په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

چیمەن سالح:

ژنی کوردستان پێویستی بە هوشیاریی زۆر زیاتر، تاوەکو بە ژنانی دنیا بڵێ: دەنگم بەخۆڕایی نادەمە کەس.


دیمانە:    

ئاسۆ عوسمان  


لەمەڕ هەڵبژاردنەکانى پەڕلەمانى کوردستان و پرسى ژنان و ڕوڵ و گاریگەرى ڕیکخراوەکانى ژنان لەم هەلبژاردنانەدا دیمانه‌یه‌کمان لەگەڵ بەڕێز چیمەن سالح رۆژنامەوان و یاساناس سازکرد و چیمەن پێى وایە لیستە بەشدارببوەکانى نێو کێبڕکێکە وەک پێوست لەگەڵ خواستەکانى ژنان نەبوون و بەشدارى ژنانیش لەنێو لیستەکاندا تەنیا شکڵى بووە . هەروەکو دەڵێت ":بە ڕاستی ژنانی کورد ستان کە متە رخە موو بێدە سەڵاتن لە یە کخستنی دە نگیان ،ئەوەتالە هەموودنیادا،لە ئێران کە سنورێک مان لە نێوانە لەهەڵبژاردنداگرەولەسەردەنگی ژنان دەکرێ ، بە ڵام دەسە ڵاتی سیاسی کورد هەرگیز لەدەنگی ژنان سڵ ناکاتە وەوگرە ویشی لەسەرناکات .


- لەگەڵ ئەوەى ڕیژەى30%بۆژنان مسۆگەرکراوە لەپەڕلەمانى کوردستاندا بەڵام بەشێک لەژنان پێیان وایە بەشداری ژنان لەنێوپەرلەمانى ئایندەدا بەشداریەکى شکڵى دەبێت و ناتوانێت قورسایی خۆى هەبێت پرسیارەکە ئەوەیە بۆچى ڕێژەى25%لەپەڕلەمانى پێشوداو رێژەى 30% لەپەرلەمانى ئایندەدا ناتوانن چەسپێنەرى مافەکانى ژنان بن ؟.


چیمەن سالح: بە شداری ژنان لەپەرلە مانی ئایندە داوشێوە کە ی شکڵی دەبێ یان، نا هەرلە لیستەکانەوە دیارەو هیچ یەکێک لەلیستەکان،نە ک تە نیا لیستی (کوردستانی ) کە سیفە تی ئە وە بووەبە شداری شکڵی بۆ ژنان دەستە بەربکات،ژنانیان لەسەربنەمایەکی تازەوپێودانگی کەبەشداریی بابەتی داوای دەکات دانەناوە،هە مووئە وپێودانگە ستۆکانەیە ، کەتائێستاپەیڕەوکراون، لە کتلەکاری وخزم خزمێنەونزیکی ودۆستای تى وکچ وژنی شە هید، هیچی تازە نیەکە شێوە ی بە شداریی تازە بهێنێتە ئاراوە،دە سە ڵات بڕاوەتە وە،بڕیار پێشوە خت دراوە.


- هەرچەندە ئامارێکى باوەڕپێکراو لەئارادانیە بەڵام باس لەزۆرى ڕێژەى مێینەدەکرێت لەچاونێرینەداپرسیارەکەئەوەیە لەهەڵبژاردنێکى وەک هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا پێویست نەبوو ژنان لیستى تایبەت بەخۆیان یان کاندیدیان هەبێت بۆسەرۆکایەتى بۆکێبڕ کێکردن لەگەڵ پیاواندا؟.


چیمەن سالح: ئەوەی لەوبارەوەدەوترێت قسە یە وبەرلە ماوەیەک روونکردنە وەیەکی حکومە تى بە غدادم خویندەوە دیاربووبەپێی رووپێوێک ئەوەیان ئاشکرا کردبووکە ئە وەی لە بارەی زۆری رێژەی "مێینە" لەچاو "نێرینە"دا دە وترێت لەعێراقدابەگشتی ودیارەمەبەستی کوردستانیش بوو، هەمووی قسەی زارەکییەوبە ڵکو رێژەی نێرینە زۆربەرزترە،لەوانەیەئەمەراستی تیابێت،بەڵام لەسەربڕیار،بەداخە وەلەم هە ڵبژاردنەداژنان لیستی تایبەتبەخۆیان نەبوو،تە نیالیستێکیش هەبووکەسەرۆکەکەی ژن بوو،ئە ویش قەدەغە کر. ئە وە ی من ئاگاداربووم،بەرلەدروستکردنی لیستەکان هەوڵ هە بوو، بەڵام لەبەرهۆکارى دارایی پەکى کەوت بەداخەوهۆکاری ئەم پەک کەوتنەش بەڕاستى جێگای نیگەرانیە.


- لەپرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى وسەرۆکایەتى وڵاتەپێشکەوتووەکانى جیهانداسەنتەرورێکخراوەکانى ژنان دەورىباڵاوکاریگەردەگێڕن لەمەڕبەرنامەوپرۆگرامەکانى لیستەجیاوازەکان لەپێناوبەدەست هێنانى مافى زیاتر بۆژنان باواپرسیارەکەبکەین بۆچى ڕیکخراوەکانى ژنان ئەوکاریگەریەیان نیەلەسەرلیست وقەوارەکان لەهەڵبژاردنەکانى کوردستاندا؟.


چیمەن سالح: نکوڵی لە وە ناکرێ کە زۆرێک لە سە نتە رو رێکخراوە کان،لەحزبەکانە وە نزیکن،لە وانەیەکە سانی چالاک لەوناوەندانەدا هەبن، تا دوا بڕیاری ئەولیستانە ،ویستبێتیان کاندیدی ئەولیستانە بن،نە پە رژابێتنەسەرکاریگە ریی خۆیان لەسەرپرۆسەکەبەگشتی،کۆک نەبوونیش رۆڵێکی سە لبی گە ورەدە گێڕێت، بۆیە واباشترەبێ هیوابن لە وەی کەپێودانگە کان لەسە ربنەمایکاریگە ری ئیجابی وتواناوچالاکی دەبێ ، هە وڵی خۆیان یەک بخەن وبۆسەرخستنی پرۆسە کەبە گشتی کاربکە ن، نە ک بۆ تە نیا کە سی ، بە ڕاستی کە مترلە هەموووە ختێک ژنان لە هەڵبژردانەی داهاتووی کوردستان رۆڵیان هە بوو،هیچ لیستێکیش بۆ گۆڕانکاری لەوپێودانگانەی کەتائێستاکۆتای ژنانی پێدادە نرێت موفاجە ئە ى پێنەبوو.
بە ڕاستی ژنانی کورد ستان کە متە رخە م بێدە سەڵاتن لە یە کخستنی دە نگیان ،ئەوەتالە هەموودنیادا،لە ئێران کە سنورێک مان لە نێوانەلەهەڵبژاردنداگرەولەسەردەنگی ژنان دەکرێ ، بە ڵام دەسە ڵاتی سیاسی کورد هەرگیز لەدەنگی ژنان سڵ ناکاتە وەوگرە ویشی لەسە رناکات ژنی کوردستان پێویستی بە هوشیاری زۆر زیاتر، تاوە کو بە ژنانی دنیا بڵێ "دە نگم بەخۆڕایی نادە مەکە س) ،حزبە سیاسیە کانیش هێندەبەدە ربە ست بە پێگە یشتنی کۆمە ڵی کوردە واری نین، تا رێگایان بۆخۆش بکەن.


- کێشەى ژنان یەکێکە لەکێشە گرنگەکانى ئەمڕۆىکۆمەڵى کوردەوارى بەبڕواى تۆپەرلەمانەى ئایندە کەڕیژە30%ژنانە دەتوانێت بەشێک لەکێشەکانى ژنان چارەسەرەبکات؟.


چیمەن سالح: پێموایە لەپرسی ژناندا، پەرلە مانی داهاتووش، هە رئە وەی پێدە کرێ کە کراوە، لە وانە یە پەر لەمانی داهاتووخە ریکی یە کلایی کردنە وەی کۆمە ڵێک ململانێی سیاسی تر بێت، قە رە باڵغتر و پڕ قسە تر بێت،خوا بکات کۆیە کی لە بە رژە وەندی خە ڵکی کوردستاندابن، پێم وانیە ژنانی کوردە واری وەک لەپرسیارە کە تاندا دەفەرمون بە شێکی گرنگ بێ لەئەجە ندای ئە وپە رە لە مانە ، پێم وایە ژنان دەبێ ئیتر بریاری ئە وە بدە ن 100% پشت بە خۆیان ببە ستن و کۆ کە بن ،لە پێناوی پرسە کە دا بە گشتی خە بات بکە ن.