کێشه و رووداوێکی هاوسه‌رگیریی.
چۆن له كوردستان پیاو سالاره وه‌خته له‌جێی مرۆڤسالاریی له‌نێو هه‌ندی خێزانی كورد له ئه‌وروپا ژنسالارییش سه‌رهه‌ڵبدات.
تاڤگه سابیر
وه‌ک ده‌زانین له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا، مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیریی و دروستبوونی و پێکهێنانی خێزان به‌له یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ ده‌ست پێده‌کات..ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بێت ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌بێته هۆی دروستبونی خێزانێكی به‌ختیار و ئه‌و خێزانه‌ش به‌جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوایی نایه‌ت . به‌ڵام چۆن پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتی دیارده‌یه‌كی سروشتییه جیابوونه‌وه‌ش له به‌هه‌مان شێوه لایه‌نێكی سروشتی و ئاساییه، دوو دیارده‌یه‌ش واته پێكه‌وه بون و جیابونه‌وه سروشتین و له‌ئاستی تاکه که‌سیشدا به‌شێکن له‌شادی و خه‌مه‌کانی مرۆڤ، بێگومان ژیانیش پڕیه‌تی له‌م جۆره شادیی و خه‌مه چاوه‌ڕوان كراو‌و نه‌کراوانه.
زۆركات كوڕ‌و كچی كورد به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ژیان و ئه‌و لایه‌نه‌ی دروستكردنی ژیان به‌جۆرێك ده‌كه‌ونه داوی عه‌تف كه له ئه‌نجامدا ، جگه له‌وه‌ی ناتوانن درێژه به پێكه‌وه ژیان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كیش بڕیاری جیابونه‌وه ده‌ده‌ن كه به هه‌مووشێوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی له‌كه‌دار و بریندار و بێزاركردنی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان ئه‌گه‌ر به‌گشتی باسی ئه‌و كێشانه بكه‌ین ئه‌وه بێگومان كاتێكی زۆرتری ده‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین ئه‌و به‌شه‌ی كورد به‌نمونه وه‌ربگرین كه‌روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه كێشه‌گه‌لێكی وا رویانداوه كه زۆركات مرۆڤ شه‌رم له گێڕانه‌وه‌شیان بكات لێره‌شدا من نامه‌وێ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه به‌نمونه وه‌ربگرم چونكه قسه‌گه‌لێكمان له‌باره‌ی دڕنده‌یی هه‌ندێ پیاوی كوردمان كردووه و پێویستیشه لام هه‌ندێك هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر ژن و كچی كورد بكه‌ین جۆرێک له‌وکچانه‌ی كورد كه دێنه ده‌ره‌وه بڕیاری هاوسه‌ری ده‌ده‌ن بیریان له‌وه‌نه‌کردیته‌وه، که‌ژیانی هاوسه‌ری بۆخۆی له بنه‌چه‌دا پرۆسه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که دوو مرۆڤ ده‌کات به مرۆڤێک ،یان هه‌ست به ئه‌وه ناکات، بۆچی ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه،له‌گه‌ڵ کێ هاوسه‌رگیریی ده‌کات، له‌سه‌ر چ بنامه‌یه‌ک ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه پێک ده‌هێنێت ...؟!
به‌ڵام ئه‌فسوس و به‌داخێکی گه‌وره‌وه، زۆر جار ژنانی کورد زۆر به‌هه‌ڵه له سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ن و ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و دژایه‌تی ئه‌و به‌رانبه‌ره‌ی به‌كار بهێنێت كه‌پێشتر به‌ناوی خۆشویستن و زۆر شتی تر ژیانی له‌گه‌ڵ پێكهێناوه،لێره ته‌ماشاده‌که‌ین زۆرێك له ئافره‌تانی كوردیش ئه‌وه‌نده سوود له‌دیارده و کاره ناشایسته‌کان وه‌رده‌گرتووه ئه‌وه‌نده، سوود له خه‌سڵه‌ت و کاره جوانه‌کانی سیسته‌می ئه‌م وڵاتانه وه‌رنا‌گرن. بۆیه ده‌کرێت لێره‌دا، بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌موان باسی سیسته‌می ناشارستانی پیاوسالارییی له کۆمه‌ڵگای پیاوسالارییی ده‌كه‌ین ده‌كرێت هه‌مان شت ده‌گۆڕین بۆ کۆمه‌ڵگای ژنسالارییی كه ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه پیاوسالارییه‌ی كه‌باس ده‌كرێت له‌لای خه‌ڵكی به‌ئاگاو هۆشیار ره‌تكراوه و قێزه‌ونه چونكه هه‌موو كه‌سێكی به‌ئاگا كۆكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له ژیاندا مرۆڤ سالار بێت نه‌م یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه‌كان .. به‌ڵام لێره له‌م وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا ده‌بینیت به‌شێك له ژنانی كورد ئه‌وانه‌ی كۆیله‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوون كه یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كان تێیدا سالار بووه به‌هه‌مام شێوه‌ی ڕه‌گه‌زه‌سالاره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌جێی عه‌قڵ و مرۆز سالاریی هه‌وڵی خۆ یان ژن سالاریی ده‌ده‌ن و هه‌مان ته‌مسیلی ره‌گه‌زه‌كه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك له‌وان سه‌قه‌ت و نه‌شیاوتر ئه‌مان واته ژنان یاسای ئه‌م وڵاتانه به‌کاردێنن بۆمه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان. له‌م رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ کورێکی کورد، که‌وتمه ئاخه‌فتن، که‌چۆن گیرۆده‌ی سیسته‌مێکی ژن سالاریی بووه، له‌هه‌نده‌ران، بۆماوه‌ی "چوار ساڵ" له‌ژیانی هاوسه‌ر‌یدابووه، به‌ڵام هه‌ستی به پشیمانی ده‌کرد، بۆئه‌وچوارساڵه‌که،ته‌مه‌نی چوار ساڵی له‌ده‌ستداوه.له‌کا‌تێکداهه‌ستی به‌و‌پیلانه کردوه له لایان خێزانی هاوسه‌ره که‌یه‌وه.. که ڕۆژی سه‌ری ساڵ بانگکراون بۆ ماڵی کچی پوره‌کی خێزانه‌که‌ی، وه‌ماڵی باوکی هاوسه‌ره‌که‌ی هه‌موویان له‌وێ بوون گوایه پێکه‌وه ئه‌و رۆژه به‌رێبکه‌ن، به‌ڵام جێگای سه‌رسورمانه که ویستیان تاوانێک به‌کوره بکه‌ن، هه‌تا لای یاسا تاوانبار بێت، چونکه هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ئاماده کردبوو بۆئه‌وه‌ی لێی جیابێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێکدا كاتێك ئه‌و کوره‌ی هه‌ڵبژارد به‌هاوسه‌ریی خۆی هیچ مافی په‌نابه‌ری نه‌بوو ته‌نها بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی خۆی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵبژرد بوو! به‌ڵام کوره‌که وه‌ک هه‌ستێکی مرۆڤدۆستی که ده‌یزانی ژیانی که‌سێک ئازاد ده‌کات به‌و هاوسه‌رگیرییه و خۆ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ نه‌کردبا، ئه‌وه‌دیار نه‌ده‌بوو که چاره‌نوسی ئه‌و ژنه به‌ره‌وکوێ ده‌روات..؟!
به‌ڵام کوره نه‌یزانی ئه‌و مرۆڤه دوو رووی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی هانیداوه بۆ ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌كه جگه له‌خۆ ده‌ربازكردن له‌كێشه‌كانی خودی خۆی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ژیانه نه‌ك بڕوابون به‌و هاوسه‌رییه، و ئێستاش هه‌ست به‌وه ده‌کات که فێڵی لێ کراوه. به‌داخه‌وه‌هاو‌سه‌ره‌که‌ی، ئیتر که‌وته تۆهمه‌تکردن بۆهاوسه‌ره‌که‌ی له‌لا‌یان داموده‌زگاکانی ئه‌م وڵاته، که گوایه هاوسه‌ره‌که‌ی( پیاو کوژه و بانکبره و چه‌ندجارێک ده‌ما‌نچه‌ی لێراکێشاوه)بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌به‌ده‌ستبێنێت ده‌ستی خۆی به‌ر ده‌رگاداوه، هه‌تا وه‌ك جێیه‌كی لێدان به‌دیاربكه‌وێت و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك، به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌هۆیه‌وه بدات به دادگا، یان که بچێته لای دکتۆر ئاما‌ژه به‌وه ده‌کات که هاوسه‌ره‌که‌ی لێیداوه. له‌وکاته‌پێوه‌ندی به‌پۆلیس ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانبار بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداخێزانی خۆی ده‌کات به‌شاهێد که‌دایکی ژنه له‌گه‌ڵ خۆشک و کچی پوره‌کی که ئه‌و کوره توهماتباربکه‌ن. ڕۆژدێت و رۆژ دروات رۆژی دادگادێت ئه‌و كوڕه‌ش کوره‌هیچێكی وا له‌خۆی شک نابات بۆیه به‌ره‌و دادگا به‌رێ ده‌که‌وێت به‌ڵام کاتێ له‌دادگا گوێبستی زۆر وشه ده‌بێت، که جێگای سه‌رسورمانه بۆ ئه‌و که دایکی و خوشکی و کچی پوره‌کی شاهێدینن به‌سه‌ره‌یه‌وه و ده‌بنه شاهید بۆ ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ته‌ی كه بۆ ئه‌ویان دروستكراوه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا هه‌موو وشه‌کانیان دووره له ڕاستی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه‌وتراوه وانه‌یه‌كی پرۆڤه له‌سه‌ر كراوی نێوان خۆیان بووه ، کوره‌ش وای زانیوه که یاسای هه‌موو مرۆڤه‌کان وه‌ک یه‌که به‌ڵام که بینی وانییه ئیتر بێومێد بوو چونکه له سوێد دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند کچێکی کورد که (کوژران) به‌ده‌ست باوک و براکانیانه‌وه، له‌وه پیاوی کورد جێگه‌ی ئه‌و باوڕه نه‌مان، بۆیه‌ش جۆرێک له ژنه‌کان، ئه‌مه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیان به‌کارده‌هێنن. به‌داخه‌وه ئاکامی ئه‌م زوڵم و درۆ هه‌ڵبه‌ستنه،یاسا بڕیاری هه‌شت مانگ سزای به‌سه‌رئه‌وکوره‌سه‌پاند..!
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که‌سێک ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی کرد بێت هه‌شت مانگ سزا ده‌رێت؟ کاره‌سات له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه که منداڵێک له‌نێوانیانداهه‌یه و ژنه‌که وه‌ک چه‌کێک بۆ باوکه که، به‌کار دێنێت ته‌نانه‌ت له بینینی ئه‌و منداڵه‌ی باوكه‌كه‌ی بێبه‌ش کردووه منداڵه‌كه‌شی له نازی باوک. ئه‌مه‌ش به ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سیسته‌مه پیاوسارلاییه‌ی كوردستان جێگه‌ی مشتومڕو قسه‌له‌سه‌ر كردنه چونكه ئه‌گه‌ر له‌كو‌ردستان كێشه‌ی پیاوسالاریی هه‌بێت لێره‌ش له‌نێو زۆر خێزانێكی كورد سیسته‌می ژن سالاریی پیاده‌ده‌كرێت كه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسای ئه‌م وڵاتانه و بێتمانه بونی پیاوی كورد له‌لای خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه "به‌هۆی ئه‌و كێشه‌ی كوشتنانه‌وه كه پیاوه‌كورده‌كان لێره ئه‌نجامیانداوه" له‌لایه‌ن هه‌ندێ ژنی جاهیله‌وه ئیستغلال ده‌كرێت بۆ دروستكردنی ئه‌و ره‌وشه كه ئه‌سڵی ئه‌و ئاكاره‌ش له‌گه‌ڵ جوانی ناسكی خه‌سڵه‌ته‌كانی ژن‌دا ناكۆكه چونكه ژن جگه له‌و هێزه‌ی كه به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاو هه‌یه‌تی به‌واتاكه‌ی خۆی بریتییه له واتای ژیان و عه‌تف و موحیبه‌ت به‌ڵام لێره خه‌ریكه هه‌ندێ ژن هه‌موو ناسنامه جوانه‌كانه‌كان و واتاكانی ژن بون له‌ژن داده‌ماڵن و هه‌مان ئه‌و پێناسه‌یه‌ی پێده‌ده‌ن كه پیاوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان پێوه‌ی له‌كه‌داره ده‌که‌ن.
|