جمهوریه‌تی بێ جمهور. ئایا تورک نیشتیمانه‌که‌ی خۆیان خۆش ده‌وێ؟ نووسینی:ئه‌حمه‌د ئاڵتان ئاماده‌کردن‌و وه‌رگێڕانی: هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئاڵتان یه‌کێکه له روناکبیره ناوداره‌کانی تورکیا و ڕه‌خنه‌گرێکی سه‌رسه‌ختی ڕژێمه توتالیتێره‌که‌ی پاشاکه‌مالیسته‌کانه و ،داکۆکیکارێکی ڕاستگۆ‌و به‌ئه‌مه‌که به‌رانبه‌ر به پیشه‌که‌ی وه‌ک نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس. سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی کوردیش بێشکجی ئاسایه و به‌شێکی زۆری نوسینه‌کانی له‌سه‌ر دۆزی کوردن، که رۆژانه‌و هه‌فتانه له رۆژنامه‌کانی (Gazetem)و(Tarafgazetesi) بڵاویانده‌کاته‌وه. ئه‌م رۆژنامه‌نوسه مرۆڤدۆسته له‌به‌رئه‌وه‌ی له تورکیادا باسی ڕاستی روداوه‌کان ده‌کات په‌رده‌له‌سه‌ر کاره ژێربه‌ژێرو نهێنیه‌کانی کۆماری قول هه‌ڵده‌ماڵێ توشی لێپرسینه‌وه ی دادگاکان ده‌بێته‌وه له‌سه‌رنوسین و رونکردنه‌وه‌کانی به‌تایبه‌تی ئه‌و ووتارانه‌ی که ده‌رباره‌ی سه‌ربازگه‌ی داغلیجه‌و ئاکتوتن بڵاویکردنه‌وه.
جمهوریه‌تی بێ جمــهور.
ئاڵتان له‌م نوسینه‌کورته‌شیدا گلله‌یی له‌میلله‌تی تورک ده‌کات و ده‌ڵێت: بابڵێن له‌م ووڵاته‌دا هیچ که‌سێک ڕاستیه‌کان ئاشکراناکات وکه‌سیش ڕه‌خنه‌یان لێناگرێ، مه‌سه‌له‌کان چۆن هاتوون باهه‌رواش بڕۆن،به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه زۆر ئه‌سته‌م و گران ده‌که‌وێ له‌سه‌ر تورک، که‌له‌ماوه‌ی ئه‌م 25ساڵه‌دا 50هه‌زار مناڵی کوردکوژران و 30لاوی تورکیش له‌به‌رکانی شه‌ڕدا گیانیان له‌ده‌ست داوه و،هه‌زاران ملیارد دۆلار بۆ تۆپ وتانک وفڕۆکه‌و فیشه‌ک به فیڕۆ دراو، بڕێکی چاک له م پاره یه‌ش چۆته گیرفانی سه‌وداکارانی(کۆمسیۆنێره‌کان) ی په‌یداکردنی کڕینی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نیه‌وه. ئه‌م هه‌موو به فیڕۆدانی داهاته ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن مناڵی کورد به‌زمانی دایکیان بدوێن و بخوێنن..!شه‌ڕی لاکۆڵانه‌کان روویاندا وپۆلیسیش ده‌ستی نه‌پاراست و ڕه‌شه‌کوژی کرد.. کچه له‌چک پۆشه‌کان له ده‌رگای زانکۆکان ده‌ست نرا به‌ڕوویانه‌وه‌و هه‌ستیان بریندارکرا.. یاساکانی ووڵاتیش به‌ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موارکرا که هه‌ره‌شه‌ی داخستنی پارته‌کانی تری پێ بکه‌ن.ده‌سته‌ی چه‌ته‌گه‌ری له‌ناو ده‌وڵه‌تدا دروست بوو ده‌وڵه‌ته‌که‌تان پتر به‌ره‌و قولایی ده‌وڵه‌تی قوول به‌کێش کرد،ئه‌و نوسه‌رانه‌ی هه‌ڵگری پاداشتی نۆبڵ بوون شاربه‌ده‌رکران و له‌م ووڵاته‌دا جێگه‌یان نه‌کرایه‌وه،رۆژنامه‌نوسانی ئه‌رمه‌نی وه‌کو( هرانت دینک) له ناوکۆڵانه‌کان کوژران وپۆلیسیش وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ بکوژه‌کانیاندا ده‌گرێت. بۆمبایان له‌به‌رده‌م زانکۆکان‌دا چاندو..چونکه کۆمه‌ڵکوژی ..هه‌ندێ جار پێویسته...ژیانتان له‌ئاستی دواکه‌وتووترین وهه‌ژارترین ووڵاتانی ئه‌وروپادایه و هێشتا ده‌ڵێن ئــای چه‌ند به‌خته‌وه‌رین، به‌خته‌وه‌رتـان ده‌کات.
ئه‌م نیشتیمانه‌ی ئێوه 25ساڵی دیش به‌ڕێوه‌ده‌چێ،به‌ڵام ئافه‌رین بۆ ئێوه هێشتا خۆشتان ده‌وێ.. من پێموایه ئێوه بۆ تاکه چرکه‌یه‌کیش پێشکه‌وتن وگه‌شه‌کردنی ئه‌م نیشتیمانه‌تان ناوێ...! ناشتانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌ربه‌خۆبێت منیش ده‌لێم ئه‌وه خۆشه‌ویستی نیشتیمانه لای ئێوه. له‌م نیشتیمانه‌خۆشه‌ویسته‌تاندا ئه‌وه‌ی کاری نه‌شیاوه به مرۆڤه‌کانی ده‌کرێت له نایه‌کسانی وناعه‌داله‌تی و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان وکۆمه‌ڵکوژی.....! یان لای ئێوه دڵسۆزی خۆشه‌ویستی نیشتیمان خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که نه‌فره‌ت له کورد‌و سووکایه‌تی به پیاوه ئایینیه‌کان بکه‌ن وپاڵپشتی سوپابن بۆ له‌ناوبردنیان. ئه‌وه‌ی له‌م ووڵاته‌شدا له ئێوه نه‌چێ به‌رتانه‌ی ئێوه ده‌که‌وێ، ئێوه به‌و پێیه ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری زۆر شوێنی ئه‌و نیشتیمانه خۆشه‌ویسته‌تان بن ، چونکه ئه‌و نه‌فره‌ت لێکراوانه‌ی لێ ده‌ژین، که‌واتا ده‌بێ به‌شێکی زۆری ئه‌م نیشتیمانه نه‌بینن و جگه‌له‌وه‌ش له( شاره‌چاوڕه‌ش )ه‌کانی خۆشتاندا نابێ بچنه هه‌ندێ گه‌ڕه‌کی نه‌فره‌تلێکراو نشینه‌کان، چونکه ئه‌وشوێنانه سیخناخن له‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئێوه به بینینیان وه‌ڕس ده‌بن. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که هه‌ر شوێنێ کــــــــــــــــــورد و سه‌رپۆش له‌سه‌ری لێ بوو... ئه‌وه بۆ ئێوه قه‌ده‌غـه‌یه، له‌بیریشتان نه‌چێ نابێ بچنه سه‌ردانی قه‌ڵا کۆنه‌که‌شتان( چانکایه) له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ خانمێکی موسڵمانی سه‌رپۆش له‌سه‌ری تێدا ده‌ژی.! ئیتر ده‌بێ ( chp)وجه‌نراله‌کان چوونه کۆشکی چاکایه‌له بیری خۆیان به‌رنه‌وه، ئه‌ی گوایه چانکایه به‌شێکی ئه‌م نیشتیمانه خۆشه‌ویسته‌تان نیه؟ که‌واتا هه‌ر شوێنێک به‌ئاره‌زووی خۆتان نه‌چنێ ئه‌وه نیشتیمانی ئێوه نیه... بۆ هه‌ر شوێنێکیش به زۆره‌ملێ په‌لکێش کران وه‌ک سه‌رباز و پۆلیس ئه‌وێش ووڵاتی ئێوه نیه.له 25ساڵی ڕابووردودا 50هه‌زار کوردتان کوشت و ده‌یان بنکه‌ی سه‌ربازیتان به‌ده‌ستی خۆتان وێرانکرد وچه‌پڵه‌تان بۆچه‌ته‌کانی ئه‌م ووڵاته لێدا ژیربێژیتان له پلانداناندا له‌جیهاندا بێوێنه‌یه. کۆمارێکتان دامه‌زراندووه که‌له‌یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه له ترسی تیاچووندا ده‌ژی، ئه‌و کۆماره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی تێیدا ئازاد نه‌بێ به‌که‌ڵکی چی دێت، سوڵتانه‌کاتی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تیش دامه‌زراندنی کۆمارێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی ئێوه‌یان بۆ نه چۆته‌سه‌رو نه‌ڕه‌خساوه و ئه‌مه‌ی ئێوه زۆر تایبه‌تیه به‌دڵی خۆتان بۆخۆتان دامه‌زراندووه .. پیرۆزباییتان پێده‌ڵێـم ئه‌ی جمهوریه‌تی بێ جمــهور. ______________________________________ * شاره‌چاوه‌ڕه‌شه‌کان: مه‌به‌ست ئه‌وشارانه‌یه که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی تورکن. * جمهوریه‌تی بێ جمهور: وه‌کو قوتووه ڕه‌شه‌که‌ی ناو فڕۆکه‌وایه که‌وتۆته ئاوه‌وه به‌ئاسانی له نهێنیه‌کانی تێناگه‌ن..... ئه‌م کۆماره به‌ناونوێیه‌ی که مسته‌فا که‌مال دایمه‌زرادووه ته‌نها به‌هه‌شتێکه بۆ که‌مایه‌تیه‌که‌ی که‌می پاشاکه‌مالیسته‌کان،نه‌ک خه‌ڵکه ره‌شوڕووته‌که‌ی.
|