١٤\١١\٢٠١٠
جیاوازییەکانی
نێوان روژھەلات و روژئاوا.

نەھرۆ
پیشەکی
ئەم بابەتە لیکولینەوەیەکی کورتی سۆسیۆلۆژی یە لەمەر جیاوازییەکانی
نیوان ھەردوو لا، ئەوە نەبی ئیمە لایەنگری رۆژئاوا بین دژ بە رۆژھەلات
، بەلام راستی یەکی حاشاھەلنەگرە کە رۆژئاوا گرەوی لەروژھەلات بردوتەوە
لە زۆر لایەنەوە، بۆ نموونە لەبواری ئابوری وکومەلایەتی وفەرھەنگی یەوە
تیگەیشتن لەم بابەتە بۆ رەوەندی کوردی ئاسانترە لەو خەلکەی کە
بەدریژایی ژیانیان لەکوردستان ژیاون و دەژین، لەبەر ئەوەی یادەوەری
رەوەندی کوردی پیکھاتووە لە دوو بەش ،یەکەم پیشینەو باکگراوندیکی ھەیە
لە ولاتی خومان کە بریتی یە لە رۆژھەلات نەوەکو بە مانا جوگرافیەکەی
بەلکوبە مانای کومەلگەیەکی فەللاحی ئیسلامی کەتیاندا ئاین بالا دەستەو
لە داب ونەریت وکایە کۆمەلایەتیەکانی رۆژانە رەنگی داوەتەوە، دواتر
پەریوەتەوە بۆ جیھانیکی زۆر جیاواز کە ئەویش رۆژئاوایە وەک کۆمەلگایەکی
پیشەسازی تیایدا ئاین لەدەولەت جیاکراوەتەوە ومافی مروڤ وئازادی تاک
پانتاییەکی بەرچاوی داگیر کردووە. دەستنیشانکردنی جیاوازییەکان
وئیشکردن لەسەری بابەتیکی قوولە مەودایەکی بەرفراوانتری گەرەکە لەوەی
ئیمە تەرخانمان کردووە،بۆیە من بەکورتی بەپوختی لەسەری دەنووسم بەو
ھیوایەی بتوانم لەئایندەدا دەولەمەندی باسەکەم بکەم ھەروا بەسینگیکی
فراوانەوە تیبینی یەکان وبەدواداچوونی خوینەران ونووسەرانی بەریز
وەردەگرم.
جیاوازییەکان لەم چەند خالەی خوارەوە خویان
بەرجەستە دەکەن:
١/باکگراوندی میژوویی
٢/باری یاسایی
٣/رژیمی سیاسی
٤/ لەرووی کۆمەلایەتی وئابوری یەوە
٥/ باری ژینگەیی
٦/لەروانگەی دەروونشناسی یەوە
٧/ ئەدەب وھونەر
باکگراوندی میژوویی، لەرۆژھەلات دا چەندین شارستانیەت سەری ھەلداوە وەک
بابلی یەکان ،
فارسەکان،حەسیەکان ،میسری یە کۆنەکان وشارستانیەتی میزوپۆتامیا
ومادەکان کە کورد بوونە
لەبەرانبەری ئەمانیشدا لەرۆژئاوا دوو شارستانیەتی بەھیز ھەبوون کە
ئەوانیش بریتی بوون لە
ئەغریق وروما ، ھەر یەک لە شارستانیەتەکان بەپی شوینی جیپولیتیکی خوی
بە شداری کردووە
لە بونیادنانی میژووی مروڤایەتی دا، بۆ نموونە بابلی یەکان سیستەمی
ئەستیرەکانیان دۆزییەوە،
میسرییەکان زانستی ئەندازەیان داھینا، حەسیەکان تواندنەوەی ئاسنیان
کەشف کرد.
بەلام لەرۆژئاوا دا ئەغریق یەکان توانیان زانست و فەلسەفە بەرھەم بینن
کەدواتر بووە ھۆی
پەیدا بوونی مەعریفە لە پیناوی مەعریفە دا،ئەمەش زەمینەی رەخساند بۆ
ئاشنا بوونمان
بەکۆمەلی زانا وەک کوبرنیکوس وگالیلو لەبواری جوگرافیاناسی،نیوتن لەمەر
یاسای ھیزی
راکیشان ، داروین سەبارەت بەبنەچەی مروڤ ، توماس ئەدیسون لەبواری
کارەباو دوزینەوەی
گلوپ،ھەر لەسیبەری داھینانەکانی ئەماندا بوو کەشتی ھەلمی ھاتە
کایەوە،شەمەندنەفەر،ئوتومبیل و
فروکە دروستکران،بەپی قسەی کولن ولسن لە کتیبی (مابعد اللامنتمی) دەلی
رۆژھەلات ریژەیەکی
کەمی زانستی وەدەستھینا بەلام پشکی شیری بەر رۆژئاوا کەوت.!!
باری یاسایی،لەرۆژھەلات دا یاسا لە شەریعەتی ئیسلامیەوە سەرچاوەی
ھەلگرتووە ،ئاینی ئیسلامیش
ئاینیکی دوگم وداخراوە،ھەر بۆیە لەگەل گۆرانکاریەکانی ژیان یاساکان
ناگۆردرین،بۆ نموونە لەبواری
باری کەسیەتی تائیستاش یاسای سەردەمی سەرھەلدانی ئیسلام پەیرەو دەکری،
کە لە کۆنە پەرستیکی
وەکو حمورابی پرنسیپەکانی وەرگرتووە (العین بالعین والسن بالسن).
لەرۆژھەلات تائیستاش یاسای حوکمی ئیعدام ھەرماوەو رۆژانە پەیرەو دەکری،
بەلام لەرۆژئاوا
یاسا لەشەریعەتی ئاینی یەوە سەرچاوەی وەرنەگرتووە، بەلکو یاسا
رەنگدانەوەی باری پیشکەوتنی
کۆمەلگایە، زیاتر مورکیکی ئینسانی بەسەری دا زالە، بە شیوەیەکی
سەردەمیانە ئیشی لەسەر کراوەو
دەکری،تیایدا رەچاوی ئازادی تاک و مافی مرۆڤ دەکری، تەنانەت حوکمی
ئیعدامیش جگە لەئەمریکا
لەرۆژئاوا نەماوە،ئەمەش پشت دەبەستی بە بۆچوونی فەیلەسوفی بەناوبانگی
فەرەنسی جان جاک روسۆ کە دەلی ئەگەر ئیمە تاوانبارمان کوشت ، بەواتای
ئەوەیە لەئەنجام دوو ئینسانمان کوشت .!!
رژیمی سیاسی،لەرۆژئاوا شورشی فەرەنسی لە سالی ١٧٨٩ توانی دوا بزماری
خوی لەتابووتی
پادشایەتی وئاینی بدات، یەکی لەدروشمەکانی شورشی فەرەنسی خنکاندنی پاشا
بوو بە لیخەلۆکەی
دوا قەشە، ئیدی لەو رۆژەوە دەروازەی دیموکراسیەت ومافی مرۆڤ لەبەردەم
رۆژئاوا کرایەوە
پروسەی ھەلبژاردن و رای گشتی ھاتەکایەوە،ئازادی را دەربرین جیگیر
بوو،بۆیە ھەر چوار
سالی نوینەرانی خەلک لە پەرلەمان ھەلدەبژیردری،سەرەک وەزیران سەرەک
کۆمار دەگۆردریت
بەھیچ شیوەیەکیش لەسەر بنەمای خوین و خزم وخیش سیستەمی سیاسی بەریوە
ناچی بەلکو لەسەر
بنەمای لیھاتوویی یە،بەکورتی لەرۆژئاوا رژیمی سیاسی زیاتر دیموکراسی و
مۆدیرنە،تیایدا دین لە
دەولەت جیاکراوەتەوە و سیستەمی سیکۆلار بالادەستە ، کەچی لەرۆژھەلات
رژیمە سیاسیەکان مورکی
ئاینیان بەسەرا زالە وەک رانە مەر لەگەل گەلانی خویان مامەلە دەکەن ،
گیانی دیکتاتوریەت و سیستەمی تولیتاری زالە، سەرەک کۆمار ھەتا دەمری
ھەر لەشوین خویەتی دواتر کورەکەی شوینی
دەگریتەوە نموونەی ئیراق ، سوریا ، میسر ، سعودیە، بەواتایەکی دی
سیستەمی سیاسی لە رۆژھەلات
لەسەر بنەمای خوین وخیل وخزم و عەشیرەت بەریوە دەچی!!
لەرووی کۆمەلایەتی وئابوری یەوە، ئەگەر لەرووی تیئوری یەوە باس لەم
لایەنە بکەین ئەوە دەبینین
رۆژھەلات بە شیوەیەکی ئاسۆیی لەسەر ئەقل ویادەوەری جەماعی ئیش دەکات
وخۆرسکیانە سیستەمی
کۆمەلایەتی بەریوە دەبات، کەچی لەرۆژئاوا بەشیوەیەکی سیستەماتیکی
وستوونی لەسەر ئەقل ویادەوەری تاک ئیش دەکا، ئەم تیئورە لە مۆرال
وبواری کۆمەلایەتی رۆژانە رەنگی داوەتەوەو
پابەندە بەبارە ئابوریەکەوە، تائیستاش کۆمەلگای رۆژھەلات کۆمەلگایەکی
فەللاحی یە وەک کەلتور
بۆیە کۆمەلگای فەللاحی لەبواری کۆمەلایەتی دا پەیوەندی کۆنە
پاریزوکۆنسرڤاتیڤ بەرھەم دینی .
لەرۆژئاوا بەپیچەوانەوە چونکە کۆمەلگایەکی پیشەسازی یە پەیوەندی
کۆمەلایەتی لیبرال وە بەرھەم
دینی ، ھەر لەبەر ئەمەشە کە دەبینین شیوەی خۆشەویستی رۆمانسی وپروسەی
ژنھینان لە رۆژھەلات جیگیر ترە تا وەکو رۆژئاوا ، لەرۆژئاوا بەھوی
پەیوەندی بەرھەمھینانی سەرمایەداری یەوە ریژەی
تەلاق دانی ئافرەت لە ٧٠% یە ئەمەش زیاتر دەگەریتەوە بۆ ئازادی تاک و
سەربەخۆبوونی ئافرەت لە
رووی ئابورییەوە ، سەبارەت بەسیکس لە رۆژھەلات دا سیکس وەک تابووحەرام
سەیردەکری پەردەی
کچینی بایەخی تایبەتی پی ئەدری، کچ ھەر لەمنالی یەوە خەتەنە دەکری
وزیانی جەستەیی پی دەگەیەنن
بەلام لەرۆژئاوا ئەو نەریتانەی رۆژھەلاتی نیە پەردەی کچینی ھیچ
بایەخیکی نیە وەک پیوەریکی
کۆمەلایەتی سەیر ناکری ، کچ بە ھیج شیوەیەک دەستکاری ئەندامی زاوزیی
ناکری.
شیوەی ھاوسەرگیری لەرۆژھەلات لەمالی باوک راستەوخۆ دەگوازریتەوە بۆ
مالی میرد بەلام لەرۆژئاوا بەسی قۆناغ دا تیپەر دەبی ، سەرەتا دەبنە
خوشەویستی یەکتر دواتر پیکەوە ژیان ئەگەر
دوای چەندین سال گونجان ئینجا دەبنە ھاوسەری یەکتر.
بەشیوەیەکی گشتی لە رۆژئاوا باری ئافرەت ومندال وپیرباشترە بەپی
یاسایەکی ئینسانی ،کۆمەلایەتی
مامەلەیان لەگەل دەکری کە چی لەرۆژھەلات کەم تەرخەمی زۆرە بەرانبەر بەم
سی رەگەزە !!
باری ژینگەیی، کونی ئوزون ئەوەندە نیگەرانی لای رۆژئاوای دروست کرد نیو
ئەوەندە لای
رۆژھەلات نەبوو . رۆژئاوا زۆرتروزیاتر ھەست بە مەترسی یەکانی ژینگە
دەکا و کاری لەسەر
دەکا ، کۆنگرەو کۆنفرانسی لەسەر دەبەستی و لەسەر ئاستی ولاتیش دا پارتی
ژینگەیی ھەیە
لەرۆژئاوا ژینگە بە شیوەیەکی سیستەماتیکی پاک دەکریتەوە ، لەھاوین دا
گیا دەبردری ،لەزستاندا
بەفر رادەمالدری ، دۆکەلە دەپالیوری ، جەنگەلستانە بژار دەکری بەلام
لەرۆژھەلات دا بایەخی
ئەوتو بەژینگە نادری ، خزمەتگوزاری بۆ تەرخان نەکراوە ، پەروەردەی
ژینگەیی لەنەستی
ئەندامانی کۆمەلگا جیگیر نەکراوە بەواتایەکی دی خەلک بەر پرسیار نیە بە
رانبەر بە ژینگە
لەرۆژھەلات بەتایبەتی لەکوردستان ژینگە فەراموشی پیوە دیارە !!
لەروانگەی دەروونشناسی یەوە، لەرۆژئاوا دەروونشناسان بەچوار شیوە
سەدەکانیان دابەش
کردووە بۆ نموونە سەدەی ھەڤدە ناوی لینراوە سەدەی رۆشنگەرایی، سەدەی
ھەژدەش بە
سەدەی ئەقلانیەت ناوزەد کراوە ، سەدەی نۆزدە پی دەوتری سەدەی پیشکەوتن
، لە کۆتایی دا
سەدەی بیستەم ناوی لینراوە سەدەی نیگەرانی، تەنانەت سیغموند فروید
کتیبیکی ھەیە بە نیوی
نیگەرانی لەشارستانیەت دا،ھەندی دەروونشناس پی وایە شارستانیەت، تاک
دووچاری خولیای
(الوسواس القھری) دەکا کە بەشیوەیەکی رۆتینی رۆژانە، دەبی ملکەچی ھەندی
ئەرکی دووبارەی
رۆژگار بیتەوە .لەپەراویزی شارستانیەتی رۆژئاوادا،وینەی مرۆڤی شکست
خواردوو بەدی دەکری
لەوانەی کە دەرمانی ھۆشبەر بەرکار دەھینن وئەلکولیستن یا خود بە جورەھا
نەخوشی دەروونی
تووشبوون وەک شیزوفرینیا وخەمۆکی وپارانوید وسیکۆسەوئانگست ،راستە
پیناسەی شارستانیەت
گەشەکردنی ئابوری وکۆمەلایەتی وفەرھەنگی یە بەلام لە رووی دەروونی یەوە
مال کاولی لەگەل
خوی دینی ، بەلام رۆژھەلات لەرووی دەروونی یەوە ھەمان دیروکی رۆژئاوای
نیە، وەک ئەوروپا
رینیسانس وشۆرشی رۆشنبیری تیا نەکراوە،ئەقلانیەت وەک کایەکی مەعریفی تا
ئیستا جیگیر نەبووە
لەبەر ئەوەی مەلبەندی دۆزینەوەی زانست نەبووە ، پیشکەوتن لەئەوروپاوە
بۆی ھاتووە یاخود بۆی
ھینراوە،شیوەی نیگەرانیش لە رۆژھەلات جیاوازە ، مرۆڤەکانی رۆژھەلات
زیاتر ھیلاک وماندوون
تەنافی کۆمەلایەتی زەمەن لە رۆژھەلات خاوەو لەسەرە خۆیە ،ھەر بۆیە
پەراویزی شکستی مرۆڤەکان
کەمە، بە بەراورد لەگەل رۆژئاوا دا ئەگینا رۆژھەلاتیش مەلبەندی دیاردەی
دزیوە بە شیوەی ئاشکراو
نھینی وکاریگەریی ھەیە لەسەر دەروونی خەلک ومرۆڤی سەقەت وەبەرھەم دینی.
خالیکی دیکەی سەرنج راکیش ھەیە کە ئەویش دیاردەی نامۆ بوونی رۆژھەلاتە
بەرانبەر بە رۆژئاوا
مرۆڤەکانی رۆژھەلات ھەست بە کەم بوون دەکەن لەبەرانبەر رۆژئاوادا پی
یان وایە ھەقیقەتی ژیان
لای ئەوانە ، لەراستی دا ھەر وایە رۆژئاوا عەمەلی ین ، شارەزاییان زۆرە
،یادەوەرییان دەولەمەندە
بەلام پەیوەندی کۆمەلایەتی یان ساردو سرە ئەویش رەنگدانەوەی پەیوەندی
بەرھەم ھینانی سەرمایە
داری یە ! ھەرچەندە روانگەی من ریژەیی یە بۆ ئەم مەسەلەیە لە کەسیکەوە
بۆ کەسیکی دی دەگۆر
دری ، مرۆڤەکان دووچاری ھەمان کیشە دەبنەوە لە ھەر کوی یەک بن بەلام
شکل وشیوازی کێشە
کان جیاوازن ، بوونی فەزای ئازادیش لەرۆژئاوا رۆلی خوی دەگیری لە
دەرکەوتنی خولیا پەنگخوا
ردووەکان مرۆڤ ، لە رۆژھەلات مرۆڤەکان لەبەر نەبوونی ئەتموسفیری ئازاد
وسانسوری کۆمەلا
یەتی حەزو ئارەزووەکانیان دەبەنە ژیر گلەوە ناتوانن حەزە
قەدەغەکراوەکان تاقی بکەنەوە ،ئەمەش
دەبێتە گریە کویرەی دەروونی ، رۆژانە بە شیوەی جوراوجور گوزارشتی لی
دەکەن !!
ئەدەب وھونەر،ھەر یەک لە رۆژھەلات ورۆژئاوا خاوەن تایبەتمەندی خویانن
لەشیعروھونەر ئەگەر
رۆژئاوا زێدگای دانتی و شکسپیرو ئەلیوتە ئاوا رۆژھەلات خاوەنی ئەحمەدی
خانی ومەلای جزیری و
نالی وفەردەوسی وخیام وحافزوسەعدی وموتەنەبی یە ! بەلام شانوورۆمان
لەرۆژئاواوە سەرچاوەیان
ھەلگرتووە ،سەرەتای دامەزراندنی شانۆ بۆ گریکەکان دەگەریتەوە ھەروەھا
رۆمان زادەی سەرھەلدا
نی قۆناغی سەرمایەداری یە ،سەبارەت بەقوتابخانە ئەدەبیەکانیش تیکرا لە
رۆژئاوا سەریان ھەلداوە
وەک کلاسیزم ،ئەکستانسیالیزم، نەھیلیزم ، ریالیزمی رەخنەگرانە
،ریالیزمی سوسیالیستی دواتریش
ریالیزمی سیحری لەئەمریکای لاتین سەری ھەلدا ،کەچی لەرۆژھەلات
تەنھاوتەنھا لاسایی ئەم
قوتابخانانە کراوەتەوە! سەبارەت بەھونەری موزیکیش دەلین میسری
یەکۆنەکان یەکەم ئامیری
موزیکیان دۆزیوەتەوەو بەکاریان ھیناوە ،شایانی باسە ھەندی ئامیر ھەیە
مورکی رۆژھەلاتی پیوەیە
وەک عود ھەندی ئامیریش ھەیە مورکی رۆژئاوای پیوەیە وەک گیتار ،ئەگەر
رۆژئاوا مامانی لە
دایکبوونی سمفۆنیە بی ئەوا رۆژھەلات تەژی یە لە موسیقای فولکلوری !!
لەکۆتایی بێ کۆتایی دا دەلیم ئەم بابەتە زۆر ھەلدەگری قسەی لەسەر بکری
، ھەر کەسەو بە پیی
ئەزمونی خوی دەتوانی ئەسپی تیایدا تاو بدا بەمەرجی لەخزمەتی ئیستاتیکاو
جوانناسی مرۆڤەکان دا
بی ، چ لە رۆژھەلات بن یا رۆژئاوا ،لەبەر ئەوەی ئیمە بمانەوی یان
نەمانەوی لەنیو یەک
کەشتی داین ،گەر چی تیایدا نان بەیەکسانی دابەش ناکری ،بەلام
لەبەرانبەر ھەرەشەی شەپۆلەکانی
دەریای رۆژگار یەک چارە نووسمان ھەیە وەک ئینسان ئەویش
رووبەرووبونەوەیە !
نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ
|