١٦\٦\٢٠١٠
جریوه‌ی
ماچ ..

ئه‌ڵماس مسته‌فا
کاتێک وه‌ره
ئه‌ستێره‌کان
نوستبن، مانگ وه‌نه‌وز
بیباته‌وه، چراکان
گشتی خامۆش
شنه‌ی باش مه‌ست و
سه‌رخۆش.. ئه‌و
کاته
وه‌ره بۆ لام،
که هاتی ماچێک ئه‌که‌ین
ته‌ڕتر له باران
جوانتر له
سروشتی
عه‌دهن له‌گه‌ڵ
پێکی شه‌رابی ده‌ستمان
سه‌ما بۆ عه‌شق
ئه‌که‌ین
ژووره‌که‌مان پڕ ئه‌که‌ین
له جریوه‌ی ماچ..
*
* * * *
لێوه‌کانم هێنده تینووی
ژوانی لێوه‌کانتن
له‌م شه‌وه‌دا هه‌روه‌ک
یاقووت ئه‌دره‌وشێنه‌وه.
وه‌ره ببه به
ره‌شه‌با و
ستیانه ئه‌رخه‌وانییه‌که‌م
و
کراسه ئاوییه‌که‌ی
به‌رم
فرێ ده و بمبه‌ره
ناو
به‌ههشتهکه‌ی
خۆته‌وه
مه‌ستبوونێک مه‌ستمکه
له‌ناو روحتا
بمتوێنه‌وه..
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|