په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٦

چیڕۆکەکانی ناو قورئان و سەرچاوەکانی!

جەمال عەزیز     


زۆرن ئەو چیرۆکانەی ناو قورئان کە سەرچاوەکانی لای مسوڵمانان ونە، تەنها سەرچاوەیەک لای مسوڵمانان ڕوونبێ ئەویش قسەی خودایەو کەس ناتوانێ یەک وشەی لێ کەم بکاتەوە یان چیرۆکێ وەک ئەو چیرۆکانەی خودا دابڕێژێ یان بنووسێ، لەقورئاندا وشەیەک چەندبارە بۆتەوە کە ئیسلام وەک تانەیەک دەیبینن لەلایەن دوژمنانی ئیسلام(اساطیرالاولین) مانای خرافات یان چیرۆکی پێشینان کەسەرچاوەکەی مرۆڤە نەک خودا، ئەم خورافاتانە ئەگەر نووسرابن یان دەماودەم گەشتبنە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان هیچ کێشە نیە لەبەر ئەوەی دەزانین کە لەداهێنانی مرۆڤە نەک قسەی خودا بێت، (اساطیر الاولین) ٧ جار لەقورئاندا نوسراوە ، یان باسی لێوەکراوە، لە سورەتەکانی( الانعام، الانفال، النحل ، القلم، المطففین ) لەم سورەتانەدا دژەکانی محمد بە پەیامبەری ئیسلام دەڵێن ئەو چیرۆکانە لەخوداوە نەهاتووە بەڵکو ئەوە خورافاتی کۆنە (اساطیر الاولین) هەروەها لەهیچ یەکێک لەو سورەتانە خودا وەڵامی دژەکانی پەیامبەری ناداتەوە کە بڵێت نەخێر ئەو وتانە هەمووی قسەی منەو هیچ پەیوەندیەکی بە خرافاتی کۆنەوە نیە، تەنها لە سورەتی (الفرقان) خودا وەڵامیان دەداتەوە(وقالوا آساطیر الاولین آکتتبها فهی تملی علیە بکرة وآصیلا) بەڵام ئەگەر کەسێک بە محمدی بگووتایە شێت یان خڵەفاو خێرا لە ئایەتێکی دواتردا قسەکەی پێدەوتنەوە وەک سورەتی (المسد)(تبت یدا ابی لهب وتب ماآغنی عنە مالە وماکسب سیصلی نارآ ذات لهب وآمرآتە حمالة الحطب فی جیدها حبل من مسد) سەرەتا بابزانین ابی لهب کێ یە! ابی لهب مامی محمد خۆیەتی ژنی ابی لهب ئامۆژنی پەیامبەر دەکات ، کوڕەکانی ئامۆزای دەکەن، بەڵام دەبینین خودا جوێن دەدات بە ابی لهب و بەژن وماڵ ومنداڵی، هەربۆیە دەبینین هەموو ئەو کەسانەی ڕۆأێک لەڕۆژان قسەیان بەمحمد وتبێ نەخودا و نەمحمد لێبووردە نەبووە بەرامبەریان بەڵکو لەهەر هەلێکدا سەری پەڕاندوون ، وەک (کعب بن اشرف، ابوجهل، خالد ابن صفیان الهذلی، مرحب الیهودی، الاسود العنسی، عتبة ابن ابی وقاص، عصماء بنت مروان، رافع ابن ابی حقیق، ام قرنة العجوز التی شقها الی نصفین، نضر بن حارث)ئەمانە هەموویان بەدەستی پەیامبەر یان بەفەرمانی پەیامبەر کوژراون، ئەوکەسانەی ناویان هاتووە دەیانگووت ئەو چیرۆکانەی تۆ باسیان دەکەی ئەوە ئێمەش بیستوومانە لە خورافاتە کۆنەکانە تۆ بەقسەی خودا بەئێمەی دەفرۆشتیتەوە، لەبەر ئەوەی هەندێکیان خوێندەواریان هەبوو ، یان مەسیحی بوون یان جوولەکە ، هەروەها زۆریان بازرگانی نێوان مەکە یان مەدینە و وڵاتی شام بوون کەئەوکات شام وڵاتی بیضنطینی و ئاینی مەسیحی تێیدا بڵاو بوو، هەروەها شارستانیەتی کلد و ئاشور، ئارامیەکان لەوڵاتی پارس پەلی کێشابوو بەسەر هەموو ناوچەکەدا. محمد ئەم چیرۆکانەی وەردەگرت دەیکردن بەعەرەبی، بەڵام هەرگیز ناوی سەرچاوەی چیرۆکەکانی ئاشکرا نەدەکرد.


چیرۆکی (اصحاب الکهف)!


لە قورئاندا باسی جیرۆکی (اصحاب الکهف) دەگێڕێتەوە کە ٣ کەس بوون وچوارەمیان سەگێک بوو، یان دەڵێ پێنج کەس بوون شەشەمیان سەگێک بوو،یان دەڵێ حەوت کەس بوون هەشتەمیان سەگێک بوو(سیقولون ثلاثة رابعهم کلبهم ویقولون خمسة سادسهم کلبهم ویقولون سبعة وثامنهم کلبهم)هتد، ٣٠٩ ساڵ خەوتوون بەبێ ئەوەی جێگای ئەشکەوتەکە دیاری بکات، یان ناوی کەسەکان بنووسێ ، ساڵی ڕووداوەکە دیاری ناکات، ئەوەی زیاتر گومان زیاد دەکات خودا دەڵێ ئەڵێن سێ کەس بوون چوارەمیان سەگێک بوو ئەڵێن پێنج کەس بوون شەشەمیان سەگێک بوو، ئەڵێن حەوت کەس بوون هەشتەمیان سەگێک بوو، لێرەدا خوداش بەباشی نازانێ ژمارەیان چەند بوو، هەرلەسەر ئەم چیرۆکە بوو پەیامبەر (نضر بن حارث)ی سەربڕی لەکاتێکدا لەشەڕی الاحد بەدیلی کەوتە دەست مسوڵمانەکان، ئەو بوو دەیگووت هەرچی دەڵێی لە اساطیر الاولینە ، بەهەرحاڵ ئەم چیرۆکە بنەچەی هەیە بەڵگەی مێژووی لەسەر هەیە تاکو ئێستا نوسخەی آصلی ماوە لەلای ڤاتیکان پاریزراوە ، هەروەها وەرگێڕدراوەتە سەر چەند زمانێک، نوسخەی وەرگێڕدراویشی هەرماوە هەرچەند لە وەرگێڕدراوەکاندا کەمێک جیاوازی هەیە بەڵام کاری نەکردۆتە سەر ناوەخن یان مەبەستی چیرۆکەکە، بە زمانی (ئەمهەری) کە دەکاتە زمانی ئەسیووپی کۆن هەیە ، لەچیرۆکەکانی ملحمەی گلگامێش هەیە، هەروەها لە ئنجیلی کۆن ونوێ بوونی هەیە، بەزمانی ئینگلیزی هەیە(Britsh museo Or 687 - 688)، بەزمانی ئەسڵی سریانی هەیە کە سریانیە کۆنەکان خاوەنی ئەم چیرۆکەن، ئەوەی جێگەی سەرنج ولیکۆڵینەوەیە لەهیچ یەکێک لەو سەرچاوانە کەباسکران ناڵێت ئەم چیرۆکە قسەی خودایە ، خاوەنی چیرۆکەکە دەڵێ چیرۆکێکی فەنتاسی ودەربڕینی ناخی دڵی کەسێکە دژ بەزوڵم وزۆر،(یعقوب السروجی) خاوەنی ئەم چیرۆکەیە بەزمانی سریانی نووسیویەتی لەسەدەی سێهەمی زاینی، بەسەدان ساڵ پێش سەرهەڵدانی ئیسلام، باس لە خۆڕاگری مەسیحیەکان دەکات بەرامبەر بە دڕندەیی امبراطوری ڕۆما،بەرامبەر بەمەسیحیەکان لەسەدەی یەکەمی زاینی هەروەها (یعقوب السروجی) ئەم چیرۆکەی بۆ بڕوابوون بەزیندوو بوونەوە نووسیوە لەبەر ئەوەی خۆی کەسێکی مەسیحی بووە، هەروەها ویستوویەتی نیشانی بدات کە مەسیحیەکان هەرسەردەکەون لەبەر ئەوەی خۆڕاگرن، لەچیرۆکی یعقوب السروجی ٧ گەنجن هەموویان نێرینەن، سەربازی امبراطوری ڕۆمان، بوون بەمەسیحی نایانەوێ خزمەت بە دەوڵەتێک بکەن کە مەسیحیەکان دەکوژێ ، سەگیان لەگەڵ نیە ، ٣٧٢ ساڵ خەوتوون، ئەشکەوتەکە دەکەوێتە شاری ئەفیسوس لە وڵاتی تورکیای ئەمڕۆ، یعقوب السروجی ئەو ڕووداوە بەسەردەمی چەوساندنەوە بۆ دەرکەوتن و ئازادی گەشتن بەئاوات ناوی دەهێنێ، (لەهیچ جێگەیەکی ئەم چیرۆکە باسی خودا ناکرێ، بەڵکو دەڵێ چیرۆکێکی ڕەمزیە، بەڵام قورئان دەڵێ قسەی خودایە) بەڵام کاتی خۆی خەڵکی لە محمدیان پرسی کە زانیاری زیاترمان بدەرێ ، وتی باشە بەیانی ، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک کەهیچ زانیاری زیاتری دەست نەکەوت ، هاتەوە وتی خودا ئەڵێ لەسەر بابەتیک قسە مەکە کەلەزانیاری تۆدا نیە بەڵکو ئەوە زانستی خودایەو بەس( اصحاب الکهف والرقیم) ئەم ڕستەیە لەقورئاندا هاتووە ، وشەی الرقیم زیاتر لە ١٥جۆر تەفسیری بۆ کراوە، یەکێک دەڵێ الرقیم ناوی ئەوتابلۆ(لوحة) بووناوی هەموو گەنجەکانی لەسەر نووسرابوو ،یەکێک دەڵێ ناوی سەگەکەیە، یەکێ دەڵێ ناوی ئەشکەوتەکەیە، یەکێ دەڵێ ناوی گوندەکەیە ، بەڵام لەڕاستیدا نە وشەی الرقیم لە چیرۆکی یعقوب السروجی دا هەیە نە سەگ بوونی هەیە ، الرقیم بەهەڵە وەرگیراوە لەلایەن عەرەبەکانەوە ئەسڵی وشەکە(الرقیب) کەلەزمانی سریانی کۆن بەمانای ملائکة هاتووە ، مانای ملائکة باڵی بەسەریاندا گرتبوو ، یان خستبوونیە ژێرباڵەکانی وئەیپاراستن، بەڵام لە چیرۆکی ناو قورئاندا دەڵێ سەگەکەیان هەردوو دەستی درێژ کردبوو بۆ پێشەوە، لێرەدا دەبینین هەردوو باڵی ملائکە بوو بەهەردوو دەستی سەگێک، لەزمانی قبطیەکانیش دەڵێ ملائکە لەژیر باڵەکانی خۆیدا پاراستنی! لەنوسراوی کۆنی قورئان کەبە( مخطوطات سمرقەند) دەناسرێ وشەی کلبهم ڕاست نیە بەڵکو بە هەڵە وەرگیراوە ، لەبەر ئەوەی کۆن لە زمانی عەرەبی ،سەروو، ژێر، بزوێن، لامی نوساوو نەبووە (کالئهم) بووە بە کلبهم ، وشەی کالئهم زیاتر مانا دەبەخشێ مانای پاراستن لەلایەن فریشتە(ملائکة) بۆ ڕاستی ئەم وشەیە ئایەتێکی قورئان دەڵێ(قل من یکلٶکم بالیل والنهار من الرحمن بل هم عن ذکر ربهم معرضون) وشەی یکلٶکم مانای ئەتانپاریزێ کەواتە خودا ئەیانپارێزی.


لێکۆڵینەوە لەهەموو باسێک زانیاریمان زیاد دەکات ڕەخنە زیاتر دەوڵەمەندمان دەکات، پێویستە ئیسلام خۆیان بەچیرۆکەکانی ناو قورئاندا بگەڕێن ، دەبێت هەروەک سەردەمی خەلیفە (عثمان بن العفان) بگەڕێن بەناو ڕاست ودروستی قورئاندا بۆ ئەوەی زیاتر نەبنە جێگەی ڕەخنە ، ئەگەر ئەوکارەشیان نەکرد دەبێت ڕێگە بدەن خەڵکی دی ئەوکارە بکات ، یاخود ئەگەر ڕەخنەیان لێگیرا وەها نەزانن ئیتر دنیا ڕوخا و خێرا فتوای جیهاد وکوشتنی ڕەخنەگران بدەن.

______________________________
سەرچاوە:

- (صندوق الاسلام لکاتب د. حامد عبالصمد).
- (باحث فی المخطوطات الاسلامیة محمد المسیح).

 

٣٠\١\٢٠١٦
ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک