چراى روناکى ماڵى شه‌و .
بۆ ئه‌و ژنه‌شۆخه‌ی چاوه‌ڕێم سنگم بنێمه سه‌ر سنگی.....
بورهان هه ژار نه رۆژ خه م‌م ده لاوێنێ نه سيماى ئه و به ئارامى، هێدى هێدى بمنێته خه و يانژى دڵى زه رده خه نه ى لێبيبارێ... وه ره ئه ى ژن چراى روناکى ماڵى شه و بۆ زامه که م، گه ردوون بلوور ئه ى ماچى ته ڕ گوڵى باخى رۆژانى فه ڕ که نگێ لێوت جارێکيتر رامووسانه بۆ ماچى گه رمى لێوى من ...؟! * * تۆ بارانى بۆ به‌هارى ئه‌م ته‌مه‌نه ئه‌ى ژنى شۆخ جوانى جوانان وه‌کو هه‌ور بگرمێنه بۆ ئاهه‌ونبووه‌کانى دوێنێم و به‌تاسه‌وه به ئارامى له باخى دڵتا بمڕوێنه ... * * کراسى ئاودامه نى به رى ده‌کاته ماچى ته ڕى لێو سنگم به‌رماڵه بۆ سه رى بچنێته‌وه له‌باخى سێ‌و.. * * مه‌حاڵه‌جارێکيتر بۆ من به‌بێ واده‌و خۆشه‌ويستى سه‌ر بنێمه سه‌رسنگى ژن.. که‌ئه‌و خۆزگه‌و هه‌ناسه‌م بێت به‌ئيشقه‌وه هه‌ڵمکێشێت له‌نێو ده‌رياى قووڵ و بێ‌بن ... * * ئه‌و چرايه داگيرسێنه ژوورى تاريکم رۆشنبێت په نجه‌ره‌کان بکه‌ره‌وه تا هه‌ناسه‌م پاکژتر بێت گوڵه‌کانيش تێر ئاو بده وه‌کو نيگات گه‌شاوه بن چۆن هاتيته ناو دڵمه‌وه سانا نيه به خشکه‌يى لێموون بيت و نه‌تبينمه‌وه .. * * سیمات گه‌شیی لێوه‌ده‌تکێ دره‌وشاوه‌له‌به‌ر چاوم سۆزی ده‌نگت چريکه‌یه و ئاوێزانی شه‌وانم بێ ئاوازێکه‌بۆ گیانی من به‌هێوڕی هه‌تا ماوم ده‌لێمگه‌ڕێ، چۆن تينووێتیم به‌تۆ بشکێ..؟ ده‌با تێر تێر بۆنی( عه‌تر)ی تۆ بمته‌نێ..! باوه‌ڕبکه بۆ دیدار‌و ژوانێکت وه‌کو ساوای شيره‌خۆره‌م لێهاتوه هێند تامه‌زرۆم، تا خوا حه‌زکات جووته‌سێوی سينه‌و مه‌مت رامووسانی لێوانم بێ..
به‌رلين 11/03/06
|