١١٩\٣\٢٠١٧
چوارشهمهسووریی
به‌شێك نییه له كولتووری كورد!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
چوارشهمهسووریی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به
كولتووری نه‌ورۆزی كوردییه‌وه نییه و واز بێنن له خۆبه‌ستنه‌وه و
خۆهه‌ڵواسین به كولتووری بێگانه. نه‌ورۆزی كورد نه‌ورۆزێكی كولتووریی
و هه‌نووكه‌ش بووه‌ته نه‌ورۆزێكی سیاسیی و بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییش.
نه‌ورۆز جێژنی دانیشتووانی چیاكانی زاگرۆس بووه و دواتر بۆ شاخه‌كانی
قه‌فقاز و ناوچه‌كانی دیكه‌ش گوازراوه‌ته‌وه. نه‌وه‌كانی پێش ئێمه
نه‌ورۆزیان به فۆرم و كولتووری كوردییه‌وه و به ڕه‌سه‌نایه‌تیی
خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئێمه و با ئێمه‌ش لانیكه‌م بتوانین سه‌ربه‌ستیی
و ئازادیی و په‌یامی نه‌ورۆز به كوردانه جێژن بگرین و پیرۆز بكه‌ین و
ڕه‌نگوبۆ كوردییه‌كه‌ی بپارێزین.
ئه‌م كولتووره ڕیشكی له مێژووی كورددا هه‌یه و زۆجار به مه‌به‌ستی
سیاسیی به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕووداوێكی ئهفساناویی مێژووه‌وه كه
جارێ پێش هه‌موو شتێك ڕاستی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه له مێژوودا نه‌سه‌لمێنراوه
و ته‌نیا بارسهنایی ئه‌فسانه‌ی مێژوویی هه‌یه و زۆرجار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
به مه‌به‌ستی تاییبه‌ت ڕووداوێكی مێژووی چه‌واشه كراوه و بۆ مه‌به‌ستی
تاییبه‌ت به‌كاریان هێناوه.
ئه‌فسانه‌ی كاوه‌ی ئاهنگهریش یه‌كێ له‌و چیرۆكانه‌یه كه باسی لێوه
كراوه و واش ئاماژه‌ی پێكراوه كه گوایه ئه‌و كورد بووه و كوردی له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی زووحاك ڕزگار كردووه و له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تریشدا
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چیرۆكه باسی لێوه‌كراوه، به‌ڵام كاوه نێوێكی
كوردییه و ده‌كرێ به مه‌به‌ستی تاییبه‌ت ئه‌و چیرۆكه ساز كرابێ.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه باسی ئه‌م ڕووداوه‌یان كردووه، جارێ
ڕاستی ئه‌و سه‌رچاوانه نه‌سه‌لمێنراوه كه ئایا كاوهیهك بوونی هه‌بووه
یانخود ته‌نیا چوارچێوه‌ی ڕاز و چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت،
هه‌روه‌ها مه‌به‌ست چییه له ده‌ستاوده‌ست كردنی ئه‌م چیرۆكه
گوماناوییه. زۆر ڕووداوی دیكه‌ی گرینگ له مێژوودا ڕوویان داوه و
كه‌چی هه‌نووكه‌ش كه‌س باسی ناكات، ته‌نانه‌ت ڕووداوی وا هه‌یه كه
مێژووه‌كه‌شی زۆر ڕوونه و دووریش نییه، به‌ڵام بێباییخه. بۆیه
باییخدان به چیرۆكی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر گوماناوییه و ئه‌م چیرۆكه هێنده
دووره كه كه‌س نازانێ چۆن و به چی مه‌به‌ستێكه‌وه ده‌ستاوده‌ست
كراوه، ئه‌گه‌ر كورد باوه‌ڕ به قسه‌ی داگیركه‌ره‌كانی و به‌تاییبه‌ت
قسه‌ی نێو شانامه كه فاشیسزمنامهی فارسه بهێنێت، ئیتر چۆن ده‌توانێ
وه‌ك كورد ژیان بكات.
هه‌رچه‌شنه نووسراوه‌یه‌كی مێژوویی كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی
كوردستانه‌وه نووسرابێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش باش و ڕاست بوو نابێ ئێمه
باییخی پێ بده‌ین، بێگومان ئه‌وان مه‌به‌ستێكی تاییبه‌تیان پێیه، ئه‌مه
ته‌نیا شهك و گومان نییه، مێژووی ئێمه پڕه له‌و چه‌شنه ڕووداو و
كاره‌ساتانه له له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی
كورددا هاتووه و هه‌مووشی له‌وه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه داگیركه‌ران
هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كه له كورد خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه و دواتر ژه‌هری
خۆیان ڕشتووه.
زۆرجار وا باسی ده‌كه‌ن كه چیرۆكی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ته‌نیا ڕازی سیاسیی
بووه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ماده‌كان تێك ده‌شكێن و له‌لایه‌ن فارسه
دهشتهكییهكانهوه و به پیلانی كۆمه‌ڵێك هێز و تیره‌ی فارس و
ئاشوورییه‌وه كوده‌تا له ده‌سه‌ڵاتی ماد ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌كه خه‌ڵك
هه‌ڵنه‌گه‌ڕێنه‌وه و (دژی ده‌وڵه‌تی فارس كه ئه‌و كاتیش وه‌ك ئیستا
ناوی فارس نه‌بووه و ته‌نیا به فێڵ خه‌ریكی قورخكردنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی بوونه) ئه‌و چیرۆكه‌یان ههڵواستووه كه گوایه زووحاك
لاوانی كوردی له چیاكانی زاگرۆس گرتووه و ده‌رخواردنی دوو ماره‌كه‌ی
سه‌رشانی داوه. ئه‌مه ته‌نیا چیرۆك بووه و ته‌نیا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
كۆمه‌ڵگا بووه. ئیستاش له زۆر ناوچه‌ی ڕژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست چیرۆكی له‌و
چه‌شنه ساز ده‌كرێت و ته‌نیا به مه‌به‌ستی سیاسییه و هیچ تر.
نه‌ورۆز له‌لایه‌ك جێژنی نوێ بوونه‌وه‌ی سرووشته و له‌لایه‌كی دیكه‌ش
ده‌سپێكی ژیانێكی دیكه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له سه‌رده‌مانی دووردا
زستانیان ساردوسڕ بووه و هه‌موو ساڵێك له زستاندا خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشی
و برسێتی بووه‌ته‌وه و به‌هاریش ده‌سپێك كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا و خۆراك
بووه، ئه‌مه وه‌ك كولتوور جێی گرتووه و بووه‌ته به‌شێك له ناسنامه‌ی
گه‌لانی دانیشتووی چیاكانی زاگرۆس. وه‌ك ئاماژه، ئه‌م جێژنه له
وڵاتانی گه‌رم و بیاباندا بوونی نییه و پێچه‌وانه له چیاكانی زاگرۆس
و قه‌فقاز و ئاسیایی نێوه‌ڕاستدا بوونی هه‌یه. به‌ڵام كورد وه‌ك خاوه‌ن
و ناوه‌ندی شارستانییه‌تی زاگرۆس خاوه‌نی ئه‌م جێژن و بۆنه كولتووریی
و سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یه. ئه‌م جێژنه بۆ كورد مانای به‌رخۆدان و
زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌رماوسۆڵه‌ی زستان دێت و جێژنی جوانی سرووشت و
ڕازاوهبوونی چیاكانی زاگرۆسه.
ده‌بێ هه‌میشه جوانی سرووشت جێژن بگیردرێ و كوردیش وه‌ك ئه‌ركێكی
نیشتمانیی و هه‌م كولتووریی ئه‌م جوانییه‌ی سرووشتی جێژن گرتووه و
پیرۆز كردووه و تێكه‌ڵ به ژیان و كولتوور و نوێبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ی
كردووه. نه‌ورۆز وشه‌یه‌كی كوردییه، مانای ئه‌م وشه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌كه
بڵێین كه نه‌ورۆز ناسنامه‌ی كوردییه و جێژنی نیشتمانیی كوردانه. نه‌ورۆز
بۆ كورد واتا و مانای فه‌لسه‌فی هه‌یه كه ڕه‌نگوبۆی له كولتوور و
ناسنامه و خوێنی كورددا داكووتیوه، ته‌نانه‌ت هه‌میشه شۆڕشه‌كانی
كورد له نه‌ورۆزدا ده‌ستیان پێكردووه و له زستانیشدا تێك‌شكاون، كه‌واتا
نه‌ورۆز جێژنی دانیشتووانی چیاكانی زاگرۆسه و كوردیش خاوه‌نی زاگرۆسه.
با ئیتر واز له چیرۆكی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بێنین و له نه‌ورۆز و جێژنی
نه‌ته‌وه‌یی كورد تام و چێژ وه‌رگرین.
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|