په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١\٢٠١٥

"جینگۆ" لە دەرھێنانی توورەج ئەسڵانی لە سینەماکانی ئێران نمایش دەکرێ.
 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "جینگۆ" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" لە سینەماکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران نمایش دەکرێ.


دوای ڕاگەیاندنیی گرووپی سینەمایی "ھونەر و ئەزموون" بە پێی ئەوەی کە نمایشی گشتیی فیلمی سینەمایی "جینگۆ" (گێڕانەوەی ھەڵواسراو) یەکەمین بەرھەمی بڵندی سینەمایی "توورەج ئەسڵانی" ڕۆژی پێنجشەمە ١ی کانوونی دووەم / یەنایەری ٢٠١٥ لە سینەماکانی تاران و شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران نمایش دەکرێت و ھەر بەم بۆنەیەوە پووستەری فیلمەکە لە لایەن ھونەرمەند "فریشتە جوغەتایی" دیزاین کراوە و لە ئێستاشدا ھونەمەرند "مەیسەم مەولایی" سەرقاڵی ئامادەکردنی تیزەری ئەم فیلمەیە کە بە زووترین کات ئامادە دەبێ.


سینەماکانی ئازادی، پەردیسی کورووش، مۆزەخانەی سینەمای ئێران، سینەما تێکی ماڵی ھونەرمەندانی سینەمای ئێران لە شاری تاران و ھەروەھا سینەما ھۆوەیزە لە شاری مەشھەد، سینەما سوورە لە شاری ئیسفەھان و پەردیسی سینەمایی کاپری لە شاری گورگان بۆ نمایشی فیلمی سینەمایی "جینگۆ" تەرخانکراون.

 
"توورەج ئەسڵانی" پێش سازکردنی ئەم فیلمە سینەماییە، ١٠ کورتە فیلمی چیرۆکی، ئەنیمەیشێن و دیکۆمێنتاری سازکردووە و زیاتر لە ٣٥ فیلمی سینەمایی ئێرانی، کوردی و بیانی وێنەگرتووە، کە وەکوو بەڕێوەبەری وێنەگرتن چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستییانی ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین وێنەگری شەشەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئوسکاری ئاسیایی" لە ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی "بۆقی برونزی" باشترین وێنەگری بیستەمین خولی فیستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەما بە ناونیشانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "پلووس کامێرائیمەیج" لە پۆڵەندا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی حەوتەمین خەڵاتەکانی ساڵانەی سینەمای ئاسیا لە ھۆنگ کۆنگ، خەڵاتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بۆ باشترین وێنەگری بەشی سینەمای ئاسیا و ئەوروپا لە سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "شەوەکانی تالین" لە ئەستۆنیا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەغدا لە عێراق، تەندیسی باشترین وێنەگرتنی دووەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی تۆرێنتۆ لە کەنەدا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بیست و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر لە ئێران، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی چواردەیەمین جەژنی ماڵی سینەمای ئێران، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێران، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی خۆشەویستی مرۆڤ بە ناونیشانی "ئاسا" لە ئێران و چەندین خەڵاتی دیکە.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "جینگۆ".
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک