په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

چۆن وەزیرى گواستنەوە دەستى لەکار نەکێشایەوە ؟


- حکومەتى هەرێم بەرپرسە لە مردنى بیست هاوڵاتى دەربەندیخان و چواردەورى -


پێشڕەو حەمید  


بەهۆى کەمتەرخەمى حکومەتى هەرێم و مشەخۆرى و گەندەڵیەکانى ئەو بەرپرسانەى کە نەیان توانى شوناسێکى تر بدەنە ( ڕێگەى مەرگ ) ى ڕێبوارانى ناوچەکانى گەرمیان و شارەزور ، دەربەندیخانیەکان باجەکەیان داو لەساتێکدا ئەو شارەپڕبوو لەتەرمى ئازیزەکانیان و بۆهەمیشە ئەو کارەساتە برینێکى خستە دڵ یانەوە کە لە یاد کردنى مەحاڵبێت .


هۆکارى مردنى ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان بەهەموو خەونەکانیانەوە لەڕوداوى ( ڕۆژى ( 19/4/2009 ) دا پرسیارێکى جدیە لەحکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارتى گواستنەوە بەدەر لە قەدەرى ئیلاهى بۆ ئەو مردنە بەکۆمەڵەى کەس و کارمان ؟! چونکە بەرلە وەى ڕێگەى نێوان ( سلێمانى ،عەربەت ) بکرێتە دوساید ، تەنها لەو ڕێگەیەدا هێندەى قوربانییەکانى شەڕى ناوخۆى کوردستان خەڵکى بەش مەینەت بونە قوربانى خراپى ڕیگەوبان و ناهۆشیارى شۆفێرەکان ، سەرەراِیى داواکاریى جەماوەرى لەماوەى دوو دەیى ڕابردودا و تائیستاش بۆ بە ( دووساید ) کردنى ڕێگەى نێوان ( عەربەت دەربەندیخان ) کە تاکە ڕێگەى هاتۆچۆکۆدنى نزیکەى یەک ملێون هاوڵاتیە ، هێشتا وەزارەتى گواستنەوە بێ باکانە پشتى لەداواکارى خەڵک کردوەو چاوەڕوانە ڕۆژانە بەدەیان کەسى تر ببنەقوربانى خراپى و تەسکى شەقامەکان ئینجا بڕیاربدات بیرلەوەبکاتەوە کە بۆ چەند ساڵێکى تر وەک پرۆژەیەک بە ( دووسایدکردن )ى ئەو ڕێگایە بخاتە کارى وەزارەتەکەیەوە کە لەدواى ئەو ڕوداوەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ناونرا ( ڕێگەى مەرگ ) کەپێشتر بەڕیگاى ( سلێمانى ، عەربەت ) یان دەوت .


وەزیرى گواستەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەدواى ئەوڕوداوەوە دەبو یەکەم وەزیر بایە کە دەستى لەکار بکێشایەتەوە و دواى لێبوردنى لەکەسو کارى قوربانیەکانى کارەساتى ڕۆژى ( 19/4/2009 ) بکردایەو یەکەیەکە بەشدارى پرسەکان بوەیایە ، بەڵام بەداخەوە کارەساتێکى وەها هەستى بەربرسیارێتى وزارەتێک و کارەکتەرى جەنابى وەزیر نەجوڵێنێت ، دەبێ بۆ جارێکى دى چەند کەسى تر لەڕوداوى هاتوچۆدا گیان ببەخشن تائەو هەستەتۆراوە بگاتەوە لاى جەنابى وەزیر و وەزراتەکەى ؟


ڕۆژانە بەلایەنى کەمەوە دەیان هەزار هاوڵاتى بەو ڕیگایەدا گوزرەدەکەن و تاکەڕێگاى سەرەکى یەک ملیون هاوڵاتى ناوچەکانى گەرمیان و شارەزورەو تائێستاش لەدواى ( 18 ) ساڵ نەتوانراوە ئەو ڕیگایە برکێتە دوساید و مرۆڤەکان تاڕادیەک لەکارەسات دوربخەنەوە، ئیدى کەى حکومەتى هەرێمى و وەزارەتەپەیوەندى دارەکەى بیرێک لەژیانى هاوڵاتیان دەکەنەوە ئەوڕیگایانە چاک دەکەن وڕێز لەئیرادەى خەڵکى دەگرن کە چەندین ساڵە کەسو کارەکانیان لەوڕیگایەدا مەرگى شارەوا پەلامارایان ئەدات وبۆهەمیشە ونیان دەکات ؟


پرسەنامەکەى سەرۆکى کۆمارو سەرۆکى هەرێم ، بۆ کەسو کارى قوربانیەکان و خەڵکى شارى دەربەندیخان ، نیشانەى هەست کردنى ئەو دوو کارەکتەرەیە بە بەرپرسیارێتى خۆیان لەئاست هەرڕوداوێکى وەها کارەسات باردا کە بەسەر هاوڵاتییاندا بێت ، بەڵام مردنى ( 20 ) کەس لەڕوداوێکى هاتۆچۆدا هیچى کەمتەرنەبو لە مردنى ئەو کەسانەى تر کەلەڕوداوێکى تیرۆریستدا دەبنە قوربانى و لەلایەن هەردوو ( سەرۆک ) ەوە هاوکارى ( مادد ) ى دەکرێن ، هەرچەندە ئەوهاوکارى کردنانە مایەى ڕیزى هەمولایەکە ، بەڵام کەسو کارى قوربانەیکانى کارەساتەکەى ڕۆژى ( 19/4/2009 ) ئەگەر لەڕوى ماددى یەوە هیچ کێشەیەکیان نەبێـت و کەم درامەت نەبن ، ئەوابۆدڵنەوایى کردن و دەربڕینى خەم لەو کۆستەگەورەیەدا دەبو هەمو ماڵێکى قوربانیەکان کۆمەکى ماددى هەردو سەورۆک یان پێبەگەیشتایە ، کەتەنها سەرۆک کۆمارى عێراق هاوکارى ماددی کردن و داواش لەسەرۆکى هەرێم دەکەم کە هاوکارى ماددى کەسو کارى قوربانیەکان بکات و وەزیرى گواستنەویش وەک ئەوەى خۆى دەستى لەکار نەکێشایەوە، پەرلەمانى کوردستان ناچارى دەست لەکارکێشانەوەى بکات .