١٣\٢\٢٠١١
جیاوازیی
نێوان غاده عه‌بدولڕه‌زاق و نه‌وال سه‌عداوی.

(لمی
محه‌مه‌د)
وه‌رگێڕانی:
جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
ده‌ربڕینێکی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی که ڕوویدا(
شتێک بوو وه‌ک جه‌ڵده‌ی دڵ) که راڤه زانستیه‌که‌ی گیرانی یه‌کێک له
ده‌ماره خوێنبه‌ره‌کانه به هۆی مه‌ینیی خوێنه‌وه تیایدا، راڤه
پراکتیکیه‌که‌شی: ووتاری ژماره سێیه‌می سه‌رۆکی میسری پێش‌و "موباره‌ک"
بوو له ڕۆژانی شۆرشی میسردا.
ته‌نیا ڕاڤه‌ی لۆژیکی ئه‌م ووتاره (مێژووییه) ئه‌وه‌یه که موباره‌ک
بێ ئاگایه له‌وه‌ی که ڕووده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆشکه‌که‌ی
(وه‌ک ڕه‌فتاری هه‌میشه‌ی) یان له قه‌ڵا( عاجیی)ه‌که‌یدا گوێی
له هیچ نابێت جگه له‌وانه‌ی که بۆی هه‌ڵدبژێرن، و که‌ناڵی (جه‌زیره)
دوژمنه و سه‌یری ناکا.
ئه‌م ڕاڤه‌کردنانه‌م وایلێکردم ئه‌م پرسیارانه بکه‌م:
سه‌رۆکی میسری پێشوو(موباره‌ک) چی ده‌کات له ڕۆژانی ته‌ڕپیرییدا؟
چه‌ند جار له‌گه‌ڵ ده‌ستوپێوه‌ندیدا کۆده‌بێته‌وه و پرسیاری چیان
لێده‌کا؟
چی ده‌رباره‌ی گه‌له‌که‌ی ده‌زانێ؟ ئایه ده‌زانێ " پارچه گۆشتێک " له
فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی میسریه‌کاندا خه‌ون و ئاره‌زوه؟
باشترین نووسه‌ر کێیه لای ئه‌و؟ ئایه نووسین و شیعری ئه‌وانه‌ی
خوێندۆته‌وه که توڕه و نیگه‌ران و ڕقاوییه لێیان؟
ته‌ماشای ئینته‌رنێت ده‌کات، چۆن (فه‌یسبووک) به‌کار ده‌هێنێت، یان ئه‌م
تازه‌گه‌رییانه به‌جێدهێلێت بۆ جێگره‌وه‌که‌ی دوای خۆی؟ پرسیارگه‌لیکی
زۆر و باسوخواسێکی زۆر به مێشکه سه‌رسامه‌که‌مدا ده‌هات دوای
گوێگرتنم له‌و قسه بێبایه‌خانه‌ی موباره‌ک... دوای ته‌ماشاکردنم بۆ هه‌ندێک
له‌لایه‌ینگیران و ناڕزییه‌کانی له(یوتوب)دا و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رنجی
هه‌موولایه‌ک له (فه‌یسبووک)دا.. سه‌رنجم ڕاکێشرا بۆ ئاستی مه‌تریالی
و ڕۆشنبیریی هه‌وادارانی موباره‌ک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، که چه‌ند له
ئاستێکی نزم و له خوار ده‌ستی مه‌تریالی و عه‌قڵیه‌وه‌ن، که ئامانجی
ڕاسته‌قینه‌یان ئه‌و ئاسایشه درۆینه‌یه که له‌سه‌ر حسابی ناڵه‌ی
برسیه‌کان و داماوه شه‌رفمه‌نده‌کانه‌وه دروست ده‌بێ.
یه‌کێک له هه‌وادارانی موباره‌کی نووسیبویی: ( بابا حسنی.. ئه‌وه "
شه‌ریهان " نیه... که پشتیوانیت کرد و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌یت
له ئه‌ستۆگرت.. ئای به داخه‌وه ئه‌ی خیانه‌تکاران میسرتان وێرانکرد).
نازانم بۆچی هونه‌رمه‌ند(شه‌ریهان)م بیرکه‌وته‌وه که به ده‌مووچاوی
خه‌ماو‌ییه‌وه و به‌ده‌م ناڵه‌ی زۆرانبازییه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی سه‌ره‌تاندا،
به ده‌نگی ناڵه‌وه ده‌یووت ـ بڕوخێ بڕوخێ موباره‌ک ـ . ده‌نگۆی ئه‌وه
هه‌یه که، کوشتنی "سعاد حسنی" که نیازی هه‌بوو سندریال چیرۆکێک
بنووسێت له‌سه‌ر ژیانیی و په‌یوه‌ندیه‌کانی به سه‌رۆکی میسری پێشوو "حوسنی
موباره‌ک" و "ێفوت الشریڤ" ، که یه‌کێک بوو له پاسه‌وانه‌کانی کۆنی
حیزبی وه‌ته‌نی میسری که ڕژێمی موباره‌کی هانیداوه بۆ کوشتنی ..
پرسیارم له خۆم کرد چی وای له "شریهان" کرد ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ؟
که‌سێکی تر نووسیبووی: ( گرنگ نیه "خالید یوسف" ئه‌رێنی به‌رێت چوونکه
"غادە عبدالرزاق" ی مانگ له‌گه‌ڵماندایه) "غادە عبدلرازق" یه‌کێکه
له ئه‌کته‌رکانی میسر.. که به سه‌یاره قه‌شه‌نگه‌که‌یه‌وه وێنه‌یه‌کی
موباره‌کی هه‌ڵواسیوه و له‌وێوه، له ناو ئه‌و سه‌یاره قه‌شه‌نگ و
جوانه‌وه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ئه‌مالا و ئه‌ولای خۆیدا، ئه‌و کاته‌م
بیرکه‌وته‌وه که پێیان ناساندم ـ که دکتۆر نه‌وال سه‌عداویم نه‌ده‌ناسی،
که‌واته تێروته‌سه‌لییه‌که‌ی و سه‌یاره قه‌شه‌نگه‌که‌ی وای لێده‌کات
که داوای ده‌ستبجێی ئارمکردنه‌وه‌ی میسر بکا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسوێنه‌کان نووسیبویان بۆ ڕژێم وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک
یان (هه‌واڵێک)، جوان و بریقه‌دار بوون، نه‌فره‌تیان له نامۆیی و
مێژووی شه‌رمنانه ده‌کرد.
ـ ئاژانسی (ناسا)ی ئاسمانیی، ڕازیی بووه به دانانی ناوی شه‌هید (سالی
زهران)ی ناو خۆپیشانده‌رانی میسر له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و که‌شتیانه‌ی که
به‌ره‌و مه‌ریخ ده‌ڕوات ئه‌مه‌ش بۆ ڕێزلێنان له‌و شه‌هیده. (سه‌ی رحال)
ـ .
ـ له وڵاتی ئێمه‌دا شتی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره هه‌یه، ئه‌گه‌ر ژه‌مێک
که‌نتاکی بخۆیت ئه‌وه تۆ ئامڕازێکی بۆ ئه‌جندای ده‌ره‌کی، ئه‌گه‌ر نه‌فره‌ت
بکه‌یت له خواردنی که‌نتاکی ئه‌وه تۆ نۆکه‌ری لایه‌نێکی ده‌ره‌کی
ناوه‌کیت، ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووک بکه‌یته‌وه ئه‌وه تۆ خائینیت...
به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی به قه‌ده‌ر ئه‌وه نیه که (نا) ت به‌رزکردبێته‌وه
به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که ده‌ڵێن (به‌لێ)...
به‌یانیتان باش ئه‌ی به‌کرێگیراوه (شه‌رفمه‌نده‌کان). (محه‌مه‌د سه‌لیم).
ـ شێتێتی خۆ به زل زانین.. ئه‌وه دادوه‌ره. ( عبیر علی).
ـ شه‌وتان باش و هیوایه‌کی نوێ.( جه‌میل یونس)
جیاوازی له نێوان خۆپه‌رستی و خۆشه‌ویستی.. وه‌ک جیاوازی کوشتنی شۆڕشی
میسریی و به‌رده‌وامییه‌تی، وه‌ک جیاوازی تێر بوون تا ئاستی ئینته‌لاکردن
و برسێتی تا ئاستی به لادا هاتن.
جیاوازی له نێوان هه‌وادارانی ڕژێمی میسریی و ناره‌زاییبوون لێی، وه‌ک
جیاوازی نێوان غادە عبدالرزاق که به‌سواری سه‌یاره قه‌شه‌نگه‌که‌یه‌وه
ده‌ڕوانێت و نێوان دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی ه که له ناو گۆڕه‌پانی ته‌حریردا
هوتاف ده‌کێشێت: شۆڕش، شۆڕش تا سه‌رکه‌وتن.
ئه‌ی میسریه‌کان، ساڵان تێپه‌ڕین و تۆ ده‌ترسایت.. له هاوارکردن له‌ده‌ست
برسێتی، له گریانی منداڵه‌که‌ت، له ناڵه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ت، ته‌نانه‌ت
له مردن ترسانی خۆشه‌ویسته‌کانت کاتێک ئاسایشی رژێم له ده‌ر‌گایان ده‌دا..
خۆ له کفننان بێ سووده.
ئه‌ی میسریه‌کان، کاره‌سات و ناخۆشیه‌کان تێده‌په‌ڕین و ئێمه ده‌ترساین
و مێژوویه‌کی نه‌گریس حوکمی ده‌کردین، جوگرافیاییه‌کی قه‌پاڵگر لووشی
ده‌داین، زانست پێشمان ده‌که‌وت، دیانه‌ت دایده‌بڕین.
به‌رپه‌رچمان دایه‌وه، به‌رپه‌رچمان دایه‌وه تا ساتی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی
که له پشتی دیوار و ته‌موومژه‌وه شارابووه‌وه، به‌رپه‌چمان دایه‌وه
و ووتمان: نیشتیمان، نیشتیمانی خۆمانه.
_____________________________________________
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی (وتووێژی مۆدێرن)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=24550
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|