چی له ڕاپه‌رین فیربووین؟
رۆژنامه‌ی كۆمۆنه له‌گه‌ل ته‌واوبوونی جه‌نگی عیراق - ئیران‌دا گووتمان: چاره‌سه‌ری ئه‌م ئه‌زمه‌یه له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارییه‌وه، له توانادانییه به‌بی گاڵته‌جاڕیه‌كی تر له‌میژووی جیهانیدا! ئه‌و قه‌سابخانه ترسناكه‌شی له‌جه‌نگی عیراق - ئیران‌دا بینیمان، هیچ نه‌بوو نمایشكردنیكی ئه‌و گاڵته‌جاڕیه نه‌بیت، وه هیچ پیویست ناكات ئه‌وه به‌بیر بهینینه‌وه كه‌نمایشی دواتر زۆر له‌و قه‌سابخانه‌یه ترسناكتر و ترسناكتر ده‌بیت. كۆبوونه‌وه‌ی هیزی بیشوماری سه‌رمایه‌ی جیهانی له‌ژیر دروشمی ڕزگاركردنی كویتدا، ئه‌و راستیه بیردینیته‌وه. به‌لام ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا روویه‌كی ئه‌و ئه‌زمه‌یه بوو. ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی نه‌یده‌بینی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ئه‌زمه‌یه بوو كه ده‌سته‌لاتداره‌كانی جیهان چاوه‌ڕوانییان لینه‌ده‌كرد، ئه‌ویش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ناكاو‌و پان و به‌رین بوو دژی ده‌سته‌لات به هه‌موو ئه‌و توانا سه‌ربازیانه‌ی ئاماده‌یان كردبوو له‌جه‌نگه‌كه‌یاندا، هه‌لگه‌رانه‌وه‌یه‌ك كه گه‌یشته ئاستی ڕاپه‌ڕینیكی به‌رفراوان و لیدان له‌هه‌موو هیزه‌كانی ده‌وله‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه، راپه‌رینیك كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا بووه هۆی ڕاگرتنی جه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی جه‌نگ له ژیر خیمه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا، صه‌فوان، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ته‌نها به ئامانجی راگرتنی هیرشی شۆرشگیران بوو. به‌لآم ئه‌مه نه‌بووه هۆی ڕاگرتنی لیشاوی ڕاپه‌ڕین، به‌لكو تاده‌هات، راپه‌رین به‌رفراوانتر ده‌بوو وه هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌گرته‌وه‌و قه‌لا به‌دوای قه‌لای ده‌سته‌لاتدا، له‌لایه‌ن ڕاپه‌ڕیوانه‌وه، ده‌رووخینرا، وه هه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی خوارووی عیراق و كوردستانیش، له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی دابڕینرا و كه‌وتنه ژیرچاودیری ڕاپه‌ڕیوانه‌وه، كه ئه‌وه‌یش له ناوه‌رۆكدا، یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌م ئه‌و هیزه كۆمه‌لایه‌تیه ڕاپه‌ڕه‌یوه‌ی نیشان ئه‌دا كه یه‌ك ئامانج یه‌كی خستبوون: هیرش بۆ سه‌ر ده‌سته‌لات! ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له شاره‌كانی كوردستاندا، له ژیر دروشمی (شوراكاندا) خۆی ده‌نواند، وه به‌كرده‌وه شوراكان بوونه جیگای سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه و هیز و یه‌ك ده‌ستیی ڕاپه‌ڕیوان له‌و شارانه‌دا. وه هه‌ر ئه‌م حاله‌ته، سه‌رانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ناچار كرد به هاواربردن بۆ ده‌سته براكانی و داوای ڕیگه‌گرتن له‌و هیرشه خۆبه‌خۆیه له كوردستانه‌وه به‌ره‌و پایته‌خت، ئه‌مه‌یش هه‌لیكی باش بوو بۆ حیزبه كوردستانیه‌كان تا بتوانن سه‌رله‌نوی، به‌یارمه‌تی حكومه‌تی عیراقی، هیزه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه‌و به‌ناوی سنووری كوردستانه‌وه، شۆرشگیران ناچار بكه‌ن هیرشه‌كه‌یان له كه‌ركوك راگرن. وه هه‌روه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌ییان، هیزه كوردستانیه‌كان، بوونه گه‌وره‌ترین هیزی دژه شۆرش. هه‌ر له‌وكاته‌یشدا، سوپای ئه‌مریكی، هیرشبه‌ره‌كانی خوارووی عیراقی چه‌ك كرد‌و ته‌سلیم به حكومه‌تی عیراقی كردن و حكومه‌تیش به هه‌زارانی لی زینده‌به‌چال كردن، زۆریشی نه‌برد، له سالی 2003 دا، هه‌ر سوپای دیموكراتیخوازی ئه‌مریكا خۆی، بۆ پیشكه‌شكردنی شانۆگه‌ریه‌كی درامی، سه‌ری گۆری ئه‌و زینده‌به‌چالكراوانه‌ی، بۆ تاوانباركردنی سوپای دكتاتۆری، هه‌لدایه‌وه‌و فرمیسكی درۆیان بۆ ده‌رشتن. هه‌رچۆن بیت به راگرتنی هیرش، سوپای عیراقی گورو تینیكی وه‌به‌رهاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كوردستان ته‌سلیم به هیزه كوردستانیه‌كان كرا، ئه‌و هیزانه‌ی دووكاری سه‌ره‌كیان گرته‌ده‌ست: له‌ناوبردنی شوراكان و ریگرتن له هه‌ر هه‌ولیكی نوی بۆ سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی راپه‌رین. وه له‌راستیدا لاوازی شوراكان و به‌رنامه سیاسیه‌كه‌ی، هۆیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و تیشكانه‌بوو. هه‌ربۆیه هیچی نه‌برد، له‌بری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاستی ریكخستنیكی كۆمۆنی، شوراكان له كه‌موكوریه‌كانی خۆیاندا به‌ره‌و دواوه كشانه‌وه‌و چ شیوازی ریكخستن و چ به‌رنامه سیاسیه‌كه‌یان، بوونه به‌شیك له ریكخستن و به‌رنامه‌ی ده‌سته‌لات. وه ئه‌مه بووه مایه‌ی تیشكانی مه‌عنه‌ویه‌تی شۆرشگیری له‌لایه‌ك، وه ری خۆشكردن بۆ حیزبه برجوازیه كوردستانیه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوون له مناوه‌ره‌ی سیاسی هاوبه‌شی ئه‌و حیزبانه له‌گه‌ل هیزه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌وله‌تی عیراقی‌دا بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌دا. وه ئیتر له‌وه‌به‌دوا، هیزه كوردستانیه‌كان، به ئاشكرا هاواریان ده‌كردو داوایان له ((گه‌نجه سه‌رشیته‌كان ده‌كرد ئاژاوه نه‌نینه‌وه))، وه ئیتر هه‌رلیره‌یشه‌وه، هه‌موو حیزبه‌كان پیكه‌وه، هیزی یه‌كگرتووی شۆرشگیرانیان پارچه پارچه كرد‌و دابه‌شیان كردن به‌سه‌ر حیزبه‌كانی خۆیاندا. وه هه‌ر له‌م كاته‌یشدا، هیزه كوردستانیه‌كان، له‌گه‌ل سوپای مجاهدینی خه‌لق، كه‌وتنه‌گفتوگۆ، ئه‌و سوپایه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هیرشی شۆرشگیراندا بوو. وه به‌یارمه‌تی (ی.ن.ك)، ئه‌و هیزانه به حكومه‌تی مه‌ركه‌زی گه‌یشتنه‌وه و زۆر به‌خیرایی پشتینیكی ئه‌منیان له تكریته‌وه تا خانه‌قین راكیشا و كه‌وتنه هیرشی پیچه‌وانه دژی شۆرشگیران. ئه‌مانه به گشتی، ته‌رازووی هیزیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هینایه‌وه‌و له هیرشی پیچه‌وانه‌یاندا، ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانیان خسته‌وه ژیر ده‌سته‌لاتی خۆیان. وه هه‌ر وه‌ك به‌شیك له‌و پیلانه خیانه‌تكارانه‌یه، هه‌موویان پیكه‌وه، رۆژی ره‌شی ره‌وكردنیان هینایه پیش و دواهیزی راپه‌رینیان پی ته‌فروتوناكرد. پاشانیش حیزبه كوردستانیه‌كان، به پۆشته‌وپه‌رداخیه‌وه، هه‌روه‌كو جاران، بیشه‌رمانه، ریگای به‌غدایان گرته‌وه‌به‌ر. به‌لام سه‌رباری هه‌موو پیلانه خیانه‌تكاریه‌كان، ئینجایش هه‌ر له‌گه‌ل گه‌شیتنه‌وه‌ی خه‌لكدا به‌شاره‌كان، راپه‌رین سه‌ری هه‌لدایه‌وه. به‌ره‌ی كوردستانییش، وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆیان، كه‌وتنه‌وه هاوار: ئاژاوه‌مه‌نینه‌وه، ئیمه له‌گه‌ل ده‌وله‌ت له پیكهاتنداین! وه ئه‌وه‌ی میژوو له‌یادی ناكات ئه‌وه‌یه كه: راپه‌ریوان و به‌ره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، دوو هیزی دژ به‌یه‌ك بوون، بۆیه راپه‌رین هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیزانه ریكده‌خرا و په‌لاماری هیزه‌كانی ده‌وله‌تیان ئه‌دا، وه جاریكی تریش ئه‌و هیزانه‌یان راونایه‌وه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان. به‌لام به‌ره‌ی كوردستانی، جاریكی تریش پیشی به شۆرشگیران گرت و چیتر ریی نه‌دان بره‌و به چالاكی شۆرشگیرانه بده‌ن. به‌رهه‌می تیشكانی راپه‌رینیش، سه‌پاندنی ده‌سته‌لاتیكی ئاسمانیی بیرۆكراسیانه‌ی وه‌ك ئه‌مرۆی لیكه‌وته‌وه، ده‌سته‌لاتیك كه ئاماده‌یه جاریكی تریش، وه‌ك میراتگری هیزه‌كانی پیشوو، به ئاگرو ئاسن وه‌لامی كۆششی شۆرشگیریی داهاتوو بداته‌وه، ئه‌و كۆششه‌ی گه‌لیك ده‌وله‌مه‌نده به‌و ده‌رس و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه وه‌ك ئاوینه‌یه‌كی میژوویی، رۆلی خیانه‌تكارانه‌ی دوینی و ئه‌مرۆی هیزه كوردستانیه‌كان عه‌كس ده‌كاته‌وه، ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ڕه‌نگڕیژیی راپه‌رینی داهاتوو ده‌كه‌ن، راپه‌رینیك كه نه‌ك هه‌ر به‌رهه‌می یه‌كریزیی كۆمه‌له، به‌لكو وه‌ك پیویست، به‌رووبوومیشی بۆ هه‌موو كۆمه‌له نه‌ك ده‌سته‌یه‌كی بیرۆكراسی سه‌روه‌ر، راپه‌رینیك كه هه‌ر له ده‌رسه‌كانی خۆیه‌وه فیرده‌بیت هیرشبه‌رانه هه‌لسوكه‌وت بكات تا شكاندنی دواین هیزی به‌رگریكه‌ری ئه‌م كۆمه‌لگا دارزیوه.
|