په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١١\٢٠٢٠

چیتر خەڵک چەواشە مەکەن.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


لە گەڵ ھەر کۆسپ و تەگەرەیەک رووبدات سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت ئەگەرێنەوە بۆ قەوانە سوواوەکەو قسەی بریقەدار وباسکردنی شایستەکانی خەڵکی کوردستان و ھەڵکێشانی ئاخ بەرامبەر رەفتاری لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە عەرەبی سوننەو عەرەبی شیعە کە لە پشتەوە بە خەنجەر لە پشتی گەلی کوردستانیانداوە بەبێ رەچاوکردنی بەھاکانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشی وبنەماکانی سیستمی فیدراڵی و دەستووری عێراق و ھەموو ئەم جۆرە قسانە بۆ ئەوەی خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک و چەواشەیان بکەن.


سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان سوور بوون لە سەر قۆرخکاری دەسەڵات و نیازیان وابوو کوردستان بکەنە (موڵکی) خۆیان و تاکە حیزبێک و، گوێ بە کەس نەدەن و، ھەر لەو روانگەیەوە بایەخیان بە مۆستەشار جاش و خاین و ترسنۆکی ھەڵاتوو پاشماوەی حیزبی بەعس و رژێمە خوێناوییەکەی سەدام حوسێن دا بە ناوی سوننەوەو ‌، ھەر ھەموو ئەمانە لە سەر بژێوی خێزانی پێشمەرگەو ھەژارو کرێکارو جوتیارو خەڵکی بێ دەرامەتی کوردستان نانیان ئەخواردو ئێستاش ھەر ئەخۆن و ، جێی خەوتن حەوانەوەو ئەمن و ئاسایشیان بۆ دابێن کراوە، لە پاڵ عەرەبی سوننە بایەخی زۆرتان دا بە عەرەبی شیعەو بەرژەوندی خۆتان کرنووشتان بۆیان برد، ئێوە خۆتان سەرچاوەی نەھامەتییەکانی گەلی کوردستانن و، ھەر خۆتان خاوەنی حکومەتێکیئیفلیجن و قەت ناتواننخواست و داوای ھاوڵاتیان بھێننەدی و، ئێوە درێژەپێدەری ئەو حکومەتەن کە بە خواست و ئارەزووی چەند ھەرزەی کاڵفامو وەزیرێکی تا سەر ئێسقان دز نەوتی کوردستانتان بۆ ماوەی (٥٠) ساڵ بەبێ بەرامبەر داوە بە تورکیای داگیرکەر.


بەستنەوەی کوردستان بە تورکیا زۆر مەترسیدارە و، حکومەت بەرامبەر بە تورکیا بێدەنگەو، لە جیاتی حکومەت پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن بریارەو ، کێشە دروست ئەکاتو، ھێز بەملاو ئەولا بڵاو ئەکاتەوەو، شەر لە خزمەتی تورکیا بەرپا ئەکات. و، ئەوەی رۆژی١٢/١١/٢٠٢٠ لە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی شیعەو سونەکان یاسای وەرگرتنی قەرزیان بەبێ رەزامەندی کوردو پەسەند کردو ئەوەش رەنگدانەوەی پێدەسەڵاتی و نەبوونی سەربەخۆیی حکومەتە.


حکومەتی کوردستان بایەخی زۆری بە عەرەبی سوننەداو، ھەولێر ئێستاشی لە گەڵدا بێت بووە بە مۆڵگای بەعسییە خوێنرێژەکان و ئەمەش لە بەر خاتری کۆنەپەرست و دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە و ئەمریکاو، ھەر حکومەتی کوردستان بوو بایەخی بە حیزبە شیعەکانی پشکپشکێنە داو ھەموو کات باسی لە تەوافق و سازان و شەراکەت کردووە.


حکومەتی کوردستان ئەوەندە شاندی ناردە بەغداو ھەموو جاریکیش بڵاو ئەکرایەوە گوایە گیروگرفتەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا چارەسەر بوون و رێککەوتنیان واژوو کردووە راست دەرنەچوون کەس گوێیان لێناگرێت و بە درۆزن و ساختەچی فیڵباز ناویان ئەبەن و، خاڵی سەرەکی ئەوەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە ــ ٢٥٠ ــ ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی بەغدا بکات بۆ کۆمپانیای (سۆمۆ) لە بەرمبەریشدا حکۆمەتی ناوەند پشکی ساڵانەی ھەرێم (بودجە) و مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دابین ئەکات.


بۆ ئەوەی بوار بە حکومەت و کەسانی تر نەدرێت یاری بە ھەست و سۆزی ھاوڵاتیانی کوردستان بکەن و دوور بن لەوەی خەنجەریان لێبدرێت پێویستە:
داوا لە تورکیا بکریت لە خاکی کوردستان بچێتە دەرەوە و، ھەرچی بنکەی سەربازی و سیخوری ھەیە بباتەوە.
ھەلوەشاندەوەی رێککەوتنە (٥٠) ساڵە بر شەرمەزارییەکە لە گەڵ تورکیاو چیتر نەوتی کوردستانی بە خۆرایی پێنەدرێت.
ئەو کەسانەی لەو رێککەوتنەی تورکیا بەشدار بوون بدرێنە دادگاو سزا بدرێن چونکە ئەو کارە لە ژێر پەردەوەو بە دزی و بەبێ رەزامەندی گەلی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کراوە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی بەغدا بکا بۆ کۆمپانیای (سۆمۆ).
وازھێنان لە ھەرەشەو قسەی نابەجێ وتومەت دابەشکردن بە سەرئەم و ئەو.
نەھێشتنی رەواڵەتی دزیی و گواستنەوەی نەوت بە ئارەززی بەرپرسانی باڵا.
دوور کەوتنەوە لە کۆبوونەو لە گەڵ حیزبەکانی کوردستانو ھەوڵ بدەن کۆتایی بە کات بە سەربردن بھێنن.
نابێت حیزبە کانی کوردستان لە کردەوەکانی حکومەت بێدەنگ بن.
پێویستە حکومەتی کوردستان وریا بێت و باش بزانێت قەت رۆژێک لە رۆژان سوننە بەعسییەکان و تاقمی سەدام حوسەێن و حەسەن عەلی مجیدو نوری مالکی و ھادی عامری و خیدر عەبادی دۆستی کورد نەبوون و حەزناکەن کورد پێشبکەوێت و بە ئاسوودەیی ژیان بەسەر ببات.

 

١٥\١١\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک