٢٣\٩\٢٠٢٤
سێ بابەت سەبارەت
بە
چواره‌مین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیا.
•
خه‌ڵاته‌کانی چواره‌مین
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە وڵاتی ڕووسیا ناسێندران.
مه‌نسوور جیهانی
خه‌ڵاته‌کانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی
پێشبڕکێی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی
ڕووسیا ناسێندران و فیلمی سینه‌مایی "ئه‌سپ" له ده‌رهێنانی "مێهدی
ئومێد" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی سینه‌مایی به‌ده‌ستهێنا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF
بە ئاماده‌بوونی مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri سه‌رۆکی
فێستیڤاڵ، خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا
تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva بەرپرسیی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، سینه‌ماکارانی
ڕووسی، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی،
له‌وانه؛ پێشبڕکێی فیلمه "بڵینده سینەماییه‌کان"، به‌شی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم"،
به‌شی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی ئاماده‌بوو
له فێستیڤال، کوردانی دانیشتووی ڕووسیا و به پێشکه‌ش کاریی "ئاندرێی
بیرین" Andrey Birin ئه‌کته‌ری شانۆ و سینه‌مای ڕووسیا، کاتژمێر ٩ی
دوێشه‌و یه‌کشه‌مه ٢٢ی ئه‌یلوولی (سیپته‌مبه‌ری) ٢٠٢٤ له سینه‌ما "پارک
مۆسفیلم" Mosfilmovskaya لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا
بەڕێوەچوو و براوه‌کانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی ناسێندران و
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین" له‌وحه‌ی فه‌خری فێستیڤاڵ له له پێنج به‌شی
جۆراوجۆردا، له‌وانه؛ باشترین "فیلمی بڵیندی سینەمایی"، باشترین "بەڵگەفیلمی
بڵیند"، باشترین "کورتە فیلمی چیرۆکی"، باشترین "بەڵگەفیلمی کورت" و
هەروەها خەڵاتی "پشتیوانی له سینه‌مای کوردی"دا به براوه‌کان پێشکەش
کرا.
پێشکه‌ش کردنی پارچه مۆسیقای کوردیی.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، "کاسیمه ئاڤدۆ" Kasyme Avdo ژ‌ه‌نیاریی
کوردی دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا به ژه‌نینی شاره‌زایانه‌ی ئامێری نایه،
چه‌ندین پارچه مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کۆنی کورده‌واریی پێشکه‌ش به میوانان و
ئاماده‌بووان کرد.
ڕه‌خساندنی که‌شووهه‌وای گفتووگۆ، ئاڵووگۆڕیی زانست و ئه‌زموونی که‌لتووریی.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه کۆتاییه‌دا، خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری"
Gulizer Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva بەرپرسیی فێستیڤاڵ
گوتی: یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئه‌رکه‌کانی فێستیڤاڵه‌که‌ی ئێمه ڕه‌خساندنی
که‌شووهه‌وای گفتووگۆ، ئاڵووگۆڕیی زانست و ئه‌زموونی که‌لتوورییه. من
ڕه‌زامه‌ندیی زۆرم له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌مساڵ هه‌یه. ئه‌م
ئامانجانه‌ی که ئه‌مساڵ بۆخۆمان دیاریمان کردبوو هاته‌دیی. گرینگتر له
هه‌مووی ئه‌مانه، ئه‌وه‌ی که میوانان و بینه‌ران، به‌رنامه‌کانی
فێستیڤاڵیان پیێ باش بوو و ئێمه هه‌نگاوێکی گرینگی دیکه‌مان له
پێشوازیی گشتیی له سینه‌مای کوردی بینی. سینه‌مای کوردی ڕۆژ له‌گه‌ڵ
ڕۆژ، زیاتر ده‌ناسرێت و باشتر له ڕابردوو ده‌ناسێندرێت و ئه‌وه بۆ ئێمه
زۆر گرینگه.
خه‌ڵاتی ئاژانسی تۆریی میدیایی.
یه‌که‌مین خه‌ڵاتی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، له
لایه‌ن ئاژانسی تۆریی میدیایی پشتیوان و سپۆنسه‌ری فێستیڤاڵ به ئه‌کته‌ری
کورد "به‌ختیار په‌نجه‌یی" بۆ ڕۆڵ بینین له کورته فیلمی "تاپۆ" Tapo له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه سینه‌ماییه‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده سینه‌ماییه‌کان"
له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow که بریتی بوون
له: "ماکسیم دۆبرۆمیسلۆڤ" Maxim Dobromyslov به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه
سینه‌ماییه‌کان، به‌ڵگه‌فیلمه‌کان و زنجیره دڕاماکان له وڵاتی ڕووسیا ـ
سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "ئانجلینا نیکۆنۆڤا" Angelina
Nikonova ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ڕووسیا و
هه‌روه‌ها خاتوو "لیانکا گریۆ" Lyanka Gryu ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له
وڵاتی ڕووسیا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
له‌وحه‌ی فه‌خری چاره‌سه‌ری ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه به فیلمی سینه‌مایی "مووسڵ،
ماڵی منه" Mosul, My Home له ده‌رهێنانی "عه‌داڵه‌ت گه‌رمیانی" له هه‌رێمی
کوردستان به‌خشرا.
له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین ئه‌کته‌ری ژنی ئه‌م به‌شه به خاتوو "په‌روین
ڕه‌جه‌بی" "غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم" Transient Happiness
له ده‌رهێنانی "سینا محه‌مه‌د" له هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش کرا.
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین"ی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه به فیلمی سینه‌مایی "ئه‌سپ"
Horse له ده‌رهێنانی "مێهدی ئومید" له هه‌رێمی کوردستان به‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کان"
له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه کوردییه‌دا که بریتی بوون له: خاتوو "ئێڤان
بۆلۆتنیکۆڤ" Ivan Bolotnikov ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر
له وڵاتی ڕووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "توماس سیدریس" Thomas
Sideris ڕۆژنامه‌نووس، توێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی یۆنان، و هه‌روه‌ها
خاتوو "مزگێن ئه‌رسلان" Mizgin Arsalan ڕۆژنامه‌نووس و دیکۆمێنتسازی
کورد له وڵاتی به‌ریتانیا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
له‌وحه‌ی فه‌خری ئه‌م به‌شه به به‌ڵگه‌فیلمی بڵینی "ڕووباری خه‌مبار"
Sorrowful River له ده‌رهێنانی "زانا نه‌وزاد مه‌حموود" له هه‌رێمی
کوردستان به‌خشرا.
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین"ی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌ش به "کچانی خۆر"
Daughters of the Sun له ده‌رهێنانی "ڕێبه‌ر دۆسکی"Reber Doski له
وڵاتی هۆڵه‌ندا پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه چیرۆکییه‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه چیرۆکییه‌کان"
له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" که بریتی بوون له:
خاتوو "ئێلێنا گلیکمه‌ن" Elena Glikman به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ڕووسیا
ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "فێکری به‌ڕۆشی" Fekri Baroshi به‌رهه‌مهێنه‌ر،
مۆنتیر و ده‌رهێنه‌ر له هه‌رێمی کوردستان که ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌کانی
"خه‌یاڵی دوای مردن" The Dream Before Death و "له لانه‌ی شێر" In the
Lion's Den کردووه و هه‌روه‌ها "نه‌وزاد شێخانی" Navzad Shehani ده‌رهێنه‌ری
ئیزه‌دیی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه
ڕاگه‌یاند:
له‌وحه‌ی فه‌خری تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه به کورته
فیلمی "سێ‌و" Apple له ده‌رهێنانی "مێهمێت ئاکرۆک"Mehmet Akaruk له
تورکیا و هه‌روه‌ها کورته فیلمی "سورا" Sura له ده‌رهێنانی "ئه‌وینار
مه‌ولایی" له کوردستانی ئێران به‌خشرا.
له‌وحه‌ی فه‌خری ئه‌م به‌شه‌ش به ئه‌کته‌ری کورد خاتوو "مریه‌م بووبانی"
بۆ ڕؤڵ بینین له کورته فیلمی "کوڕ" Sun له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکه‌ش
کرا.
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین"ی ئه‌م به‌شه‌ش به کورته فیلمی "تریوێت" Trivet
له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "عه‌بدولڕ‌حیم کارابۆلۆت"Abdurrahim Karabulut
و "مه‌حسوون سێلائێر" Mahsun Selayir له باکووری کوردستان به‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه کورته‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه کورته‌کان"
له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه کوردییه‌دا که بریتی بوون له: "لوقمان سوخه‌نوه‌ر"
Loghman Sokhanvar مۆنتێر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی
دادوه‌ران، خاتوو "ڕووگه‌ش کیریچی" Rugesh Kirici ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر
و نووسه‌ر له باکووری کوردستان و هه‌روه‌ها "شێرۆ هینده" Shero Hinde
ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له ڕۆژئاوای کوردستان؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م
شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین"ی ئه‌م به‌شه به به‌ڵگه‌فیلمی کورت "دارتاش" The
Carpenter له ده‌رهێنانی "خه‌لیل سه‌حراگه‌رد" له ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌خشرا.
خەڵاتی پشتیوانی له سینه‌مای کوردی.
خه‌ڵاتی "پشتیوانی له سینه‌مای کوردی" له لایه‌ن "کەرەم گەردەن زەری"
Kerem Gerdenzeri سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به ده‌رهێنه‌ری
ناوداری کورد "هونه‌ر سه‌لیم" Hiner Saleem به‌خشرا.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا
"کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری
کوردیی دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن
زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva و بە نمایشی
به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی ١٢ وڵاتی جیهان، له‌وانه؛ فه‌ڕه‌نسا، عێراق،
تورکیا، ئێران، سووریا، هۆڵه‌ندا، به‌لژیکا، دانیماڕک، هه‌رێمی
کوردستان و ... له ڕۆژانی ١٨ تا ٢٢ی ئه‌یلوولی (سیپته‌مبه‌ری) ٢٠٢٤ لە
شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
www.moscowkff.ru
---------------------------------------------------------------------------------------
• چواره‌مین
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به کوردانی ئیزه‌دی
شنگاڵ پێشکه‌ش کرا.
مه‌نسوور جیهانی
چواره‌مین
خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "سنجار"
ده‌ستی پێ‌کرد و به کوردانی ئیزه‌دی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا.
ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"
Moscow، به ئاماده‌بوونی مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri
سه‌رۆکی فێستیڤاڵ، خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا
تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva بەرپرسیی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، سینه‌ماکارانی
ڕووسی، ده‌رهێنه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی
پێشبڕکێی، سینه‌ماکارانی جۆڕجیا و کوردانی دانیشتووی ڕووسیا، به پێشکه‌ش
کاریی "ستاس بیلیائیڤ" ئه‌کته‌ری ڕووسی و به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی
"سنجار" Sinjar له ده‌رهێنانی خاتوو "ئانا بوفاڕۆل" Anna M. Bofarul و
به ئاماده‌بوونی ئه‌م خانمه فیلمسازه ئیسپانییه، له سینه‌ما "پارک
مۆسفیلم" Mosfilmovskaya له شاری مۆسکۆ له وڵاتی ڕووسیا ده‌ستی پێ‌کرد و
ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵ پێشکه‌ش به کوردانی لێقه‌وماو و زوڵم لێکراوی
شنگاڵ پێشکه‌ش کرا.
ئاماده‌بوونی دادوه‌ران و ده‌رهێنه‌رانی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێکدا، ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی فیلمه به‌شداربووه‌کان
له فێستیڤاڵ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و نوێنه‌رانی
پیشه سینه‌مای ڕووسیا له‌وانه؛ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی
پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده سینه‌ماییه‌کان" پێکهاتوو له: خاتوو "ئانجلینا
نیکۆنۆڤا" Angelina Nikonova ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر
له ڕووسیا، خاتوو "لیانکا گریۆ" Lyanka Gryu ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له
ڕووسیا، "ماکسیم دۆبرۆمیسلۆڤ" Maxim Dobromyslov به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه
سینه‌ماییه‌کان، به‌ڵگه‌فیلمه‌کان و زنجیره دڕاماکان له ڕووسیا ـ سه‌رۆکی
لێژنه‌ی دادوه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه
بڵینده‌کان" پێکهاتوو له: "ئێڤان بۆلۆتنیکۆڤ" Ivan Bolotnikov ده‌رهێنه‌ر،
سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له ڕووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران،
"توماس سیدریس" Thomas Sideris ڕۆژنامه‌نووس، توێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له
یۆنان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه
چیرۆکییه‌کان" پێکهاتوو له: خاتوو "ئێلێنا گلیکمه‌ن" Elena Glikman به‌رهه‌مهێنه‌ر
له ڕووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "نه‌وزاد شێخانی" Navzad
Shehani ده‌رهێنه‌ری ئیزه‌دیی و دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی
دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه کورته‌کان" پێکهاتوو له: "لوقمان
سوخه‌نوه‌ر" Loghman Sokhanvar مۆنتێر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ـ سه‌رۆکی
لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "ڕووگه‌ش کیریچی" Rugesh Kirici ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر
و نووسه‌ر له باکووری کوردستان که و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی
فیلمه به‌شداربووه‌کان پێکهاتوو له: "مێهدی ئومید" ده‌رهێنه‌ری فیلمی
سینه‌مایی "ئه‌سپ" Horse، "ئۆزکان کۆچۆک" Ozkan Kuchuk ده‌رهێنه‌ری
فیلمی سینه‌مایی "ڕۆژ باش" Good Day، "سینا محه‌مه‌د" ده‌رهێنه‌ری
فیلمی سینه‌مایی "غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم" Transient
Happiness ، "مێهران شیری" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "مه‌هسا پێکه‌نی"
Mahsa Laughed، "خه‌لیل سه‌حراگه‌رد به‌ڵگه‌فیلمی کورتی "دارتاش" The
Carpenter، "نۆژین عه‌زیز" به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی کورتی "ژنان
له کوێره‌دێیه‌کان" Women from Nowhere، "سامی کاکه" ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما
و ... ئاماده‌بوون.
سینه‌مای کوردیی ڕه‌نگدانه‌وه ژیانی ڕاسته‌قینه، هیواکان و ئاواته‌کانه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer
Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva بەرپرسی چواره‌مین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" گوتی: "فێستیڤاڵی ئێمه بۆته به‌ستێنێکی
تایبه‌ت به پیشاندانی سینه‌مای ده‌وڵ‌مه‌ند و ڕه‌سه‌نی کوردیی که هه‌موو
ساڵێک سه‌رنجی زیاتر له جیهاندا بۆلای خۆی ڕاده‌کێشێت. ئێمه شه‌ڕه‌فمه‌ندین
که فێستیڤاڵ له چواره‌مین ساڵیدا هۆگرانی هونههری سینه‌ما له ده‌وریی
یه‌کتریی کۆده‌کاته‌وه و ده‌رفه‌تێک ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بینین و بیستنی
چیرۆکه‌کان که ڕۆح ساڕ‌ێژ ده‌که‌ن، ئیلهاممان پێده‌به‌خشن و بینه‌ران
هان ده‌ده‌ن که بیربکه‌نه‌وه. سینه‌مای کوردیی ته‌ةیا چیرۆک نییه، به‌ڵکوو
ڕه‌نگدانه‌وه ژیانی ڕاسته‌قینه، هیواکان و ئاواته‌کانه."
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "بۆ ئێمه شانازییه‌کی
گه‌وره‌یه که ئه‌م به‌رهه‌مانه‌تان پیشکه‌ش بکه‌ین. له پێنج ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی
فێستیڤاڵدا، هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و میوانانی به‌شداربوو له‌گه‌ڵ
جۆراوجۆری سینه‌مای کوردی ئاشنا بن و له جوانناسی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌لتووری
نه‌ته‌وایه‌تی، دابوونه‌ریتی کۆنی کورده‌واریی و ڕه‌وتی که‌لتووری ـ
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه ئاشنا بن."
پێشکه‌ش کردنی گۆرانی "شنگاڵ" له لایه‌ن مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری".
له به‌شی کۆتایی ئه‌م به‌ر‌نامه‌یه‌دا، مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری"
Kerem Gerdenzeri سه‌رۆکی فێستیڤاڵ و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری
کوردیی شێوازیی ڕاک و دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، نوێترین به‌رهه‌می خۆی
با ناونیشانی "شنگاڵ" بۆ ئامادبووانی ناو هۆڵی سینه‌ما "پارک مۆسفیلم"
خوێند که نووستی ده‌ق، ئاوازدانه‌ری، مۆسیقا و هه‌روه‌ها خوێندنه‌که‌ی
له ئه‌ستۆ بوو. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناونابگه به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ
خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna
Tedzhoeva، چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"یان کرده‌وه.
ئه‌م گه‌ڕه‌ێ فێستیڤاڵ، تایبه‌ته به خه‌ڵکی لێقه‌وماویی و زوڵملێکراویی
شنگاڵ که گرووپی تیرۆریستی و تاریک په‌ره‌ستی داعش، بۆ ئه‌نجامدانی
کۆمه‌ڵکوژیی و کرده‌وه قیزه‌ونه‌کانی خۆی هێرشی کرده سه‌ر شاری شنگاڵ و
گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ریی و تاوان و جینایه‌ته دڕندانه و وه‌حشییه‌کانی
دژیی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدا.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF به مه‌به‌ستی
ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی
کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوه ڕه‌سه‌نه، بە نمایشی کۆمه‌ڵێک
به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه "بڵینده سینەماییه‌کان"، به‌شی
پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم"، به‌شی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
پێشبڕکێی "پانۆڕاما" و هه‌روه‌ها به‌شی "شه‌ویی سینه‌مای کوردی" تاکوو
ڕۆژی ٢٢ی ئه‌یلوولی (سیپته‌مبه‌ری) ٢٠٢٤ له سینه‌ماکانی "مۆسکینۆ"
Moskino لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕووسیا درێژه‌ی ده‌بێت.
بۆ زانیاریی پتر:
www.moscowkff.ru
---------------------------------------------------------------------------------------
•
به فیلمی "سنجار"ی فیلمسازی
ئیسپانی چواره‌مین فێستیڤاڵی کوردی "مۆسکۆ" ده‌کرێته‌وه.
مه‌نسوور جیهانی
به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "سنجار" له ده‌رهێنانی
فیلمسازی ئیسپانی "ئانا بوفاڕۆل"، چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"
ده‌کرێته‌وه.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە سه‌رۆکایه‌تی
مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی
ناوداری کوردیی دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر
گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva، به
مه‌به‌ستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و
زمانه‌وانی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوه ڕه‌سه‌نه، بە
نمایشی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه "بڵینده سینەماییه‌کان"،
به‌شی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم"، به‌شی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" و هه‌روه‌ها
به‌شی "شه‌ویی سینه‌مای کوردی" له ڕۆژانی ١٨ تا ٢٢ی ئه‌یلوولی (سیپته‌مبه‌ری)
٢٠٢٤ لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.
له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"
Moscow، فیلمی سینه‌مایی "سنجار" Sinjar له ده‌رهێنانی خاتوو "ئانا
بوفاڕۆل" Anna M. Bofarul له کاتژمێر ٩ی شه‌ویی چوارشه‌مه ١٨ی سێپته‌مبه‌ری
٢٠٢٤ و به ئاماده‌بوونی ئه‌م خانمه فیلمسازه ئیسپانییه، سینه‌ماکارانی
ڕووسی، ده‌رهێنه‌ران، لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی
پێشبڕکێی، سینه‌ماکارانی جۆڕجیا و کوردانی دانیشتووی ڕووسیا، له سینه‌ما
"پارک مۆسفیلم" Mosfilmovskaya له شاری مۆسکۆ له وڵاتی ڕووسیا پیشان ده‌درێت.
فیلمی "سنجار" تایبه‌ته به ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ساڵی ٢٠١٤.
فیلمی سینه‌مایی "سنجار" تایبه‌ته به ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ساڵی
٢٠١٤، ئه‌و کاته‌ی که داعش بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژیی هێرشی کرده سه‌ر
شاری شنگاڵ. یه‌کێک له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م فیلمه، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ
سی منداڵی ده‌چێت بۆ به‌رده‌یی، ئه‌ویدیکه له‌م چه‌رمه‌سه‌رییه ده‌رباز
ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات که بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و سێیه‌مین که‌سیش له
شاری بارسلۆنای ئیسپانیا به‌شوێن کوڕه ونبووه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕیت. ئه‌م
به‌رهه‌مه سینه‌ماییه ده‌ریده‌خات که ئه‌م ژنانه، بۆ ڕزگاربوونی خۆشه‌ویسته‌کانی
خۆیان تا چ شوێنێک ده‌چنه پێشه‌وه.
"شه‌وی سینه‌مای کوردی" له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری "لین بێرسێنێڤسکی".
بێجگه له‌وانه، له "شه‌وی سینه‌مای کوردی" ژماره‌یه‌ک له فیلمه کوردییه‌کانی
ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵ، له کاتژمێر ١١ی شه‌وی شه‌ممه ٢١ی سێپته‌مبه‌ری
٢٠٢٤ تا کاتژمێر ٦ی به‌ره‌به‌یانی یه‌کشه‌مه ٢٢ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ له
هۆڵی "لۆمیێر" Lumiere له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری "لین بێرسێنێڤسکی"
Bersenevsky Lane پیشان ده‌درێن.
"مۆسکینۆ" خانه‌خێوی شاکاره مۆدێڕنه‌کانی سینه‌مای کوردی.
فیلمه‌کانی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" له سینه‌ماکانی
کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "مۆسکینۆ" پیشکه‌ش ده‌کرێن. سینه‌ماکانی "مۆسکینۆ"
Moskino له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، شاکاره مۆدێڕنه‌کانی
سینه‌مای کوردیی پیشان ده‌دات. ته‌واوی فیلمه‌کان به زمانی سه‌ره‌کی و
به ژێرنووسی ڕووسی نمایش ده‌کرێن.
کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "مۆسکینۆ" Moskino له‌وانه؛ سینه‌ماکانی "مۆسکینۆ
فاکێل" Moskino Fakel، "مۆسکینۆ کاسمۆس" Moskino Cosmos، "مۆسکینۆ
مۆلۆدێژنی" Moskino Molodezhny و "مۆسکینۆ "سپۆتنیک" Moskino Sputnik
له شاری مۆسکۆ، خانه‌خێوی ٣٨ به‌رهه‌می ئاماده‌بوو له چواره‌مین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، له‌وانه؛ ٧ فیلمی سینه‌مایی و ٨ به‌ڵگه‌فیلمی
بڵیند له به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده‌کان" و هه‌روه‌ها ١٤ کورته
فیلمی چیرۆکی و ٩ به‌ڵگه‌فیلمی کورت له به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه‌کان"
ده‌بن.
ئاڵووگۆڕیی و وتووێژیی نێوان که‌لتووری.
ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، به شێوه‌ی گشتیی ته‌رکیزی
خستۆته سه‌ر وتووێژیی نێوان که‌لتووری و هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا. ئه‌م
فێستیڤاڵه له درێژه‌ی نه‌ریتی ساڵانی ڕابردوو، به ناونیشانی به‌شێک له
ئاڵووگۆڕیی فه‌رهه‌نگی، دیسانه‌وه فیلمسازان و لایه‌نگرانی سینه‌ما له
سه‌رتاسه‌ری جیهان له یه‌کتریی کۆده‌کاته‌وه تاکوو پێکه‌وه شاکاره
ڕاسته‌قینه‌کانی سینه‌مای کوردی پێشکه‌ش بکه‌ن. جوگڕافیای به‌شدار‌بووان
زۆر جۆراوجۆرن، به‌رنامه‌کانی فێستیڤاڵ، فیلمه‌کان له ١٢ وڵاتی جیهان،
له‌وانه؛ ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا، که‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، به‌لژیکا، دانیماڕک،
عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا، هه‌رێمی کوردستان و ... له خۆده‌گرێت.
ته‌رکیزی جوێی له‌سه‌ر فیلمه‌کانی سه‌باره‌ت به ئیزه‌دییه‌کان.
ته‌رکیزی جوێی له‌سه‌ر فیلمه‌کانی سه‌باره‌ت به ئیزه‌دییه‌کان و دینی
کۆنی میزۆپۆتامیای ئه‌وانه. هه‌ر ئه‌وه‌ش له چه‌مکی دیمه‌نی
فێستیڤاڵیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه: هێمای سه‌ره‌کی پۆسته‌ری ئه‌مساڵ، په‌ڕیی
تاووسه که هێمایه‌کی به‌هێزه بۆ خه‌ڵکی کورد، به تایبه‌ت له به‌ستێنی
ئیزه‌دیسمدا، که دینی باب و باپیرانی باستانی هه‌موو کورده‌کانه که جه‌خت
له‌سه‌ر گرینگی پاراستن و په‌ره‌پێدانی که‌لتووریی کوردی له ڕێگای سینه‌ما
ده‌کاته‌وه.
بۆ زانیاریی پتر:
www.moscowkff.ru
زانیارییه‌کانی فیلمی سینه‌مایی "سنجار" له
ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه دانلۆد بکه‌ن:
https://drive.google.com/drive/folders/1GDxlr4f2i8bBMGGOZlXstR5kJxg9NXco
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|