٢٨\٩\٢٠١٦
جیاوازیی نێوان
هەرەوەزیی و خێرخوازیی، کاری هه‌ره‌وه‌زییانه و خێرخوازییانه.

زاھیر باھیر
جیاوازییه‌کانی ئه‌م دوو جۆره کارکردنه یا ئه‌م دوو جۆره
ئه‌نجوومه‌ن / ده‌ستانه / کۆمیتانه زۆرن، به‌ڵام جیاوازییه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان، ئه‌مانه‌ن:
• خێرخوازیی زیاتر خه‌ڵکانی دینی و مه‌زهه‌بی و ڕێکخروانی مه‌ده‌نی
ناحکومی پێی هه‌ڵده‌ستن و هۆکار و هانده‌ره‌کانیشیان ڕۆحی به‌زه‌یی و
دڵسووتان و خزمه‌تکردنێکی به‌رچاوی سیسته‌مه‌که‌یه ، ئه‌مه‌ش زیاتر له
که‌یسی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه ناحکومییه‌کاندا به ئاشکرادهبینرێن. له
هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا، کارکردن و پێکه‌وه ژیان ڕۆحی کۆمه‌ك و یارمه‌تی
دروستده‌کات و گه‌شه‌ی پێده‌دات ، گیانی هاوکاریانه‌ی سه‌رده‌می کۆنی
مرۆڤ ده‌ژێنێته‌وه و مرۆڤ ده‌گێڕیته‌وه بۆ سروشته سروشتییه‌که‌ی خۆی.
هۆکاری کردنه‌که‌ی نه پاره‌یه و نه به‌زه‌ییه ، به‌ڵکو هۆشمه‌ندی
مرۆیانه و ده‌فعکردنی پێویستی یه‌کدییه.
• خێرخوازیی، مرۆڤانی خزمهتپێکردوو Patronise
ده‌کات ( واته به چاوێکی تا ڕاده‌یه‌ك سوك و بێ ده‌سه‌ڵات ته‌ماشا ده‌کرێن
و خۆجیاکردنه‌وه‌ش له نێوانی هه‌ردوو لادا به زه‌قی ده‌بینرێت که
لوتبه‌رزی و زانایی و لێوه‌شاوه‌یی پێوه دیاره. له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا
گیانی یه‌کسانی و بڕوا به‌خۆبوون و به یه‌کدیبوون گه‌شه پێده‌دات ،
کار له‌سه‌ر دروستکردنی تاك و بایاخدان به‌کاری ههرهووهزیانه
ده‌دات.
• له کاری خێرخوازیی-دا چاوبهرهوژێریی و خه‌جاڵه‌تی و خۆ به‌که‌م
زانیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆمه‌کیان پێده‌کرێت، ده‌بینرێت. له
کاری هەرەوەزیی-دا ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پوجهڵدهبنهوه، گیانی برایه‌تی
و ڕۆحسووكێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌خته‌وه‌ری و شادمانی بۆ به‌شداربووان
ده‌گه‌ڕینێته‌وه به‌وه‌ی که پشتئه‌ستورن به هێز و هاوکاری یه‌کدیی و
مه‌ترسی ته‌نیایی و بێ پاره‌یی و بێ هاوده‌می ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
• خێرخوازیی خه‌ڵکانی خزمهتپێکراو ده‌که‌نه وابه‌سته و ته‌نانه‌ت ئه‌و
تۆزه هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ش که هه‌یانه، ئه‌وه‌شیان لێده‌سێنرێته‌وه و
گیانی که‌مبڕوایی و بێ هێزی و بڕواکردنه سه‌رکه‌سانی دیکه له ده‌رونیاندا
چه‌که‌ره ده‌کات. له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا ، کاری هه‌ره‌وه‌زییه‌کان
تاك چالاك و ده‌ستپێشخه‌ر و خزمه‌تکاری کۆمۆنێتییهکهیه و دڵه‌ڕاوکێ و
دوودڵی لا دروست نابێت له کاتی ڕوودانی کاره‌ساته سروشتی و
ناسروشتییه‌کاندا ، چونکه ده‌زانێت که هێزێکی له‌بن نه‌هاتوی ئاشکراو
شاراوه‌ی له ده‌وروبه‌ره.
• هه‌رچی خێرخوازیی و کاری خێرخوازییانه هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
کاره‌کانیان ته‌نها وه‌ختییه ، گه‌وره‌ترین خزمه‌تیش به سیسته‌مه‌که
و خودی ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌که‌ن ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینیت کاتێك که
ڕوداوێك ڕووده‌دا به هه‌زاره‌ها له خه‌لكانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ملیۆنه‌های
دیکه‌ی خه‌ڵکانی ئاسایی که ده‌که‌ونه ژێر ئه‌ژموونی میدیاوه ، به
په‌له پاره وخواردن و پۆشاك و خواردنه‌وه و هه‌تد کۆده‌که‌نه‌وه وه‌کو
یارمه‌تی و کۆمه‌ك . یاخود ناو به‌ناو کۆمه‌ك بۆ وڵاتانی به‌ناو هه‌ژاری
وه‌کو له ئه‌فریقاو شوێنه‌کانی دیکه، کۆده‌کرێته‌وه ، که له‌م حاڵه‌ته‌دا
پاترۆنایزیان ده‌که‌ن و به هه‌ژار ناویاندههێنن، ئه‌مه له کاتێکدا
هیچ وڵاتێك نییه له‌م دونیایه‌دا گه‌ر سامانه‌کانی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌رف
بکرێت و یاخود هەرەوەزییانه کاری له‌سه‌ر بکرێت ، به هه‌ژاری بمێنێته‌وه.
له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا ، خه‌ڵکی به رؤحێکی هۆشداره‌وه دێته پێشه‌وه‌و
هۆکاری ئه‌ساسی هه‌ژاری و نه‌داریی لا ڕونه و پرسه‌کان لای ئه‌مان
زیاتر ده‌بێته پرسێکی سیاسی و له هه‌وڵی فراوانکردنی ههرهوهزییهکاندان
له ئاستێکی گه‌شه‌کردوی زیاتردا. ئه‌وه تێده‌گه‌ن که ئه‌م جۆره
ژیانه خۆشتره و به ئه‌زموون تره.
• کاری خێرخوازیی و خێرخوازییه‌کان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تیی و بهرقهراربوونێتی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له کردنی
ئه‌و کارانه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت باسی ڕه‌گوڕیشه‌ی پرسه‌که
بکه‌یت ، بۆچی ئه‌وه‌تی ئێمه هه‌ین ئه‌سیوبیا و سۆمالیا و به‌نگلادش و
گه‌لێك وڵاتی دیکه‌ش هه‌ر به هه‌ژاری ده‌یانبینین و پێمانده‌وترێت که
ڕوداوی سروشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه لافاو بێ بارانی ... هۆکاره‌که‌یه‌تی
نه‌ك هۆکار و بنه‌ماکانی سیاسی ، ئابوری یاخو د کۆمه‌ڵایه‌تی. قسه‌کردن
له‌سه‌ر ئه‌سڵی کێشه‌کان بڤه‌یه. هه‌ره‌وه‌زییه‌کان ده‌قا و ده‌ق به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه کارده‌که‌ن ، کار له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی گشتی
ده‌که‌ن ، کارکردنی به جه‌ماعی ده‌که‌ن، ئه‌مانه‌ش هیچیان کاتیی نیین،
به‌ڵکو دائیمییه. کارکردن به جه‌ماعی و ژیانی هەرەوەزییانه هیج جۆره
ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ژموونی گه‌وره‌ی کاره‌ساته سروشتییه‌کان ناهێڵێته‌وه
، هاوکاتیش که‌مبوونی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنان ، هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له
ژیانیان ناکات چونکه ئه‌وان به‌و کاره دهستهگهلییهی که ده‌یکه‌ن
ده‌توانن ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌ێت ، به گوێره‌ی پێویستی خۆیان به‌رهه‌می
بهێنن.
• جۆرێك له کاری خێرخوازیی کار له‌سه‌ر ساخکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌و مه‌تیریاڵی
زۆر جار ئێکسپایه‌ریش، ده‌کات و که ئه‌مه‌ش قازانجێکی گه‌وره بۆ هه‌ندێك
له کۆمپانییه گه‌وره‌کان دروستده‌کات . واته کۆمپانیاکان له ڕودانی
کاره‌ساته‌کان و له ژیانی ئاسایش‌دا هه‌ر قازانجده‌که‌ن، کورد وته‌نی "
باران بێت ئاشیان ده‌گه‌ڕێت و خۆشیان بێت جووتیان ده‌گه‌ڕێت" . هه‌رچی
هه‌ره‌وه‌زییه‌کان هه‌یه ده‌توانن متمانه‌ی ژیانیان به ته‌واوی بکه‌نه
سه‌ر سروشت و کێڵگه‌کان که هه‌ره‌وه‌زانه له کشتیاریکردن و به‌رهه‌مهێنانی
خواردنی ئۆرگانیك ( ته‌بیعی) که زۆر ته‌ندروستیانه‌یه. ئه‌و سروشته‌ی
نه‌ك هه‌ر هه‌موو پێدایسستییهکی خۆراکی و پۆشاکی ژیانی تیادایه و
بواری چاندن و تۆوکردن و ناشتنیشی بۆ ڕه‌خساندوین ، به‌لكو چاره‌سه‌ری
هه‌موو نه‌خۆشییه‌کانیشی تیادایه به تایبه‌ت له وڵاتێکی وه‌کو
کوردستانی ئێمه‌دا . به‌کردنی ئه‌مه‌ش بازاڕ- ئازاد له‌و شوێنه‌دا تا
ڕاده‌یه‌ك گورزێك ده‌خوات.
• له ده‌سته خێرخوازییه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه ناحکومییکاندا
به ئاشکرا ته‌رکیبی هیراشیانه و بیرۆکراسی کارکردنی بیرۆکراسیانه ده‌بینرێت
و له‌سه‌ر ئه‌وه بناخه‌یه دروستبوون و کار ده‌که‌ن ، ئیدی له هه‌ر
شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت. کاری هەرەوەزییانه و کۆمۆنێتی و تۆڕی ههرهوازییان،
به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه و له بنه‌ما و بناخه‌ی هیراشییه‌ت /
هه‌ڕه‌مییه‌ت ده‌دات، به گرتنه‌به‌ری دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ که به
زمانی گوندنشینانی کۆن "به مشاوه‌ره" کاره‌کان ده‌کرێت و ڕاده‌په‌ڕێنرێت،
به‌م شێوه‌یه هه‌ره‌وه‌زیی و کاری هه‌ره‌وه‌زییانه هیراشیهت و
بیرۆکراسیه‌ت هه‌ڵده‌ته‌کێنێت به نه‌بوونی سه‌رکرده و بنکرده و
مودیر و کارمه‌ند و کرێکار ، به ڕێگانه‌دانی هاتنهخوارهووهی فرمان
بێ مشاوه‌ری ده‌سته‌جه‌معی، هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ئه‌و
شێوازه له‌ته‌ك هەرەوەزییدا ناڕوات.
٢٤\٩\٢٠١٦
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|