چوارینه.

په‌یوه‌ند خه‌یام
چه‌نده سه‌یره گه‌ردوون به‌سه‌د چه‌شن ده‌تگۆڕێ
هه‌ر ڕۆژه و ده‌تکا به‌نێچیری دا‌و و تۆڕێ
شادی به په‌له دێ و ده‌ڕوا خه‌میش جێی ده‌گرێ
ناچار ده‌ژی تا قوتت ده‌دا ده‌می گۆڕێ
فره نه‌زانه ئه‌و که‌سه‌ی که به‌ده‌نگی به‌رز ده‌دوێ
له‌هه‌ور ده‌پاڕێته‌وه‌و حۆری به‌هه‌شتی ده‌وێ
ئه‌وکه هێنده گێل و خه‌یاڵ پوچ بێ به چ جۆرێ
گه‌ره‌کیه له پردی سیراتیش تێپه‌ڕێ و نه‌که‌وێ
به‌رله‌وه‌ی دۆستی ساقی ومه‌یخانه په‌رست بم
له‌مه‌ی نۆشان ڕاده‌مام تا فێری خه‌نده بم
که‌منیش پیاڵه‌ی مه‌ی ئاڵم خسته سه‌ر لێوانم
تازووکه به‌هیچ خه‌م و ده‌ردێک دڵته‌نگ نابم
بۆیه ده‌نوسم تا ڕووخساری جیهان بگۆڕم
له‌دێڕێکم پاشگه‌زنابمه‌وه ئه‌لفێکی ناگۆڕم
له‌ئاته‌ران وپاته‌رانی شێخ ومه‌لا په‌ستم
ئه‌گه‌ر چی له‌وان وایه ئه‌منیش هێڕ و وڕم
ئه‌گه‌ر له‌چۆڵی بیابانێک بام
له‌نزیک شێخ ومه‌لایه‌ک نه‌بام
خۆنه‌مده‌بیست چیرۆکی به‌هه‌شت
له جه‌هه‌نده‌میش نه‌ده‌سووتام
وه‌ره ساقی ئه‌مشه‌و گۆشه‌ی مه‌یخانه بگرین
به‌پێکی مه‌ی ئاڵی سه‌رمێز خه‌مێک داپۆشین
له‌داخی زووڵمی گه‌ردوون فرمێسکی چاو برژین
له‌به‌ر چ هاتینه زه‌وی پاشان بۆچی ده‌چین
خودا ده‌فه‌رمێ جوانیت بنێژه له‌سه‌رپۆشا
ئه‌و چاوه‌ی که‌کریا بۆبینین تانه‌کا ته‌ماشا
گه‌ر نیگای جوانێ بکه‌م له‌به‌ر چ گوناهبارم
پێشینان ده‌ڵێن به‌ته‌ماشا که‌س نه‌بوو به‌پادشا
زانایه‌ک هات وڕابرد گووتی نێردراوی خودام
له‌پاش من چه‌شنم نابێ به‌خۆم ڕابه‌رودانام
خۆپێشینان ده‌ڵێن که‌س به‌دۆی خۆی ناڵێ ترشه
هه‌رکه‌س له‌خۆ ڕازییه که‌س به‌خۆی ناڵێ نه‌فام.
peywand-xyam@hotmail.com
|