١٣\١١\٢٠٢٤
چیدیکە ئەمەریکا
ناکەینە قوربانی هیچ لایەنێک.
- دەبێ ھەموو شتێک
لە پێناو ئەمەریکای مەسنەوە بێ -
مەهدی حەمید
تڕەمپ لە ھەرسێ ھەڵبژاردنەکانی بۆ چوونە کۆشکی سپی، لە ساڵی ٢٠١٦
سەرکەوت و لە ٢٠٢٠ دۆڕاندی و ھی ئەو جارەش بردیەوە بە تایبەتی ھی ئەو
جارە، وەک خال لە سەر پیتەکان دانێ زۆر بە جوانیی بەرنامەی سیاسی و
ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆی بۆ خەلک ئاشکراکرد کە ھەندێکیان لەو خالانەی
خوارەوەیە:
١- چیتر پارە لە کێشەکانی دەرەوە خەرج ناکەین و ھەر یارمەتیەکی ئێمەش
بۆ دەرەوە لەبەرامبەر ئەوەوە دەبی کە ئەو وڵاتەی داوای یارمەتی دەکا
دەبێ پارە بدات.
٢- خەرجی ناتۆش کە ٧٠٪ ئەمەریکا تەمویلی دەکات ، دەبێ بۆ لەمەو دوا
نیوە بە نیوە بێت و تایوانیش ئەگەر داوای ھاوکاری سەربازی لە ئێمە داوا
بکا دەبێ لە بەرامبەر ھەمدیسان پارە بدات. جەنگی سەربازی تا پێمان بکرێ
خۆمان لێی بە دوور ڕادەگرین و لە بەرامبەردا جەنگی بازرگانی و سیاسەتی
حیمایە ھەڵدەبژێرین. دۆنالد تڕەمب لە پڕۆپاگەندەی ئەو ھەڵبژاردنە بە
ئاشکرا گۆتی شەڕی ئۆکڕانیا ڕادەگرین و ئەگەر ئەوروپا و زلینسکیش بەو
شەڕ ڕاگرتنە ئامادە نەبوون، تەمویل لە سەریان ڕادەگرین با ئەوروپا
خەرجی شەڕ بدەن . بۆ شەڕی غەزە و لوبنانیش گوتی شەڕ ڕادەگرم.
٣- مەبەستی سیاسەتی حیمایەش دەکاتە باج خستنە سەر ئەو کەلوپەلانەی کە
دەگەنە ئەمەریکا . تڕەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ھەم باجی خستە سەر
ئەو کەلوپەلانەی لە چینەوە دەگەیشتنە وڵاتەکەی ھەروەھا بە شێوەیەک لە
شێوەکان ئەم سیاسەتە باج خستنە سەری لە ئەوروپاو یابان و تورکیاو ئەمو
ئەویتریشی سەپاند و بۆ ئەو خولەش بە مەزندەی خۆم ھەر وا دەکا . باجیش
لە سەر کۆمپانیا ناوخۆکان کەمدەکاتەوە.
٤- کورد و تورکیا و ھەر یەکەیان بە دیوی خۆیەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان
بە ھاتنی تڕەمپ ترسیان ھەیە. ترسی کوردی ڕۆژئاوا لەوە دەترسن کە وەک
خۆلی سەرۆکایەتیەکەی پێشووی دەستی لەشکری تورکیا بۆ لێدانیان واڵا بکا
و ھی تورکەکانیش بەو دوو لێدوانە لە یەک نزیکەی ناتەنتاھۆ و تڕەمپەوەیە
کە یەکەمیان لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە دا کە
دەبێ گۆڕانکاری لە نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکرێ و ھی دووەمیش واتە
لێدوانێکی تڕەمپ گۆتبووی بۆ ئیسرایل ئاسان نییە بەو قەوارە بچووکەی خۆی
داکۆکی لە خۆی بکات . ئەردۆگان ئەو دوو لێدوانەی ناتەنتاھۆو ترەمپی بە
دابەشبوونی تورکیا و دروستبوونی دەولەتی کوردی لێکدایەوە.
٥- نەک لە کاتی پڕۆپاگەندەی ھەڵبژاردن بەلکو پاش دەرچوونیشی و ھێشتا
زیاتر لە دوو مانگ ماوە بۆ ڕادەستکردنی دەسەلات بۆی بەڵام ھەر لە
ئێستاوە قسەی یەکەم و کۆتایی دانانی ڕێوشوێنە بۆ ڕادەسکردنەوەی ئەو
پەنابەرانەی کە بە نایاسایی خۆیان گەیاندۆتە ئەمەریکا کە ژمارەیان
چەندەھا ملیۆنەو پێشی وایە خالە سەرەکیەکەی دەرچوونی ، ڕادەسکردنەوەی
ئەو پەنابەرە نایاسایانەیە و ئەو کارەش بە کردار دەکا تا بیسەلمێنێ کە
لە بەرامبەر بەڵێندانی بە خەلکەکەی ڕاستگۆیە.
٦- مەسەلەی لەباربردن واتە دژی لەبەرباربردنی کۆرپەلەی ناو سکی دایکە و
ھەروەھا پاراستنی ھەندێ لە ڕێوشوێنەکانی ئاینی و کەلتوری کۆن و
پاراستنی داکۆکی لێ دەکات و گۆڕینی ڕەگەزیش لە نێرەوە بۆ مێ و بە
پێچەوانەشەوە ، قبوڵی نییە.
٧- لە ھەمووی گرنگتر دۆناڵد ترەمپ لە پڕۆپاگەندەی ھەڵبژاردن ئەو جۆرە
دیموکراتیەتە بەرقەرارو بەرجەستە بوونەی ئێستای ئەمەریکای بە
دیموکراتیەتێکی ساختە دەدایە قەلەم و دەیگۆت دەسەلات بگرمە دەست ھەموو
تواناکانم بۆ ئەوە وەگەڕدەخەم کە دەسەڵاتی قولی ئەمەریکی نەھێڵم و
خەرجی سەربازی کەمدەکەمەوەو گرنگی بە تەکنەلۆجیای سەربازی دەدەم و
زۆرانێک لە سەرکردە سەربازیە باڵاکان ، دەنێرمەوە لۆ مارێ و لە شوێنیا
دیموکراتیەتی ڕاستەقینە جێگیر دەکەم.
٨- ئەوەی ماوەتەوە وەک بڵێین ئایا تڕەمپ دەتوانێ ناتوانێ یان چەندی پێ
دەکرێ کە ئەوەی گۆتبووی بیخاتە واری کرداری. دەبێ ئەوەش بڵێین کاتێ کە
باراک ئۆباماو بیلکلنتۆن و جۆ بایدن و ئەمو ئەوی تری سەرۆکەکانی پێشتری
ئەمەریکا لە سەر حیسابی حیزبی دیموکرات کەوتنە ناو بەشداریکردن لە
هەڵمەتی ھەلبژاردنی کەمالا ھارس کەچی ھی سەرکردە کۆماریەکان خۆیان
بەدوور ڕاگرت بۆ ھەڵبژاردنی دۆنالد ترەمپ. ھەر ئەوەندە نا بەلکو تا زۆر
ڕادە بەشی ھەرە زۆری سەرکردە باڵاکانی کۆماریەکانیش بەشداریان لە
هەڵمەتی ھەڵبژاردنی ترامپ نەکردو ئەوەی کردی ئەو جەماوەرە پان و بەرینە
بوو ترەمپیان دەرچواند. لێرە بەدواوە دەکرێ بگۆترێ ھەوادارانی ترەمپ،
ترەمپیان بردە کۆشکی سپی نەک حیزبی کۆماریی و ئەوەش خۆی لە خۆیدا
دەبیتە گۆڕانکاریەکی تر لە پەیکەری حیزبی کۆماریی و ئەرکەکانی.
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|