٢٦\٦\٢٠١٠ چیتر بوختان بۆ کورد هه‌ڵمه‌به‌ستن.
ره‌زا شوان
پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کومیسێۆنی باڵای سه‌رژمێری له کوردستاندا، هه‌موو کوردێک ،بۆ سه‌رژمێری کردنی داهاتوو ئاماده‌بین،به تایبه‌تیش له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان.چونکه ئه‌م سه‌رژمێرییه به نیسبه‌ت که‌رکوک وئه‌و ناوچانه‌وه چاره‌نووسازن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی کوردستانی دایک.ئه‌مجاره‌ش ده‌یسه‌لمێنن که کورد زۆرینه‌ی که‌رکوک و ئه‌م ناوچانه‌ن.هه‌ر بۆیه‌ش به‌ره‌ی تورکمانی و عه‌ره‌به‌کان له ئێستاوه ڕازی نین به‌وه‌ی که کورد زۆرینه‌ی پارێزگای که‌رکوک بێت.گوایه ئێمه کوردمان له باکوور‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه بۆ شاری که‌رکوک هێناوه،ئه‌م قسه‌و درۆیانه‌یان زۆر بێ مانا‌و بێ بنه‌مان،هێشتا نیوه‌ی که‌رکوکییه‌کان له‌به‌ر بێ شوێنی نه‌گه‌راونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان. پێویسته میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کانمان ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستراوانه به‌درۆبخه‌نه‌وه. هه‌ر له ئێستاشه‌وه ڕۆڵی خۆیان ببین له باسکردنی گرنگی سه‌رژمێری وهۆشیارکرنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان،تا وه‌کو سه‌رژمێرییه‌کانی پێشوو فێڵ و غه‌درمان لێنه‌که‌ن. له ئێستاشه‌وه پێشبینی که‌م وکوڕی و گرفته‌کانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه بکه‌ین و بیر له چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بکه‌ینه‌وه.من به دووری نازانم هه‌ندێک له سه‌رژمێره عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان،له تۆمارکردنی خێزانه کوردییه‌کاندا، به تایبه‌تیش له شاری که‌رکوکدا،به ئه‌نقه‌ست چه‌واشه‌کاری له زانیارییه ڕاستیه‌کاندا بکه‌ن. چونکه له سه‌رژمێرییه‌کانی پێشوودا، گه‌لی کاری ساخته‌کاری و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕه‌وا له دژی کورد له که‌رکوکدا کران.زۆر خێزانی کوردمان بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که به ئه‌نقه‌ست له لاپه‌ڕه‌ی سه‌رژمێرییاندا کرابوون،تووشی کێشه‌و وه‌ره‌و بڕۆیه‌کی زۆر بوون و پاره‌یه‌کی زۆریشیان ڕۆیی تا به‌شێک له‌و هه‌ڵانه‌یان ڕاست کرده‌وه، هه‌ندێ له‌و سه‌رژمێره تورکمان وعه‌ره‌بانه،خۆشییان به ناوی کوردی‌دا ناهات،به تایبه‌تیش،ئه‌و ناوانه‌ی که ئه‌و پیته کوردییانه‌یان تیابوون که له تیپی عه‌ره‌بیدا نین، ده‌شیان توانی وه‌کو خۆیان بیان نووسن به‌ڵام خۆیان گێل ده‌کرد و به ئه‌نقه‌ست به هه‌ڵه‌یان ده‌نووسین،هه‌ر بۆ نموونه ئه‌م ناوه ڕه‌سه‌نه کوردییانه‌یان وا ده‌نووسی«ژیان ـ زیان،گۆران ـ کوران،گه‌وهه‌ر ـ جوهره،تارا ـ گارا،گه‌لاوێژ ـ کلاویز،گوڵچین ـ کولجین،شڤان ـ شفان،په‌یمان ـ بیمان، چنوورـ جنور،شنۆ ـ شنو،...هتد»،ئه‌مه‌و نه‌خوێنده‌واری و دڵ‌پاکی وساده‌یی هه‌ندێ خێزانی کوردیان ده‌قۆسته‌وه‌و به عه‌ره‌ب یا به تورکمان ناونووسیان ده‌کردن بێ ئه‌وه‌ی که خۆیان به‌مه بزانن.من له‌و باوه‌ڕدام که کۆمه‌ڵێک بڕوبیانوو وگرفتی نابه‌جێ دروست بکه‌ن له پارێزگای کرکوکدا،به مه‌به‌ستی ناونووس نه‌کردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خێزانی کورده‌کان، ده‌ستێکی شۆڤێنیش له پشتی ئه‌م هه‌و‌ڵه‌وه بێت.بۆیه نابێت به هیچ ساخته‌کارییه‌ک ڕازی بین. نووسه‌ری کتێبی« مێژووی نوێی کورد» مێژوونووس «د‌یڤید ماکدال» له مه‌ڕ ڕێکه‌وتنامه‌ی ١١ ی ئاداری ساڵی١٩٧٠وه ده‌ڵێ:"مسته‌فا بارزانی ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که سه‌رژمێری ساڵی١٩٦٥ بکرێت به بنه‌ماو پێوه‌ر بۆ پیکهاته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له شاری که‌رکوکدا،چونکه سه‌رژمێرییه‌کی ساخته‌کاری بوو."بارزانی نه‌مر ڕاستیکرد که ئه‌و سه‌رژمێرییه ناته‌واو و پڕ له ساخته‌کاری وچه‌واشه‌کاری بوو،له‌و کاته‌دا مه‌به‌ستێکی به‌عسییه‌کانی له‌دوواوه بوو.
من له ساڵی ١٩٦٥ دا،قوتابی بووم له پۆلی«پێنجه‌می وێژه‌یی» له ئاماده‌یی موسه‌ڵڵا له شاری که‌رکوک،من و چه‌ند قوتابییه‌کی کورد‌و تورکمان ناومان وه‌کو سه‌رژمێر"عداد" ده‌رچوو،له گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه‌ی ساده کورد نشیندا، هه‌ر یه‌که له چله‌وه تا شه‌ست خێزانی کوردمان درایه که سه‌رژمێریان بکه‌ین. ماڵیشمان هه‌ر له شۆڕیجه بوو.پێشیان وتین ته‌نها ناوی ئه‌و که‌سانه تۆمار بکه‌ن که له‌و ماڵه‌دا ئاماده‌ن،ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاماده‌نه‌بوو تۆمار بکه‌ن،قورسترین سزا ده‌درێن.ئێمه له‌وه گه‌یشتین که له ئاماده‌نه‌بوو مه‌به‌ستیان کێیه؟هه‌موو قوتابییه کورده‌کان زۆر دڵسۆز‌و جێی بڕوا‌و متمانه‌ی یه‌کتری بووین،پێکه‌وه دانیشتین و بڕیاماندا،ئه‌وه‌ی کوڕی یا پیاوی پێشمه‌رگه‌ن تۆماریان بکه‌ین،ئه‌م نهێنیه‌ش نه‌درکێنین، ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیشمان ناهات ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌و سزا قورسه بوو.پێشیان وتین کاتی دیاری کراو له هه‌شتی به‌یانییه‌وه بۆ هه‌شتی ئێواره‌یه. شه‌ست خێزان که‌وته لای من،بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌کی بچووکیش نه‌که‌م،تا له داهاتوودا نه‌بێته کێشه بۆیان،زۆر به وردییه‌وه،ناوه‌کان و زانیارییه‌کانم تۆمارده‌کردن،له کاتژمێری ته‌واوی ده‌ی ئێواداره‌دا دوا خێزانم ته‌واوکرد و، هه‌ستم به ئاسووده‌یی ویژدانم کرد.کۆڵانه‌که‌ی پێش کۆڵانه‌که‌ی من،براده‌رێکی تورکمانی لێ‌بوو که له پۆلکه‌م بوو.که له‌ویوه ڕه‌تبووم چه‌ند خێزانێک له ده‌ره‌وه بوون که منیان بینی سه‌ریان سوڕما که تا ئه‌و کاته ماومه‌ته‌وه.وتیان ئه‌وه‌ی ئێمه له کاتژمێری دووی دوای نیوه‌ڕۆه ڕۆیی، نیوه‌ی خێزانه‌کانی ته‌واو نه‌کردووه،ئافره‌تێکیان وتی ،خواردنیشم بۆ دانا نه‌یخوارد.دوایی تر زانیم که هه‌موو ئه‌و سه‌رژمێره تورکمانانه‌ی که که‌وتبوونه گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه‌وه تا کاتژمێری دوو مابوونه‌وه‌و له هیچ ماڵێکیش نانیان نه‌خواردبوو؟که گه‌ڕامه‌وه بۆ شوێنی ته‌سلیم کردنی تۆماره‌کان، که له بینایه‌ی به‌له‌دێی شۆڕیجه بوو له گه‌ڕه‌کی پیریادیدا،به‌رپرسه‌که‌مان که عه‌ره‌ب بوو،زۆر نه‌ڕانی و قیڕانی به‌سه‌رمدا،وتی ئێمه چوار کاتژمێره چاوه‌ڕیی جه‌نابتان ده‌که‌ین بۆ دواکه‌وتن؟منیش وتم خێزانه‌کان زۆربوون و منداڵیشیان زۆر بوو.وتی دوایان ببڕێته‌وه، تۆماریانت نه‌کردایه.زۆری وت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی چوار پێشمه‌رگه‌م تۆمار کردبوو،بێده‌نگی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌م به باش زانی.
له سه‌رژمێرییه‌که‌ی ساڵی١٩٧٧ به‌عسییه‌کان هه‌ر عه‌ره‌بیان دانا بۆ سه‌رژمێری کردن،من ئه‌و کاته مامۆستا بووم له قوتابخانه‌ی ێهیب که پێشتر ناوی ـ مه‌شخه‌ڵ ـ بوو.جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌مان که خه‌ڵه‌فی ناوبوو خه‌ڵکی فه‌لووجه بوو،به‌عسییه‌کی ـ ده هه‌زارییه‌کان ـ بوو،به‌ڕێکه‌وت ماڵ ئێمه‌و کۆمه‌ڵێ خێزانی تری کورد له گه‌ڕه‌کی بوڵاق که‌وتینه لای خه‌ڵه‌ف،له‌گه‌ڵ ماڵی سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی که پیاوێکی به ته‌مه‌ن بوو دیوارێک نێوانمان بوو،خه‌ڵه‌ف سه‌ید عه‌لی به عه‌ره‌ب نووسیبوو،وتبووی به‌رزنجی عه‌ره‌بن،ئه‌وه‌تا مامۆستا عادیل ی کوڕت خۆی به عه‌ره‌ب نووسیوه،ئه‌م کێشه‌یه گه‌یشته لای پارێزگاری که‌رکوک،پارێزگاریش سه‌ید عه‌لی بانکرد و پێی وتبوو تۆ کوڕه‌که‌ت خۆی به عه‌ره‌ب نووسیوه،چۆنه‌بێ تۆ خۆت به کورد بنووسی؟ سه‌ید عه‌لیش به‌بێ ترس وتبووی:"من کوردم و ئه‌ژداو ئاباشم هه‌ر کورد بوون ،به‌رزنجییه‌کان هه‌ر کوردن وعه‌ره‌ب نین،ئه‌وه‌ی نکوڵی له نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکات حه‌رامزاده‌یه،ئگه‌ر کوڕه‌که‌شم خۆی به‌عه‌ره‌ب نووسیبێ به کوڕی خۆمی نازنم و زۆڵه " به‌ڵێ ئه‌وه دوو نموونه بوون ده‌رباره‌ی سه‌رژمێری که من پێم زانین،ئاخۆ ده‌بێ چه‌نده‌ها غه‌درو فێڵێ تر هه‌بن و پێمان نه‌زانیبن ،بۆیه پێویسته له سه‌رژمێری داهاتوودا وریابین ساخته‌کاری و فێڵمان لێنه‌که‌ن..چیتریش بوختانی بێ بنه‌ما بۆ ێمه‌ی کورد هه‌ڵنه‌به‌ستن.
|