په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٦\٢٠١٣

جوانپەرستیی و ئاوێتەبوون بە یەکتاپەرستیی.


هیوا رەش       


(مستەفا جەمالەدین) یەکێک لە زانا ئیسلامییەکانی عێراق بوو لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا ئاوارەی سوریا دەبێ، دەگێڕنەوە کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشیی رەوانەی لەندەن دەکرێ.

رۆژێکیان کجە دکتۆرێکی جوانکیلەی ئینگلیز بەسەریدا شۆڕبۆتەوە و سەرقاڵی چارەسەر و پشکنینیەتی، ئەویش کە چاو دەکاتەوە نیگای لەسەر مەمکەکانی دەگیرسێتەوە کە لە سینەیەوە بەرزبوونەتەوە و نیوە دەرکەوتوون، ئەم دیمەنە زۆر سەرنجی شێخ مستەفا رادەکێشێ بۆیە یەکسەر ئەم کۆپلە شیعرە دەهۆنێتەوە:

ذات النهدین الرفیعین
فداک الحسن و الحسین
و قیادة البعث في القطرین
والوطن العربي من المغرب الی البحرین.


بە کوردییەکەی واتە:

دوو مەمکی بڵند وەکو هەرمێن
بە فیدایان بن حەسەن و حوسێن
سەرکردایەتی بەعس
بە هەردوو هەرێمیەوە
نیشتمانی عەرەب
بە مەغریب تا بەحرێنیەوە.


لە پاشان رەخنە و گلەیی ئاراستە دەکرێ کە چۆن حەسەن و حوسێن بە قوربانی مەمکی کچێک دەکا، ئەویش بۆ دڵ راگرتنی دەوروبەرەکەی دەڵێ مەبەستم شا حەسەنی مەغریب و شا حوسێنی ئوردنە.

 

ماڵپه‌ڕی هیوا ره‌ش

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک