٢\٥\٢٠٢١
جگەرەکەت هەڵکە.

سوهیلا مەیهەمی
دەستێک بێهێنە بە
پێستمدا
نەرم
بە مەمک و لێو و
قژەکانمدا
شێت.
بە ئەم شیعرەدا
کە ئازای ئەنامی ئاڵۆزە.
جگەرەکەت هەڵکە
لە هەڵەمووتی هەتاوێک
کە ناوی بێ تۆێیە.
خەریکە خەسار بێ
لە خۆمدا
خەیاڵێکی ڕووت
بە شاوەتی شەوێکەوە و
تامی تاوانی تەماشایەکت
کە نەمکرد.
تەنانەت بۆ یەکجاریش
ناگاتە دەستەکانم
قۆپچەی کراسەکەت
بێ ئەوەی ئاگادار بی
بە کلیلی وشەکانەوە
دەڕژیتە ماڵی شیعرەوە
بۆنی لاملی وشەیەک
وەشاوەتە
ئەم ئێوارانە
کە هەنارە و هەر پاییز
لە خۆڕا
بارانێکی بە پەلەم و
(باران)ە قاوەییەکانم خۆش دەوێ.
سنە
ماڵپهڕی
سوەیلا مەیهەمی
|