌کان بباته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، هاوکات
پێویسته لایه‌نه‌کانی باشوور به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مان
و ده‌ره‌وه ، رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پێشه‌یه‌کان دژ به‌م په‌لاماره
دوژمنکارانه‌یه بووه‌ستنه‌وه و به‌یانامه‌ی تایبه‌تی خۆیان یان به
کۆمه‌ڵ هه‌بێت و کاری جه‌ماوه‌ری له دژی بکه‌ن .
ئه‌رکی چالاکڤانان له‌مه‌ش قورستره پێویسته :
1- گروپی کۆکردنه‌وه‌ی مادی پێک بهێنن له شار‌و شارۆچکه‌کانی باشووری
کوردستان.
2- ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له ناوچه سنورییه‌کان (ده‌ڤه‌ره‌کانی جه‌نگ)
و پایته‌خت ئه‌نجام بده‌ن .
3- ده‌رگای خۆبه‌خشی بۆ لاوان بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ بکه‌نه‌وه .
4- پشتێنه‌ی مرۆیی له ناوچه سنوورییه‌کان پێک بهێنن .
5- به ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشاندان ئابلوقه‌ی پزیشکی و راگه‌یاندن له‌سه‌ر
قه‌ندیل تێک بشکێنن.
ماڵپه‌ڕی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
|