جنێوەکانى مەشهەدانى و پلارەکانى مالکى.
ئیبراهیم بالیسانى
سەرۆکى ئەنجومەنى نیشتیمانى ئیراق (مهحمود مەشهەدانى) لەدوا کۆبونەوەى ئەنجومەندا وەک فیشەکە شێتەدەمى کردەوەوچەندین قسەى نەشیاو و نادروستى بە ئەندامانى ئەنجومەن و دوایش بەخۆى گوت ! ئینجا هۆلەکەى جێهێشت و بێمنەتیشى دەربرى لە سەرۆکایەتى ئەنجومەن.
هەرچەندە ئەوە یەکەمجار نەبوو مەشهەدانى لەناو هۆڵى ئەنجومەن پەیڤ و قسەى نەشیاو بکات ،و زۆر دژى لیستى هاوپەیمانى کوردستان و داخوازیەکانى کورد بوو! بەلام جیاوازى ئەم جارەیان لەوەدا بوو جنێوى بە هەموو ئەندامانى ئەنجومەن و خودى خۆشیدا ! هەرئەوەش بوو وایکرد ئەندامانى ئەنجومەن بە رێژەیەکى زۆرتر لەنیوەى ئەندامان هەڵوێست لەسەر ئەو رەفتارەى مەشهەدانى وەربگرن و داواى لەدەست لەکارکێشانەوەى فەرمى ئەو بکەن. دواجار ئەو کۆدەنگیەیى ئەندامانى هەڵوێست وەرگرتوچوە واری جێبەجێکردن و مەشهەدانى لەوپۆستە دوورخرایەوە.
مەشهەدانى سەرەرایى وەرگرتن وبەخشینى دیارى و ڤێللا لەلایەن کوردەوە، کەچى بەردەوام و بەئاشکرا پلانى هەبوە بۆبەدەست نەهێنانى ئامانجەکانى کوردودژى بڕیارى (140)وبودجەونەوت و....تاوەستابوەوە.لەهەمان کاتدا بێمنەتانەش لەدانیشتنەکانى لایەنى کوردى خۆى دەدزیەوەوبەپیرداخوازیەکانیان نەدەچوو!ئەگەر ئێمە لێرەدا پرسیارێک بکەین:ئایا لایەنى کوردى دژى رەفتاروهەڵسوکەوتەکانى مەشهەدانى بولەرابردودایانا؟ئەگەردژى بوبۆ نەیتوانى هەڵوێست وەربگرێ ولایبدا؟ئەگەر دژیشى نەبو ئەم جارەیان بۆ دژى وەستایەوە؟ رەنگە هەموومان لەوەلامى ئەو دووپرسیارەدا درک بەوەبکەین کە لایەنى کوردى ئەم جارەیان بۆیە دژى مەشهەدانى وەستایەوە چونکە سنورى هەموو پێوەرەکانى بەزاند. باشە دەکرێ کورد لەبەرامبەر هەموو ئەوانەى کەدژى مافەکانى کوردن لە ناودەسەلاتەکانى ئەمڕۆى ئیراق بێدەنگبێ وهەڵوێستى یەکلاکەرەوانەى نەبێ تا سنورى پێوەرەکانى سیاسى وکۆمەلایەتى نەبەزێنێ؟ ئەگەر وایە،بێگومان لایەنى کوردى لەوەدا بەهەڵەداچوە!چونکە ئێمە نابێ چاوەرێى ئەوەبکەین کەس ولایەنەکانى غەیرە کورد سەرەراى دژایەتیەکانیان بێن قسەى نەشیاویش بە نوێنەرو سەرکردەو ئەزمونەکەمان بلێن.
رەفتارەکانى مەشهەدانى بۆ دژایەتى کردنى دەسکەوتەکانى کوردو تێکدان ولەبەریەک هەڵوەشاندنەوەى ئەزمونى کوردستان هیچ جیاوازیکى نیە لەگەڵ هەڵسوکەوت ورەفتارە ناسیاسیەکانى سەرۆک وەزیرانى ئیراق (نورى مالکى).مالکى دەمێکە شمشێرى شەڕى گرتۆتەدەست ودەیەوێ حەشر بە کوردوکوردستان بکات!ماوەیەکى زۆرە دەستى کردوە بە پلارهاویشتن لە کوردوئەزمونەکەمان!بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ نەهێشتى ئەزمونەکەمان وچاندنى تۆى دووبەرەکى لەناوریزەکانماندا!مڵملانێیەکانى ئەوەندە زەق ودیارن لەهیچ هەڕەشەوگورەشەکانى لایەنى کوردى ناسڵەمێتەوە!وناوەستێ لەو بەرنامەیەیى کە کردویەتیە داینەمۆى هەنگاوەکانى. هەقە کورد تازوە لەئاست ئەو پلارانەى مالکى هەڵوێست بنوێنێ ونیشان بدا ،پێش ئەوەى ئەویش وەک مەشهەدانى زمانى موهاتەرات ونەگونجاولەبەرامبەر نوێنەرەکانمان دەرببرێ وفڕێبدات!!
Info_balisani@yahoo.com
|