چواره‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر
له به‌ریتانیا.
14-16/8/2009
ئاڵان ئه‌مین
له
پێناو به‌ره‌و پێش بردنی پیشه‌سازی فیلمی کوردی و لێك نزیكکردنه‌وه‌ی
تواناکان و پته‌وکردنی پێگه‌ی فیلمی کوردی له جیهانی فیلم‌دا، ناوه‌ندی
داهێنانی فیلمی کوردی له دوای ساڵێك له خۆ ئاماده‌کردن پلان
داڕشتنێکی چڕ و پڕ، ئه‌م جاره‌ش به گووڕ و تینێکی زیاتره‌وه، چواره‌م
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر ساز ده‌کات، بۆ ئاشناکردنی شارستانی‌یه‌تی
کوردی به شارستانی‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر و دروستکردنی پلاتفۆڕمێك بۆ
فیلم سازانی کورد که نمایشی کاره‌کانیانی تیا بکه‌ن.
به نمایش کردنی گورزه‌یه‌ك له فیلمی بڵند و شاکاره به‌هێزه‌کانی
سینه‌مای کوردی و وه‌ك: فیلمی سرته له گه‌ڵ با ی شه‌هرام عه‌لیدی،
ژانی گه‌ل و شیوه‌نی به‌فر ی جه‌میل ڕۆسته‌می، ساتێ بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان
و گۆرانیه‌کانی ووڵاتی دایکم ی به‌همه‌ن قوبادی، ووڵاتی ئه‌فسانه ی ڕه‌حم
زبێحی، بۆنی سێ‌و ڕاڤین عه‌ساف و هه‌رمان ی حوسێن حه‌سه‌ن و به هاوشانی
کۆمه‌ڵێك باشترین کورته‌فیلم له له گه‌ڵ فیلمه بڵنده‌کاندا نمایش ده‌کرێن.
چواره‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی کاره‌کانی ڕازاوه تر ده‌بن به‌ئاماده‌بوونی
ده‌رهێنه‌رانی به توانا:
به‌همه‌ن قوبادی، جه‌میل ڕۆسته‌می، ڕاڤین عه‌ساف، شه‌وکه‌ت ئه‌مین
تابان محه‌مه‌د و دڵشاد مسته‌فا و سارا عه‌بدوڵا و چه‌ند به‌رهه‌م هێنه‌ر
وده‌رهينه‌رێکی تر.
چواره‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی له مانچسته‌ر له به‌رواری 14-16/8/2009
نمایشه‌کانی ساز ده‌کات له کۆڕنه‌ر هاوس سینه‌ما، له ئۆکسفۆرد ڕۆد،
ته‌نیشت ئۆکسفۆرد ڕۆد تره‌ین سته‌یشن و به‌رانبه‌ر پاڵایس هۆتێل.
CORNERHOUSE: 70 Oxford Street, Manchester M1 5NH
تیکت ڕاسته‌وخۆ له سینه‌ماکه ده‌فرۆشرێت، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به
سینه‌ماکه‌وه بۆ ده‌ستکه‌وتنی تیکت یان فستیڤال پاس که بۆ هه‌موو
فستیڤاڵ به کار دێت:
ژماره ته‌له‌فۆن: 01612001500.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی هه‌ر زانیاریه‌كده‌رباره‌ی فستیڤاڵ و کاتی نمایشه‌کان
تکایه ته‌ماشای یه‌کێ له‌م ماڵپه‌ڕانه بکه:
www.cornerhouse.org
www.kurdishcreativefilm.com
http://www.facebook.com/video/video.php?v=148885130328
یان ئالان ئه‌مین به ژماره ته‌له‌نۆنی
07916288095
چواره‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر کۆمه‌ك
و هاوکاری کراوه له لایه‌ن:
شاره‌وانی مانچسته‌ر، ئه‌نجومه‌نی فیلمی به‌ریتانی،
ده‌زگای میدیا و په‌خشی باکوری خۆرئاوای ئینگلاند و کومپانیای موفید بۆ
ژمێریاری و ئای ئۆ ئێم.
|