جینۆساید لە
دارفۆر.
حەسەن حسێن
لە 4/ 3/2009 دادگاى لاهاى، لە پاى ئەو
تاوانە بە مرۆییانەى سەرۆکی سۆدان و چەکدارەکانی جەنجەوید دەرهەق بە
خەڵکی سیڤیڵی دارفۆر ئەنجامیان داوە، بڕیارى دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەو
وڵاتە (عومەر حەسەن بەشیر)ى دەرکرد. دارفۆر ئەو ناوەیە کە چەند ساڵێکە
لەڕێگەى راگەیاندنەکانەوە گوێبیستی بووین، سا یا لەدووتوێی هەواڵی توند
وتیژیی و ململانێی خوێناویدا بێت، یا لە هەواڵی چالاکی رێکخراوە
جیهانییە خێرخوازییەکان لە ئۆردوگ و پەناگاکانی کە هاوڵاتیانی ئەم
هەرێمە پەنایان بۆ بردووە، یاخود لەهەواڵی ئەو هەولڕ و کۆبوونەوانەدا
بێت کە UN وناوەندە نێو دەوڵەتییەکان دەیدەن بۆ گەیشتن بە بڕیار لەسەر
ئەو کێشەیە. ئەمەش بەڵگەیەکە بۆ دەرهاویشتەکانی جینۆساید کە بەتەنها
لەیەک ئاستدا ناوەستێتەوە و رەهەندى سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، مرۆیی
و تەنانەت سایکۆلۆجیشی هەیە.
هەرچەندە توند و تیژى و ململانێی خوێناوى و دوژمنایەتی، لەم هەرێمەدا،
بەهۆى سروشت و هەڵکەوتەى جوگرافی و پێکهاتەى دانیشتوانەوە مێژوویەکی
هەیە. بەڵام ئەوەى کە لەم ساڵانەى دواییدا روویاندا جیایە لەو ململانێ
و شەڕ وشۆڕە ناوخۆییە بەردەوامانەى خێڵەکان و دەچنە خانەى پاکتاوى
رەگەزى و کۆمەڵکوژى رێکخراوەوە کە دەوڵەت بەڕێوەى بردووە. کەوایە
دەکرێت بپرسین ئەو هۆکارانە چین کە ئەم کێشەیەیان بەم ئاستە گەیاندووە
و رەهەندێکی سیاسی و نێو دەوڵەتییان پێبەخشیوە؟ ئایا دەستگیرکردن و
دادگایی کردنی سەرۆکی سۆدان کلیلی چارەسەرىکێشەکەیە؟
پێگەى جوگرافی دارفۆر
دارفۆر یەکێکە لە هەرێمەگەورەکانی سۆدان، زۆر جاریش بە سۆدانی بچووک
ناودەبرێت، یەک لەسەر پێنجی رووبەرى ئەم وڵاتە پێک دەهێنێت. رووبەرەکەى
510،000 کم2، ژمارەى دانیشتوانەکەیشی 6 ملیۆن کەسن. ئەم هەرێمە سنوورى
بە وڵاتانی چاد، لیبیا، ئەفریقیاى ناوەڕاستەوەیە، لە ناوخۆشدا دەریاى
غەزال و کردۆڤانیش دەکەونە رۆژهەڵاتییەوە. ناوچەیەکی شاخاوییە و دۆڵیشی
تێدایە. لەڕووى ئیدارییەوە دابەش بووە بە سەر سآ ناوچەدا باکوورى
دارفۆر کە پایتەختەکەى شارى( فاشر)ە، باشوورى دارفۆر پایتەختەکەى (
نیالا) یە و رۆژئاواى دارفۆر پایتەختەکەى (جەنینە) یە.
لە رووى جیۆپۆلیتیکیشەوە بەهۆى کراوەیی سنورەکەى بەسەر چەند وڵاتێکدا،
رەچەڵەکی هاوبەشی خێڵەکان لەگەلڕ خێڵەکانی چاد و ئەفریقادا، فراوانی
رووبەر و دۆزینەوەى کانز و نەوتەوە گرنگییەکی زۆرى هەیە. شەڕى ناوخۆى
چاد، ململانێی چاد ـ لیبیا، شەڕى ناوخۆى ئەفریقاى ناوەڕاست کاریان
تێکردووە. بەهەمان شێوەش لە ململانآ نێوخۆییەکانی چاد دا وەک پشت
هەیوانێک وا بووە. واتە لەسەر کێشمە کێشە سیاسیەکانی ئەو وڵاتانە هەم
کارتێکەر بووە هەم کارتێکراو. بۆ نمونە لە وڵاتی چاد ئەوکودیتا
سەربازیەى لێدەرچێت کە بووە هۆى رووخانی (فرانسوا تمبلیاى) کە یەکەم
سەرۆکی وڵات بوو لەدواى سەربەخۆبوونی لەدەست فەرەنسا، هەمووکودیتاکانی
تر لەو وڵاتەدا پەیوەندییان بە دارفۆرەوە هەبووە، هەر لە رووخانی
فیلیکس مالومەوە تا گۆکۆنی عوەیدى و حسین حبرى. جگە لەوەى بەهۆى
لێکەوتی راستەوخۆیەوە لەگەلڕ وڵاتانی فرانکۆفۆنیدا گرنگییەکی تایبەتیشی
لاى فەرەنسا هەیە. هەر لەم رووەوە دەکرێت بەناوچەیەکی ململانێی
بەردەوامی ناوبەرین.

نەخشەى ئیداریی هەرێمی دارفۆر.
سامانی نەوتی لە دارفۆر.
ئابوورى و بەروبوومی دارفۆر:
ئەم هەرێمە دارستانی هشابی زۆرە کە کەتیرەى عەرەبی لێبەرهەم دێت. لە
باشوورى رۆژئاواشەوە لۆکە و توتن بەرهەم دەهێنرێت جگە لە گەنم و
گەنمەشامی. بەڵام بەگشتی بە ناوچەیەکی سەخت دەژمێردرێت، سەرچاوەى ئاویی
کەمە بۆیە بایەخدان بە لەوەڕگ و سامانی ئاژەڵی ئەم ناوچەیە کە وشتر،
مەڕ و مانگای زۆرە دیاردەیەکی زەقە. بەم دواییانەش کانز و نەوتی
لێدۆزرایەوە. بەڵام لەرووى خزمەتگوزارى تەندروستی و خوێندنگ و
ئاوەدانکردنەوەوە ناوچەیەکی پشت گوآ خراوە.
پێکهاتەى دانیشتوان و ژیانی کۆمەڵایەتی دارفۆر:
دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە کۆمەڵێک خێَلڕ و تیرە پێکهاتوون و
نەژادیشیان دەگەڕێتەوە سەر زنج، حام و سام. لە رووى ئایینیشەوە
موسڵمانی سونە مەزهەبن. 75% ى دانیشتووان گوند نشین، 15% رەوەند و
باقییەکەیشی لە شاردا دەژین. ئەمەش ماناى وایە ژیانی 80% خەڵکی ئەم
ناوچەیە لەسەر زەوى و زار و ئاژەڵدارییە و هەر ئەمەش هۆکارێکە بۆ
مانەوەى نەریتی خێڵەکی لەم ناوچەیەدا. لە ڕاستیدا خێڵەکی بوون سیمایەکی
ئەم هەرێمەیە. بۆ نمونە لە رۆژئاواى دارفۆر،کە 1،7 ملیۆن کەسن،
مۆزایکێکی هەمە چەشن لەنەژادى جۆر وجۆرى تێدایە، بەڵام هەردوو خێڵی
مەسالیت و فۆر دەسەڵاتدار و خاوەن نفوزن. لەناوچەکانی جەنینە و هەبیلە
مەسالیت 60%ى دانیشتوان پێک دەهێنن. پاشان عەرەب و ئەفریقییەکان لە
خێڵی زەغاوە، ئەرینگا، غمر، داجۆ، بۆرگۆ، فۆر. بەڵام زۆرینەى خێڵەکانی
فۆر لە زالینگی، شاخی موڕە و دۆڵی ساڵحن. وشەى (دار) کە بەشێکی
ناوى(دارفۆر)ی پێکهێناوە واتە نیشتمان. کەواتە دارفۆر واتە نیشتمانی
خێڵی (فۆر). دار مەسالیتیش (واتە نیشتمانی خێڵی مەسالیت) لەشارى
جەنینەی پایتەختی رۆژئاو و دەکەوێتە باکوور و باشوورى رۆژئاواى
دارفۆرە. لە رووى زمانیشەوە جگەلە عەرەبەکان خێڵە ئەفریقییەکان زمانی
خۆیان هەیە و پێی دەئاحڤن.

دابەشبوونی خێڵەکیی لە دارفۆر.
چەکدارێکی میلیشیاى جەنجەوید.
توند وتیژى و ناکۆکییەکانی
هەرێمی دارفۆر.
بوونی چەک و بازرگانی کردن بەچەکەوە دیاردەیەکی بەربڵاوە لەدارفۆردا،
ئەمەش بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە شەڕى ناوخۆى وڵات کە لەنێوان
باشورى کریستیانی بەسەرکردایەتی جۆن گەرەنگ و حکومەتە ئیسلامییەکەى
سۆداندا دەگوزەرا، هەروەها شەڕى ناوخۆى وڵاتانی دراوسێی سۆدان لە
سنوورى دارفۆرەوە.
ساڵی 1986 لەشەڕى دەوڵەت لەگەلڕ بزووتنەوەکەى جۆن گەرەنگد و بۆ رێگرتن
لە تەشەنەسەندنی بزووتنەوەى میلی رزگارى سۆدان و گەیشتنی بە دارفۆر،
حکومەت ئەم میلیشیایانە و خێڵە عەرەبەکانی لە دژى جوڵانەوەکەى جۆن
گەرەنگ چەکدارکرد. لەساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەى رابردووشدا لە
وڵاتی چاد شەڕى ناوخۆ دروست بوو، پاشان لیبیا دەستی لەشەڕەکە وەردا،
هەروەها لەئەفریقیاى ناوەڕاستیش شەڕى ناوخۆ دروست بوو. بە هۆى ئەم
جەنگانەوە ئەم ناوچەیە بووە مەیدانێکی مامەڵەکردن بە چەک و
بازرگانیکردن پێوەى.
لێرەوە پەنابردنە بەر چەک، لەکێشە و ململانێی نێوان خێڵەکاندا، کارێکی
ئاسانە. بەڵام بەوئەندازەیەش کە کۆمەڵگا سەرەتایی بێت، چ کێشمەکێش و
ململانێکان چ چارەسەرکردنیشیان سادە و سەرەتایی دەبن. لەم رووەوە
ناکۆکی و ململانێی نێوان خێل و هۆزەکان لە دارفۆر، وەک هەرکۆمەڵگایەکی
سەرەتایی تر کەکشتوکالڕ و ئاژەڵدارى شا دەمارى ژیانیان پێک دەهێنێت،
لەسەر زەوى و زار و لەوەڕگایە. بەتایبەت لەگەلڕ رەوەند و شوانکارە
عەرەبەکاندا کە هاتوونەتە ئەم ناوچەیە. لە چارەسەرکردنی کێشەکانیشدا
پشت بە میکانیزم و شێوە رێکخستن و پەیوەندیە نێو خۆییەکان دەبەستن. بۆ
نمونە لە ساڵی 1989 دا کێشەیەکی زۆر سەخت و توند لەنێوان خێڵی
فۆر( ئەفریقییەکان) و عەربەکاندا رویدا، کە پاشان لە شارى (فاشر)
بەچاودێرى عومەر حەسەن ئەلبەشیر کۆنگرەیەک بۆ رێکەوتن و ئاشت بوونەوە
سازدرا. لەساڵانی 1998 و 1999 دا کاتێک عەرەبە رەوەندەکان هاتن بەرەو
ئەم ناوچانە شەڕ و پێکدادانی خوێناوى لەنێوان ئەم خێڵانە و خێڵی
مەسالیتدا دروست بوو، کە نزیکەى 60 گوندى ئەم خێڵانە سوتان و 69
کەسیشیان لێکوژرا، نزیکەى 5000 کەسیش رووە و چاد رایان کرد. لە ساڵی
1999 دا شەڕ و ململانێی خوێناوى تر روویاند و ئەمجارە حکومەت بەهۆى
سوپاوە دەستی لە کێشەکە وەردا. ئەفسەرێکی سەربازیی کردە بەرپرسی گشتی
ئاسایشی ناوچەکە و دەسەڵاتی ئەوى زالڕ کرد بەسەر بەرپرسی یەکەمی
هەرێمەکەدا، پاشان دەستگیرکردن و ئازار و ئەشکەنجەدانی رۆشنبیران و ریش
سپییەکانی ناوچەکە دەستی پێکرد. هەڵبەتە ئیجرائاتەکانی حکومەت لێرەوە
دەست پێناکات، بەڵکو لە ساڵی 1994 یشدا لە چوارچێوەى رێکخستنەوەى
ئیداریی ناوچەکەدا کۆمەڵێک پۆست و بەرپرسیارێتی دا بە عەرەبەکان لە
هەرێمەکەدا، ئەمەش بەلاى خێڵەکانی مەسالیت، فۆر و زەغاوەوە هەوڵێکی
حکومەت بوو بۆ کەم کردنەوەى دەسەڵاتی خۆجێی هەرێمەکە و سەندنەوەى رۆڵی
سەرکردایەتی لەوخێڵانە و زیاد کردنی رۆڵی عەرەبەکان لەو ناوچەیەدا.
لە شوباتی 2003 دا کاتێک شەڕى بیست ساڵەى نێوان بزووتنەوەى میللی سۆدان
و حکومەت کۆتایی هات و گفتوگۆ دەستی پێکرد. بزووتنەوەى رزگارى سۆدان و
بزووتنەوەى داد و یەکسانی لە دارفۆر کە دوو بزووتنەوەى سیاسی بوون،
لەبەرامبەر پەراوێزخستنی دارفۆر لەدەسەڵاتد و لەدژى قۆرخ کردنی دەسەڵات
لەلایەن ناوچەى سەنتەرى نیلەوە(خەرتوم، کۆستی و ستار) هەروەها
لەبەرئەوەى لە گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان جۆن گەرەنگ و حکومەتی سۆدان دا
بەشدار نەکرابوون، پەنایان بۆ چەک برد. هەر ئەو دەرهاویشتانە بووکە لە
ململانێی چەکداریی نێوان هەردوو بزووتنەوەکەى دارفۆر و حکومەتی
سۆدانەوە کەوتنەوە، رەهەندێکی سیاسیدا بە ئەزمەکە و وەک جینۆساید لە
ئاستی جیهانیدا ناساندى.
حکومەت لەم کێشەیەدا خێڵە عەرەبەکانی بەکارهێنا بۆ خزمەتکردن بەسیاسەتە
شۆڤێنییەکانی خۆى، بەتایبەت میلیشیاى جەنجەوید. دەوڵەت لەکاتێکدا ئەم
هێرشانەى دەست پێکرد وکەوتە قڕکردن و راگواستنی زۆرە ملێی خەڵکی ئەو
ناوچەیە کە چاوى کامێراکان لەسەر باشوورى سۆدان و رێکەوتنى (بزووتنەوەى
میللی رزگاریی سۆدان) بەسەرکردایەتی (جۆن گەرەنگ) و حکومەتی سۆدان بوو.
حکومەت سەرگەرم بوونی میدیاکانی جیهانی بە و گفتوگۆیانەوە بەهەل زانی و
لەوەڵام بە خەباتی چەکداریی دارفۆرییەکان کەوتە هێرش و پەلامارێکی
هەمەلایەنە.
کەواتە ئەو دۆخەى کە لە دارفۆر هاتە ئاراوە بەرەنجامی تێکەلڕ بوونی
کۆمەڵێک ململانێ بوو، شەڕ و ململانێی ناوخۆیی، شەڕى حکومەت لە دژى
ئۆپۆزسیۆن کە تیایدا میلیشیاکانى حکومەت شەڕى خەڵکی مەدەنییان دەکرد.
لەم شەڕانەدا جگەلە سوپ و ئامێرى سەربازیی، چەکدارەکانی جەنجەوید بە
سوارى ئەسپ و وشترەوە هێرشیان دەکردە سەر گوندەکان و گوندنشینەکانیان
دەکوشت یا بەدیل دەگرت و دەغلڕ و دانیان دەسووتاندن و مەڕ و
ماڵاتەکانیاشیان دەکوشتن و تاڵان و راو روتیش ئەنجام دەدران. وشەى
جەنجەوید لەسێ بڕگە پێکهاتووە جەن واتە پیاو، جەو یا جەى واتە چەکی جیم
3( لاى خۆمان بە ژآ سآ ناسراوە)، وید واتە ئەسپ، بۆیە وشەکە ماناى
پیاوێکی ئەسپ سوارى چەک بەدەست یا چەک بەشان دەگەیەنێت.
ئەم چەکدارانە بەڕواڵەت شەڕى ئۆپۆزسیۆنیان دەکرد، بەڵام لەپالڕ ئەمەوە
پرۆسەیەکی جینۆسایدى سیسیتماتیکیان لەدژى خێڵە ئەفریقییەکان ئەنجامدا.
هەرچەندە حکومەتی سۆدان یارمەتیدان و بەکارهێنانی ئەم میلیشیایانەى لە
شەڕەکەدا رەت دەکردەوە و بە چەتە و تاڵانچی ناوى دەبردن. بەڵام ئەوەى
ئاشکرایە ئەم میلیشیایانە بەتایبەت جەنجەوید کە روویان کردبێتە هەر
شوێنێک کێڵگە و مەزراکانیان سووتاندوە و مەڕ وماڵاتیشیان کوشتووە.
ئامانجەکەشیان ئەوەبووکە خەڵکی ئەو ناوچانە دەرپەڕێنن و عەرەبە
رەوەندەکان لەشوێنیان نیشتەجێ بکەن. بەپێی راپۆرتەکانی UN و هیومان
رایتس ۆچ لەم شەڕ و کۆمەڵکوژییانەدا نزیکەى 70 هەزار کەس کوژراون، کە
ژن و مندالڕ و پیر و پەککەوتەشی تێدایە، 1،5 ملیۆن هاوڵاتی ئاوارە
بوون، لاقەکردنی ژنان بە شێوەیەکی بەربڵاو روویانداوە و هەروەها کوشتنی
بەکۆمەڵی دیلەکان لە شوێنی دەست بەسەرکردنیان و زیندە بە چالڕ کردن
ئەنجامدراوە. ئەو خەڵکانەش کەگیراون سەربارى ئەوەى خانو و مالڕ و
حاڵیان روخێنراوە و سوتێنراوە، بە تۆپزیش لە ئۆردوگاکاندا نیشتەجێ
کراون بۆ ئەوەى نەگەڕێنەوە زێدى خۆیان. تەنانەت باس لەوە دەکرێت کە
قورئان و رەمزە ئایینییەکانیش سوکایەتیان پێکراوە، لەکاتێکدا خەڵکی ئەم
ناوچەیە بە زۆرى موسڵمانیشن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، یەکەم:
ئۆپەراسیۆنەکان پاڵنەری ئایینیان لە پشتەوە نەبووە، بەڵکو پاڵنەرەکە
نەژادییە. دووەم: دووبارە بوونەوەى ئەم رەفتارانە لە ئەنفالەکانی
کوردستانیشدا نیشانی دەدات لە کۆنەستی عەرەبدا ئەوە چەسپاوە کە خۆى
خاوەنی ئیسلام و قورئانە و ئەوکەمینە نەتەوەییانەی نێو وڵاتەکانیان کە
موسڵمانن بە پێی پێودانگی سیاسی و بەرژەوەند خوازى نەتەوەیی عەرەب
شوناسی موسڵمان بوونیان پێدەبەخشرێت یان لێ دەسەنرێتەوە.
لەم کۆمەڵکوژییانەدا سێ جۆر کوشتارى بەکۆمەڵی مرۆیی پەیڕەو کراوە:
یەکەم: کوشتن و ئیعدام کردن لەدەرەوەى دادگا لەلایەن سوپ و میلیشیاى
جەنجەویدەوە . دووەم: لەو هێرشانەدا کە سوپ و میلیشیاى جەنەجەوید
پێکەوە پێی هەستاون. سێیەم: بەهۆى چەکی قورسەوە کە بۆ پاڵپشتی کردنی
هێرشی زەمینی سوپ و جەنجەوید بەکارهێنراون. ئەوەى جێگەى سەرنجە لەم
کۆمەڵکوژییانەدا، وەک پرۆسەکانی ئەنفال لە کوردستان، شایەتحالڕ و
کەسانێک هەن کە لە مردن رزگاریان بووە. بۆ نمونە رۆژى 10ى شوباتی 2004
لە هێرش بۆ سەر گوندى تولوس، پاش بۆردۆمانی فڕۆکەکان کە لە جۆرى
ئەنتۆنۆف بوون، زۆربەى خەڵکی گوندەکە کە پێشتر هەواڵیان بیستبوو کە سوپ
و جەنجەوید بەڕێوەن، هەڵاتبوون و لە شاخەکان خۆیان شاردبووەوە. بۆیە
جەنجەوید گوندەکەیان سووتاندوە و پاشان کەوتونەتە کێومالڕ کردنی
ناوچەکە و نزیکەى 23 کەسیان کوشتووە، 15 کەسیان کە حەوتیان ژن و مندالڕ
بوون پێکەوە کوشتووە. حسێن منداڵێکی تەمەن دوانزە ساڵە، رووداوێکى ئەو
رۆژە بەم جۆرە دەگێڕێتەوە : لەگەلڕ سآ منداڵی تر (یاسین دوانزە سالڕ،
مانیۆ نۆ سالڕ، فاتیمە حەوت سالڕ) لە دۆڵێکد و لە بن دارێک خۆمان
شاردەوە. ژمارەیەکی زۆرى جەنجەوید و سەرباز هاتن و دەستیان کردە
تەقەکردن لێمان. فیشەکەکان بەر دەستی راست و قاچی راست و دەم و چاوم
کەوتن. من کەوتمە سەر زەوى و هەموو هاورێکانیشم بینی کە کەوتنە
سەرزەوى، هەر لەوکاتەدا لاشەى سآ کەسی ترم بینی کە لە دۆڵەکەدا کەوتبون
کە یەکێکیان ژنێک بوو ناوى قاسمە موحەمەد یوسف بوو. بەرلەوەى تەقەمان
لێبکەن پێیان دەوتین ئێوە تۆرابۆران( ئاماژەیەکە بۆ شاخی تۆرابۆراى
ئەفغانستان کە چەکدارەکانی ئەلقاعیدەى لێبوو). نمونەکانی کوشتارى
بەکۆمەلڕ زۆرن و ئێمە لێرەدا لەمە زیاتر لەسەریان ناڕۆین.
چارەنووسی ئەم کێشەیە بەکوآ دەگات؟
ساڵی 2001 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆمەڵێک سزاى ئابوورى
بەسەر سۆداندا سەپاند و سەفەرى دەرەوەى لە هەندێک بەرپرسی حکومی
قەدەغەکرد، چونکە بەئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە دارفۆر تۆمەتبارى
کردوون. لە ئازارى 2007 یشدا دادگاى نێودەوڵەتی تاوانەکان بڕیارى
دەستگیرکردنی وەزیرى ناوخۆى ئەو کاتەى سۆدان( ئەحمەد موحەمەد هارون) و
سەرکردەیەکی میلیشیاى جەنجەوید بەناوى( عەلی عەبدولڕەحمان کوشیب)
دەرکرد. چونکە تاوانی جەنگ، قڕکردن و تاوانی دژى مرۆڤایەتییان لە
دارفۆر ئەنجامداوە و دادگاکە داواى لە حکومەتی سۆدانی کرد کە
هەردووکیان رادەست بکات، بەڵام بەشیر ئەوەى رەت کردەوە. لە4ى ئازاری
ئەمساڵیشدا دادگاى لاهاى بڕیارى دەستگیرکردنی بەشیرى دەرکرد و بەمەش
لەدواى چارڵز تایلۆر سەرۆکی پێشووى لایبری و سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ سەرۆکی
پێشووى یۆگۆسلافیا، بوو بە سێیەمین سەرۆکی وڵات لە جیهاندا کە بڕیارى
دەستگیرکردنی دەرچووبێت. ئەم بڕیارە گەلێک کاردانەوەى جیاجیاى
لێکەوتەوە. بێگومان هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی روونە کە هەمیشە
هەڵوێستێکی ناڕەوایان لەهەمبەر بە کێشەى کەمینەکانی وڵاتانی عەرەبی
هەیە و لایەنگرى رژێمە زۆردارە عەرەبییەکانن. بۆ نمونە تازەترین
هەڵوێستی کۆنگرەى کۆمەڵەى وڵاتانی عەرەبی لە دۆحەى پایتەختی قەتەر
پشتگیریی کردنی تەواو بوو لە حکومەتەکەى عومەر حەسەن بەشیر. ئەمە
لەکاتێکدایە هەر ئێستا خۆیان داواى ئیجرائات و هەڵوێست لە کۆمەڵی
نێودەوڵەتی دەکەن لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی فسفۆڕى لە غەززە لەلایەن
سوپاى ئیسرائیلەوە.
هەڵوێستی وڵاتانی ترى جیهان لە بەرژەوەندى سیاسی و ئابوورییەوە
پێچراوەتەوە. بۆ نمونە چین دژى بڕیارەکەیە. روسیاش پێوایە ئەمە
هەنگاوێکی بێ پێشینەى مەترسیدارە. ئەمریک و بەریتانی و فەرەنساش،
جێبەجێ بوونی بڕیارەکە بە جێبەجێ بوونی ویستی دادپەروەى دەزانن و داوا
لە حکومەتی سۆدان دەکەن هاوکارى دادگاى نێودەوڵەتی بکات. رێکخراوى
لێبوردنی نێودەوڵەتیش بە ئاماژەیەکی گرنگی زانی بۆ مافی مرۆڤ لە دارفۆر
و جیهان. دواجار ئەوەى کە مەسەلەکە دەبڕێنێتەوە و دەیخات بەلایەکدا،
جگە لە فاکتەرى زاتی و ناوخۆیی دارفۆرییەکان لە رووى سیاسی و
کۆمەڵایەتییەوە. لە لایەنی جیهانیشەوە جەمسەرگیریی سیاسیی نێوان
دەوڵەتانی جیهانە لەسەر ئەم کێشەیە و سەنگ و سووکی دەوڵەتە جیاوازەکانە
لەو هاوکێشەیەدا. ئەمەش زیاتر ئەوەستێتە سەر گرنگی جیۆ پۆلیتیکی ئەو
هەرێمە بەلاى دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهانەوە کە دەتوانن کاریگەربن لەسەر
دروست کردنی ر و هەڵوێستی کۆمەڵی نێو دەوڵەتی. چونکە بە داخەوە ئەمە
تایبەتمەندییەکی دنیاى ئەمڕۆیە کە هەڵوێست وەرگرتن لەسەر کارەسات و
تراجیدیا مرۆییەکانی کۆمەڵگاکانی جیهان لەلایەن دەوڵەتانەوە زادەى
بەرژەوەندى سیاسی و ئابووریین نەک ویژدانی مرۆڤایەتی و تێگەیشتنی
مرۆڤدۆستانەى راستەقینە. جیهانی ئەمڕۆ لەم ڕووەوە لە داڕوخانێکی
ئەخلاقیدا دەژى.
لە دارفۆرەوە بۆ کوردستان:
ئەگەر هۆکارێکی خستنەرووى ئەم بابەتە بۆ خوێنەرى کورد ئەوەبێت کە بە
ئاگابێت لەو ئازار وکارەساتانەی کەبەسەر کۆمەڵگاکانی تردا هاتوون. ئەوا
خاڵی سەرەکی و گرنگ ئەوەیە کە ئەم بەئاگابوونە شتێک لاى مرۆڤی کورد
بەجێبهێڵێت و رایچڵەکێنێت، ئەو بۆچوونە گەشبینە گێلانەیەى سیاسی و
بەرپرسانیی کورد رەت بکاتەوە کە دەڵێن جارێکیتر ئەنفال و کیمیاباران
رووناداتەوە. بەڵکو پەى بەوەبەرێت کە ئەنفال لەسایەى ئەم دەسەڵاتە
کوردییەدا پرۆسەیەکی بەردەوامە و لەسایەى مانەوەش لەچوارچێوەى عێراقدا
هەڕەشەیەکە هەمیشە لەبەردەمماندایە. لەکۆتاییدا دەمەوێت چەند لایەنێکی
وێکچوو و جیاوازى هەردوو پرۆسەکە بخەمە روو و بەمەش چەند
پرسیارێکی شاراوە بوروژێنم و وەڵامدانەوەشی بۆ خوێنەر بەجێ بهێڵم .
کۆمەڵکوژییەکان لە دارفۆر لەم لایەنانەدا لە
پرۆسەى ئەنفالی کوردان دەچێت:
1 ـ هەردوو پرۆسەکە لەلایەن دوو حکومەتەوە ئەنجامدراون کە بەشێکن لە
جیهانی عەرەبی و ئیسلامی.
2ـ بیانووى هەردوو حکومەتەکە لێدان بووە لە ئۆپۆزسیۆنی چەکدارى
ناوچەکە، بەڵام لەپالڕ ئەمەدا جینۆسایدى مرۆیی، ژینگەیی و کەلتووریی
ئەنجامدراون و دیمۆگرافیاى شوێن و ناوچەکانیان گۆڕیوە.
3ـ هەرچەندە ئایین و ئایینزا هێڵی هاوبەشی نێوان جەلاد و قوربانییە
لەهەردوو پرۆسەکەدا.بەڵام پاڵنەرى سەرەکی ئەم کوشتارە بەکۆمەڵانە
جیاوازیی نەتەوەیی و نەژادیی بووە.
4 ـ لە هەردوو پرۆسەکەدا میلیشیاى چەکدار( جەنجەوید و جاش) باسکێکی
یاریدەدەرى دەسەڵاتی رژێم بوون.
5 ـ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت و وڵاتانی ئیسلامی بەگشتی
لایەنگرى لەسیاسەتەکانی هەر دوو رژێمی پێشووى عێراق و سۆدان و بێدەنگ
بوون بووە لە ئازار و تراجیدیاکانی دانیشتوانی ناوچەکە و قوربانییەکان.
یەڵام هەردوو پرۆسەکە لەهەندێک لایەندا جیاوازییان هەیە:
1 ـ گرنگترین جیاوازی ئەوەیەکە تائێستا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی و UN
ئەنفالیان وەک جینۆساید بەرەسمی نەناسیوە و تاوانەکەیان بەناوخۆیی
هێشتووەتەوە، واتە لۆکاڵیزەیان کردووە. بگرە ئەو تاوانبارانەی رژێمی
بەعسیش کە تاوانەکەیان لەسەر ئیسپات بوو هێشتا سزاکانیان
جێبەجێنەکراوە. بەڵام هەریەکە لە UN و دادگاى لاهاى کۆمەڵکوژییەکانی
دارفۆریان وەک جینۆساید دانپیان و لەئەنجامیشدا دادگاى لاهاى یاداشتی
دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵاتی سۆدان عومەر حەسەن بەشیرى دەرکرد.
2 ـ ئەنفال لەسەردەمی شەڕى سارددا روویدا کە جیهان بەسەر دووبەرەدا
دابەش ببوو تەکنەلۆجیاى راگەیاندن و گواستنەوەى هەوالڕ و پەیوەندیکردن
بەم شێوەیەى ئێستا بەربڵاو و پێشکەوتوو نەبوو ئەمەش لە قازانجی رژێمی
سەدام بوو. لەکاتێکدا قەیرانی دارفۆر لەم سەردەمی جیهانگیرى و دنیاى
ئنتەرنێت و سەتەلایت و مۆبایلەدا روویدا کە بەئاگا بوون لەهەواڵەکە، لە
قاودانی تاوانەکە و بەهاناوە چوونی قوربانیان دەکاتە کارێکی ئاسان.
3 ـ نیشتەجآ کردنی عەرەب هەموو ئەو ناوچانەى نەگرتەوە کەئەنفالی تیا
ئەنجامدراوە و تەنها دەڤەرى کەرکووک و گەرمیان واتە تەنها لە شریتی
سنوورى جیاکەرەوەى نێوان کوردستان و ناوچەکانی دیکەى عێراقدا بوو.
بەڵام عەرەبەکان لە ناوچەى دارفۆر لەشوێنی گوندە چۆڵکراوەکاندا نیشتەجآ
دەکرێن.
4 ـ جەنجەویدەکان لە رەگەز و نەژادى نەتەوەى باڵادەستن و جیاوازیی
نەژادییان لەگەلڕ قوربانیەکاندا هەیە. بەڵام جاشەکان کورد بوون، واتە
هاوزمانی قوربانییەکان بوون.
__________
سەرچاوە:
ئنتەرنێت.
hasan0156@yahoo.com
|