جوولانه‌وه‌ی قوتابیانی كوردستان به‌شـیكه له خه‌باتی چه‌وساوه‌كان.
رۆژنامه‌ی (كۆمۆنه)
تا ئیستایش بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تی له كوردستاندا تووشی سستی و شكست نه‌هاتووه. وه سه‌رباری هه‌موو په‌یمان و گفتیكی ده‌وله‌ت، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، به شیوه‌یه‌كی پچر پچر، هه‌ربه‌رده‌وامه. خۆپیشاندان، مانگرتن، جوولانه‌وه‌ی قوتابیان، هه‌ر ده‌ربری باری ناهه‌مواری ژیانی چینه چه‌وساوه‌كان نیه‌و به‌س، به‌لكو له هه‌مانكاتدا ده‌ربری داننه‌نانی كۆمه‌له به سیستمی كۆیلایه‌تیدا، سیستمیك كه ساده‌ترین داخوازی كۆمه‌لی پی دابین ناكریت. داخوازیه‌كانی قوتابیانی كوردستان، ده‌چنه ریزی ئه‌و داخوازیه ساده‌و ساكارانه‌وه: ئاو، كاره‌با، سووته‌مه‌نی، راستتر ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ به‌رده‌وامبوون له خویندن.
شاری یۆتۆبۆری له سوێد / حوزه‌یرانی 2001 عیراقیش وه‌ك هه‌موو جیگایه‌كی تری جیهان، به سامانه سروشتیه له‌بن نه‌هاتووه‌كه‌ی و سه‌رچاوه مرۆییه گه‌وره‌كه‌یه‌وه، هه‌میشه نائارامیه‌كی پیوه دیار بووه، نائارامیه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ری چینه چه‌وساوه‌كانه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی كۆمه‌لایه‌تی. ئه‌م شه‌ره كۆمه‌لایه‌تیه‌ی ئه‌مرۆییش، به‌رده‌وامبوونی هه‌مان جه‌نگی كۆمه‌لایه‌تیه كه دژی ده‌سته‌لاتی سیاسی و بیرۆكراسیه‌ت، به‌رپا ده‌بیت. هه‌ر به‌م واتایه، جوولانه‌وه‌ی قوتابیان، به‌شیكی دانه‌براوه له خه‌باتی ئه‌و چینه كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی رۆژانه، لوقمه‌ی ژیان، به ره‌نجه‌شان په‌یدا ده‌كه‌ن، قوتابیانیش وه‌ك رۆله‌ی ئه‌و خیزانه هه‌ژارانه‌ی به دابینكردنی پیداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی ژیاندا راناگه‌ن، له جوولانه‌وه به‌رده‌وامه‌كه‌یاندا، باری بژیوی خیزانه‌كانیان نیشانده‌ده‌ن. هه‌ربۆیه، جوولانه‌وه‌ی شۆرشگیری قوتابیانی كوردستان، هه‌ر ته‌نیا ره‌خنه‌یه‌كی شۆرشگیرانه‌ی بنه‌ما دارزیوه‌كانی سیستمی خویندن نیه‌و به‌س، به‌لكو له هه‌مانكاتدا، به‌شیكی ئه‌و بزووتنه‌وه فراوانه‌یه كه دژی كۆمه‌لگای چه‌وساندنه‌وه راستده‌بیته‌وه، كۆمه‌لگای ئه‌و بیرۆكراسیانه‌ی له‌سه‌ر سامانی كۆمه‌ل ده‌ژین، ئه‌و بیرۆكراسیانه‌ی له سه‌ره‌تادا، قوتابیه شۆرشگیره‌كان به هه‌رزه ناوده‌به‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی جوولانه‌وه‌كه‌شیان بووه جوولانه‌وه‌یه‌كی فراوان، ئیتر ناوده‌برین به ((ئاژاوه‌گیر))، ((تیكده‌ر))، ((شیوینه‌ر))، وه راسته‌خۆیش رووبه‌رووی هیزه پۆلیسیه داپلۆسینه‌ره‌كانی ده‌وله‌ت ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌كه سه‌راپای جیهانی گرتۆته‌وه‌و نه‌ك هه‌ر ئیداره‌ی زانكۆكان، به‌لكو ته‌واوی ده‌وله‌تی به‌خۆیه‌وه خه‌ریككردووه. له جوولانه‌وه‌ی قوتابیانی ئه‌مریكاوه له سالانی شه‌سته‌كانه‌وه تا سالانی هه‌شتاكانی كوردستان و تا ئیستایش، جوولانه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، به جیهاندا دیت و ده‌چیت، جوولانه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر ته‌نیا سیستمی خویندنی زانكۆكان و ته‌رزی خویندن ره‌تناكاته‌وه‌و به‌س، به‌لكو هه‌موو سیاسه‌تی گشتی ده‌وله‌ت له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، ره‌تده‌كاته‌وه. هه‌ربۆیه هیچ سه‌یر نه‌بوو ئه‌و جوولانه‌وه‌یه له 1968 دا له فه‌ره‌نسا، بگاته ئاستی په‌لاماریكی كۆمه‌لایه‌تیی فراوان دژی ده‌وله‌ت و هه‌موو هیزه كۆمه‌لایه‌تیه شۆرشگیره‌كانیش به‌دوای خۆیدا به‌كیش بكات و له سه‌نگه‌ری سه‌ر شه‌قامه‌كاندا، به‌ره‌ورووی هیزه‌كانی ده‌وله‌ت بوه‌ستنه‌وه له پاریس‌دا. راپه‌رینی 1968 ی فه‌ره‌نسا كه به‌حه‌ق كورتكراوه‌ی هه‌موو ناكۆكیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی كۆمه‌لگای دارزیوی سه‌رمایه‌داری بوو، وه له گه‌لی شیوه‌یدا، ده‌چووه‌وه سه‌ر شۆرشی كۆمۆنه‌ی پاریسی 1871، هه‌ر راپه‌رینیك نه‌بوو دژی ئه‌و سیستمه نا ئینسانیه‌ی هه‌رگیزاو هه‌رگیز رِی نادات هه‌موو قوتابیان وه‌ك یه‌ك سوود له سیستمی خویندن وه‌ربگرن، به‌لكو راپه‌رینیك بوو دژی بنكه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داری، دژی چه‌وساندنه‌وه، دژی ده‌سته‌لاتی ده‌وله‌ت. ئه‌م شیوه خه‌باته‌یش هه‌ر له جوولانه‌وه‌ی قوتابیاندا خۆی نانوینیت، به‌لكو زۆر به فراوانی، له جوولانه‌وه‌ی لاوان‌دا خۆی ده‌نوینیت له هه‌موو جیگایه‌كی جیهاندا. یه‌كیك له‌و جوولانه‌وه به‌ر فراوانه شۆرشگیریه‌ی لاوان، ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سالی 2001 له شاری یۆتۆبۆری له سوید كه 3 رۆژو 3 شه‌وی ته‌واوی خایاند، جوولانه‌وه‌یه‌ك كه خۆبه‌خۆ، دژی هه‌موو دیموكراسیه بیرۆكراسیه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به‌رپابوو، ئه‌و جوولانه‌وه‌یه‌ی به لیدان و ته‌قه‌و سه‌گ تیبه‌ردان و گرتن و راوودوونان كۆتایی هات. دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌و خۆپیشاندانه بریتی بوو له: ئه‌نتی كاپیتالیزم، سیستمی پۆلیسی له‌ناوبه‌رن، هتد .. لاوان هاواریان ده‌كرد: ((ئه‌زانن تیرۆریسته‌كان كین؟))، كچیكی لاو له‌به‌رده‌م مایكرۆفۆنه‌كه‌وه، په‌نجه‌ی بۆ ئه‌و بینایه دریژ كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وروپای تیا ئه‌نجامئه‌دراو له‌هه‌مانكاتدا پیشوازی بووشی سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌مریكایان تیا كردبوو، وه ووتی: ((ئه‌وانه‌ی له‌و بینایه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه – ئه‌وانه‌ن تیرۆریسته‌كانی جیهان!)). به‌پیی راپۆرته‌كانی پۆلیسی سویدی، 50000 كه‌س له‌و خۆپیشاندانه 72 سه‌عاتیه‌دا به‌شداریان كرد كه به 25000 پۆلیس و ئه‌سپ و سه‌گه‌كانیان، به‌رهه‌لستی كران، 3 كه‌س له لاوه خۆپیشانده‌ره‌كان به گوولله بریندار بوون و 64 كه‌سیشیان به تاوانی ((ئاژاوه‌گیری))، به‌ند كران. تۆنی بلیر له كۆمینتاره‌كانیدا ووتی: ((ناره‌زایی ده‌ربرینی ئاشتیانه نه‌ك زبروزه‌نگ، به‌شكی پیویستی دیموكراسیه‌ته!)). واته زه‌بروزه‌نگ ته‌نیا بۆ پۆلیسه نه‌ك بۆ خه‌لك. وه‌لامی خۆپیشانده‌ره‌كانیش ئه‌مه بوو: ((ده‌وله‌ت خۆی زه‌برو زه‌نگه!)). دیموكراسیه‌ت خۆی بیرۆكراسیه‌تی ژماره‌یه‌كی كه‌مه له سیاسیه ده‌سته‌لاتداره‌كان، دیموكراسیه‌تی بازرگانه‌كان، دیموكراسیه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز به‌ته‌نگه‌وه نین داخوازیه‌كانی كۆمه‌ل چیه. تۆنی بلیرو هه‌موو حكومه‌ته دیموكراسیه‌كان، ئه‌و ریكخراوه دیموكراسیانه‌یان ده‌ویت كه به‌بی پرس و مۆله‌تی پۆلیس، ناچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
جوولانه‌وه‌ی قوتابیان و لاوان، كه له 1960 تا 1969 ی خایاند له ئه‌مریكاداو له 1958 تا 1974 ی خایاند له ئه‌وروپادا، ئه‌و بزووتنه‌وه ناو به‌ناوه‌یه كه هه‌رگیز كاپیتالیزم نا‌توانیت به‌ربه‌ستی سه‌رهه‌لدانی بكات، چونكه ئه‌وه به‌شیكه له‌و بزووتنه‌وه گشتیه‌ی بیتوانایی سیستمی كاپیتالیزم ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌ت دیموكراسیه‌ت، له چاره‌سه‌ری گیروگرفته كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا. جوولانه‌وه خۆبه‌خۆكه‌ی قوتابیانی كوردستانیش، ده‌ربری هه‌مان حاله‌ته‌و تا دیت له‌بره‌ودایه.
سلاو له جوولانه‌وه‌ی قوتابیانی كوردستان!
|