١٥\٩\٢٠١٥
چوارشەمە سووریی.

کەبیر شەمسەدینی
دوو سێ ڕؤژ بوو له‌به‌ر تۆق تۆقیله ساز کردن ، زۆر خۆم له قاوه‌خانه
نه‌ده‌گه‌یاند . ئه‌خر ئه‌وده‌م مێر منداڵ بووم و له ڕه‌شەمەدا که
ئاواڵه‌کانمم ده‌دیت خه‌ریکی ڕابواردنن،چه‌ندڕۆژێک به هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بووایه خۆم له کار ده‌دزێوه . که‌یفم به کایه و ته‌قه‌مه‌نی زۆر
ساز بوو . ته‌مه‌نم که‌م بوو ؛ به‌ڵام له‌و مێر منداڵه وریا و
پیتۆڵانه بووم که شان به شانی بابیان کاریان ده‌کرد .دانێک ده‌رسم
ده‌خوێند دانێکیش ،به‌و لاقه شه‌لانه‌مه‌وه به ده‌وری دووکان دا ده‌هاتم
. زۆر به مشووره‌وه قاوه‌خانه‌م ده‌گێڕا . بابم کاتێک منی له وێ ده‌دی
، به ئه‌رخه‌یانی پاڵی لێده‌داوه. ده‌یزانی بۆ هیچ شتێک دانامێنم. به‌ڵام
ئێستا سه‌روبه‌ندی نه‌ورۆزێ بوو.
ئه‌منیش وه‌ک هاوته‌مه‌نه‌کانم؛ له ته‌داره‌کی
به‌ره‌وپیرچوونی چوارشەمە سووریی دابووم . هێندێک له ئاواڵه‌کانم
قوتووی شیری وشکیان ده‌هێنا ،به کارپێت و چه‌ند دڵۆپ ئاو و سه‌ر نانه‌وه‌ی
قوتووه ته‌نه‌که‌که ؛ ته‌قه‌مه‌نیان ساز ده‌کرد . کاتێک له کونی ده‌ستکردی
بنه‌وه‌ی قوتووه‌که‌ڕا ئاوریان تێ به‌رده‌دا ، وه‌ک تاپڕ ده‌نگی ده‌هات
. هاوکات سه‌ری ته‌نه‌که ده‌رده‌په‌ڕی . ده دوازده میتر دوور ده‌که‌وته‌وه
. ئه‌و ته‌نه‌که‌یه مه‌ترسی بۆ که‌س نه‌بوو . ئه‌وه‌ی من ده‌مهه‌ویست
سازی که‌م ، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی له‌ده‌ستا تۆقینه‌وه‌شی هه‌بوو . زۆرێک
له هاوته‌مه‌نه‌کانم هه‌موو ساڵێ له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ، تووشی نه‌خۆشخانه
ده‌هاتن و زیانی گیانیان وێ ده‌که‌وت.
ماڵه‌که‌مان له نهۆمی سه‌ر قاوه‌خانه‌که‌ی خۆمان ؛ له سه‌ر چوارڕێی
سه‌قز بوو . بابم ئه‌وڕؤژه هاته قاوه‌خانه،منیش ئه‌و هه‌له‌م به
ده‌رفه‌ت زانی . به‌ره‌و ئێوارێ ، داگه‌ڕامه ئه‌وبه‌ره‌ی دیکه‌ی شه‌قام
. به دزی بابمه‌وه ،له سافکاری ئیسلامی که ده‌بێته جێگه‌ی ئێستای
بانگه‌که‌ی بازاڕ ؛ کارپێتم کڕیبوو . ده‌رمانی چڵه‌شه‌مچه‌ی دوو شه‌مچه‌ی
ته‌واوم لێ کردبۆوه . ده‌گه‌ڵ ورده خیز و باڕووت و کارپێته‌که ،
تێکه‌ڵم ده‌کرد . کاتێک له کوته کاغه‌زێکم ده‌پێچا وبه شریتی سپی ته‌ون
چۆڵه پێچم ده‌کرد ؛ ده‌گه‌ڵکوو له دیوار، دارتێل ، عه‌رز یا هه‌ر
شوێنێکی ڕه‌ق ده‌درا ، ده‌ته‌قییه‌وه و به قه‌رای نارنجۆکێک ده‌نگی
هه‌بوو . دووکه‌ڵه‌که‌ی هه‌ر باسی ناکرێ .هه‌موو جارێ گه‌ڕه‌کی داده‌گرت.
ئه‌نوه‌ری ئاواڵم هێندێک له من باو خۆشتر بوو. له پشته‌وه‌ڕا هه‌رای
کردم .ئاوڕم لێداوه هه‌ر سڵه‌ی ده‌کرد و نه‌یده‌وێرا زۆرم لێ بێته
پێش. له گۆشه‌ی دیوار ، خۆی حه‌شار ده‌دا و ده‌گه‌ڵ من ، به ده‌نگی
نزم قسه‌ی ده‌کرد . جارجاره به سێره‌یه‌که‌وه چاوێکی له قوڕه‌کاری
ماڵه حاجی جیرانمان ده‌کرد و هه‌میسان ده‌کشاوه جێی خۆی . پرسیم :"ئه‌وه
چییه؟.. ده‌ترسێی ؟ " به ئاماژه‌ی ده‌ستی تێی گه‌یاندم ،که نایه‌وێ
حاجی بیدینێ . ئه‌خر خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ی شووشه به‌نده‌که‌یان
بوون . وێ ده‌چوو تازه تێک قرمابێ . ئه‌و ترسانه ، له مێشکم دا بوو
به پرسیار . هه‌ر بۆیه‌ش ده قسه‌م گرت و نه‌مهێشت بڕوا.
لێم پرسی :" ئه‌وه چۆنه ئه‌وڕۆ نه‌چوویه‌وه دێ؟"
گوتی : " جیبه‌که‌مان شکاوه .له سه‌ر وه‌ستایه."
- به‌ڵا دوور بێ ..چی لێهاتووه؟
- هێندێک پێشه‌که‌ی تێک قوپاوه .کاری سافکاری هه‌یه .
- بۆ ؟؟... خۆتان به چی داداوه؟
- نه‌قڵه‌که‌ی دووره.
- وه‌ره لام بۆم باس بکه بزانم چی بووه.
- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ له مێژبوو بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ؛ ئێمه دوبنه‌کین.
هه‌م له دێ کشتوکاڵمان هه‌یه و هه‌م لێره‌ش ماڵ. نازانم بابم ئه‌و
شۆفیره چییه بۆ ئەو جیبه‌ی گرتووه ؟ ڕاسته کاک برایم پیاوی چاکه و
دڵسۆزه .زۆر چاکیش به سه‌یاره‌که‌مان ڕاده‌گا . به‌ڵام باشتر وایه
بۆخۆم لێی فێر بم و هه‌موو ڕۆژێ له دێ ڕا چه‌ند که‌س سوار که‌م و
بێمه ئێره و دوای بانگی نیوه‌ڕۆیه‌ش بیانبه‌مه‌وه . ئه‌وه‌ی ده‌یده‌ین
به شۆفیر بۆ خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوکات ده‌گه‌ڵ گوێ ڕایه‌ڵی قسه‌کانی ئه‌و،منیش خه‌ریکی ساز کردنی ته‌قه‌مه‌نی
خۆم بووم. چاوم له ده‌ستم و گوێم له ئه‌و، جار ناجارێک "به‌ڵێ"م بۆ
ده‌گوت. درێژه‌ی به قسه‌کانی دا.
- به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستم . به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵک له ماڵ بێنه ده‌ر و
خۆیان بۆ چوونه بۆکان ساز که‌ن ؛ ئه‌من سه‌یاره‌که خاوێن ده‌که‌مه‌وه
. چاوه‌ڕێی کاک برایم ده‌بم هه‌تا دێ و هه‌ڵیده‌کا . شاگردیی ئه‌و ده‌که‌م
. هه‌موو ڕۆژێ چوار که‌س له دواوه سوار ده‌که‌ین و وه‌ڕێ ده‌که‌وین .
پێرێ به‌یانی هه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و چوارڕێیه، له سه‌رووی دووکانی
ئێوه ڕامان گرت . کاک برایم نانی نه‌خواردبوو . دابه‌زی و داگه‌ڕا بۆ
قاوه‌خانه‌ی ماڵه حاجی . خوڵکی منی کرد به‌ڵام ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی له
مێشکم دابوو نه‌یهێشت ده‌گه‌ڵی بچم . چوومه پشت فه‌رمان دانیشتم. هه‌ر
ده‌ستم ده ده‌نده و قرته و فه‌رمانی سه‌یاره‌که وه‌رده‌دا و پێم به
پێداڵه‌کانی داده‌دا . له بیری خۆمدا لێم ده‌خوڕی و ده‌مه‌ویست بزانم
شۆفیری چۆنه . هه‌وڵم ئه‌وه بوو که‌مێک له‌و لێژه بیجووڵێنم . به‌ڵام
هه‌ر نه‌ده‌بزووت . ڕوانیمه به‌ر ته‌گه‌ره‌که‌ی ؛ دیتم به‌ردێکی زلی
له‌به‌ره . دابه‌زیم و داهاتمه‌وه به‌رده‌که‌م لابرد . چما جیبه شین
وه‌ڕێ نه‌که‌وت!!.. فریای وه‌سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی نه‌که‌وتم . نه‌مده‌زانی
چی لێ بکه‌م و چۆنی ڕاگرمه‌وه . به ناچار هه‌ر شان به شانی هه‌ڵده‌هاتم
و هاوارم ده‌کرد : " لاچن شۆفیری له سه‌ر نییه..هه‌ڵێن .. وه‌به‌ر ده‌که‌ون
.. خه‌به‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ر ..هه‌ڵێن .. لاچن ..هااااااااات".
به هاواری من خه‌ڵک ئاوڕیان ده‌داوه . ئه‌وانه‌ی له پێش سه‌یاره‌که
بوون هه‌ڵده‌هاتن . یه‌کێک له وان ؛کاک برایمی شۆفیرمان بوو . خودا
ڕوحمی زۆری پێ‌کرد . له به‌ر شووشه به‌نده‌که‌ی دووکانی حاجی ، پشتی
ده تاوی به‌یانی کردبوو و سه‌ری داخستبوو خه‌ریکی نان خواردن بوو .به
ده‌نگی من ئاوڕی داوه ،ده‌نا ئه‌و کاته‌ی جیبه‌که چوو ده قاوه‌خانه‌وه
؛ ئه‌گه‌ر به په‌له لوور نه‌بووبایه لای سه‌ماوه‌ره‌کان ، پان و
فڵیچ ده‌بۆوه . ئێستا خوێنی ئه‌ویشمان ده‌هاته ملی.
- وه‌ڵڵا خێرت له‌سه‌ره . کابرا شۆفیری نه‌زانێ چۆن ده‌چێته پشت فه‌رمان
؟ ماڵت نه‌ڕمێ ئه‌وه‌نده بۆ به‌ر چاو ته‌نگ و‌دڵ چکۆله‌ی ؟ ده‌با که‌سێک
نانتان له ده‌ست بخوا . چی ده‌بێ ؟ خۆ ماڵتان خرا نابێ!!
- کوڕه هه‌ر لێم گه‌ڕێ...ئه‌وه‌نییه له ڕووم هه‌ڵنایه خۆم نیشانی
ماڵه حاجی ده‌م.. هه‌تا ڕووحم ده‌به‌ر دابێ تازه ده‌ست به فه‌رمانی
هیچ سه‌یاره‌یه‌ک ناگرم به عه‌زمی لێخوڕێن.
ساز کردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌که‌م به‌ره‌و کۆتایی بوو . پێکه‌نینم به قسه‌کانیشی
ده‌هات و دڵیشم پێی ده‌سووتا . بۆیه له ڕووم هه‌ڵنه‌ده‌هات پێبکه‌نم
. بۆ گۆڕینی دۆخه‌که پێم گوت : " دونیا به خه‌مان پێک نایه. کار
نییه خودا چاکی نه‌کا . شتێک بکه خێری ئه‌وه‌ی هه‌ر به زیانی ماڵی
نه‌جاتتان بووه . وه‌ره با ئه‌و بۆمبه‌ی سازم کردووه و دوو ڕۆژی
کاتی من گرتووه ؛ تاقی که‌ینه‌وه بزانین ده‌نگی چاک دێ.!!".
بزه‌یه‌کی سارد وسڕی هاتێ و بێده‌نگێک به دوومدا هات . سه‌ری داخستبوو
که چاوی به ماڵه حاجی نه‌که‌وێ . به‌شه‌رمێکی زۆره‌وه هه‌ر خۆی وه
په‌نا من ده‌دا . هه‌ر دووکمان چاومان له شوێنێک ده‌گێڕا لێی بته‌قێنینه‌وه
. چاوم گێڕا بۆ جێگه‌ی شیاو. دارته‌له‌که‌ی کاره‌بای ده‌رکی قاوه‌خانه‌ی
خۆمان .. چ جێگایه‌ک له‌وێ چاکتر!! .لێی چه‌پ وچیڕ بووم ، به هه‌موو
که‌یفی خۆم هاویشتم . ده‌ست له لاق خواروخێچ تر ؛ به جێی دارتێله‌که
، تۆق تۆقیله‌که‌م وه گۆشه‌ی چوارچێوه ئاسنه‌که‌ی شووشه‌به‌ندی قاوه‌خانه‌ی
خۆمان که‌وت .ده‌نگی ئاسن و شریخه‌ی ته‌قینه‌وه تێکه‌ڵ بوون و دووکه‌ڵ
ساز بوو . هاوکات ،ته‌به‌قه شووشه‌ی دووکان خرمه‌ی هات ڕژایه خوارێ
. ئه‌وانه‌ی له ژوورێ بوون ، هه‌تا دووکه‌ڵ ته‌واو نه‌بوو نه‌یان وێرا
بێنه ده‌ر . ئه‌وکه‌سانه‌ی به شه‌قامدا تێده‌په‌ڕێن زراویان چوو و له
جێگه‌ی خۆیان وێستان.
بابم یه‌که‌م که‌س بوو له‌دوای لاچوونی تارمایی نێو قاوه‌خانه‌که ،
ده‌رپه‌ڕیه ده‌ر. له ترسان ڕه‌نگی به ڕووه‌وه نه‌مابوو .چاوی گێڕا
بزانێ کێ بوو . هه‌ر منی دیت ، له داخان وه‌ک مێژۆکه ده‌له‌رزی .
هێندێکم تێ فکری ولێوی کرۆژت و گوتی : " ئێستا دایکه‌که‌ت... ئه‌وه ئه‌و
کاره جوانه چبوو کردت هاا؟ دووکانه‌که‌شت وێران کرد ، خه‌ریک بوو سه‌ماوه‌ره‌که‌شم
به سه‌ردا بڕێژی و دامپلۆخێنی." هه‌ر وای گوت و که‌وته سه‌رم . ئه‌و
به ڕقێکی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه و من به شه‌له‌شه‌ل ، هه‌رچی کردم له
به‌ری ده‌رنه‌چووم . کاتێک دوای ده دوازده شه‌قاو هه‌ڵاتن منی گرته‌وه
؛ جیبه‌که‌ی ماڵی ئه‌نوه‌ر له به‌ر ده‌ستی وه‌ستادا ئه‌وه‌نده‌ی چه‌کوش
وێ نه‌که‌وت ، من ئه‌وه‌نده‌م شه‌قی بابم وێ که‌وت . سه‌یاره‌که ڕاست
بۆوه به‌ڵام من هه‌ر ده‌شه‌لم . به تکای جیران دووکانه‌کان دوای دادڕ
کردنی شڕو شیتاڵم ،به‌ری دام . دوای ئه‌و کاره‌ی کردم ببڕای بۆ نه‌ورۆزه‌کانی
دوایه‌ش بوێرم ده‌ست بۆ ته‌قه‌مه‌نی به‌رم .ئێستاش دوای چه‌ند ساڵ هه‌موو
نه‌ورۆزان بیری بابم ده‌که‌م و ده‌ڵێم :"هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆرت ..ئێستاش
بیری شه‌قه‌کانت ده‌که‌م.".
uloush@gmail.com
|