په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٨\٢٠٢٥

جـۆزێـف هـاریـس بچـووکـتریـن ئەنـدامی مـێـنسایە.


رەزا سـاڵح       

 
(جـۆزێف دەیـڤـید هـاریس) کە کوڕێکی بەریتانی تەمەن دوو ساڵە، بوو بە بچـووکترین ئەندامی (مـێنسا). مێنسا گەورەتـرین و دێـریتریـن کۆمەڵەیە لە جیهـانـدا، کە تایبەتە بۆ ئـەو کەسانەی کە ئاستی زیـرەکـیـیان زۆر بـەرزە.


بەپـێی هـەواڵـێکی ڕۆژنـامەی نیـویـۆرک پـۆسـت، لـەم کـۆمەڵـەیەدا، تاکـێک دەبـێـت بە ئەنـدام کە ئاستی زیـرەکی لانیکەم ١٣٢ نـومـرە بێـت و لە ٢٪ی سـەرەوەی ئـەو کەسانەدا بێـت، کە شایـستەی پەیـوەنـدیکـردن بێـت بـەو یـانـە نـوخـبـەیەوە.


دایک و باوکی جـۆزێـف، دکتۆر رۆز و دکتۆر دەیـڤـیـد هـاریس ـ بـێرتـێل، هەردووکیان لـە زانکـۆی (سـانـت ئـەنـدرۆس) مامـۆسـتان و تەمـەنیـان ٤٠ ساڵە. بـڕیـاریانـداوە ئاسـتی زیـرەکی وردی کـوڕەکەیـان ئاشکـرا نـەکـەن.


دایک و باوکی جۆزێـف، هەر زوو هەستیان بەوە کـرد، کە کوڕەکەیان ڕەنگە پێویستی بە زیاتر لە ژینگەیەکی ئاسایی منـداڵی هـەبێت، بۆ پەرەپێدانی تـواناکانی. پەیـوەنـدییان بـە مـێـنساوە کـرد، بـۆ ئـەوەی داوای یارمـەتی بـۆ کوڕەکەیـان بـکەن، کە دەیـانـزانی "بەهـرەمـەنـدیی نـاوازەی هـەیە".


دەوتـرێـت جـۆزێـف، هەر لە دایکـبوونییەوە، هـەمیشە لەپـێش تەمەنی خۆیـەوە بـووە.


هەمیشەش دەیەوێت زیاتر فـێربێـت. رووبەڕووبـوونە و بەرۆگـیرییەکانی خۆشدەوێـت.

جـۆزێف هاریس بچووکترین منـداڵە، کە لە تەمەنی دوو ساڵیدا، پەیوەنـدی بە مێنساوە کرد و و دوای سەرکەوتـن لە تاقـیکردنەوەکـان، لە رۆژی ٢٣\١١\٢٠٢١ بە فـەرمی بـوو بە بچـووکـترین ئەنـدامی مـێـنسا و ژمارەیەکی پێـوانەیەیی نـوێی وەک بچووکترین ئەنـدامی مـێنسای بەدەستهـێنا. لە تۆمـاری (گـیـنس) بۆ ریکۆردی جیهانی تـۆمارکـرا.


مێنسا سەرچـاوەیەکی گـرنگ بـوو بـۆ جـۆزێـف. کارلـێکی کـۆمەڵایەتی لەگـەڵ منـداڵە بەتـواناکانی دیکەدا بـۆ دابـین دەکـرد، هەروەهـا هـانـدانی هـزریـشی بـۆ دابـین دەکـرد.


تاکەکـان دەبێـت تـوانـای زانـستـیی نـاوازەیـان، لە کـۆمەڵـێک لە بـوارە هـزریـیەکـانـدا نیـشان بـدەن، وەک تـێگەیـشـتـن لە زمـان و چـارەسەرکـردنی کـێـشەکـان، بـۆ ئـەوەی شایـستەی ئەنـدامـێـتی مـێـنسابـن.


دایک و باوکی سەربەرزی جۆزێـف، رۆز و دەیـڤـید هاریس، هـیوادارن کە جۆزێـف لەگەڵ گـەورەبـوونی تەمەنیـدا، بە شـانازییـەوە ئـاوڕێک لەم دەسـتکەوتەی بـداتەوە.


رۆزی دایکی جـۆزێـف، لە لێـدوانێکیـدا بۆ ڕیکـۆردی جیهانی گـینس، دەڵـێت:"ئەمە شەرەفـێکی نائـاساییە و هـەمـوو شانـازیـیەکە بـۆ ئـەو دەچـێـت".


جگە لەوەی کە خـێزانەکەی شانـازی پێـوە دەکـەن، ئەنـدامـێتی جـۆزێـف دەرفـەتـێکی نـاوازەی پێـدەبەخـشـێـت، کـە لەنێـو هـاوتـەمـەنـەکـانیـدا بێـت، کـە سـۆز و کـنجـکاوی هـزرییـەکەی بـەرز دەنـرخـێـنن.


دایـکی زۆر بـاسی لە "کـوڕە بچـووکە بەهـرەمـەنـدە نائـاسایـیەکەی" کـرد، هـەروەهـا ئامـاژەی بەوەدا، کە جـۆزێـف بۆ یەکەمجـار لە تەمـەنی ٥ هـەفـتەیـدا خـلـبۆوە و لە تەمەنی ٧ مانگـیـدا، یەکـەم قـسەی خـۆی وت. لـە تەمـەنی سـاڵ و نیـوێکـیـشدا، بە دەنـگـێکی بـەرز یەکـەم کـتێبی خۆی خوێندەوە. دەتـوانێت بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە دەنـگی بـەرز بخـوێـنـێـتەوە. دەشـتوانـێـت لە یەک کاتـدا، بـۆ پـێـشەوە و بـۆ دواوە، لە ١ەوە تا ١٠٠ بـژمێرێـت. لە تەمەنی دوو ساڵ و نیـویشدا، بە پـێـنج زمانی جیاواز، تا ژمـارە ١٠٠ی دەژمـارد.


جـۆزێـف ئـارەزووی وێنەکـێشانیشی هـەیە. سەرسامی گـوێگـرتن و ژەنـینی مـوزیکە. لەم دواییانەدا، فـێری ژەنـیـنی پیانـۆ بـووە. یاریی شەتـرەج دەکات. ئەلـفـوبـێی یۆنانی دەخـوێـنێـت و فـێری کـۆدی مـۆرس بـووە. هەروەهـا شارەزایی لە فـێربـوونی زمـانی نـوێ و لە بەکـارهـێنانی بیـرکاری و لە چـێشـت لـێنان هـەیە. یاریی هـەڵـدانی کـۆلارە دەکـات. زۆریـش نـەرم و نیـان و سـۆزدار و مـیهـرەبـان و خـۆشـەویـستە. حەزی لە هـاوبەشیکـردنی یارییەکانە لەگەڵ منـداڵانی دیکەدا. کجکـۆڵە و ئـیرادەیەکی بەهـێزی هـەیە و متـمـانە و بـڕوای بە تـوانـاکانی خۆی هـەیە و پـشـت بە خـۆی دەبـەستـێـت.


رۆزی دایـکی دەڵـێـت:" زۆر شـانـازی بـە جـۆزێـفـەوە دەکـەم. کـەسـێکی نـایـاب و راستەقـینەیە و دڵێ گەورەیـە و رووخـۆشە و هـەستـێکی نـوکـتەیی نایـابی هـەیە".
_________________________________________________
بـۆ ئـەم نووسـینە، سـوودم لە چەنـدیـن سایتی ئـینگـلـیزی وەرگـرتـووە.


٢٠٢٥ - نەرویـج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک