په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٠

چیتر ئاوى پیس ناخۆینەوە.


بۆ/ سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
بابەت/ یاداشت

هەرچەندە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بودجه‌ى گشتى خەڵکى کوردستان کە ئێمەش بەشێکین لەم خەڵکە، دوو پرۆژەى ئاوى خواردنەوەى لە قەزاکەمان جێ بەجێ کردوە، بەڵام کێشەى ئاوى پیس و کەمى ئاو و ناعەدالەتى لەدابەشکردنى تاکو ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە، نزیکەى (2.500.000) دۆلار پارە لە لایەن ئەمریکیەکان و حکومەتى هەرێم بۆ پرۆژەى ئاوى "پڕژە" تەرخانکراوە ، کەچى راپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە ناشێت و هەرەشە لەسەر تەندروستى خەڵک مەسەلەیەکی جدییە و نەخۆشى جۆراو جۆر بڵاو دەبنەوە، لە زۆر گەرەک سێ رۆژ جارێک تەنیا یەک کاتژمێر ئاویان بۆ دەچێت کە بەشى پێویستیەکان ناکات، سەرەڕاى پیسیەکەیی.


لە ڕابردوودا چەندین بەڵێنى بێ کردەوەمان گوێ لێبووە، هیچیان جێ بەجێ نەکراون، بۆیە ئێمە بەناوى زۆربەى خەڵکى قەزاکەمان ئەو چەند خاڵە ئەخەینە روو:


1- دەمانەوێت دەست بەجێ ئەو بێ بەرنامەییەى و ناعەدالەتیە لە دابەشکردنى ئاو هەیە، چارەسەر بکرێت.
2- بەکردەوە چارەسەرى پیسى ئاوى "پڕژە" لە ماوەى (10) رۆژ بکرێت.
3- کەموکورى و گەندەڵیەکانى پرۆژەى "پڕژێ" لێکۆلینەوەى لێبکرێت، و لایەنى زانستى لەبەرچاو بگرن..
4- لیژنەیەکى پزیشکى لە وەزارەتى تەندروستى ، رێوشوێنى دڵنیاى تەندروستى دیار بکات.
5- ئەگەر داواکاریەکانمان بەهەند وەرنەگیران و هەرو وەک پێشوتر بەڵێنى بێ کردەوە دران، هەڵوێستى مەدەنى و یاسایی دەگرینە بەر، لایەنە ئیداریەکان بەبەرپرسیار دەزانین، لە رودانى هەر کێشەیەک.


چیتر ئاوى پیس ناخۆینەوە، دەش پرسین پاداشتى چاکەکانمان کە بە شۆڕشەکانمان کردوە بەو جۆرە دەدەنەوە، دابینکردنى ئاویش مافى خۆمانە.
لەگەڵ رێزماندا.

 


دەستەى داکۆکیکردن لە کێشەکانى چۆمان.


وێنەیەک بۆ :
• سەرۆکى هەرێمى کوردستان.
• پەرلەمانى کوردستان/ تکایە بەدواداچوونى بۆ بکەن.
• پارێزگارى هەولێر .
• نوسینگەى قونسڵخانەى ئەمریکا لەهەولێر.
• وەزارەته‌ پەیوەندی‌دارەکان .
• قائیمەقامی چۆمان.
• فەرمانگەى ئاوى چۆمان.
• کەناڵەکانى ڕاگەیاندن..