په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٤

    چرکەی کاتژمێرەکەم پەستم ئەکا.

ئەڵماس مستەفا

هاڕەی دەنگی

هەیاسەکەی ئەو زەنگۆڵانەی
کە پێشبڕکێ

لەگەڵ زەمەنی مەرگا ئەکەن،
چرکەی ئەو کاتژمێرەی

کە بێ ئۆقرە
تەلیسمی کاتەکان ئەژمێرێ،
ئەو چرکانەی

کە باز بەسەر

رووداوەکانی ژیانمدا ئەدەن

چاوشارکێ
لەگەڵ کچێنییمدا ئەکەن،
ئەو چرکانە پەستم ئەکەن
کە ئاوڕ

لە دوا ساتەکانی ژیانم نادەنەوە
هەمیشە لەگەڵ تارماییدا

کاتەکانم پێ بەڕێدەکەن.

 

سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک