|
٢٣\١٢\٢٠٢٥
جـوانـتریـن
دیـاری.

رەزا سـاڵح
لە
پـۆلی سێی بنەڕەتیـیەوە هـۆگـری خوێندنەوە بـووم. بووم بە هاوڕێی
پەرتـووک و گۆڤاری منداڵان. دایک و باوکـم هـانـدەرمن بۆ خوێندنەوە. لە
ماڵەوە لە ژوورەکەمدا، پەرتـووکخانەیەکم هـەیە. کۆمەڵێک پەرتـووک و
چەنـد ژمـارەیەک گۆڤـاری منـداڵانـم لەسەر رەفـتەکانی ریـزکردوون. چـێژ
و سودێکی زۆرم لە خوێنـدنەوەیان وەرگرتووە. هـەسـت بـەوەش دەکـەم، لە
ژوورەکەمـدا بە تەنیـا نیـم و کـۆمـەڵـێک هـاوڕێی دڵسـۆز لەگـەڵـم دان.
سـاڵی پـار دایکـم ئـایپـادێـکی بـە دیـاری پـێـشکەشـمی کـرد.
سـوودێـکی زۆرم لە ئایـپـادەکـەم وەرگـرتـووە.
ساڵی خوێندنی پار، لە پـۆلی پێـنجی قـوتابخـانەی بنەڕەتی بـووم. لە
تاقـیکـردنەوەکانی نیـوەی ساڵدا، بە دووەمی پـۆلەکەم دەرچـووم. بـڕیارم
دا کە لە کۆتایی ساڵـدا بە یەکەم دەربچـم. رۆژانە کـۆششێکی زیاتـرم لە
هـەمـوو وانەکانـدا دەکـرد. هـیواکەم هـاتەدی و بە یەکەمی پـۆلی
پێـنجەم دەرچـووم. هەموو نمـرەکانـم لە سەرەوەی نەوەتـەوە بـوون.
کـارتی دەرچـوونـم وەرگـرت و بـردم بـۆ مـاڵـەوە. دامـە دەسـتی دایـک و
باوکـم. زۆر گەشـانەوە. تـێر مـاچـمـیان کـرد و زۆر بە گـەرمی
پـیـرۆزبـاییـان لـێـمکـرد.
بـاوکـم: چـنوور گیـان، مـن لە دڵی خـۆمـدا، بەڵـێـنی ئـەوەم دابـوو.
ئەگـەر بە یەکـەم دەربچـیـت بە دڵی خـۆت، دیـاریـیەکـی جـوانـت بـۆ
بکـڕم.
باوکم بـردمی بۆ کۆگایەکی گەورەی فـرۆشتنی، بابەتە هەمەجـۆرەکانی یاریی
منـداڵان.
باوکـم: ئەوە ئـۆتـۆمـێـل و فـرۆکەی بە کـونـترۆڵ، ئـەوە سکـۆتـەری
ئـێـلـیکـتریـسک، بـووکی سەمـاکەری عـەنـتـیکە، شـتی سـەیـر و
سـەمـەرەی تـر. کـامیـانـت دەوێـت؟
ـ باوکە گیان هـیچـیانـم ناوێـت. تـۆ وتـت بە دڵی خـۆت. ئەو دیارییەی
کە بە دڵی مـنە، لـەو پەرتـووکخـانەیەی ئەوبـەرمـانەوە هـەیە.
چـوویـن بـۆ پـەرتـووکـخـانـەکە، بە دڵی خـۆم، پانـزە پەرتـووکی
هـۆنـراوە و چـیرۆکی کوردی بۆ منـداڵان، ژمارەی تـازەی سێ گـۆڤـاری
منـداڵان، دوو رۆمـانی کوردی تازە دەرچـوو بـۆ مێرمنـداڵان. جیـایانـم
کـردنەوە و وتـم: باوکـە گـیان، ئەمـانە جـوانـتریـن دیـاریـن بـۆ مـن.
خاوەنی پەرتووکخانەکەش وتی: کچـە جوانەکە، مادام تـۆ ئەونـدە ژیـریـت و
هـۆگـری خوێندنەوەیـت، مـنیش ئەم پەرتـووکە (دیوانی منـداڵان ـ شیعـر و
چـیرۆک بۆ منـداڵان)
لە نـووسـینی، هـۆنـراوەنـووس و چـیرۆکـنـووسی گـەورەی گـەلەکـەمـان،
مامـۆسـتا لەتیف هەڵمەت پێشکەشت دەکەم". لەسەری نووسی پێـشكەشە بە
خونجەگوڵ چنوور".
زۆر سوپـاسی بـاوکـم و کاک ئـازادی خـاوەن پەرتـووکـخـانـەکـەم کـرد.
لە پشووی هاوینی رابردوودا، هەموو پەرتووکە تازەکانم خوێندەوە. چـێژ و
سـوودێکی زۆرم لـێیان وەرگـرت. ئەمساڵ لە پـۆلی شەشم. نیازم هـەیە
کۆمەڵـێک پەرتـووکی تـازە بکـڕم.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|