٩\٤\٢٠٢٣
چـۆن دەبیە
هۆزانڤانی منداڵان؟

رەزا سـاڵح
هۆزان
کـۆنـتریـن و گرنگـتریـن ژانـری ئەدەبە. جـوانـتریـن و ناسکـتریـن
شـێوەیە لە شـێوەکانی هـونەر. هۆزان فـۆرمـێکی نایـاب و سەرنجـڕاکێـشە.
گوزارشـتـێکی پـڕ لە هەست و سـۆز و خـۆشەویستـییە. پەیامێکی پەروەردەیی
و سۆزداری و نیشتمانی و رەوشـتیی و بەهـای بەرزی مـرۆڤـایەتی
لەخـۆگـرتـووە.
هۆزانی منـداڵان، نـزیکـترین هـونـەرە لە دەروونیـانەوە. بەشـێکی
گـرنگە لە ئەدەبی منداڵان. جۆگایەکی هەمیشە خوڕە لە رووباری رۆشنبیریی
منداڵان. چـێژ و خۆشی و سوودێـکی زۆریان پێـدەبەخـشـێـت. هۆزانی
منـداڵان، کـاریـگەریـیەکی گـەورەی لـە پەروەردەکردنی دروست و لە بە
ئاسانی فـێرکردنی منداڵان هەیە. کاریگەریی لەسەر ژیـانی ئەمـڕۆ و
دهـاتوویانـدا هـەیە. لە نووسـینێکی پـێشـترمـدا، بە درێـژی باسم لە
(گـرنگـییەکـانی هۆزان بـۆ منـداڵان) کـردووە. لەم نووسـیـنەمـدا، باس
لە گرنگـترین ئـەو رێنمـاییە پێـویستیـیانە دەکەم، کە پێـویستە ئەو
بەهـرەمەنـدانەی کە ئـارەزووی نووسینی هۆزانی بـاش بـۆ منـداڵان دەکـەن
و دەیانەوێـت ببن بە هۆزانڤانی منـداڵان.
ئەگـەر ئارەزوو و خـولـیای ئەوەت هـەیە، کە هۆزانی جـوان و باش و بـۆ
منـداڵانی کوردمـان بنووسیـت و ببیـت بە هۆزانڤانێـکی ناسراوی
هۆزاننووسی منـداڵان. ئەمـە مایەی خۆشبەختی و دڵخۆشییە، کە هۆزانڤانێکی
تازەی کوردمان، لە بـواری هۆزانی منـداڵانـدا لـێهـەڵـبکەوێـت.
بتـوانیـت لە رێـی هۆزانەکـانـتـەوە، خـزمـەتی ئـەدەبیـاتی منـداڵانی
کوردمان بکەیت. لێی مەوەستە و چاکی لـێهەڵبکە و ئاوزەنـگی لە ئەسـپی
تـوانـاکـانـت بـدە و خـۆت تـاقی بـکـەرەوە. بـەڵام بـەوە فـریـو
مـەخـۆ کە پێـتـوابێـت، هۆزان نووسـین بـۆ منـداڵان، کـار و پیـشەیـەکی
هـەڕەمـەکی و ئـاسـانە، بێ مـەرج و بێ بنەمایە، چـونکە بـۆ منـداڵانە.
نەخـێر وا نییە و لە نووسینی هۆزان بۆ گەورەکان گرانترە. نووسینی هۆزان
بۆ منداڵان پێویستیی بەو تێگەیشتنە هەیە، ئەوە بزانیت کە منـداڵان
حەزیـان لـە چـیـیە و چـیـیان دەوێـت، نـەک تـۆ چـیـت دەوێـت ئـەوەیـان
بـۆ بنووسیت. نووسینی هۆزان بۆ منـداڵان، شارەزایی لێـدەوێت، بۆ ئەوەی
بە زمانێکی شیرین و ناسک و ساکار، بتوانیت مەبەست و پەیـامەکانـت بە
منـداڵان بگەیەنیت تا منـداڵان بتـوانن لـێی تـێبگەن. هۆزان هـەر ئـەوە
نییە کە کـۆمەڵێک وشەی سەروادار ریـزبکەیـت و نـاوی لـێبنێیـت هۆزان
بـۆ منـداڵان. هـەر هۆزانێک هەست و دەروونی منداڵان نەبـزوێنت و چـێژی
لێوەرنەگـرن، منـداڵان بە هۆزانی نازانن و رەتیدەکەنەوە. کەواتا
پێویستە لە سەرەتاوە، پەنجە بخەیتە سەر ئەوەی کە منـداڵان حەزیان لە
چـییە. پێویسە ئەوەش بـزانیت کە تەنیا بەهـرە مـەرج نیـیە، بۆ ئـەوەی
ببیـت بە هۆزانڤانێکی منداڵان، بەڵکو نووسینی هۆزان هـونەرە، هەر
هـونەرێکیش شێوە و شێواز و رێبـاز و تەکنیکی داڕشـتنی خـۆی هـەیە. هـەر
هۆزانڤانێکـیش شێواز و ستایلی تایبەتی خـۆی لە هۆزان نووسینـدا هـەیە.
جیـاوازە لەگەڵ شـێواز و رێبـازی و ستایلی هۆزانڤانێـکی کـەدا.
لە راستیشدا هـیچ رێگایەکی دیارکراو بۆ نووسینی هۆزان نییە، بەڵام
دەتوانیت هەندێک یاسای بنەڕەتی پەیـڕەوی بکەیـت بۆ ئەوەی ببیـت بە
هۆزانڤانێکی باش و سەرکەوتـوو. هـەمیشەش ئەوەت لەیـادبێت، کە تۆ هۆزان
بۆ منـداڵان دەنووسـیت نەک بۆ گـەورەکان.
دەکـرێت هـەر بەهـەرمـەنـدێکی ئارەزوومـەنـدی هۆزان بـبێـت بە هۆزانڤان،
لە میـانـەی راهـێنان و دووبـارەکـردنەوەدا. بەڵام بەشـێک لە بەهـرەی
نووسینی هۆزان رەمـەکییە.
رێنماییەکانی نووسینی هۆزان بۆ منـداڵان:
بۆ ئەوەی هۆزانێکی جـوان و باش بۆ منداڵان بنووسیت، هەنگاو بە هەنگاو
پەیـڕەوی ئـەم رێنـماییـانە بکە. کە ئـەم هـەنـگاوە سەرەتـاییـانەت
زانـی، دەتوانیـت بە روونی لە چـۆنیـەتی نووسـینی هۆزان تێـبگەیـت و
دەست بە هۆزاننووسین بۆ منداڵان بکەیـت:
١ـ خـووبـدەرە خوێنـدنەوەی هۆزان بـۆ منـداڵان: تا پێـت دەکـرێت هۆزانی
هۆزانڤانانی جیاواز بۆ منداڵان بخوێنەوە. بە تایبەتیش رۆژانە هۆزانە
تازەکانی هۆزانڤانە ناودارەکان بخوێنەوە. تازەترین کـتێبی هۆزان بۆ
منـداڵان بخوێنەوە. لە شێواز و رێبازی نووسینیان تێدەگەیت. تا هۆزانی
زیـاتر بخـوێنیتەوە، بەهرە و بیـرۆکەی زیاتر و باشترت بۆ دێت.
خوێندنەوەی هۆزانی منـداڵان، هەنگاوێکە بۆ هـۆشت تا ئامادەی نووسینی
هۆزان بێت.
٢ـ پێویستە ئامانجـت دیاری بکەیـت: پێویستە لە نووسینی هـەر هۆزانێک بۆ
منـداڵان ئامـانجـێکی روونت هـەبێـت. پـەروەردەیی، نیـشـتمانی، رەوشـتی،
ژیـنگەیی،... بێـت. ئەگەر نەزانیت بۆ کوێ دەچـیت؟ چـۆن دەتـوانیت لە
خۆتەن رێگایەکی نەزانراو بگریتە بـەر.. بێگـومـان بە شـوێـنی مەبەست
ناگـەیـت. نـووسینی هۆزانیـش بـۆ منـداڵان لـەم پێویستییە بەدەر نییە.
تا ئامانجی هۆزانەکەت دیاری نەکەیت ناتوانیت هۆزان بنووسیت.
٣ـ لە کوێـوە بەهرەی هۆزانت بۆ دێت؟: بەهرە سرووش نییە بۆ مـرۆف
بنـێردرێ، کارێکی ناکاوی و کوتـوپـڕیش نییە. بەهرە لە ئەنجـامی ئەندێشە
و بیـرکردنەوە بۆ هۆزانڤان دێـت. دەشێش لە ئەنجـامی بیـرکردنەوە لە
یادەوەرییەکانی منـداڵیتەوە بۆت بێـت. یا لە بینینی دیمـەنێک یان
رووداوێـک، یا لە جـوانی سـرووشـتەوە یا لە هـەستـێکی نیشــتمانییەوە
بۆت بێت. بەهرە سەرچـاوەی زۆر زۆری هـەیە و نایـەنە ژمـاردن و
سنووردارکـردن.
٤ـ هەڵبژاردنی ناونیشانی هۆزانەکەت: دوای ئەوەی کە بیرۆکەی هۆزانەکەت
دیاریکرد، هەوڵبدە ناونیشانێکی جوان و گونجاو و کورت و سەرنجڕاکێش بۆ
هۆزانەکەت دابنێیت.
٥ـ کـێشی بـڕگەیی لە کـێشی هۆزانەکانـدا بەکاربهـێنە: چـونکە
ئاسانتریـن کـێشە، وا بـاشـترە کە کـێـشەکـانـت لـە (ە ، ٦، ٧، ٨، ٩)
بـڕگـە زیـاتـر نـەبـن، ئـەوەش بـزانە باشـتر وایە کە هۆزانی سەروادار
بۆ منـداڵان بنووسیت. لەبەرکـردنیان ئاسانترە. با هۆزانەکانت کـورت و
پوخـتبن. باشـتر وایە هۆزانەکانت بۆ منـداڵانی تەمەن تا (١٠) ساڵان لە
نێـوان (٦) دێـڕ بـۆ (٨) دێـڕ زیـاتـر نەبـن. تا بە ئاسانی لەبـەریـان
بـکەن. ریـتـم و تەکـنـیکی هۆزانیـش پێـویسـتە بەپـێی پێـوەرەکانی
هۆزان بـۆ منـداڵان بێـت. زۆر جـاریـش پـێـویسـت ناکـات، کە سـەروای
کۆتـایی هـەر هـەمـوو نیـوە دێـڕەکانی هۆزانەکانـت سـەرواداربـن.
٦ـ ئەندێشە رەگەزێکە لە رەگەزەکانی هۆزان: ئەندێشە پێویستییەکی گـرنگە
لە نووسینی هۆزان بۆ منـداڵان. هۆزانڤان لە رێی ئەندێشەشەوە بەهرە و
بیـرۆکەت بـۆ دێـت. ئەندێشە رۆڵـێکی سەرەکی گـرنـگی هـەیە بـۆ
راکـێـشانی منـداڵان بـە لای هۆزانەکانـتـدا. ئەو هۆزانانەی کە بە
ئەندێشەیەکی ناسک و شـیریـن داڕێـژراون، بۆ ماوەیەکی درێـژتـر لە بیـری
و لە یـادی منـداڵانـدا دەمـێنـنەوە. تـۆی هۆزانڤان لە رێی ئەندێشەـەوە،
دەتـوانیـت باوەڕ بە منـداڵانی قـۆنـاغی بەرایی ـ قـۆنـاغی ئەندێشەی ـ
لە لەدایکـبوونەوە تا شەش و حـەوت ساڵان بهـێنیـت، کە ئـاژەڵ و باڵـندە
و دار و درەخـت و شتی بێگـیان بە زمانی کـوردی دەدوێـن وەک ئەوەی کە
کوردبـن. ئەندێشە هەموو ئـەو شـتانە دەگـرێتەوە، کە بە ئەندێشە
بـڕیاریـان لەسـەر دەدەیـت. بەڵام ناشبێـت شـتەکـانـت لە ئەندێشە
بەدەربـن و منـداڵان باوەڕیـان پـێـنەکـەن. بۆ نموونە: ئەستەم و لە
ئەندێشە بەدەرە کە میروولەیەک فـیلـیـك قـوت بـدات. واش تـێمـەگە کـە
منـداڵان هـێنـدە سـاویـلکەن و هـیچ نازانـن.
٧ـ شـێوازی هۆزان نووسین بۆ منـداڵان: شـێواز پێکهـاتـەیەکی سەرەکـییە
لە هۆزانی منـداڵانـدا، بابەتی هۆزانەکەت شێواز دیاری دەکات.
پەیوەندییەکی بەهـێزیش لە نێوان ناوەڕۆک و شێوازی هۆزاندا هـەیە. هـێزی
شـێوازی هۆزانیش بـۆ منـداڵان، لەوەدایە کە تا چـەند منداڵان
دەووروژێنێت و بە ئاگایان دێنێتەوە. جوانی شێوازیش لە جوانی و فانتازیی
داڕشتنی وشەو و هـۆنینەوەی هۆزانەکەت دایە. وەکو لەسەرەوە باسمان کرد،
هـەر هۆزانڤانێک شێواز و ستایـلی تایبەتی خـۆی لە هۆزان نووسین بۆ
منـداڵان هـەیە.
٨ـ زمـان گرنگـترین پێویستی هۆزانە: زمـان گرنگـترین کەرەستەی نووسینە،
کـلـیلی گەیـشتـنە بە هـۆش و بە دەروونی منـداڵان. تۆی هۆزانڤان بە
هـۆی زمانەوە دەتوانێت گوزارشت لە هـزر و لە ناخی خۆت بکەیت و
هۆزانەکانت بنووسێت و پەیامەکانت بە منـداڵان بگەیەنێـت. بۆیـە
پێـویستە، شـارەزای زمـان و رێـزمـان و رێنووسی کوردی بێت. شارەزای
فـەرهـەنگی وشەکانی منـداڵان بێت. هۆزانەکانت بە زمانێکی پـەتی و
شـیرین و ناسک ساکار بنووسە، دوور لە وشـە و لە زاراوەی قـورس و
تـوێکڵـدار. هـێندەش بە دوای جـوانـکاری و رەوانبیـژی و فـانتـازیـدا
مـەگـەڕێ. راسـتیـشە زۆر جار زمـان لە ئاستی ئەندێشە و بیـری مـرۆڤـدا
نییە، ئەوەی لە ئەندێشەی دایە، نەتوانێت بـەو هـێز و چـێـژ و
مەسـتـییەوە، بە وشـە و بە هۆزان گـوزارشتی لێبـکات. بـۆیـە هۆزانڤانی
رابەری هۆزانی نـوێی کوردیمـان، مامۆسـتا (عـەبـدوڵڵا گـۆران) دەڵـێت:
هـەرچـەنـد ئەکـەم ئـەو ئەندێشەـەی پێی مەســتـم
بـۆم ناخـرێتـە نـاو چـوارچـێـوەی هـەڵـبـەســتـم
٩ـ بە هۆزانی ئاسان دەست پـێـبکە: لە سەرەتـاوە بە هۆزانی ئاسان و کورت
دەست پـێبکە. لەوەوە دەست پێبکە کە منداڵان حەزیان لە چی بابەتە
هۆزانێکە. لە نووسینی هۆزانەکانیشدا پەلـە مەکە، بە وردی بـیر لە وشە
بە وشەکانت بکەرەوە. چونکە ماوە بە لای منـداڵانەوە گرنـگ نییە. گەر لە
مـاوەی یەک رۆژدا نـووسیبێـتـت یا لە مـاوەی یەک مانگـدا. گـرنگ بە لای
منـداڵانەوە هۆزانەکـەی بەردەستـیانە کە دەیخـوێـنـنەوە. لە بابـەتی
ئـەو هۆزانە باونـەمـا و دووبـارە بـوونـەوانـەش مـەنـووسە، کە
منـداڵانی ئەمـڕۆ چـێژیـان لـێوەرناگـرن. دەتـوانیت سـوود لە ئەزمـوونی
ئەو هۆزانڤانە ناسـراوە کوردانەمـان وەربگـریت، کە هۆزان بۆ منـداڵان
دەنـووسـن. بەڵام لاساییان مەکەرەوە. ببـە بە خـاوەنی ریچـکە و رێبـاز
و شـێـواز و سـتایـلی تایـبـەتی خـۆت لە نـووسیـنی هۆزان بـۆ منـداڵان.
سێ رەگـەزی گـرنگـیـش لەبەرچـاو بگـرە (مەبـەسـت، کـورتی، سـەروا)
هـونەری تەکـنیکی نووسـین و رێـکخـسنی هۆزان و بە جـبێهـێشتی ماوە لە
نێـوان دێـڕەکانـدا پێـویسـتن، بۆ بە ئاسانی خـوێنـدنەوە و بۆ وەسـتان
و پشـوودان.
١٠ـ نـوێخـوازی و داهـێـنان لەهۆزانی منـداڵان: هـەوڵبدە لە
چـوارچـێوەی هۆزانی کلاسیکـیی منـداڵان دەربچـیت، بیـر لە نوێخـوازی و
داهـێنان و ئافـرانـدن بـکەرەوە.
١١ـ پێویستە شارەزای قـۆناغـەکـانی منـداڵیەتی بیـت: چـونـکە هـەر
قـۆنـاغـێک لە قۆناغەکانی منداڵی، لە رووی جەستەیـی و دەروونی و
سۆزداری و بیر و ئەندێشە و زمان و زیرەکی و توانای فـێربوون و وەرگرتـن
و گوزارشتکـردن، تایبـەتـمەنـدیی خۆیان هـەیە. تـۆی هۆزانڤان کاتێک
دەتوانیـت هۆزانێکی باش و گونجاو بۆ منـداڵان بنووسیت، کە لە هەموو
روویەکەوە شارەزای قـۆناغـەکانی گەشکردن منـداڵی بیت.
تا هۆزانەکانت بە پێی پێـویستییەکانی قـۆنـاغـەکان بنووسیـت.
١٢ـ رەنگـدانەوەی وردەکارییەکانی هـەستیاری لە هۆزانەکـانتـدا: هۆزانی
باش بـۆ منـداڵان لەگـەڵ هـەر پێـنج هـەسـتەکـەدا سەرقـاڵ دەبێـت. لە
بـۆنکـردنەوە تا دەگـات دەست لێدان و تا بینین و بیـسن و چـێژکـردن.
دڵنیابە لەوەی کە هۆزانەکانت ئەوەی تێـدایە کە یـاری بە هـەسـتەکانی
منـداڵان دەکەن،. بۆ نمـوونە، کە هۆزانێک لەسەر بەهاری رەنگـینی
کوردستان دەنووسیت، منـداڵان گوڵە رەنگاوڕەنگە سروشتییەکان دەبینن و
بۆنیان دەکەن و دەستیان لێـیان دەدەن. یـاری لەگەڵ پەپـوولەکانـدا
دەکەن، گـوێیـان لە جـریـوەی مـەل و قـاسـپە قـاسپی کـەو دەبـێـت،
تـامی رێـواس دەکـەن و دەیخۆن. کەواتە لێرەدا توانیوتە هـەستەکان
بخـەیتە ناو هۆزانەکانتەوە بۆ منـداڵان.
١٣ـ گـەڵاڵـە و پـوخـتکـردنی هۆزانەکەت: کـە هۆزانەکـەت نـووسی چـەنـد
جـارێـک پێـداچـوونەوە بە نـاوەرۆک و فـۆرم و کـیش و سـەروا و دروسـتی
وشەکانـت بکەوە. لە دوا دەستکاریـدا، هـەڵـەکانـت بـژار بکە و ئەوەی
پێـویستی بە گۆڕانبـوو بیگـۆڕە. یەکەم رەخـنەگـریـش خـۆت بە، رەخـنە لە
هۆزانەکانـت بگـرە و هـەڵـیان بسەنگـێـنە.
١٤ـ هۆزانەکانت پێشانی هۆزانڤانێکی بە ئەزموون بـدە: وەکو هۆزانڤانێکی
تـازە پێت شـەرم نەبێـت و هۆزانەکانت پێـشانی هۆزانڤانێکی ناسراو و
خاوەن ئەزموونی بواری هۆزانی منـداڵان بـدە. سـوود لە تێبینی و لە
پێشنیارەکانی وەربگـرە و بە سنگـێکی فـروانیـشەوە رێـنمـایی و
رەخـنـەکانی قـبووڵ بـکە.
١٥ـ هۆزانەکانت بۆ منـداڵان بخـوێنـەوە: تێدەگەیەت کە تا چەند
هۆزانەکانت بە لایانەوە پەسەندن، داوای سەرنج و تێبینیی لە منـداڵانی
خوێنەرانی هۆزانەکانت بکە، دەتوانیت سوودیش لە سەرنج و تێبینییەکانیان
دەربارەی هۆزانەکانـت وەربگـریت و را و بۆچـوون و رەخـنەکانیان بە
هـەنـد وەربـگـرە. جـارێکی کـەش پێــداچـوونـەوە بە هۆزانەکانـتدا بکە.
تا دڵنیابیت لەوەی کە هۆزانەکانـت سـەرنجـڕاکـێـشن و ئامـانجـەکـانی
هۆزانی منـداڵانیان پێکـاوە.
١٦ـ هەست بە ئاستی هۆزانەکانت دەکـەیـت: هەست بەوە دەکەیت، کە
هۆزانەکانت لە ئاستێکی باشدان و لە هۆزانەکانی گەلێ لە هۆزانڤانان
باشترن، لە ئاستی هۆزانەکانی گـەلێ لە هۆزانڤانانی ناسراویـش ئاسـت
نـزمـترن. ئەمـەش هـەستـێکی سـروشـتیـیە، چـونـکە ئاستی بەهـرەمـەنـدی
و شارەزایی لە نێـوان هۆزانڤانانـدا جیـاوازیـیان هـەیە. گـەلێ لە
هۆزانڤانانی کوردمـان هۆزانیـان لەسەر (کوردسـتان) بـۆ منـداڵان
نووسـیوە، بەڵام جـیوازی لە ئاستی هۆزانەکـانیـانـدا هـەیە.
١٧ـ هۆزانەکانت بۆ گـۆڤـارێکی منـداڵان بنێرە کە بە کوردی دەردەچـێت:
لەوش دڵگـیر مەبـە، کە جـارێک و دووجـار هۆزانەکانـت بڵاونـەکـەنەوە.
سـتافی ئـەو گـۆڤـارەش کە هۆزانەکـانتی بـۆی دەنـێریت. روانینینی
خۆیـان دەربـارەی هۆزانەکانت دەبێت، دەشێـت لەگەڵ شـێواز و ستایـلی
هۆزانەکانی گۆڤـارەکەیـان گۆنجـاو نەبن. ئەمەش نابێـت ببێتە هـۆی
گـلەیی و کـۆڵـدان و ساردبـوونـەوەت.
١٨ـ بەشداری لە کۆڕەکانی هۆزان خوێنـدنەوە بکە: شەرم مەکـە و ئازایـەتی
ئەدەبیـت هەبێـت. بەشداری لەو کۆڕانەدا بکە کە بۆ خوێنـدنەوەی هۆزانی
منـداڵان سازدەکرێن. لەوەش سـڵ مەکـەرەوە کە رەخنـەت لێـدەگـرن.
١٩ـ وەک هۆزانڤانێـك هـەمیشە پێنووس و پەڕەیەک کاغـەزت پێبێت: چـیت بە
ئەندێشەدا هات بینووسە، هەنـدێ جار بەهرەیەک یا بیـرۆکەیەکی باش یا
دێـڕێک هۆزانی جوانت بۆ دێـت، بینووسە بۆ ئـەوەی لەبـیرت نەچـێتەوە،
لەوانەیە ئەو دێـڕە هۆزانە ببێـت بە سـەرەتـای هۆزانێـکی تـازەت بـۆ
منـداڵان و هـەوڵ بـدەیـت تـەواوی بـکەیـت. کـەڵە نووسەری ئینگلیزی (جـوان
رۆلـینگ)ی نووسەری زنجـیرە رۆمانی (هـاری پـۆتەر) لەناو شەمەندەفەردا،
بەهرەی نووسینی هـاری پۆتەری بۆ هات. یەکسەر پێنووس و کاغـەزی دەرکردوو
و بەهرە و سەردێـڕی بیـرۆکەکانی نووسی تا لەبیری نەچـنەوە.
٢٠ـ هۆزانڤانی باش نابێت لە نووسینی هۆزان بێزاربێت: لەپاڵ
خوێنـدنەوەیەکی زۆری هۆزانی منـداڵان، بۆ ئەوەی هۆزانێکی جـوان بۆ
منـداڵان بنووسیت. تا پێت دەکـرێت بنـووسە و بسـڕەوەوە و یـاری بـە
وشـە جـوانـەکـان بـکە. درێـژە بـە راهـێـنان و بە نووسینی هۆزانەکانت
بـدە. ئەندێشەـت فـراوانـتر و هـۆشت زیـاتر دەکرێنەوە. دەتـوانیت ئـەو
زۆرە نووسـینانەت، پوخـت و کورت بکەیتـەوە و هۆزانی جـوانیـان بۆ
منـداڵان لـێـبهـۆنیـتەوە. (شکـسپیر) دەڵێـت:"تا لاپـەڕەیـەکـم نـووسی..
هـەزار پـەڕەم دڕی". ئەوەش بـزانە کـەس بە هۆزانڤانی لەدایـک نەبـووە.
وەکو کوردیش دەڵـێت:(کـەس لە پـڕێـک نەبـووە بـە کـچ و کوڕێـك).
٢١ـ هۆزانڤانێکی هـەمیشە خوێنەر بە، کورد و کوردسـتان پەروەرێـکی
سەرسەخـت بە، هـیواخواز و گەشـبیـن بە، خـۆڕگـر و کۆڵـنەدەر بە، رووگەش
و لێوبەخەنـدە بە، خاکی و کـۆمـەڵایـەتی بە. گـەورە و بچـووکـت
خۆشـبوێـت، دەمارگـیر و تونـدڕەو مـەبە، رێـز لە هەموو را و بۆچوونێکی
جیاواز بگـرە. بە سنگێکی فـراوانەوە رەخنەش وەربگـرە.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|