چوار کورته
شیعر.
ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
ساڵ.
نه‌یناسیم !
به سه‌رنجێ کورت
تێپه‌ر بوو.
***
ساڵ
به چرکه‌یه‌ک
تێپه‌ر ئه‌بێ و ئه‌گۆڕیت
ئاخ....
چه زوو دێر ئه‌بێت.
موژده.
ئه‌وینی تۆ
سوجده‌گای ، خوره‌تاوێکی پاییزیه
که هه‌ر به‌یان
موژده‌ی ، بارانێکی پێیه.
جۆلانه.
شیعرم هه‌ڵبه‌ست بۆ دلدارم
ناسک
جوان
خنجیلانه
حه‌زی لێکرد
خێرا بردی بۆ خۆی کردی به جۆلانه.
نه‌رمه با.
ته‌نیاییه‌ک
بێ که‌سیه‌ک
وه‌ک هه‌ورێکی بێ خه‌یاڵ
سه‌رم ناوه‌ته
ئاسمانی کۆشی تۆ
تا نه‌رمه بای زوڵفه‌که‌ت
بیته‌رێنێ خه‌مه‌کانت.
کـــاره‌وان.
تــۆ بــه‌هـــاری ژینـــــی مــن به نـازه‌نینـــم تا به‌هــارم دێته‌وه
کـــورته ئه‌شقــی کــۆچــه‌رم به چــاوه‌کانــم تا نیــگارم دێته‌وه
ده‌ردی دوری بــاســــی نــاکــــه‌م! دابــڕا لێـــم یــــاره‌کـــــه‌م
ده‌ســت و داوێنــــی ســـــه‌بــــام مـن تـا شـــــه‌مـالــــــم
دێته‌وه
من بـه یــادی یــاره‌وه بــۆ خــــۆم جیهــــانــێ ســــاز ئـه‌کــه‌م
ره‌م کــــراوه ئــه‌سبــی ســــه‌رشێـت بـــه‌ختــــی ڕامــم دێته‌وه
زۆر ده‌مێـکه رێبـواری رێـگه‌ێه‌کی پـڕ لـه کـۆسپ و مـه‌ینه‌تم
بۆنـی عـه‌تری دولبـه‌ری خـۆم ئاشنـای شـارو شـه‌قـامم دێته‌وه
تۆده‌روونت پـڕله ئه‌شقه نازه‌نینم هێنده باسی نائومێدیم بۆمه‌که
رۆژی( نامۆ) رێی شه‌وانی دابڕیوه کاتی وه‌سڵه کاره‌وانم دێته‌وه
ibarahimhaidary@yahoo.com
|