١٠\١١\٢٠١٠
چوونەدەر: نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێ.
لە ئیسرائیلەوە بۆ عێراق، کۆچی تەوراتیی
مەسیحییەکان دەستی پێکرد.
نووسینی: رۆبەرت فیسک
وائل ئەلسواح کردوویە
بەعەرەبی

وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەسەن حسێن
لەعێراقدا رووداوێکی تر قەوما، ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە کە ھەڵخلیسکان
بۆ ناو دەمارگیری ئاینیی جکەلە تیرۆرء ھەمەجییەت، سەرناکێشێت بۆ ھیچ
شتێکی دیکە، تیرۆر دەست لە ھیچ مزگەوت، کڵێسە، قوتابخانە یا ھوتێلێک
ناپارێزێت، پیرء ژنء گەنجء مناڵیش لەیەک جیاناکاتەوە.کارەساتی کڵێسەی (
سەیدە نەجات) کاتێک قەوما کە ژمارەیەک تیرۆریست دوای پێکدادانیان
لەگەڵا پۆلیسدا،خۆیان کرد بە کڵێسەکەداء نوێژخوێنەکانی ناویان کردە
بارمتە. تیرۆریستەکان داوای ئاڵءگۆڕی بارمتەکانیان، کە نوێژخوێنەکانء
دوو پیاوی ئایینی سریانیی کاسۆلیکیان، بە چەند دەستگیراوێک کرد کە
لەبەندیخانەکانی عێراقدان. رۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم، نووسەری بەریتانی
رۆبەرت فیسک وتارێکی گرنگی لە رۆژنامەی ئەندیپێندنت نووسی دەربارەی
مەترسیی کەم بوونەوەی مەسیحییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. تیرۆریستە خۆ
بەئیسلامزانەکانیش ھیچیان ناوێت تەنھا ئەو بۆچوونەی نووسەری بەریتانی،
کە دەڵێت ترسی مەسیحیەکان لە ناوچەکەدا وای لێکردوون کۆچ بکەن، پشت
راست بکەنەوە. خۆ ئەگەر نوسەر چەند رۆژێک وتارەکەی دوابخستایە ئەوا ئەو
کارەساتەی وەک بەڵگەیەکی دیکە دەھێنایەوە. بەڵام ئێمە لەوە دەترسین کە
زنجیرەی ئەو بەڵگانەی تیرۆریستەکان لەم بوارەدا دەیدەن بەدەستەوە
کۆتایی نەیەت ـــ ماڵپەڕی ئەوان ـــ)
لە ناوجەرگەی شاری بەیروتدا، کە سەرلەنوآ نۆژەن کرایەوە، کاتیدرائیەی
مەزنی سان جۆرجی مارۆنییەکان، بە پاڵا تۆپەڵێکی مەزنترەوە دروستکراوە
ئەویش مزگەوتی( محمد الامین)ە. بڵندگۆکانی مزگەوتەکە لەسەروو
کاتیدرائیەکەوەن، بەڵام مارۆنییەکان لەپای ئەوەدا قەرەبۆیەکیان وەرگرت
بەدروست کردنی خانوویەکی دوو نھۆمی بۆ مەترانی بەیروت کە لە نێوان
ھەردوو باڵەخانەکەدا دروستکرا. لەگەڵا ئەوەشدا بانگی ھەموو رۆژەی
ھەردوولا بۆ نوێژ ـ لێدانی زەنگی کەنیسەء ھاواری بانگدەرـ گوآ کەڕ
دەکاتء دەگاتە ھەموو لایەکی شارەکە. ھەردووکیشیان( زەنگء بانگەکە)
بەتۆمارکراوی لێدەدرێن، بەڵام ھەر بەئەنقەست تابتوانن دەنگەکەی بۆ
بەرزترین پلەی دەنگی( دیسبڵا) ھەڵدەبڕن. بۆ ئەوەی ئەمیان دەنگی لەسەروو
دەنگی ئەویترەوە بێت، بگرە بەرزتر لە گرمەی فڕۆکەء زۆر نزیک لە دەنگی
مۆسیقای شێتانەی یانەکانی شەوانە کە لە ناوچەی (جومەیزە)وە دێت. بەڵام
لەگەڵا ئەوەشدا مەسیحییەکان ھەر کۆچ دەکەن.
بە پانایی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەمان چیرۆکی دەرچوونی، کە لە دەرچوونی
تەوراتیی دەچێت، کەمینە مەسیحییە بێئومێدء ھەندیکجاریش ترساوەکان ھەروا
دووبارە دەبێتەوە.
لە ساڵی ١٩٩١ەوە واتە لە جەنگی یەکەمی کەنداوەوە، نزیکەی نیوەی
مەسیحییەکانی عێراق وڵاتەکەی خۆیان بەجێھێشت، زۆربەشیان لە دوای
داگیرکردنی عێراقەوە ٢٠٠٤ عێراقیان بەجێھێشت. ئەمەش ئەو باجە سەیرەیە
کە دەبوو مەسیحییەکان بیدەن، لەسەر ئەوەی باوەڕیان بەو مەسیحییەتەیە کە
لەلایەن ھەردوو سەرۆک بۆش( باوکء کوڕ)، کە چوونە نێو جەنگێکەوە لە
عێراقدا، بانگەشەی بۆ دەکرا.
لەئێستادا ژمارەی مەسیحییەکان لە کەمتر لە ٥٥٠ ھەزار گیرساوەتەوە.
ئەوەش رێژەی ٣% ی ژمارەی دانیشتوانی عێراق کەمترە. زیاتر لە نیوەی
مەسیحییەکانی لوبنانیش لە دەرەوەی وڵات دەژین، بەڵام ژمارەیان لە
لوبناندا ئێستا دوو ملیۆنء نیوەکە، زۆرینەیان مارۆنی کاسۆلیکن، رۆژانێک
لەو وڵاتەدا زۆرینە بوون، ئێستا ٣٥% ی لوبنانییەکان پێکدەھێنن. ھەرچی
قیبتییە مەسیحییەکانی میسرە کە ژمارەیان لە ھەشت ملیۆن کەس زیاتر نییە،
لە باشترین حاڵەتدا لە ١٠% ی دانیشتوانی میسر کەمترە.
لەگەڵا ئەوەشدا دۆخەکە تەنھا کۆچکردن نییە لە ترساندا بەڵکو چیرۆکی
مەرگێکی ئاشکرایە(١) لەبەرئەوەی مەسیحییەکان، کە بەھۆی زیاد بوونی
رێژەی لەدایک بون لەنێو موسڵماناندا ژمارەیان کەم دەکات، خۆشیان لەنێو
خۆیاندا بەش بەشن. بۆ نمونە لە قودس ١٣ کڵێسەی مەسیحی جۆراءجۆر ء ٣
پەتریارک ھەن، کەچی بۆ رێگرتن لەدروست بوونی شەڕ لە نێوان قەشە
ئەرمەنیء ئەرسەدۆکسییەکاندا، لە رۆژی جەژنی لێبوردن(عید الفصح)، کلیلی
کڵێسەی قیامە بەدەست موسڵمانێکەوەیە.
کاتێکیش ھەفتەی رابردوو لە رۆما زیاتر لە دووسەد ئەندامی ١٤ کڵێسەی
جۆراءجۆر( کە ئەوانیش لەنێو خۆیاندا بەش بەش بوون) کۆبوونەوە بۆ
ئامادەبوون لە سینۆدسی پاپایەتی تایبەت بەکەم بوونەوەی ژمارەی
مەسیحییەکان(٢) لەو خاکەی کە مەسیحییەتی تیا لەدایک بوو، دەنگدانەوەکەی
لای رۆژنامە رۆژئاواییەکان جگە لە بێزاریء پشت گوێخستن ھیچیتر نەبوو.
لەگەڵا ئەوەشدا ئەوەی زیاتر مایەی دڵتەنگییە چارەنووسی مەسیحییەکانی
ناوچەکانی دەوروبەری قودسە. ھەروەکو مۆنیسینۆر فوئاد تەواڵا، پەتریارکی
نۆیەمی کڵێسەی لاتینیء دووەمین عەربیش لەنێویاندا، بەبآ ئومێدییەوە
دەیگێڕێتەوە:" کە ئیسرائیلییەکان بەعەرەبی ١٠٠%مان دادەنێن، بەڵام
موسڵمانە بونیادگەراکان دەمان بەستنەوەبە رۆژئاوای مەسیحییەتەوە ــ
کەئەمەش ھەمیشە راست نییە ـــ ء دەیانەوێت ئێمە باجەکەی بدەین." لەگەڵا
جیاکردنەوەی مەسیحییەکانی قودسء بەیت لەحم بەھەمان ئەو دیوارە
جیاکەرەوەیەی کە برا موسڵمانەکانیانی بەند کردووە، ئەوا ھەروەک تەواڵا
دەڵێت:"نەوەیەکی تەواو لە مەسیحی ھەن کە کڵێسەی قیامە نازاننء ناتوانن
سەردانی بکەن".
لە ئوردون خێزانی شاھانە دانیشتوانی مەسیحیی ئوردونی دەپاراست، ژمارەی
مەسیحییەکان ئێستا دەگاتە ٣٥٠ ھەزارکەس، رەنگە بارءدۆخی مەسیحییەکانی
ئوردون تاقە ھیوایەک بێت لەناوچەکەدا. بەڵام ئەو دابەش بوونەی نێو
مەسیحییەکان نیشانیدا کە مەترسییەکەی بۆ سەر کۆمەڵگەکەیان، لە مەترسی
دابەش بوونی سونی ــ شیعی بۆ سەر موسڵمانانی ناوچەکە، زیاترە. تەنانەت
سەلیبییەکانیش لەماوەی ئەو سەد ساڵەی کە فەلەستینیان، یاوەک پێیان
دەووت " پشت دەریا"، تیا داگیرکردبوو، لەنێو خۆیاندا دابەش ببوون.
ھەفتەی رابردوو رۆژنامەنووسی مەسیحیی لوبنانی (فادی نون) لە رۆما
وتارێکی قووڵی نووسی، کە تیایدا لەدەستچوونی مەسیحییەتی بە برینێکی
خوێن لێرۆیشتوو، ناوزەدکرد، داخیشی خواردبۆ بەش بەش بوونء خۆپەرستی
مەسیحیەت ، کە دەبێتە ھۆی کۆچکردنی رۆحیء مادیی. نون نوسیشی کە" ھەندێک
مەسیحیی ھەن لە وڵاتانی رۆژئاوا، لەژێر کاریگەریی کەلتوورء میدیای
رۆژئاواییدانء گەیشتوون بە جۆرێک لە خەمساردی (اللامبالاە)ء داوا
لەمەسیحییەکانی رۆژھەڵات دەکەن شوناسی خۆیان لەبیربکەن.".
ھەرچی پاپا( بەندیکێت)ە، کە سەردان کردنی لە ساڵی رابردوودا بۆ (زەوی
پیرۆز){ مەبەستی لە ئیسرائیلء فەلەستینە و.ک}وای لێ کرد داوای بەستنی
سینۆدس بکات، ھەر ھەمان ھەڵوێستی ھەبوو کە دەڵێت پێویستە لەسەر
مەسیحییەکانی زەوی پیرۆز، سەرباری سەختییەکانیان، ھەستەکانیان وا
زیندوو بکەنەوە، وەک ئەوەی تاشە بەردی زیندووبن کە کڵێسەی رۆژھەڵاتی
ناوەڕاستی لەسەر بنیاتنراوە. پاپا وتیشی " بەکەرامەتەوە لە وڵاتانی
خۆتاندا بژین، پێش ھەمو شتێک دوایین مافی بنەڕەتییە لە مافەکانی مرۆڤ.
ھەر لەبەرئەم ھۆیەیە پێویستە لەسەرتان کە پشتگیریی لە مەرجەکانی ئاشتیء
دادپەروەری بکەن، کە دوو مەرجی زۆر پێویستن بۆ پەرەپێدانی گونجانی
سەرجەم دانیشتوانی ناوچەکە." لەگەڵا ئەوەشدا قسەکانی پاپا لە ھەندێک
لایەنیدا ئەوەی بڕاندەوە کە ئەوە رزگار بوونە، نەک نوآ کردنەوەی مێژوو،
ئاشتیء دادپەروەری راستەقینە بەدی دەھێنێت.
پەتریارک تەواڵا پێیوایە کە پاپا لە چوارچێوەی سەردانەکەی ساڵی
رابردویدا بۆ ئیسرائیلء کەرتی غەززە لە"ئەنجامە کارەساتاوییەکانی
ململانێی جولەکەء عەرەبە فەلەستینییەکان" تێگەیشت. تەواڵا بەروونی
دەریبڕی کە لەو ھۆیانەی پاڵا بە مەسیحییەکانەوە دەنێت بۆ کۆچکردن"
داگیرکاری ئیسرائیلی، کەمی ئازادی جووڵەء ھاتءچۆء ئەو بارءدۆخە
ئابوورییەیە کە تێدان." بەڵام پێی وانییە کە باوەڕی مەسیحییەت لە
رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بە یەکجاری نەمێنێت." پێویستە بوێریی لەخۆمان
نیشان بدەین تا ئەوە پەسەند بکەین کە ئێمە عەرەبء مەسیحینء دڵسۆز بین
بۆ ئەم شوناسە، رەنگە پەیامە قەشەنگەکەمان ئەوە بێت کە ببینە پردێک لە
نێوان رۆژھەڵاتء رۆژئاوادا.".
بەڵام یەکێک لە ئەسقوفە( ئەسقوف پلەیەکی بەرزترە لەقەشە و.ک)
بەشدارەکانی سینۆدسەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکات، وتەکانی لە
کارنامەی رۆژانەی ئەوێ وەرگیراوە، ھەڵوێستێکی پراگماتیکی زیاتری
ھەبووەء دەڵێت:"با واز لەو قسەیە بھێنین کە دەڵێت کێشەمان لەگەڵا
موسڵماناندا نییە، چونکە ئەمە راست نییە، گرفتەکە بەتەنھا لەلایەن
بونیادگەراکانەوە نایەت، بەڵکو لە دەستوورەوەیە. لەبەرئەوەی لە ھەموو
دەوڵەتەکانی ناوچەکەدا، جگەلە لوبنان، مەسیحییەکان بە ھاوڵاتی پلە دوو
دادەنرێن." ئەگەرچی ئازادیی پەرستن لەو وڵاتانەدا دەستەبەر کرابێتیش،"
ئەوا پابەندە بە ھەندێک یاساء رآء شوێنەوە." لە میسر لەوکاتەوەی سەرۆک
ئەنوەر سادات خۆی وەک" سەرۆکە موسڵمانەکەی وڵاتێکی موسڵمان" ناوزەدکرد
ئەم حاڵەتە بەدڵنیاییەوە ھەبووە.
کڵێسەی مارۆنیی لوبنان، کە پیاوە ئاینییەکانیان دەتوانن ھاوسەرگیریی
بکەن، باش لەوە تێدەگات کە چۆن دەکرێت مەسیحییەکان لەگەڵا گروپە
سیاسییەکاندابن. سامی خەلیفەی نووسەر لە رۆژنامەی(لۆریۆن لۆجۆر"ی
فەڕەنسی، کە بە رۆژنامەی فرانکۆفۆنی مەسیحییەکانی لوبنان دادەنرێت،
نووسی، کەمیی دەسەڵاتی ئاکاریی، کڵێسەکانی لە وڵاتەکەیدا گۆڕیوە بە "
یاریچی سیاسیی"ء وای لێھاتووە وەک ئەوەی پارتی سیاسی بن. دووسەدء پەنجا
لوبنانیش کە زۆربەیان لە کەمینەی مەسیحین، نامەیەکی کراوەیان بۆ سەرۆکی
ئێرانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئیمزا کرد، کە تێیدا ھوشداری ئەوە دەدەن
ھەوڵا نەدات لوبنان بکاتە بەرەیەکی پێشەوەی شەڕ دژی ئیسرائیل.
ناکرێت کڵێسە عەرەبستانی سعودیش پشت گوآ بخات کە لەوآ ئاینی مەسیحی وەک
دروست کردنی کڵێسە قەدەغەیە. مەسیحیەکان ناشتوانن سەردانی ھەردوو شاری
پیرۆزی مەکەء مەدینە بکەن ـ لەکاتێکدا دەبینین دەرگاکانی ڤاتیکانء
بینای ئەسقوفی کانتەربێری لەبەردەم موسڵماناندا کراوەیە، ھەر لەم
مانگەدا دوانزە فلیپینی کە قەشەیەکیان تێدا بوو، دەستگیرکران
لەبەرئەوەی بەنھێنی قوداسێکیان(قوداس نوێژی بەکۆمەڵی مەسیحییەکانە و.ک)
کردبوو.
دەشێت ئەوەش ناکۆکییەک بێت کە تەنھا ھاوسەنگیەکی کۆچی مەسیحییەکان لە
ناوچەکە گەیشتنی نزیکەی ٢٥٠ ھەزار فلیپینی بێت بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست،
بەتایبەت بۆ ناوچەی کەنداو، لەکاتێکدا پەتریارک تەواڵا مەزندە دەکات کە
نزیکەی ٤٠ ھەزار کەسیان لە ئیسرائیلء "فەلەستین" بژینء کاربکەن.
رەنگە ئەوەش زیادە بێت کە بڵێین توندءتیژیی دژی مەسیحییەکان ئەندێشەی
رۆژئاوای سەرقاڵا کردووە، روونترینء خراپترین شێوەی ئەوەش خۆی لە
فڕاندنی مەتران فەرەج رەحو، دەبێنێتەوە، کە قاعیدە لەموسڵا فڕاندیان
ـــ ئەم رووداوە لە بەڵگەنامە سەربازییەکانی ئەمریکادا تۆمارکراوە ـ ء
دوای ئازادکردنییشی تیرۆرکرا. کاتێکیش دەسەڵاتدارانی عێراقی دواتر
فەرمانی لە سێدارەدانی بکوژەکانیدا، کڵێسە داوای لێبوردنی بۆ کردن.
لەمیسریش توندءتیژیی لەنێوان مەسیحیء موسڵماناندا وەک یەک لە
ھەڵکشاندایە، بەتایبەت لە گوندە کۆنەکانی قووڵایی باشووری وڵات. لە
قاھیرەش کڵێسەی مەسیحییەکان، بەھۆی سوڕانەوەی بەردەوامء خاڵەکانی
پشکنینی تایبەت بە پۆلیسەوە، شەوء رۆژ پارێزگاری دەکرێن.
لەکاتێکیشدا کە مەسیحیەکانی رۆژئاوا بەردەوام ناڕەزایی دەردەبڕن لەکەم
بوونەوەی ژمارەی مەسحییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەچی لەکاتی
سەردانکردنیشیاندا، لەجیاتی ئەوەی چاویان بە ھاودەمە مەسیحییەکانی
ئەوێیان بکەوێت، تەنھا دەچن بەلای ئەو شوێنە پیرۆزانەدا کە لە تەوراتدا
ناویان ھاتووە.
ھەرچی ئەمریکییەکانیشە، کە لە روداوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ وە
خورافەی ململانێی شارستانێتی نێوان رۆژئاواء رۆژھەڵاتیان تێدا چەسپاوە،
دەڵێیت مەسیحییەت بە ئایینێکی رۆژئاوایی دەزانن نەک رۆژھەڵاتی، ھەر
بۆیە ئەوان بە لێزانییەوە رەگە رۆژھەڵاتییەکانی ئاینەکەیان لە خاکی
ئیسلام دادەبڕن، بەڵام ئەمەش لەخۆیدا شکستێکە بۆ باوەڕەکە.
____________________________________
لە ٢٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە رۆژنامەی ئەندیپێندنتی بەریتانی دا
بڵاوکراوەتەوە.
١. ئاماژەیەکە بۆ رۆمانی ( چیرۆکی مەرگێکی ئاشکرا)ی رۆماننوسی کۆڵۆمبی
( گابرێل گارسیا مارکێز) کە باس لە کوژارنی کۆچبەرێکی لوبنانی دەکات لە
ئەمریکای لاتینی.و.ع
٢. سینۆدسی پاپایەتی تایبەت بە مەسیحییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە
تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ دا ء بۆ ماوەی دوو ھەفتە سازکرا. و.ع
سەرچاوە:
http://www.alawan.org
ماڵپهڕی
حهسهن حوسێن
|