جیاوازیی نییه له نێوان بن لادن و سه‌رکرده ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان.
نه‌وزاد خه‌سره‌و
حیزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌مان ده‌قی ئه‌و قورئانه‌یان پێیه که بن لادن به‌رزی کردۆته‌وه و بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌کا بۆ مرۆڤ کوشتن و کوشتنی بیره جوانه‌کانی مرۆڤ . به‌ڵام سه‌رکرده ئیسلامییه‌کانی کوردستان به‌لۆژیک کارده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و په‌چه‌یه‌کیان به ده‌موچاوی خۆیان داداوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه هه‌رچی ره‌وته‌که‌ی بن لادنه به بێ په‌چه‌یه که خۆی له ئیسلامییه‌کی ئوسووڵی سه‌له‌فی عه‌یاره بیست‌وچواری ده‌سته مۆنه‌کراو ده‌بینێته‌وه و پێچه‌وانه‌ی سه‌رکرده ئیسلامییه سیاسه‌کانی کوردستانن له هه‌ڵسوکه‌وتدا.
کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان له ڕێگه‌ی جیهاده‌وه بانگه‌شه‌ی کوشتنی مرۆڤ بکه‌ن، ده‌کرێ بڵێن ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ئیسلامییه‌کانی کوردستان لاوازه چۆن سه‌ره‌تا ئیسلام له‌سه‌رده‌می محه‌مه‌د لۆژیکیان به‌کار هێنا بۆ به‌ده‌ست هینانی ده‌سه‌ڵات چۆنکه لاوازبوون و نه‌ده‌کرا راسته‌خۆ و به‌خیرایی بانگه‌شه‌ی جیهاد بکه‌ن. ده‌کرێ بڵێن سه‌ره‌تای جیهاد له ئیسلام به واتای تێکۆشان دێ، ئه‌م تێکوشانه‌ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه نه‌ک ئه‌و تێکۆشانه‌ی که خه‌ڵڵک بیرکردنه‌وه‌کیان بۆ ده‌کا و جیاوازه له بیرکردنه‌وه‌ی ئیسلام.
ئیسلام به‌پێی بۆسووڕان به سێ شێوه خۆی ده‌گۆڕێ:
یه‌که‌م: که ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی لوژیکییانه کار و به‌رنامه‌کانی خۆی ڕێکده‌خا و به نه‌رمیی جیهاد ده‌کا.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌کو حیزببێکی بچووک مایه‌وه له چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وا له ناو خودی ده‌ووڵه‌ته‌که ده‌ست ده‌کا به تیرۆری خه‌ڵک.
سێیه‌م: کاتێک که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو وه‌کو ده‌وڵه‌ت ئه‌وا ده‌بێته تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئیران و ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می بن لادن که رۆڵێکی باڵای هه‌بوو له ئاواکردنی قاعیده و تالیبان بۆ دژایه‌تییکردنی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له ساڵانی هه‌شتاکان.
وه‌ک ده‌یبینین ئه‌وان رێگه ناده‌ن له ووڵاته‌کانی خۆیان حیزبێکی ئیسلامیی هاوشێوه‌ی کوردستان دروست ببێ، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن دژ به یه‌کن له شێوه‌ی ده‌قی قورئان من ده‌ڵێم نه‌خێر چونکه هه‌موویان هه‌ڵگری ئه‌م قوورئانه‌ن که بن لادن به‌رزی کردۆته‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌کی مادیین بۆ حیزبه ئیسلامییه‌کانی کوردستان ئه‌ویش ته‌نیا بۆ له ناوبردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی، ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی دینه‌وه خه‌باتی کورد تێک بشکێنن و نه‌هێڵن ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه دروست ببێ که کورد به درێژایی مێژوو خه‌ونی پێوه ده‌بینێ، ئیتر کورد جیهادی بۆ چییه؟ کورد ئیسلامی بۆ چییه؟ کورد که تا ئێستا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نه‌بێ ده‌بێ حیزبێکی ئیسلامیی بۆ چی بێ جگه له کاولکاریی و به‌دواخستنی زیاتری کێشه نه‌ته‌وایه‌تیی و کۆمه‌ڵاته‌تییه‌کانی ؟
بێده‌نگیی خه‌ڵکی کوردستان له به‌رامبه‌ر حیزبه ئیسلامییه‌کانی کوردستان واتای تێکشکانی خه‌باتی کورده، نابێ و ناکرێ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسیی له کوردستان چاڵاکی خۆی فراوانتر بکا و له‌وه زیاتر پانتایی کۆمه‌ڵ داگیر بکا، پێوسته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مرۆی کوردستان بێده‌نگ نه‌بێ هه‌تا ئه‌گه‌ر کار بگاته به‌کارهێنیانی هێزیش چونکه ئه‌وان مه‌ترسیی هه‌ره گه‌وره‌ن بۆ تێکچوونی سه‌رتاپای ژیان له کوردستان. ئه‌م به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسیی کوردستان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و لاوازییه‌ی کوردستان که له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا دروستیان کرد، ئیسلامی سیاسیی کوردستان ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕکرده‌وه و ئه‌و دوو حیزبه زلهێزه‌ی کوردستان به شه‌ڕی ناوخۆ خۆیان زۆر لاواز کرد، ده‌کرێ بڵێن شه‌ڕی ناوخۆ به پێچه‌وانه‌وه شکایه‌وه بوو به به‌هێزبوونی حیزبه ئیسلامییه‌کانی کوردستان، ئێستاش خۆیان ئاماده‌کردوه بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهینانی کورسی زیاتر له په‌رله‌مان و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات. ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان گه‌نده‌ڵیی وه‌کو چه‌کێک به‌کار دێنن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات، ده‌کرێ بڵێین گه‌نده‌ڵیی هه‌یه به‌ڵام ناکرێ لایه‌نیکی ئیسلامیی خۆی به به‌رپرسیار بزانێت به‌و شێوه به‌کرێگیراوییه‌ی خۆیان باس له چاکسازیی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی بکه‌ن، پێویسته خه‌ڵک خۆی بێده‌نگ نه‌بێ له به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیی، خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی داوای زیاتر بکا له رێگه‌ی خۆپێشاندان خه‌ڵک بێنه سه‌ر جاده به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات.
ئێستا ئییسلامییه سیاسه‌کانی کوردستان ده‌یانه‌وێ که‌لک له‌و ئازادیی ده‌نگدانه وه‌ربگرن که به خوێنی خه‌ڵک به‌رهه‌مهاتووه، ده‌یانه‌وێ به‌و ئاسانییه و له‌سه‌ر حیسابی قوربانییدانی خه‌ڵک ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ئازادیی خه‌ڵک سه‌ربڕن واتا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تۆزه ئازادییه‌وه ئازادیی خه‌ڵک پێشێل بکه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری کوردستان بکه‌ین ده‌بینین تا ئیستا هه‌ر له ناو باوه‌شی کلتووری عه‌ره‌ب دایه ئیتر ئیسلامی سیاسیی کورد چی له موسڵمانی کورد زیاتره؟ ئیسلامی سیاسیی کوردستان له کیسه‌ی به‌تاڵ زیاتر هیچیتریان پێ‌نییه.
بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌نگاوه نوێیه‌کان هیچ کاتێک دره‌نگ نییه، بۆیه پێویسته هه‌رئێستا کۆتایی به بانگه‌شه‌ی جیهاد بهێنرێ، جیهاد واتای داگیرکردنی خاک و نه‌ته‌وه و داسه‌پاندنی کلتووررێکی هه‌زار و چوار سه‌د ساڵه‌ی پێش ئیستا، جیهانی ئیستا خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی جیاجیایه ناکرێ تاکڕه‌ویی هزریکی کۆن خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر جیهانی تازه‌گه‌رییدا .
جیهاد واتای فه‌تحکردنی جه‌سته‌ی ئافره‌تان و له ناوبردنی ئازادییه‌کان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌کان و تێکشکاندنی هزری دیموکراسیی و بنه‌بڕکردنی ئاشتیی و هه‌ڵکردنی ئاڵای شه‌ڕ و سنووردانان بۆ مرۆڤه‌کان له ڕێی ده‌قه‌کانی قورئان .. ئیتر بیرکردنه‌وه ده‌بێت ده‌سته‌مۆی ئاوه‌زی ئیسلام بێ، هه‌رچه‌نده ئیستا بن لادن و ئیسلامییه سیاسییه‌کان بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان ئاشکرا بوونه و ناشتوانن ده‌رباز ببن.. به‌ڵام ئه‌و ئیسلامییه سیاسییانه‌ی کوردستان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن چونکه تا ئێستا وه‌کو قوومبه‌له‌یه‌کی بێده‌نگ وان گه‌ر بێت‌و بته‌قنه‌وه پارچه‌یان به‌ر هه‌موومان ده‌که‌وێ، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر به ئاگابێ له ده‌موچاوه پێچراوه‌کانی شێوه‌ی بن لادن و سه‌رکرده‌کانی ئیسلامییه سیاسییه‌کانی هه‌موو جیهان که یه‌ک شتن. خه‌ڵک داوای چاکسازیی له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن باشتره نه‌ک دۆزه‌خێک بۆ خۆیان بێننه ئاراوه له واقعی گۆڕه‌پانی کوردستان به ناوی ئیسلامی سیاسیی، بۆیه ده‌ڵێم جیاوازیی نییه له نێوان بن لادن و سه‌رکرده ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان چونکه هه‌موویان خاوه‌نی یه‌ک ده‌قن که هه‌موو ئیسلامی سیاسیی له‌سه‌ری کۆک و ته‌بان.
nawzadkasro@hotmail.com
|