٢٧\٩\٢٠١٠
جوانێکی مه‌نگ.

به‌ندی عه‌لی
چاوه‌کانی
له‌هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵی
پاییز ده‌چن
به‌ئاسته‌م نه‌رمه وه‌شتێکی
خه‌می دڵیان لێ ده‌بارێ
خودی ته‌بعی خۆیان وایه
هه‌ر بۆیه ، هه‌ر دڵۆپێکی
ئه‌وه‌نده‌ی نرخی یاقوتێ
له‌دڵما گران به‌هایه
قامه‌تی ، به‌ژنی دارێکی
به‌ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ جه‌ورا
گوڵی .. یاخی
چڵی .. سه‌رکه‌ش
چنگی ڕه‌گی ، گیره له‌خاک
خودی ته‌بعی خۆیه وایه
بۆیه هه‌رگیز ، خورپه‌ی سڵ و
له‌رزی گه‌ڕیانی ڕه‌شه‌با
به‌جه‌سته‌یدا ، ئه‌به‌د نایه
دڵی ، ده‌ریایه‌کی په‌نگه
لێوان لێوه له‌زینده‌گی
وه‌لێ نه‌نگه ، وه‌ها ئاسان
مه‌رام و ڕاز بدرکێنێ
خودی ته‌بعی خۆیه وایه
بۆیه که‌س نازانێ ، که‌نگێ
له‌هه‌ڵچوونه‌و ئه‌دی که‌نگێ
له‌خه‌ڵوه‌ت و سکونایه.
2010
لێکۆڵینه‌وه.
گوڵه مێخه‌کێ له‌باخی میرا له‌توپه‌ت کرا
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی ماخۆلانی بوو
ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ دڕکی پیر ئه‌کرد
ڕه‌نگاڵه‌یه‌کی باڵ ئه‌رخه‌وانی
له‌ئاسمانه‌که‌ی ماڵی پاشایا درایه به‌ر تیر
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی هارو لاسار بوو
ڕێی له‌تیر ئه‌گرت
له‌کارێزه‌که‌ی ماڵی کوێخایا
سووره ماسیه‌کی عاشق ڕاوکرا
ووتیان .. ئه‌و بۆ خۆی غه‌ریب مه‌زاج بوو
لێوی له‌لێوی قولاپ گیر ئه‌کرد
ڕۆژێ میرو شا‌و کوێخا فه‌نا بوون
ووتم .. به‌دۆزه‌خ
مووه‌یه‌ک له‌جه‌سته‌م نه‌نگه ببزوێ
ئه‌وان بۆ خۆیان گێل و نه‌فام بوون
ده‌ست و په‌نجه‌یان تێکه‌ڵ به‌کاری
عیزره‌ئیل ئه‌کرد.
2010
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|