
وه‌ڵامی ناوه‌ندی
چاک بۆ به‌ڕێز خاتوو چنار سه‌عد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان.
ڕۆژی 23-2-2008 به‌ڕێز وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان
له لێدوانێکی تایبه‌تیدا بۆ هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و کوردستانی نوێ
، ئاماژه‌ی دا به پاکسازی و چاکسازی لیستی شه‌هیدان ، له‌و بواره‌دا
بڕیاری بڵاو کردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیده نوێکانیان داوه .
ئێمه تاکه ڕێکخراو بووینه کارمان بۆ پاکسازی لیستی شه‌هیدان کردووه
له ناوی جاش و خائینان ، بۆیه به مافی خۆمانی ده‌زانین به دوادا
چونمان له‌م بواره‌دا هه‌بێت پاشان ئه‌و کێشانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر لیستی
شه‌هیدانه نه‌ک لیستی قوربانیانی تیرۆر ، ئه‌و لیستانه‌ی که
بڵاوکراونه‌ته‌وه هه‌موو قوربانیانی تیرۆرن له به‌غداوه بۆ کوردستان
.
ئێمه جارێکی بۆ هه‌موولایه‌کی ڕایده‌گه‌یه‌نینه‌وه ، له‌گه‌ڵ نان
بڕینی هیچ هاووڵاتیه‌کدا نین ، که‌سیش نابێت له‌سه‌ر تاوانی که‌سی دیکه
هیچ جۆره سزایه‌ک برێت ، وه‌لێ کارێکی ناشایسته‌یه لیستی شه‌هیدان
موتوربه بکرێت به ناوی جاش‌و تاوانکاران ، لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نینه‌وه
ده‌یان که‌س ناویان له لیستی شه‌هیداندایه تاوانکاری ناسراو بوونه
ده‌بێت لێره‌وه ده‌ست پێبکرێت نه‌ک له نانبڕی هه‌ژارانه‌وه .
ئێمه جارێکی دیکه داواکارییه‌کانمان له‌م بواره ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست
هه‌موولایه‌ک ، هیوادارین وه‌زیری به‌ڕێز و وزاره‌ته‌که‌یان وه‌ڵامی
داواکارییه‌کانمان بده‌نه‌وه :
- جیاکاری له نێوان لیستی شه‌هیداندا نه‌کرێت ، شه‌هیدان دابه‌ش نه‌کرێن
به‌سه‌ر حیزب و هاوڵاتی و ئه‌نفال و قوربانیان .. ، یه‌کسان بن له
گرنگیپێدان .
- لیستی شه‌هیدان بخرێته به‌رده‌ست که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ، هیچ
هۆکارێک له پشت شاردنه‌وه‌ی نییه له جه‌ماوه‌ر ، جگه له گه‌نده‌ڵی
و بوونی ناوی تاوانکاران .
- پێویسته هه‌موو شه‌هیدان له یه‌ک لیستدا بن ، هیچ پارتێکی سیاسی
بۆی نییه لیستی تایبه‌تی هه‌بێت ، له به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌که‌یدا
تاوانکاران و جاشه‌کان به شه‌هید بکات .
ناوه‌ندی چاک
26-2-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
وه‌زیری کاروباری شه‌هید و ئه‌نفاکراوه‌کان تایبه‌ت به خه‌بات و
کوردستانی نوێ: له پێناو پاراستنی ناوی پیرۆزی شه‌هید، لیستی شه‌هید و
ئه‌نفالکراوان بڵاوده‌که‌ینه‌وه
[17:26 ، 23 Feb 2008]
خه‌بات- سه‌ردار حوسێن: له لێدوانێکی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی (خه‌بات و
کوردستانی نوێ)، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کان
رایگه‌یاند، له پێناو چاکسازی و پاکسازی له لیستی شه‌هیدان و
پارێزگاریکردن له پیرۆزی ناوی شه‌هید، وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م وه‌زاره‌ته‌که‌ی
هه‌ڵده‌ستێ به بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی شه‌هیده تازه تۆمارکراوه‌کان له
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (خه‌بات و کوردستانی نوێ) و هاوکات له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی
وه‌زاره‌تیش ده‌ست به‌م پڕۆسه‌یه ده‌کرێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که ئامانج له‌م
پڕۆسه‌یه دروستکردنی شه‌فافیه‌ت و متمانه‌یه له کاروباری وه‌زاره‌ت
له لای هاوڵاتیان و لایه‌ن و رێکخراوه‌کان، که زۆرجار باس له‌وه ده‌کرێت
خه‌ڵکی ناشایسته خزێنرابێته ناو لیستی شه‌هیدان و هاوکات ره‌خساندنی
ده‌رفه‌تێکیشه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوان له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌درێسانه‌ی
وه‌زاره‌ت بڵاویان ده‌کاته‌وه زانیاری و سه‌رنج و تێبینییه‌کانی بخه‌نه‌روو
سه‌باره‌ت به هه‌ر ناوێک که له‌م لیستانه بڵاوکراونه‌ته‌وه، داواش
له هاوڵاتیان ده‌که‌ین زانیاری راستمان پێبده‌ن و ئه‌و به‌ڵگانه‌شمان
بۆ بخه‌نه به‌رده‌ست، که سه‌باره‌ت به هه‌ر ناوێک هه‌یانه.
وه‌زیری کاروباری شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کان جه‌ختیشی له‌وه‌کرده‌وه
که هه‌ر زانیارییه‌ک له رێگای ئه‌و ئه‌درێسانه بۆ وه‌زاره‌ته‌که‌ی
ره‌وانه بکرێت، به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و ته‌واوی
نهێنی و ناوی هه‌واڵده‌ره‌که‌ش پارێزراوده‌بێت.
ئه‌درێسه‌کان:
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ت www.momakrg.org
ئیمه‌یلی په‌یوه‌ندیکردن shehidan@momakrg.org
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 2233397 – 2558315
لیستی ناوی شه‌هیده تازه تۆمارکراوه‌کان له لاپه‌ڕه (5-6) ی ژماره‌ی
سبه‌ی رۆژنامه‌که‌مان بڵاوده‌که‌ینه‌وه...
___________________________________________________________________________________

نامه‌ی ناوه‌ندی چاک بۆ سه‌فاره‌تخانه‌ی ئیسرایل له ستۆکهۆڵم .
بابه‌ت: پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل له تورکیا.
لای هه‌موان ئاشکرایه که ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌مان میتۆد بۆ
له‌ناوبردنی گه‌لی کورد به کارده‌هێنێت که نازیسته‌کانی ئه‌ڵمانیا
له‌دژی جووله‌که‌کان به‌کاریان ده‌هێنا. تا ئێستاش تورکیا نکۆڵی ده‌کات
له‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد بوونی هه‌بێت. هه‌زاران گوندی کورد کاول و
وێران کران و به ملیۆنان کورد ناچار کراون ماڵ و حاڵی خۆیان
به‌جێبهێلن و ئاواره‌ی شاره گه‌وره‌کانی تورکیا کراون، ئه‌وه‌ش
به‌رهه‌می ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌یه که تورکیا له کوردستاندا
به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئێمه وه‌کو ڕێکخراوێکی کوردیی که پارێزگاری له
مافی مرۆڤ ده‌که‌ین، نیگه‌ران و ناڕه‌حه‌تین له پشتیوانی ده‌وڵه‌تی
جووله‌که له تورکیا که کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی هیچ سنوورێک
ناناسێت.
داگیرکردنی باشووری کوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه دژی
هه‌موو قانوونه نێونه‌ته‌وه‌یی و نۆرمه مرۆڤایه‌تییه‌کانه و بۆ
ئێمه‌ی کوردیش تیرۆری ده‌وڵه‌تییه به‌دژی گه‌له‌که‌مان.
ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تی جووله‌که ده‌که‌ین که هه‌موو هاوکارییه
ئابووری و سه‌ربازیه‌کانی خۆی بۆ تورکیا ڕابگرێت. ئێمه له (ناوه‌ندی
چاک) که ئه‌نداممان له هه‌موو کوردستان و ئه‌وروپا له نێویاندا سوێد
و ئه‌و شاره‌ی که سه‌ددام حسێن چه‌کی کیمیاوی تێدا به‌کارهێنا و‌اته
هه‌ڵه‌بجه، هه‌یه، داوا له سه‌فاره‌تی ئسیرایل له سوێد ده‌که‌ین که
هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی بخاته‌گه‌ڕ تا ده‌وڵه‌تی ئیسرایل ناچار بکات که
هاوکارییه‌کانی بۆ تورکیا ڕابگرێت و له‌جێگای ئه‌وه پشتیوانی خه‌باتی
کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆی بکات.
ئێمه ڕازی نابین مۆری تیرۆرسیتی به گه‌لی کورد به‌گشتی و پارتی
کرێکارانی کوردستان که بۆ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌بات ده‌کات،
بنرێت، نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆی به دووژمنی ئیسرایل و هیچ ده‌وڵه‌تێکی
دیکه نازانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسرایل درێژه به هاوکارییه‌کانی خۆی
بۆ تورکیا بدات ئه‌وا کوردیش هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌گۆڕن.
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێزماندا.
ناوه‌ندی چاک له سوێد
www.chak.be
www.chaknews.com
26/2/2008
تێبینیی :
ئه‌م نامه‌یه به زمانی سوێدی
ئاراسته‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل له‌شاری ستۆکهۆلم کراوه
.
__________________________________________________________________

بانگه‌واز بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له دانیمارک.
هاووڵاتیانی هێژا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه سوپای ده‌وله‌تی نه‌ژادپه‌رستی
تورک هێرشێکی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر خاکی باشووری کوردستانی
ده‌ستپێکردووه، که تێیدا هه‌رچی جۆره چه‌ک له جبه‌خانه‌که‌یاندا
هه‌یه دژی خه‌ڵکی سڤیل و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکاران به‌کاریان
هێناوه.دیاره مه‌به‌ست له‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه ته‌نها
گه‌ریلاکان نیه به‌ڵکو ئه زمونه‌که‌ی باشووری کوردستانه که
به‌مه‌ترسی ده‌زانن بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.
دژ
به‌م کاره سه‌ربازیه ده‌نگی ناڕه‌زایی له زۆربه‌ره‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی
جیهانه‌وه دژ به‌سوپاو ده‌وله‌تی تورک به‌رز بووه‌ته‌وه . بۆیه
پێویسته له‌سه‌رئێمه‌ی کوردیش وه‌ک ئه‌رکیکی نه‌ته‌وایه‌تی وه بۆ
مه‌حکومکردن و وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه دوژمنکاریه که زیانێکی زۆری
ماڵی به ده‌ڤه‌ره‌که‌گه‌یاندووه ،هه‌موو چه‌شنه چالاکیه‌ک ئه‌نجام
بده‌ین.
هه‌ر
بۆئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند حیزب ولایه‌نێکی سه‌رگۆره‌پانی دانیمارک
بڕیارماندا خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌می سه‌فاره‌تی تورکیا ئه‌نجام
بده‌ین. بۆسه‌رخستنی ئه‌م چالاکیه داخوازین هه‌موو کوردستانیان به
حه‌ماسه‌وه به‌شداری تێدا بکه‌ن.
سه‌رنج/
له‌وانه‌یه به‌هۆی کاره‌وه کاته‌که بۆ هه‌ندیک که‌س گونجاو نه‌بیت
بۆیه هیواخوازین ئه‌و ڕۆژه بکه‌نه پشوو یا زووتر له‌کار ده‌رچن و
چه‌ند کاتژمێرێک ببه‌خشنه میلله‌ته‌که‌یان.
ڕۆژی خۆپیشاندان پێنج شه‌ممه به‌رواری 28.2.2008
کاتی کۆبوونه‌وه ،کاتژمێر 14 له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
SVANEMØLLEN
پاشان له‌وێوه ڕێکردن به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی تورکیا.
تکایه ئالای کوردستان له‌گه‌ڵ خۆتان بهێنن.
بۆپه‌یوه‌ندیکردن تکایه ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنه به‌کار بهێنه.
20151419 مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وه‌ره
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری خۆپیشاندان
کۆبنهاگن-دانیمارک
________________________________________________________________________

چاک داوای بایکۆتی
کڕینی شمه‌ک و گه‌شت و کوزار و کۆمپانیای تورکی له سه‌رجه‌م
کوردستانیان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکی بڕیاری دا ، ئه‌مبارگۆی
ئابووری بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا ، وه‌ک سزادانی خه‌ڵکی
کوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته وڵاتپارێزه‌ی نواندیان له هه‌مبه‌ر
ملهوڕییه‌کانی تورکیا و ملنه‌دانیان به سیاسه‌ته‌کانی .
کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئابلوقه‌ی ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ، به
ئیراده‌ی ڕۆڵه‌کان و به عه‌زمی جه‌زمی تێکی شکاندووه ، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش
نابێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ناسیۆنالیسته تورکه‌کان بێده‌نگ
بین ، پێویسته یه‌کگرتوانه په‌رچه‌کردارمان هه‌بێت و تێکی بشکێنین ،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاک داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی کورد ده‌کات له
هه‌ر شوێنێک هه‌ن ، بایکۆتی کڕینی که‌ل و په‌ل و شمه‌کی تورکی بکه‌ن ،
جل و به‌رگه‌کانیان مه‌پۆشن ، ئاویان مه‌خۆنه‌وه ، خواردنه‌کانیان مه‌خۆن
، به فڕۆکه‌کانیان هاتوچۆ مه‌که‌ن ، مه‌چنه سه‌یرانگاکانیان ، هانی
بیانییه‌کان بده‌ن بۆ گه‌شت و گوزار نه‌چن بۆ تورکیا ، ..... ، له سه‌روی
هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه داوای ده‌رکردنی سه‌دان کۆمپانیای تورکی بده‌ین
له کوردستان .
با هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ بڵێین :
له پێناو ئاشتیدا ، نا بۆ شه‌مه‌کی تورکی ، نا بۆ په‌یوه‌ندی بازرگانی
له‌گه‌ڵ تورکیا ، نا بۆ گه‌شت و گوزار بۆ تورکیا ، نا بۆ کۆمپانیاکان
تورکیا له کوردستان ، نا .. نا ... .
ناوه‌ندی چاک
25-10-2007
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
تێبینی : هه‌ر به‌یان و بانگه‌وازێک ئه‌م ئادره‌سانه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت
، په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه ، ئه‌گه‌ر به‌ناوی چاکیشه‌وه ده‌رکرابێت
.
|