٩\٥\٢٠٢١
جنێودان و
سووکایەتی و ناوزڕاندن لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە!

تاهیر عیسا
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەرونی و مامۆستای زانکۆ لە حەفتەی
ڕابردووداو لە لێدوانێکدا بۆ زۆربەی سایدو دەزگا میدیا کوردیەکان،
ڕایگەیاند، لەبەرانبەر ئەو قسە نەشیاوانەی بەرانبەر خۆم و پلەی زانستی
و خێزانەکەم کردویەتی بڕیارمداوە سکاڵای یاسایی دژی مامۆستا ھەڵۆ
مامۆستای ئاینی تۆمار بکەم لەکاتێکدا ئەو مامۆستایە لەناو مزگەوت ئەو
کارەی بەرانبەر من کردوە. باسی لەوەش کردوە، بەھۆی ئەو بۆچوونانەی لە
ڕابردوو لە ئیستاشدا لەسەر دینی ئیسلام و دینداری ھەیبووە زۆر جار بە
"مەلا کەریم بانگی کراوە".
ھەروەھا، لەدرێژەی سکاڵاکەیدا دەڵێت، پێشتر مامۆستا ھەڵۆ لە وتارێکی
ڕۆژانەی لەناو مزگەوت باسی لەوە کرد کە گوایە د.کەریم شەریف قەرەچەتانی
باسی لە ئایەتێکی سورەتی کەھف کردووەو کە دەڵێت "ھەرکەس دەیەوێت با
باوەڕبھێنێت ھەرکەسیش دەیەوێت با کافر بێت" بەڵام ئایەتەکەی تەواو
نەکردووەو باسی لەوەنەکردووە کە ئەوانەی کافرن سزای ئاگر چاوەڕوانیان
دەکات و ئەوەشی بە ھاندان داناوەو بۆ ئەوەش ڕەخنەی توندی گرتووەو بە
"تڕۆفیسۆر" و "فڵتەفڵت" ناوی دەبات.
بەڵام دکتۆر شەریف،ئەمڕۆ لێدوانێکی دیکەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، سکاڵا
لەدژی مەلاھەڵۆ، تۆمار ناکات.چونکە گوایا، مەلاھەڵۆ پەیوەندی
پێووەکردووەو پێی گووتوە، کە ڤیدیۆیەکە کۆن بووەو دەستکاری کراوەو
مەبەستی لەمامۆستاشەریف، نەبووە، بەڵام لەڕاستیدا، مەلاھەڵۆ درۆ دەکات
و مامۆستا شەریفیش، دەزانێت کە مەلاھەڵۆ، ڕاست ناکات، بەڵام مادام
تەلەفۆنی بۆکردووە و بەمجۆرە عوزری بۆھێناوەتەوە، ئەمیش سکاڵاکەی
کشاندۆتەوە، دەنا لەڕاستیدا وەک لەڕاگەیاندنی سکاڵای مامۆستا شەریفدا،
ھاتوە، تەشھیرو قسە نەشیاوەکانی ھەڵۆ بۆ مامۆستا شەریف، بەڕۆشنی
باسکراوە، بەڵام بەھەرحاڵ، ئەوەی من دەمەوێت و مەبەستمە، لەپەڕاوێزی
ئەم لێدوانانەدا، شتێک بنووسم ئەوەیە، کە من نازانم مامۆستا شەریف خۆی
دەیزانێت و باسی ناکات، یان ھەر نایزانێت، کە ھۆکارەکانی پشتی ئەم
جنێوو قسە نەشیاوانەی مەلاھەڵۆمان بۆڕوونکاتەوە؟!
خۆ ئەگەر دەیزانێت و پێمان ناڵێت، ئەوا بەڕای خۆم، کەمتەرخەمەو
گۆشەیەکی گرنگی ئەم بابەتەی جنێوو قسەی ناشیرین و تەوھین وحیقدو قینی
ئەم جەمعە لە ئایینزاو مەلاکانی پشتگوێ خستووە، کە بەجۆرێکی بەرفراوان،
لەئاستی سایکۆلۆجیای گشتی کۆمەڵگاشدا کاریگەری داناوەو دواجاریش،
پەیوەست دەبێتەوە بە پسپۆڕیەکەی مامۆستا شەریفەوە.
لەکوردەواریدا، پەندێکی زۆر باو ھەیە، کە دەڵێت، گەورە ئاو دەڕێژێت و
بچوکیش پێی تێوەردەدات! واتە مەلاھەڵۆ و ھاوپیشەو ھاو فکرەکانی، پێ
لەئاوێک وەردەدەن، کەلەبنەڕەتەوە، لەلایەن، ئایینەکەیانەوە بۆیان
ڕژێندراوە! ئەو نەفەسەی مەلاھەڵۆکان، قسەی پێدەکەن و لێدوانی پێدەدەن،
لە تێکست و دەقە بنەڕەتیەکانی قوڕئانەکەیانەوە، وەرگیراوە. زمانێک کە
لەزۆر جێگادا، بەناوی اللەوە لە دەقی جۆراوجۆردا بەیانکراوە، ئەمڕۆکە
لەناو فەرھەنگ ومۆڕاڵی ئینسانیماندا، بەمامۆستای بەڕێزیشەوە، قابیلی
قبوڵ نییەو مایەی لێسڵەمینەوەیەو بەکارھێنانیان کە بۆ مەلاھەڵۆکان
وھاوشێوەکانیان ئاساییەو بۆتە بەشێک لەفەرھەنگ وئەخلاقیان، سەرچاوەکەی
ئەم دەقانەن کە لەخوارەوەدا ڕیزیان دەکەم:
یا ایها الذین امنوا انما المشركون نجس فلا یقربوا المسجد الحرام بعد
عامهم...التوبة/٢٨
واتە ئەی باوەڕداران موشریکەکان گڵاوو پیسن بانزیک کەعبەی پیرۆز
نەکەونەوە بۆ ھیچ عیبادەتێک، (کە دیارە ئەوانیش حەج وعیبادەتی خۆیان
کردووە و ھاوشانی محەمەدو ھاوەڵەکانی بڕوایان بەپەرستنی بەردە ڕەشەکەی
کەعبە ھەبووە، بەڵام باوەڕیان بەمحەمەد وەک پێغەمبەر نەبووە، بۆیە
پێیان گووتون گڵاوو پیس، واتە سەگ وبەراز...)
أَم تَحسَبُ أَنَّ أَكثَرَهُم يَسمَعونَ أَو يَعقِلونَ ۚ إِن هُم إِلّا
كَالأَنعامِ ۖ بَل هُم أَضَلُّ سَبيلًا..الفرقان/٤٤
ئایا وادەزانیت زۆربەی ئەوانە ڕاستیەکان دەبیستن، یان بیرو ھۆشیان
دەخەنە کار؟ ئەوانە جگە لەمەڕوماڵات ھیچی تر نین، بەڵکو گومڕاتریشن لە
مەڕوماڵات.
مامۆستاشەریف، باش نییە، مەلاھەڵۆ بەمەڕو ماڵاتی نەچواندووی، دەبێت
شوکرانە بژێربیت؟!
قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللَّهِ
ۚ مَن لَّعَنَهُ اللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ
الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ ۚ أُولَئِكَ شَرٌّ
مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ.
پێیان بڵێ: ئایا ھەواڵتان بدەمێ بە کردارێک کە تۆڵەکەی لای خوا خراپترە
لە تۆڵەی لەکەدارکردنی موسڵمانان، ئەوەش کرداری ئەو کەسەیە کە خوا
نەفرینی لێکردوە و جامی خەشم و ڕقی خۆی ڕژاندووە بەسەریداو ھەندێکیشی
کردن بە مەیمون و ھەندێکیشیان بە بەراز و ھەندێکیانیشی کردە تاغوت
پەرست و بت پەرست، (مەبەستی لە جووەکانە)؟! ئا ئەوانە خراپترین جێگە و
ڕێگەیان ھەیە و گومڕاترین کەسن لە ڕێبازی ڕاست و دروست.المائدە/٦٠
وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى
الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ۚ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن
تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ
الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ
لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُون.
خۆ ئەگەر بمانویستایە بەرزمان دەکردەوە(واتە
سەرباری ئەوەی خوا خۆی ویستی بووە کە وابێت، کەچی دواتریش دیقەت بدەن،
چۆن جننێوو تەوھین وتەشھیر دەکات)، بەڵام ئەو خۆی چەسپان بەزەویەوە
شوێنی ئارەزووی خۆی کەوت، جا نموونەیان وەکو نموونەی سەگ وایە ئەگەر
دەری بکەیت و پیایدا ھەڵبشاخێیت ھەناسە بڕکێیەتی ، یاخود ئەگەر وازی لێ
بھێنیت ئەوە ھەر ھەناسە بڕکێیەتی، ئەوە نموونەی ئەو کەسانەیە کە
ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوە و بڕوایان پێی نەبووە، کەوابوو ئەم
جۆرە بەسەرھاتانە بگێڕەرەوە بۆ ئەوەی ڕابچڵەکێن و بیربکەنەوە،(لێرەشدا
ھەر مەبەستی لە جووەکانە، واتە، ئەم ئایینە لەبنەڕەتەوە، ھیچ جەدەل
وگفت وگۆو پرسیارو گوومانێک ھەڵناگرێت و ھەرکەسێکیش، پرسیاری ھەبوو
ڕەتی کردەوە، کەدەقەکان خودایی نین، ئەوا لەڕوانگەی خودای داتاشراوو
پێغەمبەرەکەی، وەک سەگ وایە)الاعراف/١٧٦
مَثَلُ الَّذينَ حُمِّلُوا التَّوراةَ ثُمَّ لَم يَحمِلوها كَمَثَلِ
الحِمارِ يَحمِلُ أَسفارًا ۚ بِئسَ مَثَلُ القَومِ الَّذينَ كَذَّبوا
بِآياتِ اللَّهِ ۚ وَاللَّهُ لا يَهدِي القَومَ الظّالِمينَ.
وێنەی ئەوانەی کە باری تەوراتیان لێھەڵدراو ھەڵیان نەگرت، وەک
گوێدرێژێک وان کە بارە کتێبێکی ھەڵگرتبێت، ئای کە چەندە ناشیرینە وێنەو
نموونەی ئەوانەی کە ئایەتەکانی خوایان بەدرۆ زانیووە و بڕوایان پێی
نەبوو، بێگومان خوا ھیدایەت و ڕێنموویی ستەمکاران ناکات(لێرەشدا، بەگژ
جووەکاندا چۆتەوەو جنێوباران و تەشھیر بارانیان دەکات، (بەڵام لەچەند
جێگایەکی دیکەش فەزڵی بەنی ئیسرائیلی داوە، بەسەر ھەموو گەلانی دیکەی
جیھاندا:- یابنی إسرائیل اژکروا نعمتی التی ڕنعمت علیکم و ڕنی فچَّلتکم
علی العالمین، ١٢٢/البقرە، ئەم پەڕاوە لەکەشکۆڵ نەبێت لەھیچیتر ناچێت،
ئەم ھەموو جنێودانەو لەچی ئەم ھەموو فەزڵدانە بە بەنی ئیسڕائیلت
لەچی؟). الجمعە/٥
وَأَتبَعناهُم في هٰذِهِ الدُّنيا لَعنَةً ۖ وَيَومَ
القِيامَةِ هُم مِنَ المَقبوحينَ.
ھەر لەم دنیادا نەفرین و لەعنەتمان
خستە شوێنیان، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانە زۆر ناشیرین و ڕەزاگرانن.
القصص/٤٢
وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ. هَمَّازٍ مَّشَّاء بِنَمِيمٍ.
مَنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ. عُتُلٍّ بَعْدَ ذَلِكَ
زَنِيمٍ، سورة القلم.
ئەوەی لێرەدا
شایانی باسە، بڕگەی (عُتُلٍّ
بَعدَ ذٰلِكَ زَنيمٍ)ە
کە قسەیەکی زۆر نەشیاو و تەشھیر ئامێزو زۆر بازاڕییە، کە لەبەرامبەر،
"وەلیدی کوڕی موغیر" دا لەژێر ناوی ئایەتی ئیلاھی، واتە نیشانەی
ئیلاھیدا دابەزێندراوە، کە بەمانای ڕەزاگران و ڕەوشت نزم و ناکەس بەچەو
باوک نادیارو کوڕی زینا، دێت،،، (بەڵام بابزانین بۆچی ئەم تەشھیرات
وبێڕێزیەی پێکراوە؟؟) چونکە: (إِذا
تُتلىٰ عَلَيهِ آياتُنا قالَ أَساطيرُ الأَوَّلين)
واتە کاتێک
ئایەتەکانمان بۆدەخوێندەوە دەیگوت ئەوانە لەئەفسانەو ئستوڕەکانی
پێشینانن!
بەڵام با بزانین
بەپێی زانیاریە زانستییە بەردەستەکانی جیھانی ئەمڕۆ لەھەمبەر گەردون و
فراوانیە بێکۆتاییەکەی، ئەم دەقە چەندە، مایەی پێکەنینە!
واتە ئەوان
ئیدیعای ئەوە دەکەن، کە خودای خاوەن ئەم تێکستە، کە جنێو بەوەلیدی کوڕی
موغیر دەدات، ئافڕێنەری زەوی و ئاسمانەکانە، ئەو ئاسمانەی بەپێی
نوێترین زانیاری، دوورترین ئەستێرە کە لە ئێمەوە ھەتا ئێستا
دۆزرابێتەوە، ٩ملیارو ٣٠٠ ھەزار ساڵی ڕووناکییە، کە ناونرا، "ئیکاروس"
بەڵام بابزانین، ساڵێکی ڕووناکی چەندە، دەبێت لەچرکەیەکەوە دەست
پێبکەین، واتە یەک چرکەی ڕووناکی ٣٠٠ ھەزار ساڵی ڕووناکییە، کە بەکورتی
دەکرێت بەمجۆرەی خوارەوە لێکی بدەینەوە: ١ کاتژمێر = ٣٦٠٠ چرکە، ١ ڕۆژ
=٨٦٤٠٠ چرکە ، واتە تێکڕای خێرایی ڕووناکی لە ڕۆژێکدا دەکاتە:
٨٦٤٠٠×٣٠٠٠٠٠=٢٥٩٢٠٠٠٠٠٠٠ واتە زیاتر لە ٢٥ ملیار کیلۆمەتر.
واتە، بۆ بڕینی ھەمان ڕێگا، ئێمە لەماوەی ١٠٢ ساڵدا، پێویستیمان بە
ھەمان ئەو ساڕۆخەی چین ھەیەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووە و دەوترێت سبەینێ
دەکەوێتە خوارەوە، کە خێراییەکەی لەسەعاتێکدا، ١٨ ھەزار میلە کە دەکاتە
نزیکەی ٢٩ ھەزار کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا، بەڵام ئەگەر دوورایی ئەو
ئەستێرەیەی کە ٩ ملیارو ٣٠٠ ھەزار ساڵی ڕووناکی، لەئێمەوە دوورە، بۆ
بڕینی ھەمان ماوە بەھەمان خێرایی ساڕۆخە چینیەکە، چەند کاتمان پێویستە؟
کە بۆئەم ژمارەیەش، پێویستمان بەڕیز کردنی ھێندەسفرە ھەیە، کە
لەلەژمارەنایەن، کە ئەوەش ھێشتا دواخاڵ و دواپنی ئەم گەردونە نییە!).
ئەمەو چەندین ئایەتی دیکەی پڕ لە نەفرین ولەعنەتی دیکە، کە لەبەرامبەر
ڕەخنەگران و بیرو بۆچوون وڕای جیاوازی دیکەو ئایینی دیکە وتراوە، کە
بەھیچ جۆرێک لەگەڵ گیانی مۆڕاڵیانەی ئێمەمانادا ناگونجێت و لەگەڵ
فەرھەنگی مەدەنیانەو سەردەمیانەی ئەمڕۆدا، سەرلەبەری ناکۆک وناتەبایە!
تێبینی:ناو کەوانەکان، تێبینی وسەرنجەکانی خۆمن.
٧\٥\٢٠٢١
taheresa_9@hotmail.com
|