٢۴\٥\٢٠١٠
جگە لە پارتى،
تۆمەتبارکردنى هەر لایەنێک چەواشەکارییه.

گۆران دوکانى
تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ڕاگەیاندن
و فەرمانبەرەکانى پارتى بە چەندین
سیناریۆ و بڵاوکردنەوەى سیستەمى دیماگۆجیەت
کەوتونەتە بەشینەوەى تۆمەت بۆ مێدیاى ئەهلى و تۆمەتبارکردنى چەندین
لایەن و کەسایەتى سیاسی کە
دەستیان لە پشتەوەى تیرۆرکردنى
سەردەشت عوسماندا هەبووە، بە جۆرێک هەندێک لەو سیناریۆیانە بە
دڵنیایەوە کە خۆشیان باوەڕیان پێى نییه نەک راِى گشتى هەرێم، لە هەمان
کاتدا بە بڵاوکردنەوەى سێ بەیاننامەى مەکتەبى سیاسیان و ئاسایشى گشتى
(هەولێر) و سەرۆکایەتى هەرێم هەڕەشەى دەستبڕین و تۆمارکردنى سکاڵایان
لەو کەس و لایەنانە کرد کە تۆمەت دەخەنە پشت پارتى سەبارەت بە
تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان.
تیرۆرکردنى ئەوخوێندکارە ڕۆژنامەنووسە کەسەرۆکى هەرێم لەبەیاننامەکەیدا
(تەنهابەقوتابی ناوى هێنا) ئەمەلەکاتێکدایە کارەکانى سەردەشت لەهەردوو
مێدیاى (ئاشتى نامە وساماڵ پۆست وچەند ماڵپەڕێکى ئەلکترۆنى)دا دەلالەتە
بۆسەلماندنى ئەو ڕاستیەى سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووس بوە،بەڵام سەرۆکى
هەرێم لەوبەیاننامەیەدا گەرەکیەتى لەئەرزشى سەردەشت و خودى کەیسەکەش کە
تایبەتە بەتیرۆرى ڕۆژنامەنووسان کەمبکاتەوە!.
لەلایەکى دیکەوە مەکتەبی سیاسی پارتى بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە
سەرلەبەرى پڕە لە هەڕەشەو بوغزوقینە،ئەمەجگەلەبەلاڕێدابردنى کەیسى
سەردەشت بەتێکەلکردنى لەگەڵ ئەوڕووداو وکارە نانیشتیمانیانەى
کەلەڕابردوودا ئەنجام دراون،کەئەمەش خۆیلەخۆیدا سیناریۆیەکى دیکەى
پارتیە بۆچەواشەکردنى خەڵک لەهەمبەرشاردنەوەى ڕاستیەکانى تیرۆرى
ڕۆژنامەنووسان،من لێرەدا باس لەدیمەنى بەیاننامە جەنگاویە
هەڕەشەئامێزەکەى مەکتەبی سیاسی پارتى ناکەم کەڕوبەڕوى سەدان ڕەخنەى جدى
نوسەرو ڕۆژنامەنووسان بویەوەو بەس لەبەیاننامەى مەکتەب سیاسی حیزبێًک
نەدەچوو کەشانازیەکى ڕەها بەئاستى مەعریفەى خۆیەوەدەکات،وەلێ تەنها
ئەوەندەنەبێت ئەگەر کەمێک بەووردى بڕوانینە ئەوبەیاننامەیە دەگەینە
ئەوڕاستیەى کەپارتى بەرلەئاشکراکردنى بکوژانى سەردەشت عوسمان
هەرلەئێستاوە خۆى یەکلایکردۆتەوە کەئەوان دەستیان لەتیرۆرکردنیدا
نیە!،هەروەها لەوبەشەى بەیاننامەکەدا کەجەوهەرى هەڕەشەکانى تیادا
چڕبۆتەوە دەڵێت:(ههموو ئهوانهی لهو ماوهیهی رابردوودا بوختانیان
به دام و دهستگا ئهمنیهکانی ههرێم و به پارتیمان کردووه و به
بێبهڵگه و ههروا له خۆڕا، تۆمهتباریان کردوون ، راپێچی بهردهم
دادگا دهکرێن و لێپێچینهوهی یاساییان لهگهڵدا دهکرێت)،کەواتە
لێرەدا دەگەینە ئەو ڕاستیەى کەهەموو ئەو هەواڵانەى بڵاودەکرێنەوە
سەبارەت بەوەى کەپارتى بەنیازە کەسانێک بێنێتە سەر تەلەفزیۆنەکان
وسیناریۆیەک دروستبکات سەبارەت بەتیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان تاکو
تاوانەکە لەسەرخۆى لابەرێت نزیکن لەڕاستیەوە؟!، دەناچۆن
بەرلەئاشکراکردنى بکەرانى ئەو ڕووداوە پارتى دەتوانێت سەتاسەت
ئەستۆپاکى خۆى نیشان بدات؟!، (ئەمەلەکاتێکدایە کەدیارەخۆیان باش دەزانن
زۆرترین پەنجەى تاوان بۆپارتى درێژدەکرێت،کەئەمەش تەنها تۆمەتى
بێبنەمانیە وەک دەزگاکانى ڕاگەیاندنى پارتى باسی لێوەدەکەن،بەڵکو
گومانى هەمووئەو واقعە تاڵانەیە کەئەمڕۆلەهەموو گومانەکانیدیکە
گەورەترنوپارتى بەتۆمەتیان ناوزەد دەکات!).
تەنانەت هەموو ئەو شکو گومانانەى کەپارتى تۆمەتباردەکات بەتیرۆرکردنى
سەردەشت عوسمان سەدبەرامبەر گەورەترن لەئاست ئەو سیناریۆیانەى کەپارتى
دروستیان دەکاتو لایەنەکەنى دیکەى پێ تۆمەتباردەکات!، ئەوە پارتیە
کەبکەرانى کردەوەیەکى تیرۆرستى وەک یەکى شوبات وگروپێکى تیرۆرستى وەک
گروپەکەى شێخ زاناو شتگەلێکیدیکەى لەژێردەست قوتارنابێت، ئەوە
هەرپارتیەلەڕابردووداو تائەمڕۆش شانازى بەوەدەکات کەئەوان لەڕێگەى
هێزەکانیانەوە خەریکە ئارامى وئاسایش بۆشارێکى پڕکێشمەکێشى وەک موسڵیش
دەگێڕنەوە!،کەچى عەجەب بەڕۆژى ڕوناکو بەناوئەوهەموو ترافک لایت و
کامێرانەى سەر ڕێگاى مەسیفدا خوێندکارێکى ڕۆژنامەنووس دەڕفێندرێتو پاش
تیرۆرکردنى بەچواربازگەدا دەبرێتە موسڵ ولەوێ تەرمەکەى فڕێدەدرێت؟!،
بۆپۆلیسێک؟ بۆمروورێک؟ بۆپاسەوانێکى بەردەم کۆلێژەکە؟ تەنانەت بۆ
هاوڵاتیەکى ئاسای نەهاتەجواب لەکاتى ڕفاندنەکەیدا ئەگەرئەمە پلانێکى
پێشوەختەى بۆدانەڕێژرابێت؟!، وەبۆچى دواى تیرۆرکردنەکەشی جگەلەشایەد
حاڵەکان کەبەسەرچاوە قسەبۆ ڕۆژنامەکان دەکەن هیچ دامودەزگایەکى ئەمنى
هەولێر ڕونکردنەوە ولێدوانێکى ڕوون نادەن فزەیان لێوەنایەت کەهەرهیچ
نەبێت کەمێک گومانەکان لەسەرخۆیان بڕەوێننەوە؟!،هەموو لایەک پەنجەى
گومان بۆ دەزگاى پاراستنى پارتى ڕادەکێشێت،کەچى عەجەب ڕای گشتى هەرێم
وروژاوە وبەدەیان خۆپیشاندان ئەنجام درا بۆپرۆتستۆکۆدنى تیرۆرى سەردەشت
وچەندین بەرپرسوڕێکخراوى نێودەوڵەتى هاتونەگۆ،تەنانەت سەرۆکى هەرێمو
سەرۆکى حکومەتو تەواوى بەرپرسانى باڵاى ئەم هەرێمە دێنە قسە، کەچى
مەسروربارزانى سەرۆکى ئاژانسی پاراستن بێدەنگى هەڵبژاردوە؟!.
لەلایەکى دیکەوە ئەوگومانانەى کەلاى خەڵکى بونەتە یەقین سەردانەکەى
مەسروربارزانى سەرۆکى ئاژانسی پاراستنە بۆکۆلێژەکەى سەردەشتو
قسەکردنیەتى بەزمانى ئینگلیزى!،جارێ بەرلەباسکردنى ئەوسەردانە پێویستە
ئەوە بڵێین لەچی کونجێکى ئەم دنیایەداڕویداوە بەرپرسی دەزگایەکى
موخابەراتى حکومەتێک نەک حیزبێکیش سەردانى دەزگایەکى مەعریفى وەک زانکۆ
بکاتو کۆڕوسیمینارى بۆسازبکرێت؟!،ئەوپرسیارە جەوهەریەى کەلێرەدا دروست
دەبێت ئەوەیە ئایامەبەست لەوسەردانە چیبوە؟!بۆچى مەبەستێک بەرپرسی
دەزگایەکى وەک پاراستن سەردانى زانکۆدەکات؟!،مەبەست لەقسەکردنى بەزمانى
ئینگلیزى چیبوە؟!،بۆچى دواى ماوەیەک خوێندکارێکى ئەوکۆلێژە تیرۆردەکرێت؟!.
خاڵێکیتر کەلێرەدا جێگەى باسکردنە ئەوەیە بەستنەوەى تیرۆرکردنى
قوتابیەکى ڕۆژنامەنووس بەکۆمەڵێک کارى نانیشتیمانی کە حیزبە کوردیەکان
لەسەردەمى شاخدا کردویەنەو ئەگەربێتەسەرباسکردن(خودى پارتى پشکى شێرى
لەوکارە نانیشتیمانیانەدا بەردەکەوێت)،هۆکارێکیترى شاردنەوەى خودى
تاوانەکەیە،یاخود ڕوونتر بڵێین بەلاڕێبردنى کەیسى تیرۆرکردنى سەردەشتە،
کەئەمەش جۆرێکى دیکەیە لەو شڵەژانەى کەڕوبەڕوى پارتى بۆتەوە و لەماوەى
نزیکەى ئەم بیست ڕۆژەدا لایەنو گروپ و کەسەیاتى سیاسی نەماوە تۆمەتبارى
نەکەن بە تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان، تەنانەت یەکێتیش کەدۆست و حیزبە
ستراتیژ وحاکمەکەى خۆیانە!.
لەلایەکیترەوە ئەوهەموو فەرمانبەرەى پارتى کەهاتونەتەسەرخەت لەڕێگەى
ڕاگەیاندنەکانى حیزبەکەیانەوە سەبارەت بەتیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان
خۆیلەخۆیدا جێگەى گومانە،بێسەروبەرەیەکى گەورە بەلێدوانوقسەو
ڕوونکردنەوەکانیانەوە دیارە،بەشێکى زۆرى ئەوقسانەشى کەدەیکەن یان
ئەوڕەخنانەى کەدەیگرن بەئاشکرادیارە کەلەکوێوە سەرچاوەیان گرتوە،زۆربەى
بۆچونەکانیشیان لەیەکترى جیاوازە،بۆنموونە لەماوەى نزیکەى ئەم بیست
ڕۆژەدا کەتێپەڕبوە بەسەر تیرۆرکردنى سەردەشت عوسماندا بەس خۆیان
واتە(پارتى)یان تۆمەتبارنەکردوە،لایەن نیە بەحیزبی و ناحیزبى،
ئۆپۆزسیۆن، گروپە تیرۆرستە ئیسلامیەکان، کەسایەتى لایەنە
سیاسیەکان،تەنانەت لەهەندێک ماڵپەڕدا دەروێشەکانى پارتى (میدیاى
ئەهلیان تۆمەتبارکردوە بەکوشتنى سەردەشت عوسمان!)،تەنانەت
ئەوشڵەژانەیان وایلێکردن ڕەخنەى توندلەوخۆپیشاندانە جەماوەریانە بگرن
کەسازکران ولەهەمووچینوتوێژەجیاجیاکان پێکهاتبو!پارتى بەجۆرێک
چەواشەکاری بڵاودەکردەوە کەگوایەئەو خۆپیشاندانە جەماوەریە بەرفراوانە
لەلایەن کەسانێکەوە ئامادەکراوە کەکاریان ئاژاوەگێڕیە!.
کەم نین ئەو سیناریۆو فریودانانەى حیزبەکوردیەکان بەگشتى و(پارتى
ویەکێتى) بەتایبەتى بۆچەواشەکردنى ڕاى گشتى، بۆنموونە ئەم شڵەژانو
پەلاماردانەى پارتى لەئێستایدا هەمان سیناریۆى کەیسی ئازادکردنى (تارق
رەمەزانى) فڕۆکەوانمان بیردێنێتەوە کە ڕاگەیاندنەکانى یەکێتى هەر ڕۆژەى
سیناریۆیەکیان دروست دەکرد بۆشاردنەوەى چۆنیەتى ئازادکردنى ئەو
فڕۆکەوانە کەدواجار بەهەموو ئەو بەڵگەو دێکۆمێنتو سەرچاوە هەواڵیانە
هەرهەمان ئەومێدیا ئەهلیانەى کەئەمڕۆ لەلایەن ئەولەشکرە ڕاگەیاندنانەى
پارتیەوە پەلاماردەدرێنو تۆمەتیان بۆهەڵدەبەسترێت سەلماندیان
کەبەبڕیارى خودى تاڵەبانى فڕۆکەوانەکە ئازادکراوە، یاخود خیانەتێکى
گەورەى وەک(31ى ئاب) کەتائەمڕۆشى لەگەڵدابێت زۆرینەى ئەندامانو
لایەنگرانى پارتى بەتایبەتیش (پارتیەمحافزکارەکان) بدوێنە نەک
هەربەخیانەتى نازانن،بەڵکوشانازیشى پێوەدەکەن!.
دواجار هەموو ئەوگومانانەو دەیان بۆچون و شرۆڤەى دیکە دەمانگەیەنێتە
ئەوڕاستیەى جگەلەپارتى تۆمەتبارکردنى هەرکەسایەتى ولایەن و حیزبێکیدیکە
چەواشەکاریە تا ئاشکراکردنى بکوژانى لەلایەن دادگایەکى سەربەخۆى
بێلایەن،هەروەها دەستگیرکردنى بکوژەکانى لەلایەن هێزێکى ئەمنى
سەربەخۆوە نەک ئەوهێزەئەمنیەى کەئەمڕۆ هەرخۆى بەشێک لەگومانى
تیرۆرکردنى ئەوخوێندکارە ڕۆژنامەنووسەى لەسەردروست بوە!،چونکەئاشکرایەو
هیچ گومانى تیادانیە نەک بەتەنهاسەبارەت بەدۆسیەى شەهید سەردەشت بەڵکو
لەوکاتەوەى دەسەڵاتى کوردى وبەتایبەتیش پارتى شانازى بەسەربەخۆبونی
دادگاگا و دامودەزگائەمنیەکانەوە دەکات،سەدان بەڵگەى حاشاهەڵنەگر
دەلالەتن بۆسەلماندنى ئەوڕاستیەى کەدادگاکانى ئەم هەرێمە سەربەخۆو
بێلایەن نین و لەژێر ڕەحمەت وهەیمەنەى حیزبدا بەڕێوەدەبرێن، زیندوترین
بەڵگەش بۆسەلماندنى ئەم ڕاستیە تائەمڕۆش گشت دادوەرەکانى خانەى دادى
شاروشارۆچکەکانى ئەم هەرێمە، هەروەها بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس بە
تەسکیەى حیزب دادەنرێن.
ماڵپهڕی گۆران دوکانی
|