٩\١\٢٠١٦
چی گیانی (نازە)کان
ئاسوودە دەکا؟

بەشدار عوسمان
بە
تێڕامانێک لە سیما و وێنەکانی نازی
جوانەمەرگ، دنیایەک ئومێد و خەون و خولیا بەدیدەکرێت ،کاتێک لە
وێنەکانی وورد دەبیتەوە ناتوانیت بڕوا بەوە بکەیت کە کچێکی جوان و گەنج
کە سەرەتایی تەمەنیەتی و لەشوێنێکی باش کار و دەوام دەکا و بەسیارەکەی
خۆی بچێتە شەقامێک و گڕ لەجەستەی ناسکی خۆی بەربدات..؟!
کێ بروا بەوە دەکا، ناز کە هەمو بەیانیەک زیاتر لە سعاتێک خەریکی قژ و
بەکارهێنای مەسکارە و جوانکاری بوە تا بەجوانترین شێوە دەربکەوێت،کەچی
دەستی دەچێتە جەستەی ناسکی خۆیی و بیشێوێنێت..؟!
وایدەخوێنمەوە،ناسکی دەستەکانی ناز ناتوانێت ئازاری تەنها مێرولەیەکیش
بدات نەک جەستەی هۆی بشێوێنێت و گازی ژەهر دەرخواردی خۆی بدات..!
شێوازی گیان لەدەستدانی ناز بەو شێوەیە بێ ڕەحمانە، ئەگەر خۆکوژیش بێت
ئاسایی نیە،چونکە کەسێک بەو شێوەیە دەستی بچێتە گیان و جەستەی خۆی
کێشەیەکی قوڵ و گەورەیی هەبوە ،کۆتایهێنان بەژیان و کورتکردنەوەی
خۆشترین ساتەکانی تەمەن،قورسترین بڕیارێکە ئینسان دەرهەق بەهەناسەدان و
سیەکانی خۆی دەیدات ،ئەگەر کێشە و گرفتەکان تینی بۆ نەهێنابێت،ئەگەر
هەموو دەرگاکانی لەسەر دانەخرابێت،ئەگەر حەز و خۆزگە و هیواکانی
بەسەراب نەسپێردرابێت،ئەوە چ وەزعیەتێکە مرۆڤ ئەو هەستەی لا دورست بێت
کە هەناسەدانی ئەرکە و دەبێت کۆتایی بێت ؟!(پێچەوانەی هەمو قسەی کەس و
کار و هاوڕێکانیەتی کە دەڵێن هیچ کێشەیەکمان نەبوە و هیچ کێشەیەکی
نەبوە..!).
بەپێی زانیارییە دەروونی و پزیشکیەکانیش ئەگەر کەسێک بیری لای خۆکوژی
بێت ،پێشتر نیشانە و هێمای جۆراو جۆر بە قسە و کار و کردەوەی
دەردەکەوێت و دەوروبەرەکەی هەستی پێدەکەن ( قسە و لێدوانی هاوڕێی دەوام
و خولی ئینگلیزیەکەی و خانەوادەکەی ئەوەمان پێ ناڵین کە ناز هەولێکی
لەم شێوەی هەبێت ..! )ئاخر ئەو بەیانیان تا ئێوارە کاری کردوە تا
داهاتویەکی باشتر بۆ خۆی و مناڵەکانی دابین بکات ، دواتر چۆتە خولی
زمان تا ووشەیەک زیاتر زمانی ئینگلیزی فێر بێت و زانیاری زیاتر لە
دەرەوە وەربگرێت ،ئەمانە هەمو ئاماژەن بۆ بەهێزی ئیرادەی ناز و پلان و
بەرنامەیەک کە بۆ ژیاندا کێشاویەتی ،نەک نیشانەیەک لە شێوازی ژیان و
کار و کردەوەی بۆ خۆکوژی..؟!
چەند ساڵێک بەر لە ئێستا کوڕی یەکێک لە بەرپرسانی ئەو هەرێمە لەرێگای
کۆڕێ-هەولێر، کچێکی گەنجی خانەوادەیەکی ئەو هەولێرەی کردە چالێکەوە و
کوشتی ،تەنها لەبەر ئەوەی کچەکە نەیویستوە لەگەڵ ئەو کوڕە بێت ، دواتر
بە چەند دەفتەر دۆلارێک هەمو شت کۆتایی پێهات و کوڕەکەش یەک سعات نەچوە
سجنەوە..!
بەداخەوە ئێستا نازی جوانەمەرگ لە ژیاندا نەماوە تا بەرگری لەخۆی بکات،
خەون و خولیا و هیواو و ئاواتەکانی لەگەڵ خۆی بردە ژێر گڵ،باشترین وەفا
و رێزگرتن بۆ نازەکان ئەوەیە ئەوەی لەدەستمان دێت بۆ گوتنی واقعیەتی
رووداوی گیان لەدەستدانیان وەکو خۆی باس بکەین و لەخوێنی بە ناحەق
رژاوی رۆڵەکانمان خۆش نەبین،تەنها راستگۆیی و نەترسان و هەڵنەخەڵەتاند
و سوور بونمان لەسەر دادگاییکردنی بکوژی رۆڵەکانمان گیان و رۆحی
نازەکان ئاسوودە دەکان.
ماڵپهڕی بهشدار
عوسمان
|