به‌شداربوونی ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا له پیشانگای هونه‌رمه‌ند ''عوسمان محه‌مه‌د'' له مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگی ئیمپراتۆریی.
له‌نده‌ن، نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ی 07-06-08.
مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگی ئیمپراتۆریی له‌نده‌ن(the Imperial War Museum London) یه‌كێكه له مۆزه‌خانه هه‌ره‌گرنگه‌كانی به‌ریتانیا كه تایبه‌ته به هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی، یه‌كه‌م و دووه‌م، باڵێكی تایبه‌ت به هۆلۆكۆستی تێدا كراوه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌ڕ و كه‌لوپه‌لی پاشماوه‌ی شه‌ڕی تێدا پارێزراون.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر گرنگه و جێگای ئاماژه‌یه هونه‌رمه‌ندی كورد عوسمان محه‌مه‌د دوای هه‌وڵدانێكی زۆر توانی به‌رپرسانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا ڕازی بكات به كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌ك بۆ كاره هونه‌ریه‌كانی له نهۆمی سێیه‌می مۆزه‌خانه‌كه.
شایه‌نی باسه كه له 07/06/08 وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو ئه‌و باڵه‌ی مۆزه‌خانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ئه‌و پیشانگا‌یه ته‌رخان كراوه و به‌بێ پاره تێكڕای مۆزه‌خانه‌كه بۆ میوانان كراوه‌یه.
گرنگی كاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزیش له‌وه‌دان كه باس له كاروانی ئه‌نفالكراوان و قۆناغه پڕ له ئێشوئازاره‌كانیان و بۆدواجار به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوبردنیان ده‌كات. پیشانگایه‌كه به ئاماده‌بوونی چه‌ند به‌رپرسێكی مۆزه‌خانه و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی و بیانی و كوردی ئاماده‌بوون، كه له نێوانیاندا مێژوونوسی كورد د. كه‌مال مه‌زهه‌ر و د. ڕێبوار فه‌تاح و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ڕێكخراوه كوردیه‌كانیش ده‌بینران.
ناوه‌ندی چاكیش به قورساییه‌كی زۆره‌وه به‌شداری له پیشانگایه‌كه‌دا كرد، نوێنه‌ره‌كه بریتی بوو له به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوه‌ندی چاك عه‌دنان كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ئیبراهیم مه‌لازاده، به‌رپرسی دارایی كۆمیته‌ی به‌ریتانیا محه‌مه‌د هه‌ورامی و سۆما مه‌لازاده و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری چاك وێڕای ده‌ستخۆشی كردن و پیرۆزبایی كردنی له هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز، ژماره‌یه‌ك سی دی مارشی ئه‌نفالی به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كردن.
پلانیش بۆ ئه‌وه داندراوه كه له‌داهاتووێكی نزیكدا باڵێكی تایبه‌ت له مۆزه‌خانه‌كه بۆ كاره‌ساتی ئه‌نفال و جه‌نه‌سه‌یدی كورد، شان به شانی باڵی هۆلۆكۆست بكرێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌وڵه سه‌ربگرێت، ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ گه‌لی كورد و داننانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به جه‌نه‌سایدی كورد.
ئێمه له ناوه‌ندی چاك و كۆمیته‌ی چاك/ ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رم له هونه‌رمه‌ند عوسمان محه‌مه‌د و هاوكارانی ده‌كه‌ین و ئومێدی كاری گرنگ تر و گه‌وره‌تری لێ ده‌خوازین و هه‌ر سه‌ركه‌توو بێت له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له پێناو قوربانییه‌كانی ئه‌نفالدا.
ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ڕاگه‌یاندنی لینكی تایبه‌ت به مۆزه‌خانه‌یه بۆ پیشانگاكه و دانانی یه‌كێك له تابلۆكانی هونه‌رمه‌نده: http://london.iwm.org.uk/server/show/conEvent.2404
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و تابلۆیانه‌ی كه كاروانی گه‌وره و بچوك و منداڵه دیله ده‌ستوپێ به‌ستراوه بێ هاواروبانگه‌كانی ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده ده‌خاته ڕوو، به‌ڵام دونیایه‌ك خه‌ون و خواست و ئاواتی جیاواز له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌ره‌و دونیایه‌كی نادیار ڕاده‌كێشن، وێڕای پیشاندانی دڕنده‌یی و بێویژدانی داگیركه‌رانی كوردستان:
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 07/06/08 له‌نده‌ن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی قازی موحه‌مه‌دی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان رسوا ده‌که‌ین.
وه‌ک هه‌واڵه‌کان ڕایانگه‌یاند، که له ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣/٦ نۆزده‌مین ساڵیادی مه‌رگی خومه‌ینی ڕابه‌ری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و له هۆڵی شه‌هید قازی محه‌مه‌د (هۆڵی پێشه‌وا) کرایه‌وه. ئه‌م مه‌راسیمه که به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له کاتێکدایه که رژێمی ئاخوندی تاوانباری ئیسلامی ئێران وا بۆ دوو هه‌فته ده‌چێت به‌رده‌وام ده‌یان گوندی نزیک به سنوری هه‌رێمی کوردستان بۆمبباران ده‌کات، که له ئه‌نجامدا سه‌دان خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوونه.
دیاره ڕۆڵ و نه‌خشی خومه‌ینی له سیاسه‌تی دژ به گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شتێک نییه پاکانه‌ی بۆ بکرێت، به‌ڵکو مێژوو زۆر راستگۆیانه ڕووداوه‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و فه‌توای جیهاد له دژی كورد و به‌كافركردنی كورد له ساڵانی کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا له‌ڕێی دروشمی (ئێمه له‌گه‌ڵ كورد جه‌نگ ناكه‌ین به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كوفر جه‌نگ ده‌كه‌ین) دژ به گه‌له‌که‌مانی ده‌ركرد، گولله‌باران و قه‌تڵوعام کردنی تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا، که تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها تیرۆرکردنی ترسنۆکانه و نامه‌ردانه‌ی قاسملۆی نه‌مر له سه‌ر مێزی گفتوگۆ له ڤییه‌ننا، ئه‌و خاڵ و ڕوداوانه‌ن که هه‌میشه له ویژدان و هه‌ست و نه‌ستی هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌م گه‌له‌دا زیندوون.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی (چاک) ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی ناوبراو به توندی ریسوا ده‌که‌ین و پێما وایه ئه‌و جۆره کارانه و به‌تایبه‌ت یادێكی ئاوا له هۆڵی (پێشه‌وا)ی یه‌که‌م سه‌رکۆماری کورددا، ئازاردانی رۆحی شه‌هیدان و قوربانییانی ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته‌یه، هه‌روه‌ها بریندارکردنی هه‌ستی تاکه‌کانی گه‌له‌که‌مان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پێشێلکردنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیشمانه.
بژی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕیسوا بێت سیاسه‌تی فاشیانه و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران...
ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 6.6.2008
---------------------------------------------------------------------------------------
ده‌زگای ڕێگان خوێندکار بۆ پرۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دیموکراسی داوا ده‌کات.
ئاگاداری هه‌موو شاره‌زایانی کورد له بواری دیموکراسی ده‌که‌ین که ده‌زگای ریگان بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چه‌مکی دیموکراسی و دیموکراتیزه‌کردن داوای که‌سانی شاره‌زا ده‌که‌ن بۆ به‌شداری له پرۆژه‌ی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دیموکراسی و بابه‌ته په‌یوه‌ستداره‌کانی دیکه له‌م بواره‌وه. هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ ده‌توانێ پرۆژه له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بکات و بۆیان بنێرێت، به‌مه‌رجێ ئه‌و که‌سه خاوه‌نی ماسته‌رنامه یا دکتۆرا له یه‌کێ له زانستگه باوه‌ڕپێکراوه‌کان بێت، یا شاره‌زا بێت و ئه‌زموونی له‌م بواره‌وه به به‌ڵگه هه‌بێت.
ئه‌مه ده‌قی داواکاریه‌که‌یانه به زمانی ئینگلیزی بؤ ئيمه هاتووه .
Fellowships at the National Endowment for Democracy
The National Endowment for Democracy (NED) invites applications to its Reagan-Fascell Democracy Fellows Program. Established in 2001 to enable democracy practitioners and scholars from around the world to deepen their understanding of democracy and enhance their ability to promote democratic change, the program is based at NED’s International Forum for Democratic Studies, in Washington, D.C.
Program: The program offers five-month fellowships for practitioners to improve strategies and techniques for building democracy abroad and five- to ten-month fellowships for scholars to conduct original research for publication. Practitioners may include activists, lawyers, journalists, and other civil society professionals; scholars may include professors, research analysts, and other writers. Projects may focus on the political, social, economic, legal, and cultural aspects of democratic development and may include a range of methodologies and approaches.
Eligibility: The fellows program is intended primarily to support practitioners and scholars from new and aspiring democracies. Distinguished scholars from the United States and other established democracies are also eligible to apply. Practitioners are expected to have substantial experience working to promote democracy. Scholars are expected to have a doctorate, or academic equivalent, at the time of application. The program is not designed to pay for professional training or to support students working toward a degree. A working knowledge of English is an important prerequisite for participation in the program.
Support: The fellowship year begins October 1 and runs through July 31, with major entry dates in October and March. All fellows receive a monthly stipend, health insurance, travel assistance, and research support through the Forum’s Democracy Resource Center and the Reagan-Fascell Research Associates Program.
Application: For further details, please visit us online at www.ned.org. For instructions on how to apply, please download our most recent Information and Application Forms Booklet, available at www.ned.org/forum/R-FApplication.pdf or visit us online at www.ned.org/forum/reagan-fascell.html. All application materials must be type-written and in English.
Deadline: Applications for fellowships in 2009–2010 must be received no later than November 3, 2008. Notification of the competition outcome is in April 2009.
For more information please contact: Program Assistant, Fellowship Programs Tel: (202) 378-9700 International Forum for Democratic Studies Fax: (202) 378-9407 National Endowment for Democracy E-mail: fellowships@ned.org 1025 F Street, N.W., Suite 800 Internet: www.ned.org Washington, D.C. 20004
ناوه‌ندی چاک 7.8.2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئایا کاتی ئەوە هاتووە ناوەندی چاک وەڵام بە کوردستانیان بداتەوە .
|