|
١٣\١\٢٠٢٦
چـۆن منداڵەکانتان
فـێری ئازادیی دەکەن.

رەزا سـاڵح
ئازادیی
مافـێکی پیـرۆز و بنەڕەتی هەموو مرۆڤـێکە بەبی جیاوازی. بە زگماکی
لەگەڵ مرۆڤـدا لەدایک دەبێت و لێسەندنەوەی نییە. ئازادیی بریتییە لە
توانای مرۆڤ کە خۆی بـڕیار بـدات؛ بەبێ هـیچ دەسـتێوەردانـێکی دەرەکی
یان سنووردارکـردنـێک کە لەلایەن کەسانێکی کەوە بسەپێنرێت. " ئازادیی
واتە ژیان بە ئاشتی و رێـزگرتن لە هەمووان". گەر بە دروستی لە واتای
ئازادیی تێبگەین و بەکاری بهـێنین، دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێـت بـۆ
گەیـشـتن بـە هـیواکانمـان و بـۆ بنـیـاتنـانی جیهـانـێکی باشـتر بـۆ
هـەمـووان.
(یـۆهـان ڤـان گـۆتە) دەڵـێت:"هـیچ کەسێک لـەو کەسانە کـۆیـلەتـر نـین..
کە بە هـەڵە لـەو بـاوەڕەدان کە ئـازادن".
فەرهەنگی ئۆکسفـۆردی نوێی ئەمریکی، بەم شێوەیە پێناسەی چەمکی ئازادیی
دەکات: "تـوانای مـافی مامەڵەکردن، قـسەکردن، یان بیرکردنەوەی مـرۆڤە
بە ئارەزووی خۆی، بەبێ بەربەست و سنووردارکردن".
ئازادیی یەکـێکە لەو مافە گـرنگانەی کە دەتوانـین بیگـوێـزینەوە بـۆ
نەوەکـانی داهـاتـوومان. ئازادیی چەمکـێکی
گـرنگە، دەکـرێت بۆ تـێگەیشتـنی لە لایەن
منـداڵانەوە قـورس بێـت.
ئاسان نـییە کە منـداڵان بە ئاسانی لە چەمکی ئازادیی تـێبگەن، چونکە
ئازادیی شتێکی فـیزیکی نییە، کە دەست لێبدرێت یان بـۆن بکرێت یان
ببینرێت. پێویستە بە شێوازێکی ئاسان و بە زمانێکی ساکار ئـازادیی بۆ
منـداڵان روونبکـرێتەوە. تا بتوانن لە واتا و لە گرنگی و لە سـوودەکانی
ئازادیی تـێبگەن و لە ژیـانی رۆژانەیانـدا، پـراکـتیکی بکەن.
یەکـێک لـە مـافـە دانـپـێــنراوەکـانی منـداڵان:"مـافی پاراسـتن و
چاودێـری و ئـازادیی رادەربـڕیـن و بـۆچـوونەکانیانە،..." کەواتە
ئـازادیی بۆ منـداڵان مافـێکی دانـپـێـنراوە، لەلایەن کۆمەڵەی نەتەوە
یەکگـرتـووەکانەوە. هـەرەزۆری وڵاتـانی جیهـانیش واژۆی ئەم بـڕیارەیان
کـردوون. یەکـێک لەو مافـانە، هەمـوو منـداڵـێک مـافی ئـەوەی هـەیە، بە
ئازادیی بیروڕای خۆی لەسەر هەموو بابەتەکانی تایبەت بە ژیانی خۆی
دەربـڕێـت.
یەکەم شوێن بۆ ئەوەی منداڵان فـێری چەمکی ئازادیی بکرێن، خێزانەکان و
ماڵەوەن. دایـکان و باوکان دەتـوانن بە پـراکـتـیزەکردن، چەمکی ئازادیی
و مـۆدێـل و نموونەی ئـازادیی فـێری منـداڵەکانیان بکەن. گەلـێک
بـۆنـەی نـیشــتمانی و نەتەوەیـیـمان هەیە، گەلێک سـروودی نـیشـتمانی و
هـۆنـراوە و چـیرۆکـمان بۆ منـداڵان هـەیە، کە باس لە ئازادیی دەکەن،
دەکرێـت دایکان و باواکان بیانقـۆزنەوە و لە میانەیانەوە، بە زمانێکی
ساکـار و شـيریـن و بـە شـێوازێـکی ئاسان، باسی ئـازادیی بـۆ
منـداڵەکـانیـان بـکەن.
پێدانی ئازادیی بە منـداڵەکانـان، بۆ گەڕان بە دوای بیرکردنەوە
وبـۆچـوونەکـانیـانـدا، بەشـێکی سـەرەکـییە بـۆ یارمەتیـدانی
گەشەکـردنیـان.
چـەمـکی ئـازادیی، لە خـێـزانێـکەوە بۆ خـێـزانـێکی تـر، جیـاوازییەکی
زۆری هـەیە. خـێزانی وا هـەیە، کە هـەمـوو شـتـێکـیان لە
منـداڵەکـانیـان کـردوون بـە "بـڤـە" یە.
چـانـدنی بنـەمـاکانی ئـازادیی، لە منـداڵانی بچـووکـدا، لەسەری رادێـن،
لە ئەمـڕو لە داهـاتـووشـدا، دەقی پێـوە دەگـرن و کاردانەوەیەکی
ئەرێـنی جـوان و باشیان دەبێـت.
گرنگە کە منداڵەکانتان فـێری ئەوە بکەن، کە ئازادیی بریتییە لە توانای
بیرکردنەوەی سەربەخـۆ. ئەمەش واتە توانای بیـرکـردنەوەی خـۆیان و
بـڕیاردانە لەسـەر بنەمـای ئەوەی، کە پێـیان وایە، بڕیـاری دروستـیان
داوە، کە زادەی هـۆش و بیـرکـردنەوەی خۆیـانە. نەک تەنهـا
شـوێـنکەوتـنی ئـەوەی کەسانی تـر دەیـڵـێـن.
گەورە پەروەردەکاران و پـسـپۆرانی گەشـەپێـدانی منـداڵان، کـۆکـن لەسەر
ئەوەی کە منـداڵان پێویستییان بە ئازادیی و بە سەربەخۆیی هەیە. بۆ
ئەوەی بە دروستی گەشە بکەن. تا دەرفـەتی زیاتریان هەبێت بۆ بـڕیاردان و
بۆ چارەسەرکردنی کـێشەکانیان و هـەڵگـرتنی بەرپـرسـیارێـتـییەکی زیـاتر،
لـێهـاتـووتـر دەبـن و لە بـڕیـارەکانـیشـیانـدا متمانەیەکی زیاتریان
بە تواناکانی خۆیان دەبێت، زیاتـریش پشت بە خۆیان دەبەستن.
لە سـوودەکانی ئازادیی بـۆ منـداڵان:
١ـ ئـازادیی بـۆ منـداڵان، دەرفـەت پـێـدانـیانە بۆ گەڕان بـە جیهـانی
دەوروبـەریـان و فـێربوون و گەشەکردن، لە رێگەی ئەزموون و پراکـتیکەوە،
منداڵان خۆیان دەناسن و لە جیهـان تێـدەگەن. رێگەی ئەوەیـان پێـدەدات
بە شـۆیەکی جیهـانی بـیربکەنەوە.
٢ـ پـەرەپـێـدانی هـاوسـۆزی و لـێـبـووردن و رێـزگـرتـنـیان بـۆ
ئـەوانی تـر دەبـێـت.
٣ـ ئاسـۆی بیـرکـردنەوە و ئەنـدێـشەی منـداڵان فـراوانـتر دەکـات.
٤ـ ئامادەکردنی منداڵان بۆ رووبەڕووبوونەوەی، ئاستەنگییەکانی ژیانی
راستەقـینەیان.
٥ـ دەرگای گڤتوگۆی هۆشیاری شارستانی و بەشداریکرد لە کۆمەڵگادا بۆیان
دەکاتەوە.
٦ـ هانیان دەدات بەرپرسیارێتی لە کردار و بیرکردنەوە و بڕیارەکانیان لە
ئەستۆ بگرن.
٧ـ منـداڵان فـێری رەخـنەگـرتـن دەبـن و بـە ئـازادیی را و تـێـبـیـنی
و بـۆچـوونـەکانیـان دەربارەی ئەو بابەتـانەی دەیانخوێـنـنەوە یان
گـوێیان لێـیان دەبێـت یان دەیـان بـینن. بۆ نمـوونە، کە هـۆنراوەیەک
یان چـیرۆکـێک دەخـوێننەوە یا گوێیان لـێیان دەبێـت، یان کە فـیلـمێکی
ئەنـیمەیـشن بۆ منـداڵان دەبـیـنن، لـێـیان بپـرسـن، بە ئـازادیی باس
لە لایەنی باش و خـراپـییـان بــکەن.
٨ـ باوەڕی متـمانە بەخـۆبـوون و توانای بیرکرنەوە و بڕیاردانی منداڵان
بەرزدەکاتەوە.
٩ـ ئـازادیی وا لـە منـداڵان دەکـات، پـەرە بـە خـولـیا و بەهـرە و
تـوانـاکانیـان بـدەن، تا ببـن بە تـاکی سـەربـەخـۆی داهـێـنەر.
١٠ـ ئازادیی کلیلی پەروەردەکردنی ئەو منداڵانەیە، خۆیان بیردەکەنەوە و
بڕیاردەدەن.
١١ـ منـداڵان فـێری ئەوە دەبـن، پەنـد و وانە لە هـەڵەکانیان وربگـرن،
فـێریش دەبن چـۆن راسـتـیان دەکەنەوە.
منداڵەکانتان فـێری ئەوە بکەن کە ئازادیی بەشێکی گرنگە لە ژیانی
رۆژانەیاندا، بەڵام لەگەڵ ئازادییدا بەرپرسیارتیـش دێـت. ئازادیی رەهـا
نییە و سنووریشی هەیە. پێویستە ئەوەش بۆ منداڵەکانتان روون بکەنەوە، کە
چـێژ وەرگـرتن لە ئازادیی بەو مانایە نییە کە هـەرچـییەکـیان بوێـت،
بەبێ رەچـاوکـردن و گـوێـدان بە یاساکانی ئـازادیی بـیکەن. منـداڵان
دەتـوانـن بە ئـازادیی گوزارشـت لە بـۆچـوونەکـانیان و لە
بـیرکردنـەوەکـانیان بکەن. لە هەمان کاتـدا دڵنیابـن لەوەی کە سنووری
ئازادییان نەبەزانـدوون و پێشێـلی ئازادیی کەسانی تریان نەکردوون و
ئـازاریای نەداون و هـەستیان بریندار نەکردوون و بێڕێـزیان پێنەکردوون.
بۆ نموونە قوتابی لە پـۆل لە قوتابخانەدا، دەتوانێت بە ئازادیی
گۆزاشتکردن لە بیر و بیرۆکەکانئ خۆی بکات. بەڵام پێویستە گوێش لە
بۆچوونەکانی هاوڕێ هاوپۆلەکانیشی بگرێت و رێزیان لێبگرێت، تەنانەت
ئەگەر روانین و بۆچوونی جیـاوازیـشیان هـەبێت. ئەمـەش ئـەوەی بـۆ
دەردەخـات، کە ئـازادیی هـاوسەنگکـردنی مافـەکانی خۆیە لەگەڵ مافـەکانی
ئەوانی تر دایە. پێویـستە منـداڵەکانتان فـێربکەن، کە جیـاوازی بـیروڕا
بەو مانـایە نیـیە، کـە بەرانبـەرەکانتـان بە هـەڵـە بـزانـن، تەنیا
لەبەر ئـەوەی کە هـاوڕاتـان نیـن، بەڵکو بـەو مانـایەیە، کە ئەوان
دیـدگای جیـاوازیان هـەیە.
منـداڵانی ئـازادیی پەروەر، پێـویـستە ئـازادیی خـۆیـان بە شــێوەیەک
بەکاربهـێـنـن، کە رێـز لـە شکـۆداری خـۆیـان و لە شـکـۆداری ئـەوانی
تـر بگـرن.
فـێرکردن و راهـێنانی منـداڵان لە تەمەنێکی بچـووکەوە، بۆ تێگەیـشتن و
رێـزگـرتن لە ئازادیی، ئامادەیـان دەکات بۆ ئەوەی ببـنە تاکـێکی
متـمانە بەخـۆبـوون و بەرپـرسیار و میهـرەبان. هـەریەکە لە دایکان و
باوکان و دادەکانی باخچـەی منـداڵان و مامۆسـتایانی قـوتابخەنە
بنەڕەتییەکان، رۆڵـێکی گرنگ و کاریگەریان لە چانـدن و لە فـێرکردنی ئەم
بەهـایەدا هـەیە. بە شێوەیەکی کـردەیی و گونجـاو لەگەڵ تەمەنـیان.
چونکە منـداڵان بە کـنجکاوی لەدایک دەبـن. تامەزرۆی دەربڕیـن و
دۆزینەوە و خۆسەلمانـدنن. ئازادیـیش پشتگیری لەم ئارەزووە زگماکییەی
ئەوان دەکات، بۆ فێربوون و بڕیاردان و پێکهـێنانی ناسـنامەی خـۆیـان.
بـەڵام ئـازادیی منـداڵان بەبێ رێـنـمایی و ئاراسـتەکـردن، دەتوانـێـت
ببـێـتە هـۆی سەرلـێـشـێـوان یان رەفـتاری نائـازادیی و ناپـارێـزراو.
بۆیـە چـارەسەر لە فـێرکـردنی ئـازادیـدا، ئـەوەیە کە ئـازادیی و
بەرپـرسـیارێـتی شـان بە شـانی یەکـتـربـن.
گـرنگە ئـێـوەی دایـکان و بـاوکان،. لە رێـگەی نمـوونەی رۆژانـەوە،
ئـەم چەمکەیـان فـێربکەن. ئەمـەش دوو نمـوونـەنی ساکـارن: "تـۆ
ئازادیـت لە هەڵـبژاردنی چـیرۆکی پێـش خەوتـنـت. بەڵام دەبێـت لە کاتێ
خۆیـدا بخـەویـت". "دەتوانیت هاوڕێکانت بانگهـێـشت بکەیت، بەڵام دەبێت
ژوورەکەت پاک بکەیتەوە".
ئەمەش رووانگەیەکی ئەرێنی و راستەقینەیە، بۆ ئەوەی منداڵان فـێربن، کە
ئازادیی و بەرپرسیارێتی پـێکەوە دێـن. بەبێ ئـەوەی رێـسا و یاساکانی
ئازادیی پـشتگـۆی بخەن.
پێویستە دایکان و باوکان و دادەکان و مامۆستاکان، نموونە و پێشەنگ و
سەرمەشقی ئـازادیی بـن، تا منـداڵەکانیان و قـوتاببەکانیان لـێـیانەوە
فـێربـن و چاویـان لـێـیانبـکەن.
_______________________________________________
تێـبـینی: لە (٦\٥\٢٠٢٤)دا،
ئەم نووسینەم "گرنگییەکانی ئازادیی دەربـڕیـن بـۆ منـداڵان" لە چەند
سایـتێکـدا بـڵاوکـراوەتەوە.
٢٠٢٦ - دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|