په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٨\٢٠٢٦

چوار هاوڕێیەکەی دارستانەکە.

 

    مەی ئیسماعیل

وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: فەرھاد ئەحمەد

لە دارستانەکەدا ئاژەڵ و باڵندەکان بە ئاشتی پێکەوە دەژیان. چوار هاوڕێ هەبوون کە هەرگیز لە یەک دانەدەبڕان:) ئاسک، کیسەڵ، قەلەڕەش و مشک). ئەوان  ئێواران پێکەوە کۆدەبوونەوە بۆ ئەوەی باسی ئەوە بکەن کە لەو ڕۆژەدا چییان بەسەر هاتووە.

ڕۆژێکیان ئاسکەکە بە ترسەوە هات و وتی: «ڕاوچییەکان لە هەموو شوێنێک تەڵەیان داناوە بۆ ئەوەی ڕاومان بکەن، ئایا دەتوانین شتێک بکەین بۆ ئەوەی لێیان ڕزگارمان بێت؟». قەلەڕەشەکە وتی: «بەڵێ، دەتوانین ڕابکەین، هاوڕێ مشکەکەشمان ڕێگاکە دەزانێت!».

​قەلەڕەشەکە وتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە دارستانەکەدا «شتێکی سەیرم بینی.. پۆلێک کۆتر لەناو تۆڕی ڕاوچییەکدا گیرابوون، باڵەکانیان بە توندی لێکدەدا. کتوپڕ هەموو کۆترەکان پێکەوە تۆڕەکەیان بە دەنووکەکانیان بەرز کردەوە و بەرەو سەرەوە فڕین. بۆ کوێ چوون؟ ڕاستەوخۆ فڕین بۆ لای هاوڕێ مشکەکەمان! ئەویش بە ددانە تیژەکانی، تۆڕەکەی قرتاند و کۆترەکان بە خۆشییەوە ئازاد بوون و فڕین، زۆر سوپاسی هاوڕێکەمانیان کرد».

​لەپاش کەمێک  ئاسکەکە چوو بۆ ئەوەی لە دەریاچەکە ئاو بخواتەوە، هاوڕێکانی تریش دانیشتن بۆ خواردنی میوە. هاوڕێکان کاتێکی درێژ قسەیان کرد، شەو داهات و هەستیان بە دڵەڕاوکێ کرد چونکە چاوەڕێی ئاسکەکە بوون و ئەو هێشتا نەگەڕابووەوە.

​بەرەبەیان، هاوڕێکان بڵاوبوونەوە بۆ ئەوەی بەدوای ئاسکەکەدا بگەڕێن. قەلەڕەشەکە بە دووردا فڕی و لەناو دارەکاندا دەڕوانی، ئاسکەکەی بینی کە قاچی لەناو تۆڕی ڕاوچییەکدا گیربووە. بە هێمنی پێیوت: «مەترسە، بیر لە چارەسەرێک دەکەینەوە و ڕزگارت دەکەین». قەلەڕەشەکە فڕی و گەڕایەوە لای هاوڕێکانی تا هەواڵەکەیان پێ بڵێت. کیسەڵەکە وتی: «بیرۆکەیەکم هەیە؛ ئەی مشک، زوو سەرکەوە سەر پشتی قەلەڕەشەکە». قەلەڕەشەکە بە خێرایی لەگەڵ مشکەکەدا گەیشتنە لای ئاسکەکە. مشکەکە دەستی کرد بە قرتاندنی دەزووەکانی تۆڕەکە بە خێرایی. لەو کاتەدا کیسەڵەکەش گەیشت (ئەو وەک دەزانن بە هێواشی دەڕوات!). ئاسکەکە هاواری کرد: «کیسەڵ بۆچی هاتیت بۆ ئێرە؟ ئەگەر ئێستا ڕاوچییەکە بێت، تۆ ناتوانیت بە خێرایی خۆت ڕزگار بکەیت لەدەستی ».

​لەو کاتەدا بەڕاستی ڕاوچییەکە گەڕایەوە! هاوڕێکان ڕایانکرد کاتێک دەنگی هەنگاوەکانیان بیست، بەڵام کیسەڵەکە زۆر هێواش بوو، ڕاوچییەکە گرتی و بە پەتێک بە ستییەوە بەدارێکەوە . ئاسکەکە بە نیگەرانی وخەمناکییەوە وتی: «ئای خوایە! کیسەڵەکە لەبەر من گیرا، دەبێت ڕزگاری بکەم». کتوپڕ ئاسکەکە لەبەردەم ڕاوچییەکەدا بازی دا و بەرەو دەریاچە دوورەکە ڕایکرد، پاشان لەسەر زەوی بە بێجووڵە ڕاکشا. قەلەڕەشەکە هات و دەستی کرد بە دەنووک لێدان لە پێستی ئاسکەکە وەک ئەوەی مردبێت. لێرەدا ڕاوچییەکە وازی لە کیسەڵەکە هێنا و بەرەو ئاسکەکە ڕایکرد. مشکەکە بەخێرایی چوو  پەتەکەی  بچڕاند و کیسەڵەکە چوو بۆ ناو ئاوەکە و بە خێرایی نوقمی بنی دەریاچەکە بوو.

پاشان  ئاسکەکەش هێشتا ڕاوچییەکە نەگەشتبوەلای بەخێرایی  هەستا و بەرەو ناو دارستانەکە ڕایکرد، قەلەڕەشەکەش لەشەقەی باڵیدا وفڕی. ڕاوچییەکە حەپەسابوو لەزیرەکی ئەم گیاندارانە ودارستانەکەی جێهێشت و جارێکی تر نەگەڕایەوە. چوار هاوڕێکەش بە دڵخۆشی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەیان و بە بەختەوەری و ئاشتی پێکەوە دە ژیان.

 

 

rahanddrwd@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک