٢٥\٣\٢٠٢٣
چلێسیی و
بێویژدانیی سیستەمی سەرمایەداریی.

مەهدی یوسف
کاتێک
دەبینین لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە لایەن داگیرکار و دوژمنانی
کورد، کورد دەکوژرێ، لەسێدارە دەدرێ، هێرشی دەکرێتەسەر، مافەکانی پێشێل
دەکرێ، هەرچی ئازادییە لێی زەوت دەکرێ، دەچەوسێندرێتەوە، ماڵ و وڵاتی
لێ دەکرێ بە دۆزەخێکی راستەقینە، جەژن و بۆنەکانی لێ دەکرێ بە شین و
پرسە، هیچ واتایەکی مرۆڤبوونی پێ رەوا نابیندرێ.. دەسەڵاتدارانی جیهانی
بێدەنگن!
کە دەبینین بە ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا لە ژێر هێڵی هەژاریی و بەدەست
برسێتیەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا ئەو پارانەی کە لە کوشتن و قڕکردنی
مرۆڤەکان خەرجدەکرێ بەشی خۆشگوزەرانیی هەموو جیهان و زیاتریش دەکا، ئەو
کاتە درۆیەکانی سیستەمی سەرمایەدارییمان بۆ دەردەکەوێ کە لە لایەن
وڵاتە زلهێزەکان پیادە دەکرێن، ئەو کاتە بۆمان رووندەبێتەوە کە
دەستەواژەکانی دیموکراسی، یەکسانیی و دادی کۆمەلایەتی، مافی مرۆڤ،
ئازادییەکان، مافی چارەنووس و... تادوایی هەموویان تەنها درۆی شاخدارن
کە زلهێز و دەستڕۆیشتوانی جیهانی سەرمایەداریی رووی دزێوی خۆیانیان پێ
پەردەپۆش دەکەن.
mahdi@live.no
|