| 
			٨\٣\٢٠١٠ 
			         
			 چرای 
			غه‌ریبی. 
			 
			ڕێـبـوار 
			ئـالانی 
			ئــهمشـهو 
			چراکه‌ی ماڵم ههڵئهکهملـهبــهردهم بـهختا بـه‌دڵ ڕووناکی
 گـلـێـنهی چــاوم ئــــهبـڕمه هـیوا
 زۆر بــهئارامی و به‌هه‌ستی پاکی
 
			 *   
			*   *   *   *تــهنـیا بــۆ دهسـتێ بگاتــه فـریـام
 ڕوناکـی مۆمـم بــۆ داگـیـرسـێـنێ
 بــدا لـه شـهقـهی بـــهختی ئومێدی
 هـیـوای تـهمــهنـم بـــۆ بـدرکـێـنێ
 *   *   
			*   *   *
 مـن لــهغـهریـبی ژانـێ خواردومی
 سه‌رتاپای له‌شی فرمێسکی گرتووم
 دڵـم ئـهجـووڵـێ و هـهراسـانی ژین
 کـفـت و نـاشـاد و شـهکهتی کردووم
 *   *   
			*   *   *
 کـوا بـۆ سـاماڵـێ هـه‌وری ماتـهمی؟
 لـه دڵ و لاشـهی غــهریـبـیم ده‌رکا
 چـاوم بـۆ هـیوا بـڕوانـێ و هـه‌ستم؟
 وه‌ک مه‌لی خۆزگه بۆخۆی سهفهرکا
 *   *   
			*   *   *
 مـنـیـش هــه‌ر وه‌کــو دڵی غـهریـبان
 هــهنـاسـه و چـاو و حـه‌زم مـــردووه
 مــۆمـی غـهریـبـی ئـــــازاری داوم
 سـهرابـی ژیـنـی بـۆخـۆی بـــردووه
 *   *   
			*   *   *
 کێ تـوانی ساتـێ لـه‌م غـهریـبـی یه؟
 تـهمـی شــــهوانـێـک لـــه دڵم ده‌رکا
 بـهشـاخـی سـهخـتـی نـائـومـێـدیـما؟
 دهسـتـێـکم بگرێ و لاشـهم گوزهرکا
 *   *   
			*   *   *
 فـرمـێـسک و ژانـم دڵـۆپـه ، دڵۆپ
 لــه‌گـه‌ڵ شـهپـۆلـی پایـیـــزی ژیـنم؟
 بــوونـه ئــاوازی ژووره تـــارهکهم
 لــه بـۆ هــاوڕازێ لـه ده‌ردی شیـنم.
 
			به‌ریتانیا
 rebwaralany@hotmail.co.uk
 
       |