١١\٢\٢٠١٠
چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین، خودا، په‌رستگا.
توێژینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌بواری زانستی ئایینه‌کاندا.
ده‌روازه‌کانی ئایین له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
- (به‌رگی یه‌که‌م) به‌شی یه‌که‌م -
زانستی ئایینه‌کان به‌شێکی گرنگی توێژینه‌وه‌کانی ئه‌قڵه بۆ ناسینه‌وه‌ی
مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ئایینیان تێدا دروست بووه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی
مه‌یدانی ئه‌کادیمییه بۆ مێژووی فه‌سله‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ئاده‌میزادانه‌ی
که‌په‌یوه‌ندییه ڕۆحیه‌کانیان وابه‌سته کرووه به‌کۆمه‌ڵێک ئاکار‌و ڕه‌فتاری
کۆمه‌ڵێک له‌ڕه‌هه‌نده میتافیزیکیه‌کان. ئه‌م زانسته له‌ئێستادا به‌شێکی
سه‌ره‌کی کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
زانکۆکانی جیهانه، جگه له هه‌ندێک له‌ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان،
وڵاتێکی پێشکه‌وتووی شارستانی له‌جیهاندا نابینین توێژینه‌وه‌ی گرنگی
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دابێت. چونکه مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌جیهاندا،
به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێگه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی بوون بۆ هه‌موو ئه‌و بیر‌و داهێنان و بیرۆکه فه‌لسه‌فییانه‌ی
که‌له‌به‌رگی ئاییندا خۆیان نیشان دابوو.
ڕۆژهه‌ڵاتیش، چه‌قى کۆنترین و گه‌وره‌ترین ئایینه له جیهاندا.
کۆنترین هوشیارى له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌تایبه‌ت له‌رووى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى
و موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌ئاییندا سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌ربۆیه
کۆنترین ڕه‌خنه‌ش له رۆژهه‌ڵاتدا ڕووبه‌ڕووى ئایین بووه‌ته‌وه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕێخۆشکه‌ره بۆ ئێمه که چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌کی
بێلایه‌نانه‌و زانستیمان بۆ شێوه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و ناساندنى ئایینه‌کانى
مێژوو هه‌بێت، به‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌گه‌ینه
ئه‌و ڕاستیانه‌ی که‌ئایین له‌قۆناغی یه‌که‌میدا دیارده‌یه‌کی مێژووکرده
نه‌ک سروشتکرد، له‌کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگاو ناوچه جیاجیاکانداو له‌قۆناغێکى
پێویستی مێژوویدا وه‌ک زه‌رووره‌تێک سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ى
له‌بواره‌کانی فه‌رگه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، ئابورى و شارستانی له‌قۆناغه‌کانى
مێژوودا ڕوویانداوه ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر ئایینه‌که‌دا داهێناوه، بۆ هه‌ریه‌کێک
له قۆناغه‌کان و بۆ هه‌ریه‌کێک له‌ناوچه‌کان مه‌زهه‌بێکى دیاریکراوى
سه‌ر به ئایینه‌که دروستبووه‌و ئاینزاکانیش توانیویانه زۆر شاره‌زاییانه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕان وه‌ک پله‌ی یه‌که‌م و خواست و
ئامانجه‌کانی خۆیان به‌پله‌ی دووهه‌م تێدا بپارێزن.
ڕه‌نگه تێڕوانینمان بۆ ئایین، به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ئێستا له‌به‌رچاوه‌و
له‌لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه پراکتیک ده‌کرێت تاڕاده‌یه‌ک ئه‌کادیمی نه‌بێت،
چونکه هه‌بوونی دینی ئیسلام له‌ناو ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌و شێوه سه‌خته‌ی
هه‌یه که‌ده‌خاله‌تی له‌ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا
کردووه، کاریگه‌ری به‌سه‌ر بیرکه‌دنه‌وه‌و تێڕوانینه‌کانمان بۆ ئایینه‌کان
به‌گشتی بکات، به‌ڵام ئه‌م ڕامانه ناتوانێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان لێ
بشارێته‌وه که له گوتاره هه‌مه چه‌شنه‌ییه‌کانی ئاییندا هه‌ن و
ئاستی هه‌مه لایه‌نه هه‌مه چه‌شنه‌ییه‌کانی گه‌لێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک،
وڵاتێک، یان مێژوویه‌کی تێدا دیاری بکه‌ین، هه‌روه‌ها ناتوانێت
ڕێگریمان لێ بکات که‌له‌پاشماوه‌کانی ئه‌و ئایینه‌وه به‌ڕوونی ئاستی
ڕۆسنبیری سیاسی و ده‌ستوری و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیشی بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی
ئایینه‌که سه‌ریهه‌ڵداوه، ببینین.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌ستت یه‌که‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌کوردستاندا
له‌بواری زانستی ئایینه‌کانه‌وه ئه‌نجام درابێت. پێش ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه
هه‌ندێک که‌س هه‌وڵیان داوه به‌م ده‌روازه‌یه‌دا تێپه‌ڕ ببن، به‌ڵام
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌یه‌ک ئاییندا خۆیان نیشانداوه، یان ئیسلام،
یان مه‌سیحی، هه‌ندێک جاریش زه‌رده‌شتی، هه‌ریه‌ک له‌مانه به‌جیا،
یاخود به‌راوردکارییه‌کی ڕه‌خنه‌یی له‌نێوانیاندا، نه‌توانراوه
چوارچێوه‌یه‌کی وه‌های بۆ بخولقێنێت که‌له‌و سنووره ده‌رچن و هانگاو
بۆ ئایینه کۆن و دووره‌کان بنێن.
ئه‌مه یه‌که‌م کتێبه که‌به زمانی کوردی بنوسرێت و باس له‌چه‌ندین
ئایینی مێژوویی و ناودارو گه‌وره‌ی جیهانی بکات و ئه‌و ئایینانه به‌لۆژیکی
ئێستای مرۆڤایه‌تی بناسێنێت. له‌چه‌ندین به‌رگدا کۆکراونه‌ته‌وه. به‌ته‌وابوونی
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه خوێنه‌ر وه‌ڵامی زۆر له‌پرسیاره دێرینه‌کانی
مرۆڤایه‌تی ده‌رباره‌ی ئایین ده‌ست ده‌که‌وێت: بیرۆکه‌ی ئایین چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه.؟؟
بیرۆکه‌ی خوا چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه، بت په‌رستی، ئاکاره‌کانی په‌رست،
دیارده‌کانی پاڕانه‌وه‌و خۆبه‌خشین و قوربانیدان، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ،
ڕۆح، مردن، حه‌قیقه‌تی زیندووبوونه‌وه، زۆر‌و زۆری تر له‌م به‌رگانه‌دا
باس کراون و وه‌ڵامێکی لۆژیکانه ده‌ده‌نه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌شوێن
حه‌قیقه‌ته نادیارده شاراوه‌کانی ئاییندا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چه‌ندین به‌رگه، به‌رگی یه‌که‌م ئایینی هیندۆسییه.
دووهه‌م بوزی یان بودا، سێهه‌م جینی، چوارهه‌م مه‌سیحی، پێنجه‌م داوی،
شه‌شهه‌م شنتۆیی، حه‌وته‌م کۆنفۆشیۆسی، هه‌شته‌م زه‌رده‌شتی، نۆهه‌م یه‌هودی،
ده‌هه‌م ئیسلام.
به ده ئایین کۆتاییم پێ هێناوه چونکه ئه‌م ده ئایینه گه‌وره‌ترین
ئایینن که‌له‌سه‌رده‌مه‌کانی دێرین و نوێ‌دا موماره‌سه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌کانی
بکرێن، هه‌ر یه‌کێک له‌م ئایینانه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه نیو ملیارکه‌س
شوێنکه‌وته‌ی هه‌یه.
ده‌ستپیکردنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ساڵی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه بووه‌و
تا ئێستاش ته‌واو نه‌بووه، به‌رگی یه‌که‌می وه‌ک کتێبێک له‌ساڵی 2001
له270 ی په‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا چاپ بووه، هیوادارم بتوانم بۆ له‌مه‌ودوا
به‌ش به‌ش هه‌موو به‌رگه‌کانی بڵاو بکه‌مه‌وه.
یه‌که‌م ئایین ئێمه باسی لێ بکه‌ین ئایینی هیندۆسییه. له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا
کۆنترین ڕێوڕه‌سمی ئایین و کۆنترین ئاکاری ڕۆح و په‌نابردن بۆ ته‌فسیرکردنی
دیوه سایکۆلۆژییه‌که‌ی ئینسان له ناوچه کۆنه‌کانی هیندستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه،
ناوچه‌کانی هیندستان بوونه‌ته هۆی دروستبوونی گه‌وره‌ترین ئایین له‌مێژووی
کۆن و نوێ‌دا، دوای ئه‌ویش کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ردوو ئایینی بوزی و
جینییه‌وه هه‌یه، ناچار ده‌بین پێش باس کردن له‌م ئاینه کۆنه ناوچه‌و
کۆمه‌ڵگای هیندۆسی به‌خوێنه‌ر بناسێنین.
لێره به‌دواوه به‌ش به‌ش بابه‌ته‌که بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌و
هیوادارم بتوانم له‌م بواره‌دا سوود به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نم. له‌به‌رگی
یه‌که‌مدا باسی ئه‌م بوارانه ده‌که‌ین:
سه‌ره‌تایه‌کى پێویست بۆ شوێن و پێشینه‌ى ئایینه‌کان له هیندستاندا.
1- ڕووبه‌رى هیندستان، جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا.
2- بنه‌چه‌و ڕه‌گه‌زى هیند.
3- زمانى هیند.
4- ئایین له هندستانى کۆندا.
5- مانگاپه‌رستى و خواوه‌نده‌کان.
به‌شى دووهه‌م
ئایینى هیندۆسى
1- سه‌رهه‌ڵدانى ئایینى هیندۆسى.
2- (ڤیدا)، کتێبى ئاسمانى.
3- به‌شه‌کانى (ڤیدا).
4- چه‌ند نموونه‌یه‌ک له کتێبى (ڤیدا).
5- کتێبه‌کانى دیکه‌ى ئه‌م ئایینه:
آ- کتێبى مهابارتا.
ب- کتێبى گیتا.
ج- کتێبى یۆگاڤاسستها.
د- کتێبى ڕامایانا.
6- کۆسمۆلۆجیاى هیندۆسى و یه‌که‌م گیانله‌به‌ر.
7- خوا له بۆچوونى هیندۆسیدا.
8- هیندۆسى و چینایه‌تى ئایینى:
آ- ( به‌رهه‌مى )یه‌کان.
ب- ( ئه‌کشته‌رى )یه‌کان.
ج- ( ڤیشى )یه‌کان..
د- ( شودرا )کان.
9- گرنگترین عه‌قیده‌ى هیندۆسى :
آ- کارما ( قانون الجزاء ).
ب- دۆناودۆن ( تناسخ الڕرواح ).
ج- ده‌رچوون ( اڵانطلاقق ).
د- یه‌کێتى بوون ( وحدە الوجود ).
10- سى نموونه له شه‌ریعه‌تى هیندۆسى :
آ- ده‌سه‌ڵات.
ب- ئابوورى
ج- ئافره‌ت.
11- سایکۆلۆژییه‌تى مرۆڤى هیندۆسى .
12- پاشکۆى ئایینى هیندۆسى .
13- به‌راوردکارییه‌کى خێرا.
halabjaiy@gmail.com
|