(40) خانوو لە گوندی گەزنە تێک ئەدرێت .
رۆژی(24/9/2007) لە گوندی گەزنە کە دەکەوێتە پشت شارۆچکەى عەنکاوەى شارى هەولێر هێزێکی گەورەى زێرەڤانی بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرى ناحیەى بەحرکە (40) خانوو لە گوندی گەزنە تێکدران، کە هەموو خانووەکانیش لەسەر یەک زەوى دروست کراون کە زەویەکە خاوەن تاپۆیە، لە بەدواداچونێکی سایتی ئەمرۆ هاوولاتیەکی کە خانووەکەى تێکدراوە ووتی: هۆکارى تێکدانەکە تا ئێستا نەزانراوە بەڵام ووتی رێگا بە هەندێک دراوە خانوو بکەن کە خۆیان دەسەڵاتدارن وە هەندێکیش کە بێ دەسەڵاتن خانووەکانیان تێکدراوە. شایەنی باسە بریارى تێکدانی خانوو تەنها بۆ ئەو خانووانەیە کە تەجاوزن بەڵام ئەم خانووانە تاپۆن و تەجاوز نین.
|