جوان جەمیل: تا ئێستا رەخنەم لێ نەگیراوە .
ئامادە کردنى:بابۆخاوێی
جوان جەمیل دەرچووى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى سلێمانییە لە ساڵى 2001دا و ئێستا مامۆستایە لە قوتابخانەیەکى سەرەتایی و هاوکاتیش لە قوتابخانەى "مادۆ"یە.جوان جەمیل دواى ئەوەى کە شێوەکارى بەو چەشنە پێناسە دەکات کە ئەگەر تۆ بتەوێت هەر کارێک بکەیت ئەوا بێگومان هەستێکت لە ناخدا دروست دەبێ و دەتوانى ئەم هەستە نەبینراوە بە شێوەکارى دەربخەیت،چۆنییەتى حەزى خۆی بە شێوەکارى و پێگەشتنى لەم کارەدا بەم چەشنە باس دەکات : هەر لە سەرەتایی منداڵیمەوە حەزم لە شێوەکارى بوو هەڵبەت بە شێوەیەکى ساکار و بۆ پێگەیاندنى ئەم ئارەزووە رووم کردە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و ئێستاش لە مادۆ کار دەکەم و دەتوانم بڵێم کە ئەم قوتابخانەیە واتە مادۆ قازانجى بۆ من لە رووى بارى هونەرییەوە لە پەیمانگا زیاترە .
رەنگى پەمەیی لە ناو کارەکانى جوان دا بێجگە لە جوانى کارەکانى یەکێک لەو شتانەیە کە ســــــەرنجى بیـــــنەر بـەرەو لای خۆی رادەکێشێت و بۆیە منیش هۆی ئەمەم لێ پرسی کە بۆچی رەنگ پەمەیت زۆر بە کار هێناوە و ئەویش هۆی ئەمەى بۆ پاکى و جوانى پەمەیی گەڕاندەوە.جوانیش بە چەشنى زۆربەى ژنانەى کۆمەڵگاى خۆمان نوقمى مافى ژنان و دابڕانیان لە کۆمەڵگایە و ئەمەش لە بوونى چەندین رووخسارى ژن لە ناو تابلۆکانیدا دەردەکەوێت و کاتێ جوان گوتى:ژن لە کۆمەڵگاى خۆمان لە زۆر شت دابڕاوە و ناتوانێ زۆرێک لە مەبەستەکانى خۆی بدرکێنێت تێگەیشتم کە بە هەڵەدا نەچووم و ئەویش بە دواى دەربڕینى ئازارەکانى ژنە لە ناو کارەکانیدا واتە جۆرێک لە فمنیزم ! زۆرێک لە هونەرمەندانى ئێمە لە کردنەوەى پیشانگا دەترسن نەوەکو رەخنەیان لێ بگیرێ،بەڵام جوان یەکێکە لەو هونەرمەندانەیە کە بە ئازایەتییەوە باسی لە کردنەوەى دوو پیشانگاى خۆی لە پەیمانگا و هەروەها بەشداری کردنى لە پرۆژەیەکیشدا کرد بە ناوى ســـــــــەرمــــــەدى و ئێستاش خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشدارى کردن لە پیشانگایەکى تردا . بەو پێیەیی کە جوان بە چەشنى زۆربەى رۆشنبیران لە واتاى رەخنە تێدەگەشت لە وەڵامى ئەو پرسیارەم کە ئایا لە رەخنە دەترسێت سەرەتا دوو جۆرە رەخنەناوبرد کە یەکێکیان بونیاتنەرن و پاشان باسی ئەوەى کرد کـە ئەگەر رەخنەى بنیاتنەرى لێبگیرێت بە دڵنیاییەوە رچاوى خاڵەکانى ئەو رەخنەیە دەکات و رچاوى خاڵەکانى ئەو رەخنەیە دەکات و ئەمەش سەرەڕاى ئەوەى کە تا ئێستا رەخنە لە کارەکانى نەگیراوە. پرسیارى ماڵ ئاوایـــــیم کارەکانى نەگیراوە.پرسیارى ماڵ ئاواییم لە جوان ئەوە بوو کە تۆ لاى خۆتەوە شێوەکارى لە کوردستاندا چۆن هەڵدەسەنگێنیت ئەویش وەک چۆن هەر لە سەرەتاوە بە روویەکى کراوەوە و خۆشەوە وەڵامى پرسیارەکانى دامەوە گوتى:دەتوانم بڵێم ئاستێکى بەرزی هەیە،بەڵام زۆر شت دەبینین کە دڵسارد دەبیـــــــــــــــنەوە وەکـــــــــو ئەوەى کە بایەخێکى ئەوتۆ بە هونەرمەند نادرێت یان هیچ کارێکى بۆ ناکرێت لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە .
Babk_76@hotmail.com
|